ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌ك له شاری بۆكان
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان پاش زیاتر له ١٠ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نارِوونه. به‌پێی راپۆرت
ی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ رێكه‌وتی ٤ی خه‌رمانان هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوی "ناسر كه‌ریمی" كورِی عه‌بدوڵڵا، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا. ده‌گوترێت، ناسر كه‌ریمی خێــزاندار و وه‌ستای "جلوبهند سازیی ماشێنی"بووه كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی شاری بۆكانه‌وه له كاتی كار كردن‌دا له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، سهرهرِای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناسر كه‌ریمی لهمهرِ چاره‌نووس و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی رۆڵه‌كه‌یان، هێزه ئیتلاعاتییهكانی شاری بۆكان هیچ زانیارییه‌كیان پێ رانه‌گه‌یاندوون.
چاپ و بڵاو كرانه‌وه‌ی كتێیێكی به‌ڵگه‌مه‌ند سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵكوژیی قارِنێ
له سیوچواره‌مین ساڵڤهگهرِی كۆمه‌ڵكوژیی هاووڵاتییانی كوردی گوندی قارِنێدا، كتێبێكی به‌ڵگه‌مه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه مێــژووییه چاپ
و بڵاو كرایه‌وه. سۆران كه‌رباسیان نووسه‌ری كتێبی "٦٨، له كاردانه‌وه‌ی شۆرِشی ئێران‌دا" به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه و دیكیۆمێنت، په‌رده‌ی له زۆر لایه‌نی شاراوه و نارِوونی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی گوندی قارِنێی سه‌ربه شاری نه‌غه‌ده هه‌ڵداوه‌ته‌وه. نووسه‌ر سه‌ره‌تا ئه‌م كتێبه‌ی به زوانی كوردی ئاماده كردووه و دواتر، له به‌ر گرینگیی پرۆژه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ترس له ده‌ستكاری كردن و سانسۆری نێوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ی، به زمانی نۆروێــژی چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه. ئه‌و نووسه‌ره كورده رایگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ بهڵارِێدابردنی مێــژووی رووداوی قارِنێ به وردی له‌م كتێبه‌دا خراونه‌ته به‌ر لێوردبوونه‌وه‌و به پشت به‌ستن به به‌ڵگه و دیكیۆمێنت و هه‌روه‌ها وته‌ی شایه‌تحاڵان، ئه‌م هه‌وڵانه پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه. رێكه‌وتی ١١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی هێــزهكانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر هاووڵاتییان و ٦٨ كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌یان كه زیاتر ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته پێكهاتبوون، گولـله باران و قه‌ڵاچۆ كران.
ئه‌گه‌رى هێرش كردنه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێى هیزه‌كانى عێراقى بۆسه‌ر دانیشتووانى ئه‌شره‌ف هه‌یه
شۆراى میللى موقاومه‌تى ئێران له راگهێنداروى ژماره ٢٥ى دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا له‌روودانى جینایه‌تێكى دیكه له دژى باقى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف ئاگادار ده‌كاته‌وه. له‌و راگه‌ێندراوه دا هاتووه كه ژماره‌یێكى زیاتر له هێزه‌كانى عێراقى هاتوونه‌ته ئه‌و شوێنه و چوارده‌ورى ئه‌شره‌فیان گه‌مارۆ داوه و له حاڵه‌تى ئاماده‌باشی دان.
كوشتارى ر
ۆژى ١٠ى خه‌رمانانى ١٣٩٢ كه كوشتنى ٥٢ ئه‌ندامى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى لێكهوتهوه شه‌پۆلێك ناره‌زایه‌تى به دواوه بوو كه له نوێترینیان دا كاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یى یه‌كیه‌تى ئۆروپا به تووندترین شێوه كوشتاری ئۆردوگاى ئه‌شره‌فى مه‌حكووم كرد داواى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته و لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایی له‌و بابه‌ته كرد. هه‌روه‌ها رۆژێك دواى هێرشه كه تیمێكى پێكهاتووله لێكۆڵهوهرانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى ئۆردوگاى ئه‌شره‌فیان كرد و وێنه و فیلمیان له ته‌رمى كوژراوان گرتووه. به پێى هه‌واڵه‌كان سه‌رۆك وه‌زیرى عێراقیش هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدعاى ئه‌وه‌ى كردووه كه له سه‌ر ئه‌م بارودۆخه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌یی: دواخستن دوای دواخستن
كۆنگره‌ی نه‌ته
وه‌یی كورد، كه ده‌مێكه كورد چاوهرِێی ده‌كات، رۆژی ١٥ی مانگى ٩ى زایینى بهرِێوه ناچێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌م جار كه كۆنگره‌كه دواده‌خرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی دیار بێت كه كه‌ی ده‌به‌سترێت. پێشتر برِیاروابوو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له رۆژی ٢٤/٨/٢٠١٣ بهرِێوهبچێت، به‌ڵام ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره، كه له ٢١ كه‌س پێكدێن و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، نه‌یانتوانی كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و ناچار كۆنگره‌یان بۆ رۆژی ١٥ی ٩ى ئه‌مساڵ دواخست. شێوازی دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره به‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا و مۆدێلی كۆنگره‌كه، گه‌وره‌ترین تهگهرهكانن له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی ئاماده‌كاردا و ده‌شبنه هۆكاری دواخستنى.
هاوكارى نیزامى عهرهبیستان و تركیا و دوبه‌ى له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا
وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئا‌مریكا رِایگهیاند ولاتانى عهرهبیستان و دوبه‌ی وتركیا ئامادیى خۆیان دهرِبرِیوه بۆ هاوكارى نیزامى له‌گ
هڵ واشینگتۆن و وتوویانه ئاماده‌ین پایگا نیزامیهكانمان بخه‌ینه به‌رده‌ست واشینگتۆن ئه‌گه‌ر له سه‌ر بابه‌تى هێرشى نیزامى بۆ سه‌ر سوریا یه‌كلایی ببنه‌وه. جان كێرى له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرى سى.ئێن.ئێن رِایگهیاندووه سێ ولاتى عه‌ره‌بستان و دوبه‌ى وتركیا ئاماده‌یى خۆیان بۆ هاوكارى نیزامى له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا دهربرِیوه.
هێرش بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د رێگایه‌كه بۆ گه‌یشتن به سه‌رى مار له تاران
هه‌واڵنێرى رۆیترز رِایگهیاندووه ئیسرائیل و عهرهبیستان تێده‌كۆشن كۆشكى سپى رازى بكه‌ن كه هێرشى نیزامى بكرێته سه‌ر
سوریا و له‌مه‌شدا بۆچوونێكى هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌ویش زه‌ربه لێدانه له رژیمى ئاخۆندى. ئاشكرا بوونى به‌ڵگه نه‌هێنیه دیپلۆماتیكهكانى ئا‌مریكا نیشانى داوه كه پاشاى عهرهبیستان پاڵپشتى هێرشى نیزامى ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات .له یه‌كێك له به‌ڵگه نههێنیهكاندا كه له لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه ناردراوه بۆ واشینگتۆن پاشاى ئه‌و ولاته داواى له واشینگتۆن كردووه بۆ ته‌واو بوونى مه‌ترسى رژیمى ئاخۆندى سه‌رى ماره‌كه ببرێ.
زیاتر له دو ملیۆن هاوڵاتی سوری ئاواره‌ن
نهتهوهیهكگرتوه
كان ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌ی سوریای گرتۆته‌وه، زیاتر له دوملیۆن هاوڵاتی سوری ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بون. ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباره‌ی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: رۆژانه زیاتر له پێنج هه‌زار هاوڵاتی سوری به‌هۆی شهرِی ناوخۆوه وڵاته‌كه‌یان به جێده‌هێڵن و رو له وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، تا ئێستا زیاتر له دو ملیۆن هاوڵاتی سوری له وڵاتانی دراوسێ ئاواره‌ن و ئه‌وه‌یش گوشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر وڵاته دراوسێكانی. هاوكات به پێی راپۆرتێكی پێشوی هه‌مان رێكخراو ئه‌وه ئاشكراكراوه، كه تا ئێستا زیاتر له چوار ملیۆن هاوڵاتی سوری له ناوخۆی سوریا، له‌و شارانه‌ی كه جه‌نگی تێدایه كۆچیان بۆ ئه‌و شارانه كردوه كه ئارامن.
ئەسەد: رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرمیلێك باروتە و ئاگر لێی نزیكدەبێتەوە
سەرۆكی سوریا، هۆشداردەدات لەهەڵگیرساندنی جەنگێكی هەرێمی لەكاتی هێرشكردنە سەر سوریا.
بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لۆڤیغارۆی فەرەنسی رایگەیاند: رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرمیلێك باروته ن‌و ئاگر لێی نزیكدەبێتەوە. ناوبراو هۆشداریشیدا لەهەڵگیرساندنی جەنگێكی هەرێمی لەكاتی هێرشكردنە سەر سوریا. ئەسەد ئەوەشی وت "هێرشكردنە سەر سوریا كاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر بەرژەوەندیەكانی فەرەنسا و ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی".