هاوكات بایكوتی ئابووری سه‌پێنراو له‌لایه‌ن كومه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ی، كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر به‌شێكی به‌رچاو له‌سه‌ر خه‌ڵكدا هه‌یه و بژێوی زۆری مرۆڤه‌كانی له‌م وه‌ڵاته‌دا خستۆته هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناله‌باره‌وه. هه‌روه‌ها بارودۆخی مامۆستایان و خوێندكارانیشی تووشى ئاڵۆزی كردوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ماوه‌ی خۆێندندا چ مامۆستا‌و چ خۆێندكار به‌شێكی زۆر له‌بیركردنه‌وه‌یان به‌لای ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره‌دا ده‌چێ كه ئێرانی پێدا تێ ده‌په‌رێ. هه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره، وه‌رز و قۆناغی خوێندنی كردۆته لێپرسراویهتێكی قورس به سه‌ر شانی مامۆستایان وقوتابیان.
مامۆستایانی بهرِێز!
له‌گه‌ڵ قه‌یرانی قووڵی ئابووری و بارودۆخی سه‌ختی تێكرای چینه‌كانی ئێران، ئێوه‌ی مامۆستا و بونیادنه‌ری داهاتوو، زیاتر له‌هه‌مووان زیانتان پێ ده‌گات و له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌مووان شاهیدی ئه‌وه‌ین كه له‌و هه‌ل و مه‌رجه سه‌خت و ناله‌باره‌ی ئابوری ئێران، مامۆستایان بۆ ماوه‌ی ٦مانگ مووچه و حقوقیان وه‌رنه‌گرتوه و بۆ بژیویی ژیان به ناچار له‌كاته‌كانی تری رۆژ ده‌ستیان بۆ كاری تر بردووه و له‌گه‌ڵ كاری مامۆستایی وهه‌ڵگرتنی ئه‌م لێپرسراویه‌تیه، كاری دووهه‌م وسێهه‌م ده‌كه‌ن وبه‌م شێوه بژیوی ژیانتان په‌یدا ده‌كه‌ن و ژیانی سه‌خت ده‌به‌نه‌سه‌ر. دیاره ئه‌م جۆره ژیانه‌ی مامۆستایه‌تی له ئێران كاردانه‌وه‌ی خراپی بووه بۆ سه‌ر خوێندن و وه‌ك پێویست نه‌توانراوه به خوێندكار رِابگهن. له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه حاستی خوێندن و زانست دوای داوه و ئه‌م قۆناغه ناهه‌مواره كه ده‌سه‌ڵات خولقێنه‌ریه‌تی، خواست و گه‌ڵاڵه‌ی درێژماوه‌ی نیزامی ئاخوندیه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی داپلۆسین و سه‌ركووتی جیابیران به ده‌یان مامۆستای تێكۆشه‌ر به هۆی فكر و بیرورباوهریانهوه له‌سه‌ر كار لابراون و زیندانی كراون و یان دوورخراونه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی رِژیم كۆمه‌ڵگای ئێران و به‌تایبه‌ت كوردستان كه له بارێكی ناهه‌موارتر دایه، له‌حاست خوێندن وبه‌ره‌وپێش بردنی زانست لێبرِاوانه هه‌وڵ بده‌ن. مامۆستایان له‌م پێوه‌ندیه‌دا ئه‌ركی زیاتریان له‌سه‌ر شانه و له‌گه‌ڵ سه‌ختی ژیانیان وبه‌ربه‌ستی حاكمیه‌ت،پێویسته هه‌وڵی زیاتر بده‌ن وبه كاری زیاتر ودڵسۆزی له‌پێناو نه‌ته‌وه و نیشتمان مایه له گیانیان دابنێن وبه‌هه‌موو شێوه‌یێك پیلانه‌كانی رِژیم پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
خوێندكارانی بهرِێز وبه‌ره‌ی داهاتووی وه‌ڵات!
بێگومان ئێوه‌ش به هۆى كێشه وكۆسپهكان، ژیانێكى سه‌خت له‌ئێران به‌سه‌رده‌به‌ن و زۆرێكتان منداڵی كار و خوێندكاری كرێكار و دابینگه‌ری ژیانی سه‌ختی خانهوادهكانتانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه زیاتر له ٣میلیون منداڵ له هاو رِیزانی ئێوه‌ی خوێندكار ناتوانن بچنه به‌ر خوێندن وناچارن به‌هه‌ر شێوه‌یێكی مومكین بژێوی خانه‌واده‌یان دابین بكه‌ن له‌كاتێكدا كه ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته لانی كه‌می ژیان وبژیوی بۆ هه‌موو دانیشتوانی وولات دابین بكات، هه‌موو لاێك ده‌زانن كه منداڵان وبه‌گشتی خوێندكاران له ئێران به‌هۆی باری ئابوری وتێكچوونی شیرازه‌ی بناغه‌ی بهرِێوهبهری،له قۆناغێكی سه‌ختی خوێندن دان وئه‌م حاڵه‌تانه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه كه زۆرێك له گه‌نجانی خوینده‌وار باری ده‌روونیان تێك بچێ و نه‌توانن خوێندنێكی باش له‌ئاستی پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌م ببرِن. رِژیم به‌م رِهوشه دڵخۆشه و بهشێوهییكی ناراسته‌وخۆ هه‌وڵ بۆ په‌ره گرتنی نه‌خۆێنده‌واری ده‌دا كه له كۆمه‌ڵگایێكی نه‌خوێنده‌وار شانسی زیاتر مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌زیاتر ده‌بینێ. ده‌سه‌ڵاتداران بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی بهلارِیدا بردنی خوێندن و سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستی خوێندن و رِێگری له گه‌یشتنه‌وه‌ی حاستی زانستی خوێندن به ئێستانداردی زانستی پێشهكهتوو، به به‌رده‌وامی پاساوی نابه‌جێی هێناوه‌ته‌وه و له‌م باره‌وه گرێ وكۆسپی بۆ خوێندن له ئێران دروست كردوه. هاوكات له چه‌كی هه‌ژاریش بۆ وه‌دوادانی خوێندن كه‌ڵكی وه‌رگرتوه و له‌م باره‌وه هاوكاری كه‌می پێشكه‌ش كردوه. پێویسته ئێوه‌ی خوێندكارانی خاوه‌ن هه‌ڵویست وههڵوهدای بردنه‌پێشی وه‌ڵات ، به به‌شداری وچوونه به‌رخوێندن و بهتهحهموولی سه‌ختی ژیانی خۆتان وخانهوادهتان، ئه‌ركی مێژوویی به‌جێبهێنن وبه حه‌ماسه‌ی خوێندن و خۆ ته‌رخان كردن، سیاسه‌ته‌كانی رِژیم بكه‌نه بڵقی سه‌رئاو و ئه‌وه‌ی كه خۆتان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئامانجیه‌تی جێبه‌جێی بكه‌ن نه‌ك بكه‌ونه ئه‌و ته‌ڵه‌ی كه رِژیم ناویه‌تیه‌وه.
سهرهرِای هه‌موو ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتۆری ئێران هێندێك كاره‌سات و نهزانكاریی و جیاوازییه له‌راده‌به‌ده‌ره‌كانی ئه‌و رژیمه و گوێ نه‌دان به ره‌وشی خوێندن و ئیمكانات وپێداویستیه‌كانی قوتابیان دۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵته‌زێن وههژینهرتر ده‌كات. هه‌واڵی رۆیشتنی ١٢ قوتابی شیناوێ بۆ ژووری عملیات به جێی ئاماده‌بوونیان له ژووری قوتابخانه دوایین هه‌واڵی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی دێی شیناوێی پیرانشار بوو. رووداوی قوتابخانه‌ی شیناوێی پیرانشار كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی سووتانی ٣٧ په‌پووڵه‌ی بێ تاوانی قۆناغی سه‌ره‌تایی بوو كه به هۆی گرِگرتنی كوره‌ی نائیستاندارد رویدا دڵى هه‌موو ویژدانێكی زیندووی بریندار كرد. ئه‌و نمونه‌یه و ده‌یان نمونه‌ی تر ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتداران تا چ حاستێك بواری خوێندن و چۆنیه‌تی سیسته‌می فیربوون پشت گوێ ده‌خه‌ن و وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌كی چێژ له‌و هه‌لومه‌رج و وه‌زعه وه‌رده‌گرن .
كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له یه‌كه‌م رۆژی سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی ١٣٩٢ـ١٣٩٣داوا له مامۆستایانی تێكۆشه‌ر و خوێندكارانی بهرِێز ده‌كات به لێبرِاویهوه ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن وبه ههڵسورِان وخۆ ماندوو كردنیان ،داهاتویێكی گه‌ش بۆ وه‌ڵاته‌كه‌مان دابرێژن.
هاوكات به‌و بۆنه‌وه پرِبه دڵ پیرۆزبایی خۆمان پێشكه‌ش به رِاهێنهران وفێر خوازان ده‌كه‌ین و ئاره‌زوومان سه‌ر كهوتنیانه.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
31ى مانگى خه‌رمانانى ١٣٩٢