ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى شاره‌كانى بیجار، سه‌قز، دیوانده‌ره و مه‌ریوان
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ر
ییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكى شارى بیجار له پارێزگاى كوردستان له ناره‌زایه‌تى به بارودۆخى نالهبارتى بیهداشت و بلاو بوونه‌وه‌ى زبڵ له ناو شار له به‌رانبه‌ر شاره‌دارى ئه‌و شاره كۆبوونهوهێكى ناره‌زایه‌تییان ساز كرد. هه‌روه‌ها وه‌رزێرانى دیوانده‌ره بۆ دووهه‌مین جار له به‌رانبه‌ر فه‌رماندارى ئه‌و شاره له ناره‌زایه‌تى به نه‌دانى پاره‌ى گه‌نمه‌كه‌یان كه قه‌رار بووه له ماوه‌ى ٤٨ سه‌عاتدا بیده‌ن، خۆپیشاندانێكى ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه برد. هه‌ر به پێى ئه‌م راپۆرته كرێكارانى نانهواییهكانى شارى سه‌قز له ناره‌زایه‌تى به نه‌دانى حه‌قده‌ست و ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ى كارى شارى سه‌قز كۆبوونه‌وه. جێگه‌ى باسه كه له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى كوردستان، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له گۆندنشینانى دهگاگاى سه‌ر به ساڵح ئاواى مه‌ریوان رۆژى یه‌كشه‌مه له ناره‌زایه‌تى به نه‌بوونى ئاوى خواردنه‌وه له به‌رانبه‌ر فه‌رماندارى مه‌ریوان كۆبوونهوهێكى ناره‌زایه‌تییان ساز كرد.
ئاماری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی شاری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا گه‌یشته ١٩٢ حاڵه‌ت
به‌شێكی دیك
ه له سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوان له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی بههێـزدا له ناو چوو. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌ر له ئێوارێی رۆژی رابردوو دارستانی گوندی "سه‌ردۆش"ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان ئاگری تێبه‌ردراو زنزیك به ٥ هێكتار له دارستانی ئه‌و گونده له ئاگردا سووتا. ئه‌و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن هاووڵاتییان وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه پاش ٥ كاتژمێـر، له دره‌نگانی شه‌ودا، كۆنترِۆڵ كراوه. به پێی ئاماری چالاكانی ژینگه پارێزیی شاری مه‌ریوان، له ئه‌نجامی ئه‌و ١٩٢ حاڵه‌ت ئاگر كهوتنهوهیهدا، زیاتر له ١٠ هه‌زار هێكتار له ژینگه‌ی ئه‌و دووشاره له ناو چوون.
برِیاره حكومه‌تی عێراق ٧ دانیشتووه رفێندراوه‌كه‌ی كامپی ئهشرِهف راده‌ستی ئێران بكاته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران له راگه‌ێندراوێكدا وریایی راده‌ست كردنه‌وه‌ى ٧ بارمته گیراوهكهى شارى ئه‌شره‌فى دا. له‌و راگه‌ێندراوه‌دا هاتووه: كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كی سێپتامبه‌ری ٢٠١٣ بوو كه هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق ٥٢
كه‌س له په‌نابه‌رانی دانیشتووی كامپی ئهشرِهفیان كوشت و ٧ كه‌سیشیان رفاند كه ٦ كه‌سیان ئافره‌ت و له به‌رپرسانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانن. به پێی زانیاری، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق باس له‌وه كراوه كه ئه‌و ٧ كه‌سه رفێندراوه به نهێنی راده‌ستی حكومه‌تی ئێران بكرێنه‌وه. بێگومان ئه‌وانه به واتای ئه‌وه دێن كه هه‌ر دوو حكومه‌ت خۆیان ئه‌و كۆمهڵكوژییهیان ئه‌نجام داوه و به‌رپرسی رفاندنی ئه‌و ٧ په‌نابه‌ره‌ش هه‌ر خۆیانن و به‌نیازیشن به‌رده‌وامی بده‌ن به تاوانه‌كانیان ده‌رهه‌ق به‌و په‌نابه‌رانه. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق رێگر نه‌بوایه به‌رانبه‌ر به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌ی كه‌ل و په‌لی ئه‌و په‌نابه‌رانه، ئه‌و ١٠٠ په‌نابه‌ره‌ی دانیشتووی كامپی ئهشرِهفیش له كامپهكهدا نه‌ده‌مان و هه‌روه‌ك ئه‌وانیتر ئهگوازرانهوه بۆ لیبرتی..
بلاو بوونه‌وه‌ى فیلم
ى نوێ له نه‌قشى سپاى پاسداران له كۆشتارى خه‌ڵكى سووریه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، تیپى داوود له تیپه‌كانى ئه‌رته‌شى ئازادى سووریه فیلمێكیان له سه‌ر ئینترنێت داناوه كه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانى سپاى پاسداران له حه‌له‌ب جێگیر بوون. سه‌رگه‌رمى راهێنان و چاودێرى مهئموریهتهكانى هێزه‌كانى بهشارئهسهدن. تیپى داوود رایگه‌یاندووه كه ئه‌م فیلمه‌یان دواى تێكگیرانێگ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سپاى پاسداران له كامێرهێك ده‌ست كه‌وتووه. جێگه‌ى باسه كه تیپى داود رایگه‌یاندووه كه ئه‌مه یه‌كه‌م به‌شى فیلمه‌كه‌یه و له داهاتوودا بهشهكانیترى بلاو ده‌كه‌نه‌وه.
سالانه ٢٠ هه‌زار كه‌س له جاده‌كانى ئێران دهكۆژرێن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس هه‌واڵى كۆژرانى ٤٤ كه‌س له پێكدادانى جاده‌ى قۆم_ تارا
ن بلاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێران خراپترین پێشینه‌ى ئیمهنى جاده‌كانى جیهانى هه‌یه و ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه سالانه ٢٠ هه‌زار كه‌س به هۆى خراپى جاده‌كانى ئێرانه‌وه گیان ده‌ده‌ن. جێگه‌ى باسه كه زۆرترین ئامارى كۆژراوه‌كان به هۆى نائه‌منى جاده‌كان و نه‌بوونى سرویسى پێرِاگهیشتن له جادهكانه.
ئه‌مریكا: رژێمى تاران چاودێرى كاره‌كانى ئێمه ده‌كات
به پێى راپۆر
تى هه‌واڵده‌رى بی بی سی، جێگرى ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رژێمى تاران چاودێرى كاره‌كانى ئێمه لهمهرِ سووریه ده‌كات. به پێى ئه‌م راپۆرته سۆزان رایس وتى، ئه‌گه‌ر ولامى هێرشه شیمیاییهكهى به‌شارئه‌سه‌د نه‌دینه‌وه ئه‌منییه‌تى هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه و ئه‌منییه‌تى خۆمان ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه. ناوبراو وتى، ئێمه ناتوانین ئیجازه‌ى وێرانى به تیرۆریسته‌كان بده‌ین تاكوو كوریاى باكوور و ئێران بیر بكه‌نه‌وه كه ئێمه له سه‌ر ئیراده‌ى خۆمان له‌مه‌ر هه‌ره‌شه‌ى ناوه‌كى ئه‌و ولاتانه ده‌ستمان هه‌ڵگرتووه.
دهلاڵێكى رژێم دوو میلیارد
دۆلار پاره‌ى نه‌وتى خواردووه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیرى نه‌وتى رژێم رایگه‌یاند، بابه‌ك زهنجانى برِى دوو میلیارد دۆلار له داهاتى فرۆشى نه‌وتى بۆ خه‌زێنه نه‌گه‌راندۆته‌وه و بلۆك بوونى حیسابهكهى له ئه‌مریكا كردووه‌ته بیانوو بۆ ئه‌م كاره‌ى. به پێى ئه‌م راپۆرته بابه‌ك زهنجانى له چالاكانى ئابوورى ئێران له بازارى نه‌وته و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه ناوى له لیستى گهمارۆكاندایه.
عێراقییه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به ئاژاوه‌نانه‌وه
ئه‌حمه‌د عه‌لوانی په‌رله‌مانتاری دیاری لیستی عێراقیه به توندی هێرشی كرده سه‌ر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و، رِایگهیاند له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق زه‌ریف لایه‌نگرانی هانداوه بۆ نانه‌وه‌ی فیتنهوهو ئاژاوه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر سوریا. ئه‌حمه‌د عه‌لوانی له به‌یاننامه‌یه‌كی رِۆژنامهنوسیدا رِایگهیاند، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق، تێپهرِاندنی پلانێكی ئێرانه بۆ به‌رپاكردنی فیتنه‌ی تایه‌فی له عێراقدا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا. عه‌لوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ، ئه‌وان پێشوازی له‌و سه‌ردانانه‌ی لێپرسراوانی ئێرانی ناكه‌ن بۆ عێراق ، به‌گوته‌ی ئه‌و ئێران دراوسێیه‌كی خراپه‌و ئازاری عێراقیه‌كانی داوه‌و بۆمب‌و چه‌كی بێده‌نگی له عێراقدا بڵاوكردۆته‌وه بۆ كوشتنی عێراقیه‌كان‌و
، هه‌وڵی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایه‌فی داوه. ئه‌حمه‌د عه‌لوانی جه‌ختیكرده‌وه ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق پیلانێكه به‌سه‌ركردایه‌تی قاسم سوله‌یمانی سه‌رۆكی سوپای قودسی ئێران بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایه‌فی له عێراقدا، كه هاوكات بێت له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له سوریا. عه‌لوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به چه‌ندین رِاسپاردهوه هاتوه بۆ عێراق ، بۆئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پێ هانبدات كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ئه‌مریكا بكه‌ن له سوریا‌و، هه‌وڵی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایه‌فی بده‌ن بۆ په‌رتكردنی یهكپاریهچیی عێراق‌و زیاتر لاوازكردنی.
رِۆحانی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی نه‌كرێته سه‌ر سوریا
سه‌رۆكی ئێران ته‌ئكیدی كرده‌وه سوریا جێگه‌ی بایه‌خی گرنگه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و، رِاشیگهیاند ده‌ستبه‌رداری مافی ئه‌تۆمیی ئێران نابن. حه‌سه‌ن رِۆحانی سه‌رۆكی ئێران له میانی به‌شداری له كۆرِی وتارخوێنانی هه‌ینی مزگه‌وته‌كانی ئێران رِایگهیاند: هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی نابن. ئاشك
راشیكرد: جه‌وله‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئێران‌و وڵاتانی خۆرئاوا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی له نیویۆرك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له په‌راوێزی به‌شداریكردنی ئێران له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. رِۆحانیی وتیشی سیاسیه‌تی فشارخستنه‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه هیچ سودێكی نییه. سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریاش.. رِۆحانی ته‌ئكیدی كرده‌وه سوریا له سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه هێڵی پێشه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌یه ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك دژ به ئیسرائیل.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك هاواركردن به‌سه‌ر منداڵاندا توشی خه‌مۆكییان ده‌كات
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایده‌كات، لێپرسینه‌وه لهمنداڵو هاواركردن به‌سه‌ریدا ده‌بێته توشبونیان به خه‌مۆكی، توێژینه‌وه‌كه ئا
ماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دایكان‌و باوكان بهرِێژهیهكی به‌رچاو دووركه‌وتوونه‌ته‌وه له ئازاردانی جه‌سته‌یی منداڵه‌كانیان له‌كاتی لێپرسینهوهیاندا. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی نوێ كه زانایانی زانكۆی پێتسبێرگی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیانداوه، ئه‌و دایبابانه‌ی كه بۆ ئامۆژگاریكردنی منداڵه‌كانیان‌و په‌روه‌رده‌كردنیان په‌نا بۆ ده‌نگ ههڵبرِینو هاواركردن ده‌به‌ن ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان توشی خه‌مۆكیی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاواركردنهكه جنێو‌و لۆمه‌كردنی له‌گه‌ڵدا بێت. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له‌سه‌ر نزیكه‌ی هه‌زار خێزان ئه‌نجامدراوه ئاماژه به‌وه دراوه، دایكان‌و باوكان ده‌ستیان هه‌ڵگرتووه له ئازاردانی جه‌سته‌یی منداڵه‌كانیان‌و ته‌نها پشت به ئامۆژگاریكردن ده‌به‌ستن. زاناكان ده‌ڵێن، هاواركردن به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌١٣ ساڵ كه‌متره كێشه‌ی هاوسۆزییان لا دروستدهكاتو هه‌ستی تورِهییش لای هه‌رزه‌كاران دروستدهكاتو وایان لێده‌كات دوژمنكارانه رِهفتار بكهنو هه‌وڵده‌ده‌ن به‌هێزی جه‌سته‌یان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.