سێ كه‌سیتر ئه‌مرۆ له كرماشان ئێعدام كران
به پێى راپۆرتى ده‌نگ و ره‌نگى رژێم: سێ زیندانى ئه‌مرۆ له زیندانى دیزڵ ئاواى كرماشان به تۆمه‌تى قه‌تڵ و هه‌ڵگرتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر له سێداره دران به پێى ئه‌م ئامارانه رژێمى جهنایهتكارى ئاخوندى له سه‌ره‌تاى مانگى پووشپه‌ره‌وه تا ئێستا زیاتر له ٧٠ كه‌س له زیندانیانى له سێداره داوه.
بانه/ ئاگركه‌وتنه‌وه زیاتر له ٤٠ دۆنم دارستان و لهوهرِگهی له‌ناو بردووه
له ماوه‌ی ٤٠ رۆژدا زیاتر له ٤٠ هێكتار له دارستان و باخاتی شاری بانه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچوون. عوسمان بێهداد به‌رپرسی ئیداره‌ی سهرچاوهسرووشتییهكانی شاری بانه به هه‌واڵده‌ریی "ئیسنا"ی راگه‌یاندووه، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له اموه‌ی رۆژانی ٣ی جۆزه‌ردان هه‌تا ١١ی پووشپهرِ زیاتر له ٤٠ هێكتار له دارستان و باخاتی "سه‌یرا
نبهند، سڵێـمان به‌گ و گونده‌كانی سه‌به‌تڵوو، ماسیی ده‌ر، كه‌ریم ئاوا، ره‌شه قه‌ڵا، دۆڵه هه‌رزن، درگا شێخان، زه‌رواوی خواروو، وشكه ده‌رێ، ویسك، كه‌و پێچ، تیتۆران و قورِوچا" له ئاگردا سووتاون. ئه‌و كه‌سه راشیگه‌یاندووه، له‌و ماوه‌یه‌دا ٣٠ حاڵه‌تی ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌و ناوچه‌و گوندانه تۆمار كراوه كه زیانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه به سه‌دان میلیۆن تمه‌ن خه‌مڵێندراوه. بێهداد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردوودا ٢٧٩ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌و گونده‌كانی شاری بانه تۆمار كراوه كه زۆربه‌ی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه ده‌ستكرد بوون و تێیدا ٨٢٤ دۆنم له دارستان و لهوهرِگه و باخاتی هاووڵاتییان له ئاگردا سووتاون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌داو چه‌ند رۆژ پێش ئیستا نزیك به ٣ دۆنم له دارستان و لهوهرِگهكانی كێوی ئاربابا له نزیك شاری بانه و گوندی "كهریمئاوا"ی سه‌ربه به‌خشی "نه‌نۆر"ی سه‌ربه‌و شاره، له ئاگردا سووتان.
زیاد بوونى نرخى مه‌وادى خۆراكى له سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زان
به پێ
ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، نرخى هه‌ر كیلو برینج زیاتر له ٥٠ له سه‌د گران بووه و به كیلوى ٨٠٠٠ تمه‌ن گه‌یشتووه. به پێى ئه‌م راپۆرته كارناسێكى رژێم رایگه‌یاند كه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو نرخى برینج به‌رز بوونه‌وه‌ى ١٠٠ له سه‌دى به خۆیه‌وه دیوه به جۆرێكه كه نرخى برینجى ده‌ره‌جه یه‌ك له سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوو ٣٠٠٠ تمه‌ن بوو كه ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٨٠٠٠ هه‌زار تمه‌ن. هه‌روه‌ها نرخى هه‌ر شانه هێلكه به ٢٠ له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ٨٠٠٠ تمه‌ن و نرخى هه‌ر كیلو خۆرما له سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زان گه‌یشتووه‌ته ٩٠٠٠ تمه‌ن.
دزى میلیاردى
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌میر عه‌باس سۆهراب به‌یگ، جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ده‌زگای دادوه‌رى رژێم له په‌روه‌نده‌ى دزى سێ هه‌زار میلیارد تمه‌نى، ١٠ میلیارد تمه‌ن حه‌قى پارێزه‌رى وه‌ر گرتووه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌میر عه‌باس له جه‌ریانى ده‌رگیرى نێو بانده‌كانى رژێم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
كه‌مبوونى ده‌رمان له ئێران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كاتێكه نرخى مه‌وادى خۆراكى گران ده‌بێت خه‌ڵك ناچارن له كرینى چاوپۆشى بكه‌ن به‌لام ئایا ده‌توانن له كرینى ده‌رمان كه پێویستى به گیانیانه‌وه هه‌یه چاوپۆشى بكه‌ن؟ به پێى ئه‌م راپۆرته، بلاو كردنه‌وه‌ى ده‌رمان له ئێران به‌سه‌ر نه‌خۆشاندا له‌گه‌ڵ كێشه‌ى جیدى بهرهووروو بووه‌ته‌وه و ئه‌م بارودۆخه بووه به هۆى مردنى چه‌ند نه‌خۆشێك و هێندێتریش به هۆى دێر په‌یدا كردنى ده‌رمانه‌كانیان كه‌م ئه‌ندام بوون. ئه‌وه جێگه‌ى ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تێكه بۆ دابین كردنى ده‌رمان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى كێشه‌ى هه‌یه، چۆن ئه‌توانێن باس له به‌رێوه‌به‌رى جیهانى بكات.
میسر: رژێمى تاران له كاروبارى ناوخۆیى ئێمه ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌در عهبدۆلعاتى، وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر رایگه‌یاند، رژێمى تاران له كاروبارى ناوخۆیى ئێمه ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له میسر رووى داوه ئاكامى خواستى خه‌ڵكى میسره كه میلیونها كه‌س له خه‌ڵكى میسر به شێوه‌ى ئاشكرا و روون له سی ژۆئه‌نه‌وه باسیان لێ كردووه. ناوبراو‌و هه‌روه‌ها وتى، ده‌ستێوه‌ردانى به‌رپرسانى ئێرانى جێگه‌ى قبووڵ نییه.
پێكدادانه‌كان له قاهیره ده‌یان كوژراوی لێكهوتهوه
به‌هۆی شهرِو پێكدادانه‌كانی دوێنێوه له‌به‌رده‌م باره‌گای گاردی كۆماری له قاهیره ده‌یان كه‌س كوژراون، هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی ئ
یخوان موسلیمینیش روداوه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی سوپا. ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی میسر بڵاویكرده‌وه، پێكدادانه‌كان له‌نێوان لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌كارخراوی میسر و هێزه‌كانی سوپادا رویداوه‌و به‌هۆیه‌وه ٤٢ كه‌س كوژراون. هاوكات سوپای میسر ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستپێشخه‌ریان كردبێت بۆ ته‌قه‌كردن له لایه‌نگرانی مورسی و ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "گروپێكی تیرۆرستی" هه‌وڵی هه‌وڵی داگیركردنی باره‌گای سه‌ربازییان داوه. له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد له‌و هێرشانه‌ی دوێنێدا ئه‌فسه‌رێك كوژراوه و ٤٠ سه‌ربازیش برینداربون، كه باری ته‌ندروستی شه‌شیان ناجێگیره. له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نگرانی مورسی كه به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و نارِهزایی دژی له‌كارخستنی محه‌مه‌د مورسی، سوپا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران بۆ بڵاوه‌پێكردنیان، هاوكات ئاژانسی سكای نیوزیش له‌زاری سه‌ركرده‌ی ئیخوان موسلیمینه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی تهقهكردنهكانهوه ٣٠ كه‌س كوژراوه‌و زیاتر له ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندارن. ئاژانسه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ٢٠٠ كه‌س له ئه‌ندامانی ئیخوان موسلیمین له‌قاهیره ده‌ستگیركراون.