ده‌ستوورى ته‌قه‌كردن له كۆڵبه‌ران
به پێ
ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، پاسدار ئه‌حمه‌د گراوه‌ند جێگرى فه‌رمانده‌ى سنوورى هێزه‌كانى ئینتزامى رژێم رایگه‌یاند، له سنووره‌كانى وولات سێ ناوچه‌ى قه‌ده‌غه، زه‌رد و سپى دیارى كراوه و به هێزه‌كانمان ده‌ستوورمان داوه له هه‌ر ناوچهێكى سنوورى كه قاچاخچیان و كه‌سانى رێگه پێنه‌دراویان بینى، ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن و له كاتێكدا ویستیان به‌ره‌نگار ببنه‌وه هێزه‌كانمان ده‌توانن ته‌قه‌یان لێ بكه‌ن.
به‌رده‌وامیی سووتاندنی سروشت و ژینگه‌ی كوردستان
رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌كانی مه‌ریوان و نه‌وسوود رووبه‌رێكی به‌رچاو له دارستان و لهورِگهكانی له‌ناو برد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٢٨ی پووشپهرِ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌شێك له به‌رهه‌می گه‌نم و جۆی هاووڵاتییانی گوندی "باشماخ"ی مه‌ریوان له‌ناوچوو. هاووڵاتییان رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه زیاتر له ٢٠ دۆنم گنم و جۆی سووتاندووه و پاش چه‌ندین كاتژمێر له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و چالاكانی ژینگه پارێزه‌وه كۆنترِۆڵ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا لهورِگهكانی گوندی "ده‌ره‌كی"و دوروبه‌ری له ناوچه‌ی موریوا
ن له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ناوچوون. هه‌روه‌ها به‌وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦ی پووشپهرِ، هێــزه ئینتزامییه‌كانی جێگیر له پاسگای "دووئاو"ی سه‌ربه شاری نه‌وسوود ئاگریان له دارستانه‌كانی گوندی "دووئاو" به‌رداوه و دواتر ئاگره‌كه بۆ لهوهرِگه و دارستانی شاخه‌كانی "هاڵا دشه" و كه‌له قه‌ندی" ته‌شه‌نه‌ی ئه‌ستاندووه. ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی ٢ رۆژ له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وام بووه و كه ته‌نیا به هه‌وڵی هاوولاتییانی گوندی "دشه" و "هیــروێ"ی سه‌ربه شاری نه‌وسوود كۆنترِۆڵ كراوه. ده‌گوترێت ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه زیاتر له ٢٥ هێكتار له دارستانه‌كانی "بهرِوو، گۆیـژ، وه‌ن و هه‌رمێ كۆڵه"ی له‌ناو بردووه. پێشتریش رۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی پووشپهرِ، هێزه ئینتزامییه‌كانی جێگیر له سنووری "شۆشمی" ئاگریان له لێرِهوارو لهوهرِگهكانی چیای "سۆنێ" له ده‌وروبه‌ری شاری نه‌وسوود به‌رداو زیانێكی به‌رچاویان به‌ژینگه‌ی و سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاند.
گرانى سه‌ر سوورهێنهرى ده‌رمان له ئێران
به پێى را
پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، گرانى سه‌رسوور هێنه‌ر به تایبه‌ت له به‌شى داوده‌رمان به‌رۆكى به خه‌ڵك گرتووه. له نوێترین هه‌واڵه‌كاندا له تاران له نه‌خۆشێك بۆ ده‌رمانى خوێنرێژى ئه‌و نه‌خۆشه همۆفیلییه ٤ میلیون ته‌مه‌نیان لێ داوا كردووه. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ى لاوێكى ٢٠ ساڵه بۆ راگرتنى ١٠ رۆژه‌ى له نه‌خۆشخانه له به‌شى همۆفیلى ١ میلیارد تمه‌ن قه‌رزارن و دابین كردنى ئه‌و برِه پاره‌یه واى له‌و بنه‌ماڵه كردووه كه بكه‌ونه ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه.
هاوردنى سۆرنگى پیسى چینى راست بوو
به پێى راپ
ۆرتى رۆژنامه‌ى حكومه‌تى تارانى ئه‌مرۆ، هاوردنى سۆرهنگى پیسى چینى بۆ ئێران، سهرهرِاى ئه‌و هه‌موو به‌درۆ خستنانهوه راست بوو. به‌لام ئیرج خۆسره‌ونیا، ئه‌ندامى شۆراى بالاى سازمانى نیزام پزشكى رایگه‌یاند، چوونكوو ئه‌وانه‌ى كه زه‌ره‌ریان لێ كه‌وتبوو سكالایان تۆمار نه‌كردبوو، پزیشكى یاسایى لێكۆلێنهوهى لێ نه‌كردووه. به‌لام پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى زه‌ره‌ریان كردووه نه‌توانن سكالا تۆمار بكه‌ن یان زانیارى وردیان لهمهرِ مافه‌كانى خۆیان نه‌بێت، هیچ ده‌زگا یان ئۆرگانێك یان داواكارى گشتى نابێت له‌سه‌ر گیان و ماڵى خه‌ڵك بێنه ده‌نگ؟ له هه‌مووى سه‌رسوور هێنه‌رتر ئه‌وه‌یه كه سازمانى پشكنینى گشتى وولات كه یه‌كێكه له نیهاده گرنگه‌كانى چاودێرى له ئاست ئه‌و بابه‌ته بێده‌نگ بووه.
ئێران پله‌ی ١٤٨ی نرخی بێكاری له ئاستی جیهاندا هه‌یه
وڵاتی ئێران سه‌باره‌ت به نرخ
ی بیكاری، له نێـــوان ٢٠٢ وڵاتی جیهان له پله‌ی "١٤٨"دا جێی گرتووه. به‌پێی ئامارێك كه ناوه‌ندی ئاماری و زانیاریی وڵاتی ئا‌مریكا بڵاوی كرده‌وه، وڵاتی ئێران به نرخی بێكاریی ١٥.٥%ـه‌وه، له نێوان ٢٠٢ وڵاتی جیهاندا پله‌ی ١٤٨ی هه‌یه و وڵاتانی موناكۆ و كامبوجیه به نرخی بێكاریی ٠%ـه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌م و وڵاتانی قه‌ته‌ر به نرخی بێكاریی ٠.% و تایله‌ند به ۆ،٧%ـه‌وه بهرِیز پله‌كانی یه‌كه‌م هه‌تا سێیه‌م دان. زۆرێك له كارناسان له‌سه‌ر ئه‌و باوهرِهن كه نرخی بێكاری له وڵاتی ئێران له ١٥.٥% زیاتره و هه‌روه‌ها زیاترین نرخی بێكاری له ٤ ئوستانی كوردنشینی ئێران و به‌تایبه‌تی له ئوستانی ئیلام دایه. ئاماری بێكاری له ئوستانی كوردنشینی ئیلام به ٦٠٠ هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌ته‌وه له ئاستی وڵاتی ئێران‌دا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه كه‌نرخی بێكاری له‌و ئوستانه له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام له‌سه‌رووی ٢٠%ـه‌وه بووه.
١٤٠ هه‌زار زیندانى ئێرانى ژن و منداڵیان هه‌یه
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رێوه‌به‌رى گشتى دابین كردن و راهێنانى سازمانى زیندانهكانى ئێران وتى، به بوونى ١٤٠ هه‌زار زیندانى ژن و منداڵدار له زیندانه‌كان ٧٠ هه‌زار كه‌س له‌و زیندانییانه پێویستییان به یارمه‌تى ماڵى هه‌یه. عه‌لى ئه‌كبه‌رى وتى، ١٨٠ ئهنجۆمهنى پاڵپشتى له زیندانیان هه‌یه كه فه‌رماندار، دادستان، سه‌رۆكى زیندانه‌كان و پیاو ماقوولان ئه‌ندامى ئه‌و ئهنجۆمهنهن. ئه‌كبه‌رى وتى كه ده‌بێت بۆ یارمه‌تى ئه‌و زیندانییانه و بنه‌ماڵه‌كانیان وه‌ك خوێندن، مه‌سكه‌ن و بێهداشت و ده‌رمان و به‌تایبه‌ت بوارى مادى كارى زۆرتر بكرێت، ناوبراو رایگه‌یاند كه دواى ئازاد بوونى زیندانیان له زیندان ٢.٧ له‌سه‌دى ئه‌و زیندانیانه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ زیندان.
پچرِانى هاوكارى پێژۆ له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران
به پێى را
پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، شیركه‌تى ماشێن سازى پێژۆى فه‌رانسه هاوكارى خۆى له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران پچرِاند. ئێران دووهه‌مین بازارى كرینى ماشێنى پێژۆ بوو له جیهان، جێگه‌ى باسه كه شیركه‌تى فه‌رانسه‌وى پێژۆ تاكوو نزیك به دوو ساڵ پێش ئێستا بۆ درووست كردنى ٤٥٠ هه‌زار ماشێنى پێژۆ له ئێران كه‌ل و په‌لى دابین ده‌كرد. به پێى ئه‌م راپۆرته پچرِانى هاوكارى شیركه‌تى پێژۆ له‌گه‌ڵ رژێم له درێژه‌ى گه‌مارۆ نێونهتهوهییهكانى سه‌ر ئه‌و وولاته بووه.
پێویستى كرده‌وه‌ى نیزامى دژ به رژێمى ئێران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌ناتۆر لیندزى گراهام له ئه‌ندامانى بالاى سه‌ناى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت پاییز‌ى ئه‌مسا
ڵ گهلاڵهیێك به مه‌به‌ستى ئیزن دان به سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا بۆ كه‌ڵك وه‌ر گرتن له هێزى نیزامى به مه‌به‌ستى پێش گرتن له به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى ئێران پێشكه‌ش بكات. ناوبراو له قسه‌كانى خۆیدا له كۆنگره‌ى ئه‌مریكا وتى، خوازیارم كۆنگره به زۆرترین ده‌نگ ئه‌و گه‌لاڵه‌یه په‌سه‌ند بكات تاكوو له كاتى پێویست ئه‌مریكا له هێزى نیزامى بۆ راگرتنى به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم كه‌ڵك وه‌ر بگرێت.
یه‌په‌گه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی دیكه‌ی كوردستانى سوریاى كۆنترۆڵ ده‌كات
هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به‌رده‌وامن له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی كوردستانى سوریا و وه‌رگرتنه‌وه‌یان له چه‌كداره‌كانی ب
هرهی نهسرای سه‌ر به رێكخراوی قاعیده و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جگه له شاری سه‌رێكانی و ده‌روازه سنوریهكهی هه‌رێمی تل عه‌لۆ و چوار رێیانی تههونێ له‌و چه‌كدارانه وه‌رگیراوه‌ته‌وه كه ساڵێكه كۆنترِۆڵیان كردوه. دوای پێنج رۆژ پێكدادان هێزه‌كانی یه‌په‌كه توانیان سه‌رله‌به‌یانی ئهمرِۆ و له ئۆپه‌راسیۆنێكدا گوندی تل عه‌لۆ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری چوار ریانی تههونێ كۆنترِۆڵ بكه‌ن، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كانی یه‌په‌گه چه‌كداره‌كان هه‌وڵی مینرِێژكردنی ناوچه‌كانیان داوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گروپه چه‌كداره‌كان كوژراون و دوانیشیان به دیل گیراون كه له‌نێویاندا تێیدایه ره‌گه‌زنامه‌ی چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك تونس و به‌حره‌ین و ئه‌مه‌ریكا و توركی هه‌یه و له وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه هاتونه‌ته ئه‌و سنوره. ئه‌و ناوچانه‌ی یه‌كینه‌كان له‌ده‌ستی چه‌كداره‌كانیان ده‌رهێناوه شوێنی ستراتیژین و به‌شێوه‌یه‌ك كه چوار ریانی تههونێ له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی نێوان عیراق و سوریا دایه و دو ریانی شام، تل كۆچه‌ر، عیراق، چهلاخا و قامیشلۆ یه و رێگای ئه‌و هه‌رێمانه له‌وێوه تێپهرِ ده‌بێت. هه‌روه‌ك روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی ئاماژه‌یان به پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و ئه‌و باڵه‌ی سه‌ربه رێكخراوی قاعیده و راوهدونیان كردوه له سنوری پارێزگای حه‌سه‌كه، ئه‌وه‌شیان خستوهتهرِو كه كورده‌كان ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كانیان له ئاڵۆزی و پێكدادانی سه‌ربازی به‌دور بگرن و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوخۆییه‌وه بهرِێوهببرێن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له مشتومرِدایه بۆ دانانی حیزبوڵای لوبنانیی له لیستی تیرۆردا
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌برۆكسل جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌منزیكانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، باڵهسهربازییهكهی حی
زبوڵای لوبنانی بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه. به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی "العربیه"، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه:" برِیارهكهی یه‌كێـتی ئه‌وروپا هاوشانی به‌یانێكی سیاسی ده‌بێـت كه جه‌خت لهوهدهكرێتهوه به‌هیچ جۆرێك گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لوبنانیدا نه‌كرێت. له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، ئه‌و برِیارهی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌رجه‌م یارمه‌تییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه بۆ حكومه‌تی لوبنانی ده‌گرێته‌وه و سه‌رجه‌م چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی كۆمه‌ڵانی نێوده‌وڵه‌تیش له خۆ ده‌گرێت. له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "السفیر"ی لوبنانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا جۆره فشارێكی له‌سه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی حیزبوڵای لوبنانی بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه. حیزبوڵای لوبنانی باڵێكی سه‌ربازی توندهرِهوی هه‌یه، له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرِشی به‌هاری عه‌ره‌بی له سوریا و به‌و پێیه‌ی حیزبوڵا شیعه مه‌زهه‌بن به‌رده‌وام یارمه‌تی هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌دیان داوه، چه‌ندین كرده‌وه‌ی دیكه‌ش كه حیزبوڵا ئهنجامدهرین، كارێكی وایكردووه، له‌لایه‌ن زۆر وڵاتی دیكه‌وه به تیرۆرست ناو زه‌ند بكرێن.