ئه‌ندامانی له‌شی ٤ هاووڵاتیی ماكۆیی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیه دزران
ئه‌ندامانی
له‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری ماكۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی توركیه دزران. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ٤ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه كوردێكی خه‌ڵكی گوندی :حاجۆ"ی سه‌ربه شاری ماكۆ به‌ناوه‌كانی "حاته‌م، عوسمان، حوسێن و محه‌ممه‌د" له وڵاتی توركیه له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان دا. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٤ هاووڵاتییه كورده كاتێك له ته‌رمی رۆڵه‌كانیان له سنووری ئێران وه‌رگرتۆته‌وه زانیویانه كه "ئه‌ندامانی له‌شیان وه‌ك: "گورچیله، جه‌رگ و دڵ"یان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی توركیه درهێندراوه. ئه‌م كاره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی وڵاتی توركیه نارِهزایهتیی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٤ هاووڵاتییه كورده‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و به‌و هۆیه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیه تۆمار كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئیستا حكوومه‌تی ئێران هیچ هه‌ڵویستێكی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا نیشان نه‌داوه.
٢ وه‌رزشكاری جوانرِۆیی گه‌یشتنه یارییه ئاسییهكانی وڵاتی فیلیپین
كورِ و ك
چه روزشكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری جوانرِۆ توانیان بگه‌نه یارییه ئاسیاییه‌كانی وڵاتی فیلیپین. دووه‌مین قۆناخی ركهبهرییهكانی هه‌ڵبژارده‌ی تیمی وشۆی لاوانی وڵاتی ئێران كه رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٥ی پووشپهرِ بۆ دیاری كردنی وه‌رزشكارانی باشتر ونموونه‌ی رشته‌ی وشۆ بۆ به‌شداری كردن له ركهبهرییه ئاسیاییه‌كانی وڵاتی فیلیپین بهرِێوهچوو ، كورِ و كچه یاریزانێكی كوردی خه‌ڵكی شاری جوانرِۆ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا. "ماریا قادر نژاد" كچه وه‌رزشكاری كوردی خه‌ڵكی جوانرِۆ له كێشی ٤٨ كیلۆدا و به ٢ سه‌ركه‌وتنه‌وه به راهێنه‌ریی "سووده عێزه‌تی" توانی بگاته یارییه ئاسیاییه‌كانی وڵاتی فیلیپین. هاوكات "مێهران رۆسته‌می" وه‌رزشكاری كوردی خه‌ڵكی شاری "جوانرِۆ"ش له كێشی ٥٢ كیلۆدا و به ٢ سهركهوتنهوهو به راهێنه‌ریی "جه‌بار عه‌بدی"، بۆ یارییه ئاسیاییه‌كانی وڵاتی فیلیپین ده‌ستنیشان كرا.
ئێعدامى ٢٥ زیندانى له زیندانهكانى زاهێدان، مه‌شهه‌د و خۆره‌م ئاباد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له درێژه‌ى ئێعدامهكانى مانگى پووشپه‌ر له لایه‌ن جه‌لادانى رژێمى ئاخوندییه‌وه ٢٥ زیند
انیتر له زیندانهكانى زاهیدان، مه‌شهه‌د و خۆره‌م ئاباد ئێعدام كراون. له زیندانى ناوه‌ندى زاهێدان ١١ زیندانى كه پێنجیان ژنن و ناوى هێندێك له‌و زیندانانه بریتییه له، ره‌سوڵ خورووج، وه‌حید ریگى، حه‌مید نه‌جه‌فى و ناسر نهفعى له سێداره دراون. هه‌روه‌ها رۆژى سێ شه‌ممه ١١ى پووشپه‌ر ٩ زیندانى له زیندانى وهكێل ئاواى مه‌شهه‌د ئێعدام كراون كه تاكوو ئێستا ناوى ئه‌و ئێعدام كراوانه رانه‌گه‌ێندراوه. جێگه‌ى باسه كه رۆژى چوارشه‌ممه ١٢ى پووشپه‌ر له زیندانى فه‌له‌ك لئهفلاكى خۆره‌م ئاباد پێنج زیندانى كه سێ كه‌سیان عه‌ره‌ب و دوو كه‌سیشیان له شارۆمه‌ندانى كوردى خه‌ڵكى كرماشان بوون له سێداره دراون. رژێمى دژه مرۆڤى ئاخوندى تا ئێستا هیچ زانیاریێكى لهمهرِ ئه‌م ئێعدامانه بلاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
وریایی پاسدار حسێن شه‌ریعه‌تمه‌دارى به رۆحانى
به پێى ر
اپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، پاسدار حسێن شه‌ریعه‌تمه‌دارى له رۆژنامه‌ى كه‌یهانى حكومه‌تى له ژێر ناوى به‌فرى دوورى، وریایی داوه به حسن رۆحانى له‌مه‌ر خه‌یانه‌تى سه‌رانى فیتنه و به‌شدارییان له ده‌وڵه‌تى رۆحانى، شهرێَعهتمهدارى وتویه، قسه‌م ئه‌مه‌یه كه به‌شدارى سه‌رانى فیتنه له كابینه‌ى ده‌وڵه‌تى نوێ زه‌ره‌ره به نیزام و حسن رۆحانى.
دهورووبهرهكانى حسن رۆحانى كه‌سانى ئیتلاعاتى و ئه‌منییه‌تین
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌حمه‌د پوورنهجاتى ئه‌ندامى پێشووى مه‌جلیسى رژێم پشتراستى كرده‌وه كه هه‌موو دهورووبهرهكانى حسن رۆحانى كه‌سانى ئیتلاعاتى و ئه‌منییه‌تی رژێمن. پوورنهجاتى له ولامى پرسیارى هه‌واڵنێرێكدا كه بۆچى هه‌موو دهورووبهرهكانى رۆحانى كه‌سانى ئیتلاعاتى و ئه‌منییه‌تین وتى، من زۆر به داخم كه ئێستاش ژۆرنالیسته كۆنهكارهكانى ئێمه نازانن كه دووى جۆزه‌ردان حه‌ره‌كه‌تێكى مه‌ده‌نى و یا سۆمبۆلى خاته‌مى بوو كه له لایه‌ن كه‌سانى ئیتلاعاتى و ئه‌منییه‌تییه‌وه یارمه‌تى ده‌درا.
بومبدانانهوهى ده‌ست و پهیوهندهكانى رژێمى تاران له به‌حره‌ین
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له مه‌نامه، به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى ده‌ست ساز له پایته‌ختى به‌حره‌ین، پۆلیسێك كوژراو دوو كهسیتریش بریندار بوون. به پێى وته‌ى سه‌رۆكى پۆلیسى به‌حره‌ین، شه‌وى رابردوو كه‌سانێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكهێكى پۆلیس و بۆمبێكى ده‌ست سازیان ته‌قاندووه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه كه ده‌وڵه‌تى به‌حره‌ین تا ئێستا چه‌ندین جار رژێمى تارانى به پاڵپشتى له بانده تیرۆریسته‌كانى به‌حره‌ین تاوانبار كردووه.
جان كێرى: ئه‌مریكا لایه‌نگرى حیزبێكى دیاریكراو له‌میسر نییه
به پێى
راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، به ره‌د كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌والانه‌ى كه باس له لایه‌نگرى ئه‌مریكا له ئه‌خوان لمۆسلمین ده‌كات وتى، ئه‌مریكا لایه‌نگرى په‌یره‌و كردنى دیموكراسییه له میسر نه‌ك حیزب یان شه‌خسێك. جان كێرى رایگه‌یاند، له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا داوا له هه‌موو رێبه‌رانى سیاسى میسر ده‌كه‌ین كه توندووتیژى مه‌حكوم بكه‌ن و له خۆپیشانده‌ران خوازیارین كه چالاكى ئاشتى ئامیزیان ببێت. جان كرى وتى، دۆستایه‌تى و شه‌راكه‌تى درێژ ماوه‌ى نێوان ئه‌مریكا و میسر تایبهتیێكى گرنگى بۆ ئه‌مریكا هه‌یه و ئێمه له خه‌ڵكى میسر بۆ سه‌ركه‌وتووانه تێپه‌راندنى دهورهى گواستنه‌وه به‌ره‌وو دیموكراسى لایه‌نگرى ده‌كه‌ین.
دوایین بارودۆخی میسر
له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی له‌سه‌ركار لابردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری پێشوی میسره‌وه له‌نێوان لایه‌نگران و رِكابهرانی مورسی-دا بهرِێوهچوون، وا برِیاره ئهمرِۆش به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر له ناوچه جیاوازه‌كانی میسر درێژه‌یان پێبدرێت. ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه پێگه‌ی ئاكشام-ی توركیا بڵاویكرده‌وه، لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی (سه‌رۆك كۆماری پێشوی
میسر) له مه‌یدانی (رِابیعه عه‌ده‌وییه) له قاهیره‌ی پایته‌خی میسر كۆبوونه‌ته‌وه و خۆیان ئاماده كردووه بۆ خۆپیشاندانێك به‌ره‌و باره‌گای گاردی كۆماری كه ماوه‌ی چه‌ند رِۆژێكه (محه‌مه‌د مورسی) تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ره. ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له باكوری شاری ئهسكهندهریهش پارته ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی (ئیخوان) خۆیان بۆ خۆپیشاندانێك ئاماده كردووه، هه‌روه‌ك له شاری (فه‌یوم)یش خۆپیشانده‌ران له‌دژێ ده‌ستێوه‌ردانی هێزه چه‌كداره‌كانی میسر بۆ سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران و رِێگرییان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هاتو چۆی ده‌وروبه‌ری مه‌یدانی ته‌حریر رِاگیراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا پێگه‌ی بوگیون-ی توركیا بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له لێدوانێكیدا له‌سه‌ر تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رِایگهیاندووه، نابێت هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌روپا ده‌رباره‌ی رِوداوهكانی میسر له هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌فریقا كه‌متر بێت. له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، پاش ئه‌وه‌ی رِۆژی هه‌ینی، یه‌كێتیی ئه‌فریقا له به‌یاننامه‌یه‌كدا لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر به‌ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌م دا و برِیاریدا ئه‌ندامێتیی میسر له یهكێكتییهكه هه‌ڵپه‌سێرێت تا ئه‌و كاته‌ی سیستمی ده‌ستووری دهگهرٍِێتهوه بۆ میسر ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید (كارِل بیلد) له لێدوانێكدا رِایگهیاندووه، هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی یه‌كێتی ئه‌فریقا كه‌متر نابێت له‌میانه‌ی دیموكراسییه‌وه.
ئه‌مریكا یه‌كه‌م فرِۆكه كه به‌وزه‌ی خۆر كار ده‌كات به‌ئاسماندا هه‌ڵ ده‌دات
فرِۆكهیهك كه به‌وزه‌ی خۆر كار ده‌كات له‌شاری (نیویۆرك)ی ئه‌مریكا نیشته‌وه دوای كۆتایی هێنانی به‌گه‌شته‌كه‌ی به‌ئاسمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه دوومانگی خایاند، به‌مه‌ش یه‌كه‌م فرِۆكهی له‌وجۆره كه به‌وزه‌ی خۆر كارده‌كات خرایهگ
هرِ . ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، فرِۆكه ئهمریكیهكه كه به( سۆلار ئهمباڵس) ناسراوه‌و ١٢ هه‌زار خانه‌ی وه‌رگرتنی خۆر بهباڵهكانیهوهیه، گه‌شتێكی دوو مانگی به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا له‌ئاسمانی چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا. سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستهرِوو كه فرِۆكه ئهزمونیهكه ته‌كنیكی نوێی تێدا به‌كار هاتووه له‌توانایدایه ووزه‌ی خۆر به‌رۆژ كۆبكاته‌وه‌و به‌شه‌ویش درێژه به فرِین بدات بۆماوه‌یه‌كی دورودرێژ. فرِۆكهكه دواجار له فرِۆكهخانهی (دالاس)ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵدرا و دوای گه‌شتێكی ١٨ سه‌عاتی به‌ئاسمانی ویلایه‌ته‌كانی (ماریلاند) و (دیلاویر) و (نیوجێرسی) ئه‌مریكا،فرِۆكهكه له شاری (نیویۆرك) نیشته‌وه. فرِۆكهی ( سۆلار ئهمباڵس) لهتوانیادایه به‌وزه‌ی خۆر هه‌موو ئاسمانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تهی بكات، به‌مه‌ش یه‌كه‌م جۆری فرِۆكه كه به‌وزه‌ی خۆر كارده‌كات خرایه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه به‌ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنۆلۆجیای وزه‌ی پاك له‌بواری به‌ره‌وپێشبردنی ئامێره‌كاندا. كێشی فرِۆكهی ( سۆلار ئهمباڵس) به‌ئه‌ندازه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بچووكه و قۆناغی یه‌كه‌می گه‌شته‌كه‌ی له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ له (سان فرانسیسكۆ) به‌ره‌و (فێنكس) ده‌ستپێكرد و له‌هه‌مان مانگدا گه‌شتێكی دیكه‌ی له (فێنكس) ه‌وه به‌ره‌و (دالاس) ئه‌نجام دا.