ئافره‌تێكى پی
رانشارى به ده‌ستى مێرده‌كه‌ى كوژرا رۆژى سێ شه‌ممه ١٨ى پووشپه‌رى ١٣٩٢ ئافره‌تێكى پیرانشارى به ناوى سنه‌وبه‌ر به‌ده‌ستى مێرده‌كه‌ى كوژرا. به پێى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، سنه‌وبه‌ر كه به ئه‌سڵ خه‌ڵكى شنۆ بووه، به هۆى هێندێك كێشه‌وه ساڵى ٨٨ دێته شارى پیرانشار و له‌وێش له‌گه‌ڵ كه‌سێك به ناوى (ر. م) كه خه‌ریكى بلاوكردنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر بووه ئاشنا ده‌بێ و له‌دواى ماوه‌ێك ژیانى هاوسه‌رگیرى پێك دێنن. به پێى هه‌واڵه‌كان ر.م سنه‌وبه‌ریش ناچار به بلاوكردنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كات و چه‌ندین جاریش هه‌وڵى خۆ ده‌ربازكردن له‌و دۆخه ده‌دات، تا رۆژى سێ شه‌ممه ١٨ى پووشپه‌ر به هۆى كێشانى ماده‌ى شیشه له لایه‌ن مێرده‌كه‌ى به زه‌ربی چه‌قۆ ده‌كوژرێ. به پیى هه‌واڵه‌كان ر.م خاكى ئێرانى به جێهێشتووه.
به‌رده‌وامیی نارِهزایهتیی ٢٣٥ كرێكاری له‌سه‌ر كار ده‌ركراو له‌شاره‌كانی سنه و قوروه
ئهمرِۆ پێنجشه‌ممه كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركراوی كارگه‌ی "ژوب اهن" زاگرسی شاری قوروه بۆ رۆژی دووه‌م له‌به‌ر ده‌م ئوستانداریی شاری سنه‌دا كۆبوونه‌وه. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی رابردووش ٢٣٥ كرێكاری له‌سه‌ر كار ده‌ركراوی كارگه‌ی "تواندنه‌وه‌ی ئاسن"ی زاگرۆس له شاری قوروه كه سه‌رجه‌میان پێشینه‌ی ١٠ هه‌تا ٢٣ ساڵ كاریان له‌و كارخانه‌یه‌دا هه‌بووه، ب
هنیشانهی نارِهزایهتی دهربرِین به ده‌ركرانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاری شاری قوروه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی نارِهزایهتیان پێكهێنا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به وته‌ی كرێكارانی كارگه‌ی زاگرۆس، به‌رپرسانی ئه‌و كارخانه‌یه رایانگه‌یاندووه كه چه‌ندین كووره‌ی ئه‌و كارخانه‌یه پێویستیان به نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه، بۆیه ره‌وتی به‌رهه‌م هێنان هیچ قازانجێكی نییه و ئێمه‌ش ناتوانین مووچه‌ی كرێكاره‌كان دابین بكه‌ین. به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه، به‌رپرسانی كارگه‌ی زاگرۆس مووچه‌ی چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها برِی ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن له مووچه‌ی ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوییان به‌و كرێكارانه نه‌داوه. ٢٨٥ كرێكار له كارگه‌ی "زاگرۆس"دا سه‌رقاڵی كار كردن بوون كه ٢٣٥ كه‌سیان به‌بیانووی "گیروگرفتی ئابووری" و بهبرِیاری خاوه‌نكار له‌سه‌ر كار ده‌ركران.
سازمانى موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران وێزگهیێكى شاراوه‌یی ئه‌تۆمى دیكه‌ى رژیم ئاشكرا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی موقاوه‌مه‌تى ئێران به‌یانی ئهمرِۆ رایگه‌یاند، زانیاری هه‌یه ئێران وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی نوێ له‌ژێر زه‌وی له نزیك
ده‌ماوه‌ند له پارێزگای تارانی پایته‌خت بنیاد ده‌نێت. به پێى ئه‌و راگه‌ێندراوه رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له‌ناوخۆی ئێران زانیاری پشترِاستكراوهی به‌ده‌ستگه‌یشتوه، رژێم شوێنكی نهێنی تایبه‌ت به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بنیاد ده‌نێت و ئه‌و زانیاریانه‌ش ماوه‌ی نزیكه ساڵێكه له نزیكه‌ی ٥٠ سه‌رچاوه‌ی جیاواز له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی رژێمه‌وه كۆكردوه‌ته‌وه". رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئیرِان ناوی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی "معدن شرق(كانگه‌ی رۆژهه‌ڵات)" یان "پرۆژه‌ی كه‌وسه‌ر" راگه‌یاندووه‌و یه‌كێك له فه‌رمانده‌رانی سپای پاسداران به‌ناوی "موحسێن فه‌خری زاده" به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی له ئه‌ستۆیه. رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق پێشتریش له‌ساڵی ٢٠٠٢ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێرانی له نه‌ته‌نز و وێستگه‌ی ئاوی قورسی له‌ناوچه‌ی ئاراك ئاشكراكرد. له‌و ئاشكرا كردنه وێنه‌یه‌كی مانگه ده‌ستكرده‌كانی وێستگه نوێیه‌كه‌ی ئێرانی بڵاوكردوه‌وه، كه به‌وته‌ی موجاهیدین ده‌كه‌وێته ژماره‌یه‌ك تونێله‌وه له نێوان چیاكان له‌دوری ١٠ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ده‌ماوه‌ند كه ٥٠ كیلۆمه‌تر له باكوری خۆرهه‌ڵاتی تارانی پایته‌خته‌وه دوره. باسله‌وه‌شده‌كات، ئه‌و وێستگه‌یه قۆناغی یه‌كه‌می بنیادنانی له ساڵی ٢٠٠٦ ده‌ستیپێكردوه و به‌منزیكانه كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واوبوه و ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یسه‌لمێنێت "رژێمی ئێران هیچ نیازێكی نیه پرۆژه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی راگرێت یاخود ههڵیپسێرێت".
سوپای پاسداران ده‌ست به سه‌ر رِانه مهرِێكی هه‌رێمی كوردستاندان ده‌گرێت
له چه‌ند شه‌وی رابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران لهكوێستانێكی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كه كه‌وتۆته سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان و ئێران ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مهرِو مالاَتی شوانكارێكی هه‌رێمی كوردستان داده‌گرن. چه‌ند شه‌وێك له
مه‌و به‌ر لهكوێستانی "به‌ردو نازی" سنوری ناحیهكهمان كه كه‌وتۆته سه‌ر سنور، گه‌له گورگێك به‌ناو رِانهمهرِی هاولاَتی (باپیر حارس) ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌شه‌وه رانه مهرهكه په‌رته‌وازه ده‌بێت و زیاتر له (١٠٠) سه‌ر مه‌ریش ئاودیوی سنوری ئێران ده‌بن. به پێى هه‌واڵى ماڵپه‌رى خه‌ندان سێ رۆژ پێش ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وكێشه‌یه له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی"حاجی ئۆمه‌ران" كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسانى هه‌رێمى وردستان و ئه‌فسه‌رانی سوپای پاسداران به‌رێوه‌چووه و دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر توانیویانه ته‌وای مه‌ره‌كان بگهرِێنینهوه بۆ خاوه‌نه‌كانیان. جێگه‌ى باسه مانگی رابردوو له كوێستانی بناری چیای هه‌ڵگورد سوپای پاسداران ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ر مهرِی سێ هاولاَتی و تاكو ئێستاش راده‌ستیان نه‌كردۆته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریاره وه‌فدێكی ئێمه سه‌ردانی رژیمى ئێران بكات بۆ ئه‌وه‌ی مهرِهكان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگێرنه‌وه.
ده‌وڵه‌تى میسر: ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێمى ئێران له میسر قبووڵ ناكه‌ین
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، میسر رۆژى پێنجشه‌ممه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێمى ئێرانى دواى لابردنى مۆرسى له حه‌فته‌ى رابردوو مه‌حكوم كرد. به پێى ئه‌م راپۆرته رژێمى ئێران رۆژى دووشه‌ممه لابردنى مۆرسى نیگه‌رانكه‌ر ناو برد و رایگه‌یاند، ده‌ستى وولاتانى ده‌ره‌كى له‌و كاره‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها رۆژى پێنجشه‌ممه میسر رایگه‌یاند، ئه‌و وتانه ده‌رخه‌رى نه‌بوونى زانیارى و درووست له ناوه‌رۆكى ئه‌و ئاڵوگۆرانهیه كه له میسردا روو ده‌دات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر رایگه‌یاند كه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئه‌و رژێمه له میسر قبووڵ ناكه‌ین.
سهكۆكانى ناردن
ى مووشه‌كى عه‌ره‌بستان روویان له ئێران كردووه به پێى راپۆرتى سایتى تابناك سه‌ر به مۆحسین ره‌زایى، وێنه ماهواره‌ییه‌كان كه به‌م نوێیانه له عه‌ره‌بستانى سعوودى گیراون ده‌ریده‌خه‌ن كه سه‌كۆى ناردنى مووشه‌كه‌كانى عه‌ره‌بستان له پایهگاى تازه دانراوى ئه‌و وولاته روویان له ئێران كردووه .
ئێعدامى ل
اوێكى وه‌رزشوان له ره‌شت به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له نێوان ئێعدام كراوانى رۆژى یه‌كشه‌ممه له ره‌شت، ئیبراهیم ئه‌رنه‌واز لاوى ٢٠ ساڵه و وه‌رزشوان له سێداره دراوه، جێگه‌ى باسه كه شاكى په‌روه‌نده‌كه چه‌ند رۆژ پێش له به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئێعدامى ئیبراهیم له دادگا و له پێش قازى په‌روه‌نده‌كه شاهێدى داوه كه ئیبراهیم بێ تاوانه، به‌لام قازى سوور بووه له سه‌ر ئێعدام كردنى.
سوپای ئازاد: به چه‌كه نوێیه‌كان (٩٠) تانكی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دمان له‌ناوبردوه
سه‌رۆك
ی ئه‌ركانی سوپای ئازادی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئۆپۆزسیۆنی سوری دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی جۆره چه‌كێكی نوێ، تائێستا توانیویانه (٩٠) تانكی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بته‌قێننه‌وه. لیوا سه‌لیم ئدریس، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئازادی سوریا رایگه‌یاندوه: كه هه‌مو هه‌وڵێكی خۆیان خستوهتهگهرِ بۆ له‌ناوبردنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و به‌هۆی گه‌یشتنی جۆره چه‌كێكی نوێ به‌ده‌ست سوپاكه‌یان، تائێستا (٩٠) تانكی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان ته‌قاندوه‌ته‌وه. وتیشی: سوپای ئازاد له ناوچه‌كانی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ حمص، له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه فشاری له‌سه‌ره‌وه و هیواشی خواست كه چه‌كه نوێیه‌كانی دیكه بگاته ده‌ستی سوپاكه‌یان. ئه‌وه‌شی خستهرِو، كه به‌شێوه‌كه‌ی زۆرباش سوپاكه‌یان پرِچهك ده‌كرێت و له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی به‌ره‌كانی شهرِهوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.