سووكایه‌تیی ئیداره‌ی ئیتلاعات به بنه‌ماڵه‌ی گیراوێكی كورد
بنه‌ماڵه‌ی زیندانییه
كی سیاسیی كورد له‌ناوچه‌ی "تیلهكۆ"ی سه‌قــز، له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی ئه‌و شاره‌وه بهرهورِووی ههرِهشه و لێدان بوونه‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا بنه‌ماڵه‌ی زینــدانی سیاسیی كورد "نامێق مه‌حموودی" له گوندی "ئێرانشا"ی ناوچه‌ی "تیلهكۆ"ی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه سووكایه‌تی و بێ حورمه‌تییان پێكرا. هێزه ئیلاعاتییهكان هاوكات به‌بیانووی بوونی چه‌ك و چۆڵ له ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا سه‌رجه‌م ژووری ماله‌كه‌یان پشكنیوه.نامیق مه‌حموودی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ رێكه‌وتی ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩١ی هه‌تاوی هاورِێ له‌گه‌ڵ ٣ كورِی خۆی به ناوه‌كانی "مه‌نووچێهر، بێهنام و بێهزاد" و كه‌سێكی دیكه به ناوی "عوسمان قادری" له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی شاری سه‌قزه‌وه له گوندی ئێرانشا ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌و زیندانییه به‌ساڵاچووه كورده، هه‌نووكه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج راگیراوه و له‌لایه‌ن دادستانی تارانه‌وه به موحارب ناسێندراوه، ناوبراو به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه یه‌كێك له چاوه‌كانی توانای دیتنی له‌ده‌ست داوه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی كورد له‌شاری شنۆ
باوكی
چالاكێكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری شنۆ و نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله به‌یانی ئهمرِۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٨ گه‌لاوێژ "ئه‌بووبه‌كر مه‌عرووفی" باوكی چالاكێكی سیاسیی كوردی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌بووبه‌كر مه‌عرووفی باوكی چالاكی سیاسیی كورد هیوا مه‌عرووفی، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هیزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه. هیوا مه‌عرووفی چالاكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری شنۆ چه‌ند مانگ پێش ئێستا به‌هۆی فشاری هێــزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه به‌ناچاری زێدی خۆی به‌جێهێشت و رووی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد.
گرانى ده‌رمان:نهخوَشانى سه‌ره‌تانى بێ چاره‌سه‌ر هێشتۆته‌وه
به‌رپرسى رێكخراوه‌ى پشتگیرى له نهخوَشانى سه‌ره‌تانى شارى مه‌ركه‌زى (تهبهسم)به ئاماژه به گران بوونى نرخى ده‌رمان رِایگهیاند له ئێستادا نرخى هه‌ر ده‌رمانێك چوار به‌رانبه‌ر بووه و هه‌ر به‌و بوَنهش ١٣له سه‌دى نهخوَشهكان وازیان له چاره‌سه‌ر كردنى نهخوَشیهكهیان هێنا.
شكستى هێزه‌كانى ئه‌منى له ده‌ست به‌سه‌ر كردنى چالاكێكى مه‌ده‌نى
هێزه‌كان
ى ئه‌منى روَژى یه‌كشه‌مه ٦ى گه‌لاوێژى ١٣٩٢پهلامارى ماڵ وشوێنى كارى محه‌مه‌دره‌زا ئیسمائیل پوریان دا.به پێ رِاپوَرتى رههسانیوز به‌رپرسانى ئه‌منى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات روَژى یه‌كشه‌ممه ٦ى گه‌لاوێژ په‌لامارى ماڵ وشوێنى كارى ناوبراویاندا به‌لام له به ئه‌وه كه نیادوَزیهوه ده‌ستیان بهسهركوَمپیوترهكهیدا گرت.محهمهدرهزائیسمائیل پور به هوَى چالاكى له بوارى مافى مروَڤ له‌لایه‌ن مه‌ئمورانى ره‌ژیمه‌وه هه‌وڵى گرتنى ده‌درێ.
بارى جه‌سته‌يى زیندانیانى مانگرتو له زیندانى ره‌جایى شار خراپه
مانگرت
وانى شوَراى ناوه‌ندى ینى گاموَخ له زیندانى ره‌جایى شارى كه‌ره‌ج بارى ته‌ندروستیان خراپه. به‌پى راپوَرِتى هه‌واڵنێرى هێرانا، مه‌حمود فه‌زڵى,میرعهلى بێگلو,له‌تیف حه‌سه‌نى,بههبود قولى زاده وشارام رِادمیهر كه له ٢٢ى گه‌لاوێژ له زیندانى ناوه‌ندى ته‌ورێز مانیان گرتبوو له پێشدا بوَ زیندانى ئه‌وین ودوایش زیندانى رهجاى شارى كه‌ره‌ج دورخرابوونه‌وه. هه‌روه‌ها رِاشیانگهیاندوه كه چه‌ندین جار له لایه‌ن به‌رپرسى زیندانى كه‌ره‌جه‌وه (مهردانى)ههرِهشهیان لێ كراوه.
چین پاره‌ى نه‌وتى ئێران نادا
ئه‌میر ج
هعفهر پوور جێگرى به‌شى هێنان وبردنى سوته‌مه‌نى رِایگهیاندووه كهچین پاره‌ى نه‌وتى ئێرانى له لاى خۆى قۆرغ كردووه و ئاماده نیه به ته‌واوى بیدا. جه‌عفه‌ر پور ئه‌مه‌ى له رێكه‌وتى شه‌شى گه‌لاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرى ته‌سلیم باس كردووه. جه‌عفه‌ر پور وتیشى به‌شێكى زوَرى پاره‌ى ئێران لاى چین ماوه‌ته‌وه، به‌لام به‌رپرسانى رژیم ئه‌وه پشت‌راست ناكه‌ن.
عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى رژیمى ئاخوندى :به وتووێژله‌گه‌ڵ ئا‌مریكا دڵخوَش نیم
عه‌لى
خامنه‌یى له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بالاى رژیم به ئاماژه به وته‌كانى به‌رپرسانى ئا‌مریكا له روَژانى رِابردو بوَ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران وتى له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه وتوومه كه به وتووێژ ودانیشتن له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا دڵخوَش نیم، به‌لام به‌وه‌شه‌وه قه‌د نه‌موتوه وتووێژ قه‌ده‌غه‌یه یان به‌رگریم نه‌كردووه وناشیكهم . ئه‌و قسانه‌ى عه‌لى خامنه‌یی له لایه‌ن لیكدهرهوانى سیاسی وا لێك ده‌درێته‌وه كه رژیم له‌هه‌وڵدایه دووباره سیناریۆى ووتووێژ و كات كوشتن له‌راست وه‌لاتانى جیهان بێنێته گۆرِێ.
رژیمى ئێران پێشنیاری ناردنی سوپای پاسداران بۆ عێراق ده‌كات
سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق كه عه‌مار حه‌كیم سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاندوه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئێران پێشنیاری بۆ نوری مالیكی كردوه بۆ ناردنی یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی سوپای پاسدارنی ئێران بۆ عێراق.ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندوه: كه ئێران پێشنیاری ناردنی سوپای پاسدارانی كردوه بۆ عێراق، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ناوچه‌كانی عێراق له دژی هێرشه‌كانی رێكخراو
ی قاعیده و حیزبی به‌عس.ئه‌و سهرچاوههیه به سكای نیوزی راگه‌یاندوه: كه تاران پێیوایه به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژییه‌كان له عێراق دو ئامانجی له پشته‌وه‌یه، كه یه‌كه‌میان پاڵنانی مالیكی بۆ ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه و دوه‌میش په‌یوه‌ندی به پێشهاته‌كانی دۆخی سوریاوه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیی و هاوپه‌یمانه‌كانی نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و چه‌كداره‌كانی سوریا.هه‌ر به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له پێشنیاره‌كه‌ی ئێران‌دا هاتوه، كه (١٠) هه‌زار سه‌ربازی سوپای پاسداران ره‌وانه‌ی عێراق بكات و به‌درێژایی سنوره‌كانی نێوان عێراق و سوریا له‌لایه‌ك و له‌نێوان هه‌ردو پارێزگای ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا جێگیریان بكات، به‌و پێیه‌ی سنوره‌كان سه‌رچاوه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌كداران و تهقهمهنییهكانه بۆ عێراق و هه‌ردو پارێزگای ئه‌نبار و كه‌ربه‌لاش روبه‌ری هێرشی زۆری رێكخراوی قاعیده له‌لایه‌ك و به‌عسییه‌كانیش له‌لایه‌كی دیكه ده‌بێته‌وه.