ده‌بێ به گرینگی لێ براوانین.
بێ شك نابێ ئه‌و راستیه له یاد بكه‌ین كه ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وه‌ڵاتانه هه‌ر كام به جۆرێك مه‌ترسیان له‌و كونگره‌یه هه‌یه به‌تایبه‌ت رژیمی ئێستای ئێران زۆر هه‌ستیاره به‌و جۆره هه‌نگاوانه و ئه‌گه‌ر به ئاشكراش نه‌بێ، ئه‌گه‌ر پرسیشی پێ كرابێ، ناراسته‌وخۆ و به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵ ده‌دا بۆ له‌بار بردن و سه‌رنه‌خستنی.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ده‌ره‌نجام و راسپارده‌كانی كونگره به چ شێوه‌یێك بێ و رووی له كوێ بێ؟ هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌توانن چۆن سود له‌و كونگره و یه‌ك ووتاریه ببینن؟ به‌شه‌كانی كوردستان تا چه‌نده سه‌ربه‌خۆیی بریاردانیان ده‌بێ؟
له راستیدا له مه‌رحه‌له‌ی یه‌كه‌مدا پێویسته دارشتنی به‌رنامه و قه‌واره‌ی ئه‌و كونگره‌یه به جۆرێك بێت كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ر كام له به‌شه‌كانی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێ، چوونكه هه‌ر كام له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه جۆره تێرِوانیێكیان هه‌یه به نیسبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران، بۆنمونه روانینی بزوتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران ئه‌و جیاوازیه‌ی هه‌یه كه به تێكرِا باس له رووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێران ده‌كه‌ن و پێ یان وایه به دامه‌زرانی سیسته‌مێكی دیموكراتیك له‌و وه‌ڵاته‌دا كورد ده‌توانێ داوا و مافه‌كانی خۆی به‌رجه‌سته بكاته‌وه و بیهێنێته دیی، روانینی بزوتنه‌وه‌ی كوردی له كوردستانی توركیه به‌و جۆره‌یه كه پێی وایه به دیالۆگ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ترك ده‌توانێ ویست و داخوازیه‌كانی وه‌ده‌ست بێنی، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م به‌شه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی كه خۆی به‌شی له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌یه، پێی وایه به به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌توانێ زامنی مافه‌كان بێ و هه‌وڵ بۆ وه‌دیهاتن و چه‌سپاندنی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بدات. به‌و پێ یه ناكرێ به یه‌ك چاو له ویسته‌كانی كورد و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كوردیان به سه‌ردا دابه‌ش كراوه، برِوانین و به یه‌ك پێوه‌ر برِیاریان له سه‌ر بده‌ین. هه‌ر بۆیه ده‌بێ له راسپارده‌كاندا ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه بكرێ كه داواكاری كونگره نابێ رووی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران بێ به‌ڵكوو ده‌بێ پێداگرێ له سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه كه كونگره پشتیوانی له چه‌سپاندنی داواكانی كورد له ئێرانێكی دیموكراتیك دا بكات، له به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ٣٤ ساڵه ئه‌و داوایانه به شێوه‌ی ئاشتیانه به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستادا دراوه، به‌ڵام به‌هێزو سه‌ركوتی بێ به‌زییانه وهلامى داواكانی كوردی داوه‌ته‌وه، له‌لایێكی دیكه‌وه ناكرێ باس له رووخانی رژیمێك بكه‌ی و داواشی بخه‌یته به‌رده‌م. به‌ڵام ده‌بینین له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌ل و مه‌رج گۆراوه و كورد له چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌دا خاوه‌ن قسه‌و بۆچوونی خۆیه‌تی.
هه‌روه‌ها له ئێستادا نابێ به‌و چاوه سه‌یری كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكرێ كه مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی بێنێته گۆرِێ، چوونكه له ئێستادا هیچ ناوه‌ندێكی نێونه‌ته‌وه‌یی و هیچ كام له وه‌ڵاتانی زلهێز حازر به پشتیوانی كردنی نین و ئه‌وان له‌و بروایه‌دان كه مه‌سه‌له‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌دا مه‌تره‌ح بكرێ كه دابه‌ش كراون به‌ر سه‌ریاندا، كه وایه ئه‌و ئه‌گه‌ره زۆر به‌هێز ده‌بێ كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستانیش مه‌ترسی بۆ ساز ببێ.
هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ش ده‌كرێ له‌و یه‌ك ووتاریه له راستای به‌رجه‌سته‌تر كردنی داوا و ویسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به رووی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌ڵك وه‌رگرن و ئه‌و راستیه بسه‌لمێنن بۆ هه‌موو لایێك كه به‌شه‌كانی كوردستان و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان به‌شێكی دانه‌براون له یه‌كتر به‌ڵام بۆ ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه پشت ده‌به‌ستن به میساق و ده‌قه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ریان له چوارچێوه‌ی ئه‌و چوار وه‌ڵاته‌ی كوردستانیان به سه‌ردا دابه‌ش كراوه. له‌و روانگه‌وه هه‌ر كام له به‌شه‌كانی كوردستان به دوور له ده‌ستیوه‌ردان له كاروبار و برِیاراتی یه‌كتر، پشتگیری سیاسی یه‌كتر بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له كونگره‌دا ده‌بێ ره‌چاوی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی كوردی هه‌ركام له به‌شه‌كانی كوردستان بكرێ و له دیاری كردنی دروشم و ئامانجه‌كان بۆ خۆیان جێ بهێڵدرێ، بۆ خۆیان سه‌ربه‌ست بن له برِیاردان له چاره‌نووسی پارچه‌كانی خۆیان و هیچ برِگهیێكی هێلهگشتیهكانی ئه‌و كونگره نه‌یان به‌ستێته‌وه، به‌ڵكوو كونگره پێویسته رێز له برِیاری سه‌ربه‌خۆی بزوتنه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان بگرێ، بۆ نمونه بزوتنه‌وه‌ی كورد له باكوور سه‌ربه‌ست بێ كه چ داوایێك ده‌خاته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیه، یان بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌كوردستانی ئێران به‌بریارو به‌رنامه‌و سیاسه‌تێك ده‌بێ داواكانیان بخه‌نه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداران وداوای ئاشتیانه‌ی مافه‌كانی كورد بكه‌ن. كورد له‌و به‌شه‌دا چه‌ندین ساڵه ئه‌و پرۆسانه‌یان تێ په‌راندوه و ئه‌و رژیمه شهرِی به سه‌ر كوردا سه‌پاندوه و ٣٤ ساڵه نه ئیقرار به مافه‌كانی كورد ده‌كا و نه بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی كوردیش به ره‌سمی ده‌ناسێ و هه‌تا ئێستا نكۆڵی له‌وه ده‌كات له ئێران‌دا پرسێكی سیاسی و حقوقی له‌و بابه‌ته له ئارادا بێ. هه‌ر بۆیه نابێ كونگره رابردوو و هه‌ڵوێستی ئه‌و رژیمه له به‌رچاو نه‌گرێ.
ئه‌وه‌ی كونگره ده‌توانێ پێداگری له سه‌ر بكات ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بدرێ بۆ سه‌لماندنی مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی كورد له‌و وه‌ڵاتانه‌ی كوردستانی به سه‌ردا دابه‌ش كراوه، جا ده‌كرێ كاته‌كه‌ی و نهوعیهتهكهی به جێ بهێڵرێ بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌ركام له به‌شه‌كان.