رێگری کردنی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئازاد کرانی زیندانییەکی سیاسیی کورد
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، بەهۆی فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە رێگری لە ئازاد کرانی زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ چوار زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی
"هەنێمن"ی سەربە ناوچەی کامیاران کە پاش چوار ساڵ راگیران لە زیندان بڕیاری ئازادیی مەشرووتیان بۆ دەرچوو، دەزگای قەزایی لە ژێر فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتدا رێگری لە ئازاد کرانی یەکێک لەو زیندنیانە بەناوی "نێعمەت ئەحمەدی" کرد. ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لە رێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨ دەستبەسەر و دواتر بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزستیۆنی حکوومەتی ئێران بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران و پاشان حوکمەکەیان لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٩ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە. ئەو سێ زیندانییەی دیکە بەناوەکانی "لوقمان مەنفەردی، سەباح خەیات و پشتیوان ئاسم" چەند رۆژ پێش ئێستا بەپێی یاسای ئازادیی مەشرووتی زیندانیان لە وڵاتی ئێران، لە زیندان ئازاد کران.
له‌شاری سه‌قز رێز له‌شاعیری ناوداری كورد نالی گیرا
له‌شاری سه‌قز به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌شاعیران و ئه‌دیبانی كورد، كۆرِێك بۆ رێزلێنان له "نالی" شاعیری نه‌ته‌وه‌یی
كورد بهرِێوه چوو. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانان له‌شاری سه‌قز كۆرِێكی شێعر خوێندنه‌وه له‌ژێر ناوی " له‌خاك و خۆڵه‌وه هه‌تا ئاسمانی ئه‌ده‌بی كورد" بهرِێوه چوو. له‌و كۆرِهدا شاعیرانی شاره‌كانی بانه، سه‌قز، بۆكان و مه‌هاباد و چه‌ند شاری دیكه‌ی كوردستان به‌شدار بوون و به خوێندنه‌وه‌ی شێعر و په‌خشان رێزیان له‌یادی مامۆستا نالی شاعیری ناوداری كورد و جێگه و پێگه‌ی ئه‌ده‌بیی كورد گرت. له‌كۆتایی كۆرِهكهدا له‌لایه‌ن بهرِێوهبهرانی ئه‌و كۆره‌وه خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌شی ئه‌و شاعیرانه كرا. نالی ناوی خدر كورِی ئه‌حمه‌د شاوه‌یسی ئالی به‌گی مكایلی‌یه. نالی له شاره‌زوور له ساڵی ١٨٠٠ دا، هاتۆته دونیاوه و له‌شاره‌كانی سنه، مه‌هاباد، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی زۆرترین ته‌مه‌نی به‌سه‌ر بردووه.
له پاوه هێرش كرایه سه‌ر چایخانه‌یه‌ك و دواتر ماشینێك سووتێندرا
به‌پێی راپۆرت
ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا و به وته‌ی شایه‌تحاڵان؛ ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانان چه‌ند كه‌سێكی سه‌له‌فی به گوتنه‌وه‌ی دروشمی "ئهڵڵاهوو ئهكبهرِ" چوونه‌ته چایخانه‌ی نێو ترمیناڵی پاوه- كرماشان و سه‌رجه‌م كه‌لووپه‌لی نێو قاوهخانهكهیان تێك شكاندووه. به وته‌ی شایه‌تحاڵانی ئه‌و رووداوه، ئه‌و چه‌ند كه‌سه كه خۆیان وه‌ك سه‌له‌فی ناساندوو، ئاگریان له ماشێنێكی جۆری "پراید" برداوه كه له به‌رده‌م ئه‌و چایخانه‌یه راگیرابوو و دواتریش شوێنی رووداوه‌كه‌یان جێ هێشتووه. هه‌تا ئێستا له شوناس و هه‌روه‌ها هۆكاری هێرشی ئه‌و كه‌سانه بۆ سه‌ر چایخانه‌كه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و به‌رده‌وامیی ئه‌م رووداوانه‌ش ترس و دڵه راوكێی لای هاووڵاتییانی ئه‌و شاره دروست كردووه.
فێرگه‌ى نیزامیانى ده‌ره‌وه له تاران
روژنامهى وال ئیستریت ژورناڵ نوسى ، رژیمى ئێران بوونى خۆى له سوریا زیاتر ده‌كات . نیزامیانى رژیمى ئێران له قهرارگایهكى نیزیكى تاران نیزامیانى سه‌رتاسه‌رى وهڵاتانى عه‌رب فێرى كارى نیزامى ده‌كه‌ن و له‌پاشاندا بۆ وه‌ڵاتى سوریا ده‌نێردرێن به مهبستى یارمه‌تى دانى به‌شار ئه‌سه‌د . ناوى ئه‌و قه‌رارگایه ئهمیرولموئمنینه و له ٢٤ كیلومترى دوروبه‌رى شارى تارانه . به پێى ووته‌كانى بهرپهرسانى ئه‌مریكایى و ئه‌ندامانى سپاى پاسداران ، پاسدار حوسێن ههمدانى و یه‌دوڵلا جهوانى بۆ سوریا ناردراون .
هه‌ره‌شه‌ى ترۆریستى له لایه‌ن سه‌ركرده‌ى سوپا
پاسدار
جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ى سپاى پاسداران به شێوه‌یكى ههرِهشاویى و توند ووتى ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ر جوره كردهوێكى له دژى سوریا هه‌بێت سوپا ناچار ده‌كات هه‌ڵوێست بنوێنێ و ئه‌ركى خۆى به جێ بێنێ . ناوبراو ووتى: ئاواتمان ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا بزانێ هه‌ر جورهكرهوهێكى نیزامى ئه‌و وه‌ڵاته توشى قه‌یرانێكى زۆر ده‌كات .
راگه‌یاندنه‌كانى ده‌وله‌تى باس له كه‌م بۆنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى شیر له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كان
ى ده‌ست كورت ده‌كه‌ن به پێى هه‌واڵى روژنامهى حكومه‌تى مه‌ردوم سالارى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجوومه‌نى پیشه‌سازى به‌رهه‌مه شیرییه‌كان له حكومه‌تى ئێران ووتى ،ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى شیر به هۆى ئاڵوگورى رێژه‌ى به‌كارهێنان له خه‌ڵكى ده‌ست كورت بۆ خه‌ڵكى ده‌وڵه‌مه‌ندى كۆمه‌ڵگا بێ و پێویسته ده‌وڵه‌ت بیر له چاره‌سه‌رى و هاوكارى ئه‌و چینه‌ى كومه‌ڵگا بكاته‌وه .
كۆبوون
هوهى نه‌هێنى مه‌جلیسى ئێران سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنى وه‌زعى سوریا مه‌جلیسى رژیم به نیازه به مهبستى تاوتوێكردنى وه‌زعى سوریا كۆبوونهوێكى نه‌هێنى پێك بێنێ . ئه‌بوو تورابى جێگرى سه‌رۆكى مه‌جلیسى ئێران ووتى ، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت له داهاتوو دا بلوێ كوبۆنهوهى نه‌هێنى مان ده‌بێ سه‌باره‌ت به دۆخى سوریا.
دانپیدانان سه‌باره‌ت به دزی سه‌رسوورهێنه‌ر له ده‌سه‌لاتى ئێران
ئه‌حمه‌د ته
وكولى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى بهرنامهوبووجهى مه‌جلیسى ئێران باسى له دزى سه‌رسوورهێنه‌ر له ده‌سه‌لاتى ئێران كرد و ووتى حیسابی سندووقى داهاتى دراوى ده‌ره‌وه‌مان كۆتایی پێهێناوه . به پێى ووته‌ى تهوكولى له حیسابى پاشكۆى ئه‌رزى له ١٧٦ ملیارد دولار ، ١٦١ ملیارد دولار له به‌شى ده‌وڵه‌تى به كار هاتۆوه .به‌واتاى ئه‌وه‌یه كه پاشكه‌وتى داهاتى نه‌وت له به‌شى ده‌وڵه‌تى به‌كار هاتۆوه ، ته‌نیا ١٠ له سه‌دى بۆ به‌شه‌كانى تایبه‌ت و ته‌شریفاتى به كار هاتووه. ناوبراو ووتى هێنانى كه‌لوپه‌لى ده‌ره‌وه زیانى گێشتاندوته به‌رهه‌مى ناۆ خۆیى ، قه‌رزى ده‌وڵه‌ت له كوتاى ساڵى رابردودا ٢٧٨ هه‌زار میلیارد تمه‌ن به بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌كانه .
ئه‌سه‌د سوپاس نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رِژێمی سوریا به‌فه‌رمی سوپاس نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا سوپاس و پێزاننی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ هاوكارییه‌كانی رِوسیا ده‌خاته رِوو له‌كاتێكدا كه سوریا له‌گه‌رمه‌ی قه‌یراندا بووه. ئاژانسی Dhaی توركیا
بڵاویكرده‌وه: به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (رِیا نۆڤۆستی- كه‌ناڵی فه‌رمی رِوسیا)، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رِژێمی سوریا له لێدوانێكدا سوپاسی رِوسیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی حكومه‌تی دیمه‌شقی كردووه له‌كاتێكدا كه "سوریا رِوبهرِووی ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان و ههرِهشه تیرۆرستییه‌كان- له‌لایه‌ن چه‌كداره ئیسلامییه توندرِهوهكان، بۆته‌وه". له‌هه‌واڵه‌كه‌ی رِیا نۆڤۆستی-دا هاتووه، ئاژانسی فه‌رمی رِژمی سوریا –SANA بڵاویكردۆته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ سێرجی رِیابكۆڤ (یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رِوسیا)، ئه‌سه‌د وێرِای سوپاسنامه‌یه‌ك بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی مۆسكۆ، رِایگهیاندووه "هاوكارییه‌كانی رِوسیا بۆ حكومه‌تی دیمه‌شق بۆته هۆی هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگییه‌كی نوێی ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه‌دا".