خوێندكارانى پیرانشارى به جێى قوتابخانه ده‌بێ بچنه ژوورى عه‌ملیات
به‌پێى سه‌رچاو
ه‌كان هه‌واڵده‌رى ناوخۆ عه‌ملیاتى ده‌موچاوى ١٢ قوتابی سووتاوى قوتابخانه‌ى پیرانشار له رۆژى یه‌كه‌مى مانگى ره‌زبه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كات و به‌و هۆیه‌ش ئه‌وان ناتوانن بچنه سه‌ر كهلاسهكانى وانه لهمهدرهسهكانیان. به پێى ووته‌ى نوێنه‌رى سه‌رده‌شت وپیرانشار ١٢ خوێندكاره به هۆى هاتوچۆى به‌رده‌وامیان به مه‌به‌ستى ده‌رانى رۆڵه‌كانیان كاره‌كانى خۆیان له‌ده‌ست داوه. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش داواى برِینهوهى پووڵى مانگانه‌یان كردووه له ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و خوێندكاره زیانلێكه‌وتووانه.
تێكههچوونی نێوان هێزه نیزامییه‌كان و هاووڵاتییان دوو كوژراو برینداری لێكهوتهوه
هێـزه‌كانی
سپای پاسداران له خاڵی سنووریی ره‌جه‌وی سه‌ربه شاری سه‌لاسی باوه‌جانی له كاتی تێكههچوون له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی كورد، ئه‌ندامێكی سپای پاسداران كه‌وتۆته به‌ر ماشێن و له ئه‌نجامدا گیانی دا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌ر له به‌یانی رۆژی رابردوو پاسدارێكی خه‌ڵكی باكووری ئێــران له كاتی تێكههچوون له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و كاسبكارانی سه‌ر سنوور، به‌هۆی كه‌وتنه به‌ر ماشێن گیانی داوه و هاوكات سه‌ربازێكیش به توندی بریندار بووه. ده‌گوترێت كه دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه چه‌ندین هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناویان بریتیه له "جه‌وهه‌ر ره‌مه‌زانی، سالار خودامورادی، عه‌دنان بارامی، عومه‌ر بارامی و جه‌ماڵ مورادی" ده‌گوترێت كه هێزه‌كانی سپای پاسداران چه‌ندین ماشێنی هاووڵاتییانیان زه‌وت كردووه و هاوكات ئه‌و ناوچه به هێــزێكی زۆری نیزامی میلیتاریزه كراوه و سه‌رجه‌م جموجۆڵ و هاتووچۆی هاووڵاتیانیان به‌ربه‌ست كردووه.
فشاری هێــزه ئیتلاعاتییه‌كان بۆسه‌ر خاوه‌ن كافینێتهكانی كرماشان
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی رابردوودا فشاری هێــزه ئیتلاعاتییه‌كان بۆسه‌ر خاوه‌ن كافینێتهكانی ئوستانی كرماشان به شێوه‌ی سی
ستماتیك رووی له زیاد بوون كردووه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ له چه‌ند حه‌فته‌ی رابردوودا به‌شێك له كافینێتهكانی ئوستانی كرماشان، كامێرای چاوه‌دێری دادندراوهو هاوكات به خاوه‌ن كافینێتهكان راگه‌یاندراوه كه وێرِای وه‌رگرتنی كارتی پێناس له هاووڵاتییان، ده‌بێ كاتی هاتن و چوونیشیان تۆمار ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌نیا ئه‌و كافینێتانه كه ناوه‌كه‌یان فارسییه مۆڵه‌تیان پێ ئه‌درێت و هاوكاتیش ده‌بێ كامێرای چاوه‌دێری له دووكانه‌كه‌یان دابمه‌زرێنن. هه‌روه‌ها هێــزه ئیتلاعاتییه‌كان، بهرِێوهبهرانی كافینێتهكانیان ئاگادار كردۆته‌وه، له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی فیلتێر شكێن مۆڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و دووكانهكهشیان به‌ره‌و رووی داخران ده‌بێته‌وه. له رۆژانی رابردووش‌دا مه‌ئموورانی ئه‌ماكن له چه‌ندین كافینێتی شاری پاوه له ئوستانی كرماشان، به بێ ره‌زامه‌ندیی خاوه‌ن كافینێتهكان، كامێرای چاوه‌دێریان دامه‌زراوه و هاتوچۆی هاووڵاتییان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
هێرش بۆ سه‌ر ئه سه‌د زه‌ربه‌دان له ته‌وه‌رى شه‌رئه‌نگێز
جێگرى
سیاسی پێشووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هێرشی نیزامى بۆ سوریا وتى: ئه‌مریكا مافى ئه‌و كاره‌ى هه‌یه و ئه‌وه‌ى جان كێرى ده‌بێ بیلێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا ده‌بێ ئیعتبارى خۆى له جیهاندا راگرێ. نیكولاس بێرنز زیادى كرد: ئێمه ده‌بێ پشتیوانى خۆمان له نه‌یارانى سورى په‌ره پێ بده‌ین و ته‌وه‌رى رژیمى تاران و حیزبوڵلا پاشه‌شكه پێ بكه‌ین. جان كێرىیش له كۆنفرانسێكى هه‌واڵده‌رى دا ووتى: ئه‌مرۆ ئه‌سه‌د چاو له ئێمه ده‌كات بزانێ ئێمه سزاى ده‌ده‌ین یان نا و هه‌ر ئه‌و كاره‌ش رژیمى ئێران و كوره‌ى باكوور و حیزبوڵلا و ئه‌وانى تر ده‌یكه‌ن. ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه رێگه نههین دیكتاتۆرێك یه‌كێك له خه‌راپترین چه‌كه‌كانى سه‌ر زه‌وى به بێ ترس به كار بێنێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ین رێگه‌مان داوه به رژیمى ئێران و حیزبوڵلا چیان پێخۆشه بێكهن.
به‌ره‌وسه‌ر چوونى ٩٥ له‌سه‌دى نرخى دانه‌ویڵه له ئێران
ئه‌ندامى شاند
ى سه‌رۆكایه‌تى كومیسیۆنى كشت و كاڵى مه‌جلیس به راگه‌یاندنى به‌ره‌وسه‌ر چوونى ٩٥ له‌سه‌دى نرخى دانه‌وێڵه له ئێران ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تى ده‌یه‌م ٧٥ هه‌زار ته‌ن "جۆ"ى له فه‌رانسه‌وه هاورده كردووه. له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوودا هێلكه ٧٣.٦، برینج ٦٩.٨، دانه‌وێڵه ٨٨.٢ ، میوه‌ى تازه ٤٠.٤ ، سهزهى تازه ٨٠.٧ ، چاى ٩٨.٣ و رۆن ٥٧.٧ له‌سه‌د به‌رزبوونه‌وه‌ى بۆ خۆوه بینیوه. نرخى كه‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ماوه‌ى ٢ ساڵى رابردوو بهرزبوونهوهێكى سهرسوورهێنهرى به خۆیه‌وه بینیوه و به پێى هێندێك راپۆرت نرخى ئێستاى هه‌لاوسان له ئێ!ران ٤٠ له‌سه‌ده.
ئێرانى ئێ
ستا: موعتادیك دایكى ده‌كوژێ و هه‌روه‌ها موعتادیكى تر براكه‌ى كوشت ئه‌میرى ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه له كاتێكدا حهوتوى پێشوو دایكى خۆى به زه‌ربی چه‌قۆ كوشت كه له‌ماوه‌ى ٥ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ سێهه‌مین كه‌سه كه دان به كوشتنى دایكى خۆى ده‌نێ به هۆى دابین نه‌بوونى مه‌واد هۆشبه‌ره‌وه. ئه‌میر دایكى ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵه‌ى خۆى ته‌نیا به هۆى دابین نه‌كردنى پووڵى موادهكهى به زه‌ربی چه‌قۆ كوشت. ناوبراو له ئیعترافهكهى دا ده‌ڵێ له‌و كاته‌دا كۆنترۆڵم له‌ده‌ست خۆم دانه‌بوو و به‌ته‌واوى هێزمه‌وه هێرشم كرده سهردایكم و یه‌ك له‌دواى یه‌ك به چه‌قۆ لیمدا. له لاییكى دیكه‌وه پیاوێكى ٤٧ ساڵه‌ى موعتادیش برایكى بچووكترى خۆى كوشت و هه‌لات.
ناردنى چه‌ك بۆ رژیمى ئه‌سه‌د، سه‌فه‌رى زه‌ریف بۆ عێراق
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژ
یمى ئێران به‌یانى ئه‌مرۆ سه‌ردانى به‌غداى كرد. زه‌ریف له‌سه‌فه‌رى خۆى وێراى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هوشیار زێبارى هاوتاى عێراق خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكى پارله‌مان و كه‌فیلى سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر چه‌ندین بایه‌ت به تایبه‌ت بارودۆخى سوریا و ئه‌گه‌رى هێرش بۆسه‌ر ئه‌و وه‌لاته ووتووێژیان كردووه. چاودێرانى سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن كه ئه‌و دیداره به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ ناردنى چه‌ك و چۆڵى زیاتر بۆ وه‌لاتى سوریا و له رێگه‌ى وه‌لاتى عێراق و هه‌وه‌رها تاوتوێ كردنى بارودۆخى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران به‌رێوه چووه.
میسر: ٣١ كه‌س كوژران
-سوپای میسر به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گروپه چه‌كداره‌كان، هێرشی سه‌ربازیی كرده سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان و ژماره‌یه‌كی لێ كوشتن. به‌پێ
ی سه‌رچاوه باوهرِپێكراوهكانی ناوخۆی میسر، له ئه‌نجامی هێرشێكی سوپای میسر بۆ سه‌ر گروپه‌چه‌كداره‌كانی میسر له باكوری نیمچه‌دورگه‌ی سینا و رۆژهه‌ڵاتی شاری ئه‌لعه‌ریش و باشوری شاری شێخ زوه‌ید، ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری لێكهوتهوه، له هێرشه‌كه‌ی سوپای میسردا شه‌ش هه‌لیكۆپته‌ر و هێزی تایبه‌تی پیاده به‌كارهاتوون. به‌پێی هه‌واڵه‌كان له ئه‌نجامی روبهرِووبونهوهكاندا ٣١ كه‌س كوژراون، به‌ڵام هیچ كام له به‌رپرسانی سوپای میسر ئاماده نین له‌و باره‌یه‌وه لێدوان بده‌ن. هه‌فته‌ی رابردوو سوپای میسر هێرشی ئاسمانیی كرده سه‌ر حه‌شارگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان له‌و ناوچانه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌شدا هه‌شت كه‌س كوژراون و ١٥ی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌ڵێن سوپا مزگه‌وتێكی كردووه‌ته ئامانج شه‌ش خانوییان وێران كردووه.