نیگه‌رانى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌گه‌رى ئیعدام كردنى چوار كوردى سووننى له ئێران
رێكخراوه‌ى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى روژى پێنچ شممه ٢٠ / ٢ / ٢٠١٣ له راگهێندنێكدا سه‌باره‌ت به ئیعدامى چوار كه‌سى سووننى مه‌زه
هب له كوردستان ى ئێران نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرى و داواى له بهرپهرسانى دادوه‌رى ئێران كرد كه ئیعدامى ئه‌و چوار كه‌سه رابگیرێت . ئه‌و رێكخراوه له راگه‌ێندراوێكدا له سه‌ر سایته‌كه‌یدا ده‌ڵێ: دیوانى به‌رزى ئێران حوكمى ئیعدامى ، جه‌مشید دێهقانى ، جه‌هانگیر دێهقانى ، حامێد ئه‌حمه‌دى و كه‌ماڵ مهولایى په‌سه‌ند كردوه . لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێ تۆمه‌تى ئه‌و كه‌سانه به " دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا " و فاسیدى سه‌ر زه‌وى له‌بارى یاسایی لێل و ناروونه و ئه‌وان ته‌نانه‌ت له كاتى دادگایی كردنیان مافى بوون پارێزهریشان نه‌بووه. ئه‌و چوار كه‌سه كه به ئیعدام مه‌حكوم كراون به ده‌ست تێدابوون له تیرورى یه‌كێك له مه‌لایانى به‌رزى سووننى مه‌زهه‌بى سه‌ر به‌حكوومه‌ت تۆمه‌ت بار كراون به‌ڵام ناوبراوان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ووتویانه كه كاتى كۆشتنى ئه‌و مه‌لایه ناوبراوان له زیندان بوونه .مه‌لا محهممهدشێخولئیسلام ، نوێنه‌رى پارێزگاى كوردستان ( سنه ) له مه‌جلیسى خوبرگانى ئێران بوو كه له ساڵى ٢٠٠٧ كوژرا.
دژایه‌تیی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی برِیاری دوورخرانه‌وه‌ی خوێندكارێكی مه‌ریوانی
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گهرِانهوهی چالاكێكی خوێندكاریی كورد له زانكۆی په‌یام نووری شاری سنه‌وه بۆ زانكۆی
په‌یام نووری مه‌ریوان كرد. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا "دانا له‌نجاوایی" چالاكی خوێندكاریی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه ساڵی رابردوو به‌هۆی چالاكییه‌كانییه‌وه بۆ زانكۆی په‌یامنووری شاری سنه دوور خرابوویه‌وه، سهرهرِای هه‌وڵی نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له مه‌جلیسی ئێران لهمهرِ گهرِانهوهی ئه‌و خوێندكاره كورده بۆ زانكۆی مه‌ریوان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بهرهورِووی دژایه‌تی بوویه‌وه. ئه‌و خوێندكاره‌ی تێرمی كۆتایی رشته‌ی ئابووریی كشتوكاڵی زانكۆی په‌یام نوور، چوار مانگ پێش ئێستا له نامه‌یه‌كدا داوای له "ئومید كه‌ریمیان" نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له مه‌جلیسی ئێران كردبوو كه حوكمی دوور خرانه‌وه‌ی بۆ زانكۆی په‌یام نووری شاری سنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داوای ئه‌و نوێنه‌ره كورده كردووه. تاوانى ئه‌و خوێندكاره كورده داوای خوێندن به زمانی زگماكی، مه‌حكووم كردنی كیمیابارنی شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌رز راگرتنی رۆژی خوێندكار، مه‌حكووم كردنی نابه‌رپرسیاره‌تی لهمهرِ سووتانی ژینگه و دارستانه‌كان و چالاكیی ئه‌ده‌بی بووه.
تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه ئینتزامییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیرانشار
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ئاوایی "قه‌بری حوسێن"ی پیرانشار تێكهه‌ڵچوون و پێكدادانێك له نێوان هێزه نیزامیی ـ ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران و دانیشتوانی ئاواییه‌كه هاته ئاراوه و له‌ئه‌نجامدا ١٥ هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سیشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانان هێزه ئینتزامییه
كانی حكوومه‌تی ئێران له‌پیرانشار به مه‌به‌ستی زه‌وت كردنی مهرِ و ماڵاتی هاووڵاتیان كورد، چووبوونه ئاوایی قه‌بری حوسێن و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئاژه‌ڵی دانیشتوانی ئه‌و ئاواییه‌دا گرتبوو. ئه‌و هه‌وڵه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان په‌رچه‌كرداری هاووڵاتییانی لێكهوتهوه و له‌ئه‌نجامدا تێكهه‌ڵچوون له نێوانیاندا هاتبووه ئاراوه و له‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌دا ٤ كه‌س له هێزه ئینتزامییه‌كان بریندار ببوون. هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێران دواتر روویان كردبووه ئاوایی تركهش له‌پیرانشار و ده‌ستیان به‌ئازار و ئه‌زیه‌تیی خه‌ڵكی كردبوو كه هاوكات چه‌ندین سه‌ر ئه‌سپیش له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه به‌كوشت چووبوون. له‌م پێوه‌ندییه‌دا دوو رۆژ دواتر واته پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانان هێزه ئینتزامییه‌كان چووبوونه‌وه ئاوایی قه‌بری حوسێن و ١٥ كه‌س له‌دانیشتوانی ئه‌و ئاواییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. محه‌ممه‌د ره‌سووڵی كورِی "خدره زه‌رد" و خه‌ڵكی قه‌بری حوسێن كه یه‌كێك لهدهستبهسهركراوهكانه، به‌هۆی لێدانی له‌راده‌به‌ده‌ری هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه، باری ته‌ندروستی تێك چووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێكراوه.
رۆحانى: بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه كاتمان ده‌ست كه‌وێت بۆ ته‌واو كردنى پێشكهوتنهكهمان
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رۆك كۆمارى رژێمى ئاخوندى مه‌به‌ستى رژێمى له وتووێژ و دیپلۆماسى بۆ فریودانى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى و به ده‌ست هێنانى كات بۆ ته‌واو كردنى به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى راگه‌یاند و وتى، مه‌سئه‌له ئه‌وه‌یه كه ئێمه كاتمان ده‌ست كه‌وێت بۆ ته‌واو كردنى به‌رنامه‌كانمان. ئاخوند رۆحانى له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى رژێم رایگه‌یاند كه ئێمه سێ مه‌به‌ستمان هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه په‌روه‌نده ناوهكییهكهمان له شۆراى ئه‌منییه‌ت دوور بخه‌ینه‌وه، دووهه‌م رژێم له كۆرسى تاوان ده‌ر بێنین و سیهه‌م كاتمان ده‌ست كه‌وێت بۆ ته‌واوكردنى به‌رنامه ناوهكییهكانمان.
روودى جوولیانى: فریوى رۆحانى مه‌خۆن
به پێى را
پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، روودى جوولیانى شاره‌دارى پێشووى نیۆیۆرك له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى سى ئێن ئێن وتى، رژێمى ئێران له‌گه‌ڵ ئێمه یارى كردووه و پێشتر كلاوى ناوه‌ته سه‌رمان و رۆحانى لهمهرِ ئه‌و بابه‌ته قسه‌ى كردووه. به باوه‌رى من ئه‌م كارانه‌ى رۆحانى ته‌نیا به مه‌به‌ستى كرینى كاته به مه‌به‌ستى پیتاندنى ئۆرانیۆمى زۆرتر، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه كه له ده‌ست گه‌مارۆكان رزگارییان بێت و سه‌ر له نوێ پیتاندن ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
ده‌یوید كۆهن: رژێمى ئێران درێژه به چه‌كدار كردنى حیزبۆلا ده‌دات
به پێى ر
اپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا ده‌ڵێت رژێمى ئێران پشتیوانى سه‌ره‌كى حیزبۆلایه و سه‌رگه‌رمى چه‌كدار كردنى ئه‌و گروپه‌یه. ده‌یوید كۆهن جێگرى وه‌زیرى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا له مهر تیرۆریسم وێراى راگه‌یاندنى ئه‌و هه‌واڵه وتى، گه‌مارۆ ئابووریه‌كانى دژبه رژێمى ئێران هێزى ماڵى ئه‌و رژێمهى بۆ پشتیوانى له حیزبۆلا كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌م هۆكاره‌شه‌وه ئه‌و گروپه بۆ به ده‌ست هێنانى پشتیوانى ماڵى رووى له ولاتانى رۆژئاواى ئه‌فریقا كردووه.
كۆشكى سپى: چاو له كرده‌وه‌ى رژێمى ئێران ده‌كه‌ین نه‌ك قسه‌كانى
به پێى راپۆرتى هه
واڵدهرییهكان، جاش ئه‌رنێست له وته‌بێژانى كۆشكى سپى وتى، سالانێكى زۆره رژێمى ئاخوندى ئێران نه‌هاتووه‌ته سه‌ر به‌ڵینه نیونهتهوهییهكانى لهمهرِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى، گه‌مارۆكان بازنه‌كه‌ى بۆ رژێم ته‌نگتر كردووه‌ته‌وه و زیاتر له جاران له كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى تهریكى خستووه‌ته‌وه و زه‌ره‌رى زۆرى داوه له ئابوورى ئێران. ئه‌م فشارانه واى كردووه كه بێنه پاى مێزى وتووێژه‌كان، به‌لام ئه‌وه‌یكه ئێمه مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه كه كرده‌وه‌ى ئه‌و رژێمه ببینین نه‌ك قسه كردنیان ببیستین. و ده‌بێت به كرده‌وه پابه‌ندییان به بریارنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بسه‌لمێنن.
كارمه‌ندێكى كونسولى ئێران له قه‌ته‌ر به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا به تومه‌تى سیخۆرى بۆ ئه‌مریكا
دادگاى ئینق
هلابى تاران ، حه‌مید ره‌زا مههاجرانى كارناسى كلتورى ئیداره‌ى راوێژى كلتورى باڵوێزحانهى ئێران له قه‌ته‌رى به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا . به پێى هه‌واڵى هێرانا روژى چوار شه‌ممه ١٨ى سپتامبر ٢٠١٣ حه‌مید ره‌زا مههاجرانى كارناسى كلتورى ئیداره‌ى راوێژى كلتورى باڵویزخانهى ئێران له قه‌ته‌ر دواى ٧ مانگ دیار نه‌بوونى چاره‌نوسى به پێنچ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا . ناوبراو له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم ده‌ست به‌سه‌ر كرابوو . له لقى ١٥ى دادگاى شۆرِشى تاران به سه‌رۆكایه‌تى قازى سهڵواتى به تومه‌تى سیخۆرى كردن بۆ ئه‌مریكا به پێنچ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا .
رژیمى ئێران ساڵانێكه كه پێشه‌نگه له پشتیوانى كردنى تروریستى نێوده‌وڵه‌تى
ئانى پێترسۆن
كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كومیته‌ى ده‌ره‌وه‌ى سه‌نا ووتى " رژیمى ئێران ساڵانێكه كه پێشه‌نگ بووه له پشتیوانى كردن له تروریستى نێودولهتى یه‌ك له‌وان عێراق و سوریا و لوبنان. هه‌روه‌ها رژیمى ئێران له سه‌ر پێچى كردن له كومه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وامه و له‌سه‌ر چالاكى ناوه‌كى خۆى و دژایه‌تى به‌ڵینه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ى به‌رده‌وام بۆوه. ناوبراو دووباره‌ى كرده‌وه كه ئه‌مریكا ئیزن نادات ئه‌و رژیمه ده‌ستى به چه‌كى ناوكى بگات .
هه‌رێمی كوردستان؛ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ده‌ستیپێكرد
سه‌رله‌به‌یانی ئهمرِۆ شه‌ممه، له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت و برِیاره تا سه‌عات (٥:٠٠) ی ئێواره به‌رده‌وام بێت. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دو ملیۆن و ٦٥٣ هه‌زار ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و به‌سه‌ر هه‌زار و ٢٥٤ بنكه‌ی ده‌نگدان و ٦ هه‌زار و ٢٧٠ وێستگه‌دا دابه‌شكراون. رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوش، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان بهرِێوهچو، تیایدا ١٥٠ هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بو، له‌و ژماره‌یه‌ش ١٤٤ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كرد‌و رێژه‌ی به‌شداری ٩٣.٩ بوه. بهبرِیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ی یاسایی ده‌نگدان تا كاتى ٥ى ئێواره كۆتایی پێ دێ و به‌وشێوه‌یه‌ش پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات. سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ده‌نگدان، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆن رایگه‌یاند كه ئه‌و رێژه‌یه سات به سات گۆرِانكاریی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام به‌نزیكه‌یی رێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته ٦٥%.