نارِوونیی چاره‌نووسی ٢ گیراوی سیاسیی كورد
دوو گیراوی كورد پاش تێپهرِبوونی نزیك به ١ مانگ، چاره‌نووسیان هه‌تا ئێستا به نارِوونیی ماوه‌ته‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس به‌ناوی "حوسێن عه‌لیزاده" تهومهن ٢٨ ساڵ كه‌له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن هێــزه ئیتلاعاتییهكانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كورده سهرهرِای به دواداچوون و سه‌ردانی به‌رده‌وام بۆ ناوه‌نده ئه
منیهكانی شاری سه‌ڵماس، له‌لایه‌ن هێـزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. ده‌گوترێت كه هێــزه ئه‌منیه‌كان شاری سڵهماس تاوانی ئه‌و گیراوه كورده‌یان "ئه‌منیه‌تی" راگه‌یاندووه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوی لێكه‌وتۆته‌وه. له‌لایه‌كی چاره‌نووسی دیكه‌وه نامیق مه‌حموودی زیندانیی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه ١٨ مانگ پێش ئیستا له‌لایه‌ن هێـزه ئیتلاعاتییهكانی شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هه‌تا ئێستا نارِوونه. ئه‌و هاووڵاتییه كورده كه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌جدا راگیرابوو، ٢٤ رۆژ پێش ئێستا له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه راگوێزرا و هه‌تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
هێـزه‌كانی سپای پاسداران ئاگریان له ژینگه‌ی ناوچه‌ی نه‌وسوود به‌ردا
هێزه‌كانی سپای پاسداران به ئه‌قه‌ست رووبه‌رێكی به‌رفراوان له دارستان و ژینگه‌ی ناوچه‌ی نه‌وسوودی سه‌ر به ئوستانی "كر
ماشان"یان، ئاگر تێبه‌ردا. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا و به وته‌ی شایه‌تحاڵێك، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٧ی خه‌رمانان هێـزه‌كانی سپای پاسداران جێگیر له پاسگای "دوو ئاو" ئاگریان له دارستانه‌كانی شوێنێك به‌ناوی "شه‌ما" له نزیك شاری نه‌وسوود، به‌ردا. ئه‌و شایه‌تحاڵه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئاگره‌ی كه له‌و دارستانه به‌ردرا، به‌هۆی هه‌بوونی جادده‌ی گوندی "به‌له‌بزان"ـه‌وه ته‌شه‌نه‌ی نه‌كرد و زوو كوژایه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه كه سه‌رله نوێ هێـزه‌كانی سپای پاسداران ئاگریان له دارستانی پشت جاده‌كه به‌ردا. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و ئاگره كه‌وتنه‌وه‌یه به‌رده‌وامه و هێــزهكانی سپای پاسداران رێگری له چوونی هاووڵاتییان بۆ كۆنترِۆڵ كردنی ئه‌و ئاگره ده‌كه‌ن.
قه‌یرانى ناوه‌كى: شۆراى حۆكام چاوه‌روانى ئاكامى وتووێژه‌كانى ٥ى رهزبهرن
به پێى راپۆر
تى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له وییه‌ن، دانیشتنى یه‌ك حهفتهیى شۆراى حۆكامى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌مرۆوه له مهقهرى ئه‌و سازمانه ده‌ست پێ ده‌كات. پهروهندى ناوه‌كى رژێمى تاران یه‌كێكه له باسه‌كانى ئه‌و دانیشتنانه. ئه‌م دانیشتنانه له كاتێكدا ده‌ست پێده‌كات كه ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى و رژێمى تاران رێككه‌وتوون كه وتووێژه‌كانى خۆیان له ٢٧ى دیسامبر ( ٥ى ره‌زبه‌ر) له وییه‌ن ده‌ست پێبكه‌نه‌وه. به پێى ئه‌م راپۆرته دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كان ده‌ڵێن ئاكامى ئه‌و وتووێژانه ده‌توانێت له دانیشتنه‌كانى شۆراى حۆكام تاوتوێ بكرێت و له ئه‌گه‌رى به ئاكام نه‌گه‌یشتنى وتووێژه‌كان ئاژانس ده‌بێت هه‌ڵوێستى خۆى لهمهرِ رژێمى تاران بگۆرێت.
كۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى شارى كورد به درووشمى مه‌رگ بۆ وه‌لایه‌ت
به پێى را
پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، خه‌ڵكى نارازى شارى كرد به درووشمى مه‌رگ بۆ وه‌لایه‌ت ناره‌زایه‌تى خۆیان له رۆیشتنى ئاخووند نوورى هه‌مه‌دانى و قسه كردنى ناوبراو له مه‌یدانى موعه‌لیم له‌و شاره‌دا نیشان دا. جێگه‌ى باسه كه به هۆى قسه كردنى ئه‌و ئاخونده‌وه خه‌ڵك چه‌ند سه‌عات له ترافیك مابوونه‌وه و به درۆشمى مه‌رجه‌عى فاسد شه‌رم بكه شه‌رم بكه و مه‌رگ و نه‌مان بۆ وه‌لایه‌ت ناره‌زایه‌تى خۆیان نیشان دا.
ئێران گه‌یشته قه‌یرانى كه‌م ئاویى
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیرى وزه‌ى رژێم به ئاماژه به ئه‌وه‌یكه نرخى یه‌ك میترى چوار گۆشه ئاو له ئێران گه‌یشتووه‌ته ١٥٠٠ تمه‌ن وتى، سه‌رۆك كۆمار ده‌ستوورى راگرتنى به‌نداوى گۆلى ورمێى ده‌ركردووه . حه‌مید چیت چی‌یان وتى، له بارودۆخى ئێستادا ئێران به‌ره‌و رووى قه‌یرانى كه‌م ئاوى بووه‌ته‌وه و به له‌به‌ر چاو گرتنى ئه‌وه‌یكه وولات له ئیقلیمێكى وشك و نیوه وشك دا جێگاى گرتووه سه‌رانه‌ى ئاو بۆ ژێر ١٥٠٠ مترى چوار گۆشه كه‌م بووه‌ته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتى، ئێستا ده‌ورانى قه‌یرانى كه‌م ئاوییه و ده‌بێت له درێژ ماوه‌دا نرخى ئاو و كاره‌با زیاد بكرێت به‌لام تا ئێستا هیچ بریارێكمان نه‌داوه.
كۆشكى سپى: هیرش كردنه سه‌ر سووریه وریاییدانه به رژێمى تاران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسێكى كۆشكى سپى به دووباره كردنه‌وه‌ى قسه‌ى رۆژئاوا لهمهرِ نیزامى بوونى به‌رنامه
ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران رایگه‌یاند، هێرشى نیزامى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سووریه ئه‌و په‌یامه به رژێمى تاران ده‌دات كه نابێت به ئاسانى له فكرى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ناوهكیدا بن. دنیس مه‌ك دانۆ سه‌رۆكى ستادى هاوبه‌شى كۆشكى سپى رۆژى یه‌كشه‌ممه وتى، زانیارییه‌كانى ئێمه هیچ شكێكى تێدا نییه و ئه‌و زانیارییانه بووه به سه‌رچاوه‌ى بریار بۆ ئۆباما كه به‌شارئه‌سه‌دى به تاوانبارى به كارهێنانى چه‌كى شیمیایى له سووریه زانیوه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتى كرده‌وه‌ى نیزامى ئێمه له سووریه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌یكه ئه‌مریكا باشتر به‌ره‌وو رووى ئێران ببێته‌وه و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌یكه رژێمى تاران بزانێت ناتوانێت به ئاسانى چه‌كى ناوه‌كى به‌رهه‌م بێنێت كه ده‌بێته هۆى نائارامى له ناوچه‌كه و دۆستان و هاوپه‌یمانانى ئێمه و له كۆتاییدا بۆ ئێمه‌ش ده‌بێته مه‌ترسى.
نادیار بوونى دۆخى چالاكوانێكى سیاسى دواى ٣ مانگ
هه‌واڵده‌رى
هێرانا له كاتێك دا ٩٣ روژ له ده‌ست به سه‌ر كردنى ئه‌كبه‌ر ئه‌مینى هیچ هه‌واڵێك نییه، تا ئێستاش ناوبراو نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چاو پێكه‌وتن بكات . روژى شه‌ممه ١٦ى خه‌رمانان كه‌سیك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستى چاوپێكه‌وتن چووه بۆ زیندانى ئه‌وین به‌ڵام یه‌كێك له به‌رپه‌رسان پێى راگه‌یاند كه چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ ناوبراو قه‌ده‌غه كراوه . به‌ڵام ده‌وترێ ئه‌كبه‌ر له به‌ندى ٢٠٩ى ئه‌وین له ژوورى تاكه‌كه‌سى دایه . جێى ئاماژه‌یه كه ناوبراو له ٢٥ى رێبه‌ندانى ساڵى ١٣٨٩ بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ست به سه‌ر كرا و به ساڵێك زیندانى ته‌عزیرى مه‌حكوم كرا به‌ڵام دواى تێپه‌ر بوونى ساڵێك له حوكمه‌كه‌ى ئازاد بوو و له‌كاتى ئازادییه‌كه‌ى چه‌ندین جار بانكان كراوه و دواین جاریش ١٧ى جۆزه‌ردانى ١٣٩٢ ده‌ست به‌سه‌ر كراوه.
ئه‌سه‌د: هاوپه‌یمانانى ئێمه ولامى هێرشى نیزامى ده‌ده‌نه‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌لید مۆعه‌لیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریه رۆژى دووشه‌مه له مسكۆ رایگه‌یاند، بهشارئهسه
د له ولادمیرپوتین سه‌رۆك كۆمارى روسیا به هۆى پشتیوانى كردنى له حكومه‌تى سووریه رێز و پێزانینى خۆى ده‌ربریوه. له لاێكیترهوه به‌شارئه‌سه‌د وتوویه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى هێرش بكه‌نه سه‌ر سووریه، ئه‌وا هاوپه‌یمانانى ئێمه بێده‌نگ نابن و وولامى ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌نه‌وه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌سه‌د وتوویه هیچ سه‌ند و مهدرهكێك بوونى نییه كه من له چه‌كى شیمیایى كه‌ڵكم وه‌ر گرتبێت و ده‌بێت ئه‌مریكا و رۆژئاوا چاوه‌روانى ولامى هاوپه‌یمانانى ئێمه ببن.
كۆنفه‌رانسى هه‌واڵده‌رى هاوبه‌شى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و بریتانیا و ئه‌گه‌رى هێرشى نیزامى بۆ سه
ر سوریا به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و بریتانیا له دواى وتووێژ له‌سه‌ر هێرشى نیزامى بۆ سه‌ر سوریه له كۆنفرانسێكى هه‌واڵده‌رى هاوبه‌ش به‌شدارییان كرد. له‌م كۆنفه‌رانسه‌دا ویلیا‌م هێگ وتى، ئێمه بارودۆخى سوریه‌مان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ كرد و ئامانجى ئێمه له چوار خاڵدا هاوبه‌شه یه‌كه‌م هاوكارى بۆ دروست كردنى بارودۆخێك بۆ به‌رێوه‌بردنى رێكه‌وتننامه‌ى ژنێڤی دوو، دووهه‌م پێرِاگهیشتن به بارودۆخى ناڵه‌بارى ئینسانى، سێهه‌م یارمه‌تى دان به نه‌یارانى میانهرهوى سوورى و چواره‌م ولامێكى توند به به‌كارهێنانى چه‌كى شیمیایى و ده‌وڵه‌تى ئێمه له‌وه پشتیوانى ده‌كات كه نابێت له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌م هێرشى شیمیایى بێ ولام بمێنێته‌وه و ئه‌وانه‌ى كه به‌رپرسیارن ده‌بێت سزا بدرێن.