شه‌هێن بایزیدپوور پاش ٢٢ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ری بۆ زیندانی ورمێ راگوێزرا
ژنه چالاكێ
كی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌لایه‌ن هێــزه ئیتلاعاتییهكانی ئه‌وشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ گوازرایه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، "شه‌هین بایزیدپوور" ئه‌ندامی خولی دووه‌می شۆرای شاری بۆكان، رێكه‌وتی ٧ی گه‌لاوێژ بۆ به‌ندی گشتیی زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ (زیندانی ده‌ریا) راگوێزرا. شه‌هێن بایزید پوور رێكه‌وتی ١٧ی پووشپهرِ له‌شاری بۆكان و له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی شۆرای شاری بۆكان یه‌كێك له چالاكانی مه‌دنی و هه‌روه‌ها یه‌كێكیش له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی كه‌مئه‌ندامانی ئه‌و شاره بووه. دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی شۆرای شاری بۆكان كله ٢٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا بهرِێوهچوو، چه‌ندین كه‌س له پاڵێوراوانی شۆرای ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و بهرهورِووی ههرِهشهی مه‌ئموورانی ئه‌و ئیداره‌یه بوونه‌وه.
ئیلام/ فشاری هێزه حكوومه‌تییه‌كان بۆسه‌ر هاووڵاتییانی كورد
له ماوه‌ی رۆ
ژانی رابردوودا گوشاری هێزه ئیتزامییهكان بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی كورد له ئیلام رووی له زیادبوون كردووه. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه ئینتزامییه‌كانی شاری ئیلام چه‌ندین جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گهرِهكی سهرابی ئه‌و شاره و ده‌ستیان به سه‌ر چه‌ندین ده‌زگا و دیشی ماهواره‌ی هاوولاتییاندا گرتووه. هێزه ئینتزامییه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دادگا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان كورد و ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره‌ی هاوولاتییان كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی چوارشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی كورد كه شووناسی بۆ ئاژانسی كوردپا نادیاره، له لایه‌ن هێـزه حكوومه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ده‌گوترێ ئه‌م لاوه كورده ته‌نیا به تاوانی گوێدانی موسیقا له‌نێو ماشینهكهیدا له چواررێیانی "پیام نور" كه‌له بلواری "دانشجوی"ی ئیلام هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی ئیلام هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ست دا نیه.
كۆنگره‌ى ئه‌مریكا: په‌سه‌ند كردنى سه‌ختترین گه‌مارۆى نه‌وتى و ئابورى دژبه رژێمى ئاخوندى، هاوكات هاتنى رۆحانى
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لات له لایه‌ن رۆحانییه‌وه، كۆنگره‌ى ئه‌مریكا گه‌لاڵه‌ى سه‌ختتری
ن گه‌مارۆكانى دژبه رژێمى ئێران به ده‌نگى ٤٠٠ نوێنه‌رى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌لاتدار له به‌رانبه‌ر ته‌نیا ٢٠ ده‌نگى نه‌یار په‌سه‌ند كرد. جان بێنر سه‌رۆكى كۆنگره له حیزبى كۆماریخواز و نانسى پلوسی سه‌رۆكى دیموكراته‌كانى كۆنگره ده‌نگى ئه‌رێیان به‌و گه‌لاڵه‌یه داوه بۆ پاڵپشتى لێى قسه‌یان كرد. ئه‌م گه‌لاڵه‌یه كه به ناوى پێش‌گرتن له ئێرانى ناوه‌كى ناسراوه، له رێكه‌وتى ٢٧ى قوریهى ٢٠١٣ له لایه‌ن ئێدرۆیس سه‌رۆكى كومیته‌ى ده‌ره‌وه‌ى كۆنگره و ئهلیوتئێنگڵ نوێنه‌رى بالاى دیموكرات له‌و كومیتهدا پێشكه‌ش كرا و به پشتیوانى ٤٠٠ نوێنه‌رى كۆنگر په‌سه‌ند كرا. گه‌مارۆى نوێى ئه‌مریكا جگه له به‌شى نه‌وتى رژێم، به‌شه‌كانى كانگا و دروست كردنى سیسته‌م له خۆ ده‌گرێت. به پێى ئه‌م گه‌لاڵه‌یه هاوبه‌شه بازرگانه‌كانى گه‌وره‌ى رژێم و ئه‌و ناوه‌ند و دامه‌زراوه ماڵییانهى كه ئاڵوگۆرى بازرگانى بۆ رژێم ئاسان ده‌كه‌ن، ده‌بنه ئامانجى ئه‌م گه‌مارۆوانه.
هیچ بابه‌تێكى ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى سه‌ره‌كیتر له پێش‌گرتن له ئێرانى ناوه‌كى نییه
به پێى
راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئێد رۆیس سه‌رۆكى كومیته‌ى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هیچ بابه‌تێكى ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى گرنگتر و سه‌ره‌كیتر له پێش‌گرتن له ئێرانى ناوه‌كى نییه. ئالیوت ئێنگل و من به شێوه‌ى دوو حیزبى پێكه‌وه كارمان كرد تاكوو گه‌لاڵه‌ى گه‌مارۆكانى رژێم بهێنینه مه‌جلیس، ئێمه ده‌بێت فشارى ئابوورى سه‌ر ئێران زیادتر بكه‌ین. ناوبراو وتى، پاڵپشتى رژێمى ئێرانه كه پێشى به رووخانى ئه‌سه‌د گرتووه.
یارمه‌تى رژێمى ئاخوندى بۆ رژێمى سوریه
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له رێكهوتننامهێكدا كه له نێوان سه‌رۆكى بانكه‌كانى ئێران و رژێمى به‌شارئه‌سه‌د واژۆ كراوه، بانكى رژێمى ئاخوندى برِى سێ میلیار و ٦٠٠ میلیون دولار یارمه‌تى ده‌دات به رژێمى خوێنرێژى به‌شارئه‌سه‌د.
قه‌یرانى بارودۆخى ئابوورى رژێم
به پێى راپۆر
تى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كازم جه‌لالى سه‌رۆكى ناوه‌ندى لێكۆلینه‌وه‌كانى مه‌جلیسى رژێم رایگه‌یاند، له ئێستادا زیاتر له ٦٠ میلیارد دولار سه‌رمایه‌ى ئێران له بانكه‌كانى ده‌ره‌وه بلۆكه كراون و ده‌ستمان پێى ناگات، ناوبراو وتى، له بوجه‌ى ١٤٢ هه‌زار میلیارد تمه‌نى ساڵى ٩١ ته‌نیا ٩٤ هه‌زار و نیو میلیارد تمه‌ن دابین كراوه و ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه كه نزیك به ٥٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن كهومیى بووجه‌مان هه‌یه. كازم جه‌لالى وتى له ئێستادا زۆربه‌ى پرۆژه‌كانمان راگیراون.
لۆران فابیوس: رژێمى ئێران ده‌بێت پابه‌ند بێ به بریارنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
به پێى راپۆرت
ى ههواڵدرییهكان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه لۆران فابیوس له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رییه‌كانى ئه‌و وولاته رایگه‌یاند، پێش له هه‌ر چه‌شنه كه‌م كردنه‌وه‌ى گه‌مارۆكان، رژێمى ئێران ده‌بێت به كرده‌وه بیسه‌لمێنێت كه پابه‌ند ده‌بێت به بریارنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌شى ناوه‌كى . ناوبراو‌و وتى، كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى له هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌ێكى ئه‌رێنى رژێمى ئێران پێشوازى ده‌كات، به‌لام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى كردارى نه‌ناوه. فابیوس وتى، نهێنى كارییه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى ئێران مه‌ترسیداره و ئه‌و رژێمه ده‌بێت به بریاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پابه‌ند بێت.
ده‌رمانى نه‌خۆشى سه‌ره‌تان ٤٠٠ له‌سه‌د گران بووه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژێم به‌رێوه‌به‌رى ئهنجۆمهنى پاڵپشتى له نه‌خۆشه سهرهتانییهكان له پارێزگاى مه‌ركه‌زى (ئه‌راك) ئ
اماژهى كرد به گران بوونى ده‌رمان و وتى، له ئێستادا ههزینهى ده‌رمان چوار به‌رانبه‌ر گرانتر بووه و به‌م هۆكاره‌وه ١٣ له‌سه‌د له نه‌خۆشه‌كان ده‌رمان كردنى خۆیان پشت گوێ خستووه. ناوبراو وتى، به له‌به‌ر چاو گرتنى نه‌بوونى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه سهرهتانییهكان، نه‌خۆشه‌كان ناچارن بۆ په‌یدا كردنى ده‌رمان روو له شارهكانیتر بكه‌ن. هه‌روه‌ها كارمه‌ندێكى رژێم له وه‌زاره‌تى ته‌عاوه‌ن رایگه‌یاند، نرخى هێندێك له ده‌رمانه‌كانى نه‌خۆشى سه‌رتان ٣٠٠ له‌سه‌د گران بووه و به شێوه‌ى مام ناوه‌ندى نرخى ده‌رمان له ئێران ٦٠ له‌سه‌د زیادى كردووه.
(٤٠) هه‌زار كورد له‌ژێر ههرِهشهدان
هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌ئێستادا ده‌یان هه‌زار كورد روبهرِوی مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌ته‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه "گروپهچهتهكانی به‌ری نه‌سره، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلاد ئه‌لشام ماوه‌ی چوار رۆژه به تۆپ و هاوه‌ن و چه‌كی قورس هێرشده‌كه‌نه سه‌ر شارۆچكه‌ی تلعه‌ران و تلحاسڵ، تا ئێستا له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا (٥٠) هاوڵاتی كوژراون و زیاتر له (٣٥٠) كه‌سیشیان رفاندوه جگه‌له‌وه‌ش هه‌مو ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه شاره‌كان و هێڵی ته‌له‌فۆنیان برِیوه". ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و تێك‌شكان و گورزه دێت كه به‌ر ئه‌و گروپانه كه‌وتن له‌هه‌رێمه‌كانی دێرك، رمێلان، گركێ له‌گێ، چهلاخا، تربه‌سپی، سه‌رێكانی و گرده‌سپی و وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ش ئاشكرایكردوه "ئه‌و گروپانه له‌گه‌ڵ گروپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له‌سه‌ر رێگای شاره‌كانی تلعه‌ران و تلحاسل هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ه
اوڵاتیانی كورد". له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه هه‌ڵاتون و له گونده‌كانی ده‌وروبه‌رن، ژیانێكی سه‌خت به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌مویان له خێوه‌ت و ناو كێڵگه‌كان له‌به‌ر گه‌رمای هاوین ژیان ده‌گوزه‌رێنن و كێشه‌ی ئاو، خواردن و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانیان هه‌یه. هه‌ر به‌پێی فورات نیوز، له‌شارۆچكه‌كانی كوبه‌ی سین، ته‌رابلوس، منبیج، تلعه‌ران، تلحاسل سه‌ر به شاری حه‌له‌ب و (٥) گوندی سه‌ر به ئه‌و شارۆچكانه كه زۆربه‌ی دانیشتوانیان كوردن. زیاتر له (٤٠) هه‌زار كورد هه‌یه‌و سه‌رجه‌میان له‌ئێستادا روبهرِوی مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌ته‌وه.
ئه‌سه‌د له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه ده‌ركه‌وت
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا له ناوچه‌ی داریای سه‌ر به پارێزگای دیمه‌شق سه‌ردانی مه‌یدانی سه‌ربازانی سوپاكه‌ی كرد و به‌بۆنه‌ی رۆژی سوپای سوریاوه پیرۆزبایی لێ‌كردن. سایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا بڵاویكرده‌وه، ئهمرِۆ یه‌كی ئاب به بۆنه‌ی رۆژی سوپاوه، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی سه‌ربازانی سوپای كردوه له داریا و له
په‌یامێكیشدا بۆ سوپاكه‌ی رایگه‌یاندوه: گه‌ل به قوربانیه‌كانتان ده‌زانێت كه بۆ نیشتیمانه‌كه‌تان داوه. ماوه‌ی زیاتر له (٢٨) مانگه شۆرِشی چه‌كداری و شهرِی ناوخۆ له سوریا سه‌ری هه‌ڵداوه به هۆیه‌وه چه‌ندین گهرِهك و شاری ئه‌و وڵاته وێران بون و به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانیش له كۆنترۆَلی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌رچون و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كاندان. به‌پێی ئاماره‌كانیش زیاتر له (١٠) هه‌زار هاوڵاتی سوری بونه‌ته قوربانی و نزیكه‌ی (٤) ملیۆنیش ئاواره‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سوریا بون و فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌سه‌ده بۆ وازهێنان له ده‌سه‌ڵات و ده‌ستهه‌ڵگرتن له كوشتنی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی.