خه‌سارێكی گه‌وره بوو كه له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد و سازمانی خه‌بات كه‌وت.
به‌لام ئه‌وه راستیێكه كه بیر‌و ئهنێشهكانی جه‌نابی مامۆستا بۆ هه‌میشه چڕای رووناكی رێگامانهو ئه‌توانین هه‌موو كاتێك له كردار و وته به‌نرخه‌كانی ئه‌و رێبه‌ره كوچ كردووه وانه‌ی به كه‌ڵك فێر بین. مامۆستا سه‌ید جه‌لال كه‌سێك بوو كه هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه خۆی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كرد و به ئه‌ندام بوون له كۆمه‌له‌ی ,ژێ كاف, و تاكوو دوایین ساته‌كانی ژیانی بۆ ته‌نیا ساتێكیش ده‌ستی له خه‌بات و تێكۆشان له پێناوو رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵ نه‌گرت. جه‌نابی مامۆستا ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئایینیه بوو كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له پێش هه‌موو بهرژهوهندیێكهوه داده‌نا.
جه‌نابی مامۆستا ئه‌و كه‌سایه‌تییه بوو كه كه‌س ناتوانێ بۆ جارێكیش بڵێ مامۆستا له‌گه‌ڵ دوژمنێكی كورد و دوژمنێكی ئازادی به زیانی گهڵهكهی و شۆرش, ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه. ئه‌م گومانه له مامۆستا بكا كه ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی له نیشتمان و ئازادی و شۆرش پێ گرینگتر بووه..,. نزیك به٨٣ ساڵ ته‌مه‌نی پر له سه‌روه‌ری مامۆستا و زیاتر له ٦٧ ساڵ ته‌مه‌نی شۆرشگێری ئه‌و رێبه‌ره لێوه‌شاوه و نیشتمان و گه‌ڵ خۆشه‌ویسته, شاهێدی ئه‌و راستییه‌ن كه دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات له‌پاكترین و بێگه‌ردترین رێبه‌ر و پێشره‌وانی جولانه‌وه‌ی ئازدیخوازی كوردستان بووه و یه‌كێك له پێداگرترین و ته‌نانه‌ت كه‌م وێنه‌ترین تێكۆشه‌رانی خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و سته‌م لێكراوان بووه...و له سه‌ختترین باروودۆخدا خۆی وخانه‌واده‌كه‌ی ژیانیان به‌سه‌ر بردوهوفهرماندهو سركردهی لێوه‌شاوه,كاك سید عبدولكریم كوڕی مامۆستاشههیدبووهو هه‌روه‌ها قۆربانیان له رێگای ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد. جه‌نابی مامۆستا هیچ كات حازر نه‌بوو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات به جێ بهێڵێت و له شوێنێكیتر درێژه به ژیان خۆی بدات هه‌ر بۆیه تاكوو ئه‌و كاته‌ی ئه‌م دونیایه‌ی به جێهێشت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا له‌و په‌ری سادهگی و سهداقهتدا ژیا و له كاتی نه‌خۆش كهوتنیشیدا حازر نه‌بوو بۆ ده‌رمانی خۆی روو له ده‌ره‌وه‌ی وولات بكات. به باوه‌ری ئێمه ده‌بێت له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی جه‌نابی مامۆستا لێكۆلینه‌وه‌ی ورد بكرێت وه‌ك مێژووێكی پرشنگدار به‌چینی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی لێ ئاگادار بێ.
بێگومان جه‌نابی مامۆستا هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆرشه‌وه گرنگیێكی تایبه‌تی به لاوان داوه و هه‌میشه له هه‌موو بارێكدا رێنوێنی كردوون به تایبه‌ت له ناو‌و ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات بواری بۆ لاوان ره‌خساندووه كه بتوانن خۆیان له‌و سازمانه‌دا ببیننه‌وه و پێش بكه‌ون. ههمیشهپشتیوانی بیری نوێ و هێزی لاوی كردووه و باوه‌ری به خه‌بات و تێكۆشانی لاوان له هه‌موو بوارێكی ژیاندا بووه..,.
ئازیزان ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات جارێكی‌تر سه‌ری رێز داده‌نوێنین بۆ رێبه‌ر و مامۆستای خۆشه‌ویستی گه‌له‌كه‌مان و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكوو گه‌یشتن به ئاواته‌كانی جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال درێژه‌ده‌ری رێگای پر له شانازیی بین. بۆ ئێمه جێگای سه‌ر به‌رزییه كه خه‌باتی و تێكۆشانی خۆمان له قوتابخانهێك درێژه بده‌ین كه میعمارهكهی جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال بووه.
سه‌ركه‌وێت خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژێمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی
ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
٣٠ى پووشپه‌رى ١٣٩٢