حوكمی ئیعدامی هاووڵاتییه‌كی سه‌ڵماسی پشترِاست كرایه‌وه
حوكمه‌ی ئێعدام
ی هاووڵاتییه‌كی ئازه‌ریی خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاتی ئێـرانه‌وه پشت‌راست كرایه‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هاووڵاتییه‌كی سه‌ڵماسی به‌ناوی "مه‌جید جه‌لیلی" ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ كه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئه‌و شاره‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ئه‌و حوكمه له دیوانی باڵای وڵاتی ئێرِان پشترِاست كرایه‌وه ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ كرانی ئه‌و حوكمه له ئارا دایه. ده‌زگای قه‌زایی رژیمى ئاخوندى تاوانی ئه‌و هاووڵاتییه ئازهرییهیان ده‌ستدرێژی جنسی و پێكهێنانی ئاژاوه و شهرِانگێزی راگه‌یاندووه. ئه‌و برِیارهی دیوانی به‌رزی وڵاتی ئێران له كاتێك دایه، كه مه‌جید جه‌لیلی به شێوه‌یه‌كی عادڵانه دادگایی نه‌كراوه و هاوكات ده‌زگای قه‌زایی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ سه‌لماندنی ئه‌و حوكمه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
كێوى ئاویه‌ر له شاری سنه ئاگری تێبه‌ردرا
رۆژى یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانانى ١٣٩٢ كێوى ئاویهرى شارى سنه ئاگرى تێبه‌ردرا و به‌و هۆیه‌وه زیانێكى زۆر به‌ر ژینگه‌ى ئ
هو ناوچه‌یه كه‌وتووه.. دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ریش نزیك به ٧ هیكتار له‌و لێره‌وار و سهیرانگایانهى ناوچه‌ى سنه له ئاگر دا سووتان. به پێى هه‌واڵه‌كان به هۆى ئه‌سته‌م بوونى چوون بۆ شوێنى ئاگره‌كه و پێداویستی زیاتر ، كونتروڵ و كوژانه‌وه‌ى ئاگره‌كه زور ئه‌سته‌م بووه، به‌لام به هه‌وڵ و ماندووبوونى چالاكوانانى ژینگه‌پارێزى شارى سنه تواندرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و به‌رگرى له زیانى زیاتر بكرێت.
٤٤ حاڵه‌ت پێشێلكاری مافی مرۆڤ له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران، له حه‌فته‌ی رابردوودا
ئاژانسی
هه‌واڵده‌ریی كوردپا، به مه‌به‌ستی هه‌رچی زیاتر ئاشكرا كردنی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران، راپۆرتێك له‌ژێر ناوی ''روانگه‌ی هه‌فته'' له‌سه‌ر پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئیــرانى، بڵاو كردۆته‌وه كه به‌و پێیه ته‌نیا له‌ماوه‌ى حه‌وتووى رابردوو ٤٤ حاڵه‌تى پێشیلكارى مافه‌كانى مرۆڤ له كوردستان تۆمار كراوه.. له حه‌فته‌ی سێهه‌می مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاوییدا ئاژانسی هه‌واڵده‌ری كوردپا له چوراچێوه‌ی راپۆرتی حه‌فتانه‌ی ''روانگه‌ی هه‌فته'' دا، ئاورِله ٤٤ حاڵه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران‌دا ده‌داته‌وه، كه (حاڵه‌تێكی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی كورد به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ ، ٩ حاڵه‌تی جێبه‌جێ كردن و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام، ٣٣ حاڵه‌تی ده‌ستگیری و حاڵه‌تێكی كوژران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین) له خۆ ده‌گرێت.
كه‌مى بووجه‌ى یارانه
حوسێن ئه‌میرى
وته‌بێژى كۆمیسیۆنى وزه‌ى مه‌جلیسى رژیمى ئێران ووتى : ده‌وڵه‌ت ١٠٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن سه‌باره‌ت به پێدانى یارانه كه‌مى هێناوه .
شه‌رى باڵه‌كان: هه‌ركه‌س پێ خوار دانێ هه‌لس و كه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
پاسدار ع
هلى لاریجانى وریایى به بانده‌كانى ركابه‌ر دا وووتى: هه‌ركه‌س پێ خوار دانێ هه‌لس و كه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به ئاماژه به‌وه‌ى كه دره‌نگ یا زوو ئه‌و كاره ده‌كرێت . ناوبراو سه‌باره‌ت به باندى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ووتى ، له‌ده‌وڵه‌تى پێشوو هێندێك بابه‌ت هه‌بوون كه به شێوه‌یكى ئه‌نقه‌ست پێشێل ده‌كران و تاوان ده‌كرا و ئه‌و تاوانانه‌ش له بالاترین پله‌كان دابوو.
زیادبوونى نرخى برق
له‌گه‌ڵ فشارى
تاقه‌ت پرۆكێنى دۆخى ناله‌بارى ژیان به هۆى گرانى سه‌رسوورهێنه‌ر به‌رپرسانى رژیم باس له گران بوونى زیاترى نرخى برق ده‌كه‌ن . چیت چیان جێگرى وه‌زاره‌تى برق له كابینه‌ى ئاخوند رۆحانى رایگه‌یاند : نرخى برق به زیاد بوونى مادهیێكى تر به ناوى ماڵیات له قه‌بزى برق زیاد بووه و نرخى هه‌ر كیلۆ وات برقى به‌كار هاتوو له لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانه‌وه به ٤٣٣ قران ده‌گات . ناوبراو ووتى ده‌وڵه‌ت بهرنامێكى بۆ به‌رێوه‌بردنى فازى دووهه‌مى یاساى ئامانجداركردنى یارانه‌كان نییه . زیادبوونى نرخى برق له كاتێكدایه كه دزى و به تالان برنى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵك له لایه‌ن به‌رپرسان و مۆره‌كانى رژیم به شێوه‌یێكى سه‌رسورهێنه‌ر به‌رده‌وامه.
كه‌مى گه‌ش
هى ئابوورى به پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى ئامارى رژیمى ئێران گه‌شه‌ى ئابوورى له ساڵى رابردوو دا مه‌نفى پێنچ و چووار ده‌یه‌مى له سه‌د بووه.كه‌مبوونى گه‌شه‌ى ئابوورى تا ئه‌و راده‌یه ته‌نیا له كاتى ئێران و عێراق به‌راورد ده‌كرێت كه نیوه‌ى داهاته‌كانى نه‌وت بۆ شهر ته‌رخان ده‌كرا .
ئه‌سه‌د چه‌كه شیمیاییه‌كانی ده‌شارێته‌وه
له‌دوای رازیبوونی به‌شار ئه‌سه‌د به راده‌ستكردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی به كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كه كیمیاییه‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بشارێته‌وه و به‌ره‌و عیراق و ئه‌رده‌ن بهرِێیان بكات. پێگه‌ی
ده‌یلی مه‌یل له‌زاری جهنهرِاڵ سه‌لیم ئیدریس گه‌وره جهنهرِاڵی سوپای ئازادی سوریا بڵاویكرده‌وه: دۆسته‌كانیان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه رژێمی سوریا ده‌یه‌وێت به‌شێك له چه‌كه كیمیاییه‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بشارێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ره‌و عیراق و ئه‌رده‌ن بهرِێیكردووه. به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، دوای مانگێك له ده‌ستپێكی رێككه‌وتننامه‌كه له ١٤ تشرینی یه‌كه‌م، ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌د زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر چه‌كه كیمیاییه‌كانی به كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بدات و هاوكار بێت له راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه. له‌هه‌مان كاتدا جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ولیام هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و لۆرانت فابیوس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وریاییان دایه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوون به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامیداوه به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی ،ئه‌وا رووبهرِووی هێرشی سه‌ربازی ده‌بێته‌وه.