كوردایه‌تی و ئازادیخوازی سه‌لماند.
هه‌روه‌ها سڵاو له‌و دلسۆز و تێكوَشهر و خوَنهویستانهی كه زیاتر له ٣٣ ساڵه به‌بێ دابرِان و به‌هیممه‌تی مه‌ردانه و بریاری شوَرِشگێرانه له‌سه‌نگه‌ره جیاجیاكانی سازمانی خه‌بات به‌رده‌وامن له ئه‌ركی دڵسۆزانه.
له‌وكاته‌ی یادی ٣٣ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات ده‌كه‌ینه‌وه، گرینگه یادێك له‌رابردووی لێوان‌لێو له گیان فیدایی و موقاومه‌تی دلسۆزانی رێبازی سازمانی خه‌بات بكه‌ینه‌وه. ئه‌و دلسوَزانهی كه به‌رگه‌ی هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دوژمن و هێرشی ئه‌وانه‌یان گرت كه گه‌ره‌كیان بوو سازمانی خه‌بات له كاروانی شۆرِش له‌پێناو ئازادی بوێستێنن. قورسی ئه‌ركی ئه‌و دلسۆزانه ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بوو كه روبه‌روی دوژمن ده‌بنه‌وه، قورسیهكان ئه‌و كاته زیاتردهبوون كه هێندێك به‌ناو به‌رپرس هیچیان له خوَیان نه‌گرتبوو و ته‌نانه‌ت به ماڵ و داهاتی سازمان سفره و خوانیان بۆ ئه‌وانه دهرهنگاند كه خه‌یاڵ وخه‌وی خراپیان بۆسازمان ده‌دیت.
له‌ماوه‌ی تێكوَشانی سازمانی خه‌بات، رێبوارانی دڵسۆز و راسته‌قینه‌ی، نه‌ك روبه‌روی دوژمنی ئاخوندی ده‌بوونه‌وه به‌ڵكو ده‌بوو روبه‌روی ئه‌وانه‌ش بوونایه‌وه كه سازمانیان به غوده‌ی سه‌ره‌تانی ده‌زانی و خه‌یالی له ناوبردنیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها هێندێكی خۆ بوێر و هیچ له ده‌ست نه‌هاتوو، ئه‌ركی سه‌رشانی تێكوَشهرانیان ده‌هێنده‌ی دیكه قورس‌تر كردبوو.
به‌ڵی سازمانی خه‌بات به ئاسانی نهگهیشتوَته ئه‌م روَژه و به ئاسانی به‌سه‌ر كهندوكوَسپ و هه‌وراز و نشێوه‌كاندا تێ نهپهریوه. گێرانه‌وه‌ی بیره‌وری روَژه سه‌خته‌كان ئه‌و روَژانهی كه سه‌ختیه‌كان تێاندا كێوی له بن ده‌رده‌هێنا و هه‌مووكه‌س نه‌یده‌توانی له مه‌یداندا بمێنێته‌وه ده‌رخه‌ری گه‌وره‌یی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێرانه.
رێبوارانی رێگه‌ی سازمانی خه‌بات له ئێستادا,ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌و مێژووه پر له سه‌روه‌ری وقارهمانیه بكه‌ن و بیكه‌نه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌رك وكاره‌كانیان. ئه‌و مێژووه پر له سه‌روه‌رییه‌ی كه سازمانی خه‌باتی وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن پره‌نسیپ و به‌رپرس له‌مه‌یدانه سه‌خته‌كاندا هێشتوَتهوه.
سازمانی خه‌بات ئه‌و ته‌شكیلاته سیاسیه‌ی مێژووی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی كوردستانه كه توانیویه له به‌رانبه‌ر لافاو و گیژهلوَكه سیاسیه‌كان به شێوهییگی به‌رپرسانه خوَی رِاگرێ، هیچ كات چاره‌نووسی خوَی نه‌داوه‌ته ده‌ست جه‌ره‌یان وروداوهكان، به‌ڵكو به‌پشت به‌ستن بهخوَی وسیاسه‌تی راستی توانیوه له‌سه‌ر رێگای راستی كوردایه‌تی وئازادیخوازی بمێنێته‌وه.
رێبوارانی ریگه‌ی سازمانی خه‌بات ده‌بێ ئه‌و ده‌رسه به‌باشی فێربن كه سازمانهكهیان لهتێكوَشانی سه‌ختیدا هیچ كات پێ ملی زوَر و چاوسوور كردنه‌وه نه‌بوه و هیچ كات كوَرِی گه‌رم و به‌ڵینی جوَراوجوَر له رێگه به‌ده‌ری نه‌كردوه.
روداوه‌كانی ساله‌كانی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات كه تیایدا نه‌یاران هه‌موو شتێكیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاروانه پرِ لهسهروهوریه بوه‌ستێنن ، هه‌روه‌ها ئه‌و روداوانه‌ی ساڵانی دوایی كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌درا سازمانی خه‌بات له سه‌ر رێگه و رێبازی شوَرشگێرانهی لادرێ ته‌نانه‌ت بوَ ئه‌و ئامانجه، سه‌رمایه گوزاری ماددی و سیاسی زوَری بۆ كردبوو.، ده‌رسی باشن بۆ ئه‌وه‌ی رێبوارانی رێبازی سازمانی خه‌بات كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن و بزانن كهسازمانی خه‌بات مه‌شروعیه‌ت وره‌وایی وگه‌وره‌یی وسه‌روه‌ری له فیداكاری وگیان بازی ٣٣ ساڵ ره‌نج وماندووبوون وقوربانی دان وه‌رگرتوه و به هومێد به خودای گه‌وره و به پشت به‌ستن به هیممه‌تی شوَرشگێرانهى تێكرایی سازمانه خوَشهویستهكهمان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌ركی پیروَزی شوَرشی ئازادیخوازانه و ماف خوازانه تا وه‌دی هاتنی ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد و روخانی رژیمی دیكتاتوری ئاخوندی.
جارێكى دیكه ئه‌و رۆژه پیرۆزه له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان و زیندانیه سیاسیه‌كان و لاوان و ژنانى وه‌لات و ئه‌ندامان و دۆستانى سازمانى خه‌بات پیرۆز ده‌كه‌م و هیوادارم به هه‌وڵ و هیمه‌تى هه‌مه‌لایه‌نه له رێگه‌ى خه‌باتى رزگاریخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌رده‌وام بین و له ئاستى چاوهروانیهكانى سه‌رده‌م و جه‌ماوه‌رى كوردستانى ئازیز دابین.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
سكرتێرى گشتى
بابه‌شێخ حوسه‌ینى
٤ى خه‌رمانانى ١٣٩٢