ئێعدامى چوار زیندانى له زیندانى سنه
به پێ
ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى دژه مرۆڤى ئاخوندى چوار زیندانى سیاسى له زیندانى ناوه‌ندى سنه له سێداره داوه وتا ئێستا هیچ هه‌واڵێكى لهمهرِ ئێعدامى ئه‌و كه‌سانه و ناوه‌كانیان بلاو نه‌كردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها رۆژى رابردوویش حوكمى ئێعدامى چوار زیندانى له زیندانى كرمان له لایه‌ن دیوانى بالاى رژێمه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
كوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی كورد به گومانی هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی قاچاخ
له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێـزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران، دوو هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و مه‌هاباد له دوو رووداوی جیاوازدا كوژراو و بریندار بوون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌ربه‌یانی ئهمرِۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١ی ره‌زبه‌ر هاووڵاتییه‌كی سه‌قزی به‌ناوی "بێهرووز بورهانی" خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه ئی
نتزامییهكانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه درایه به‌ر دهسترِێژ و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دانی. له جادده‌ی نێوان سه‌قز – دیوانده‌ره، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه به گومانی هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی قاچاخ دراوه‌ته به‌ر دهسترِێژ و له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی چه‌ند گولـله‌یه‌ك گیانی داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی یه‌كشه‌ممه رێكهوتی٣١ی خه‌رمانان هاووڵاتیه‌كی مه‌هابادی لهسهرجاددهی بانه و له‌نزیك گوندی "سه‌به‌تڵوو" درایه به‌ر دهسترِێژ و به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێـزه نیزامییه‌كان بریندار كرا. ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كورده "ره‌حمان ره‌حیمی" و خه‌ڵكی گوندی "قالوێی عه‌وڵاغا"ی سه‌ربه شاری مه‌هاباد راگه‌یاندراوه كه بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تاران كراوه.
مانگرتنى بنه‌ماڵه‌ى زیندانیانى ئه‌هلى سوننه‌ت و هاتنى گاردى تایبه‌ت
به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى چالاكانى مافى مرۆڤ و دیموكراسى له ئێران، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ بنه‌ماڵه‌ى زیندانیانى سیاسى ئه‌هلى سوننه‌ت كه رۆڵه‌كانیان له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار و گهوههردهشتى كه‌ره‌ج مه‌ترسى ئێعدام‌یان له‌سه‌ره له
به‌رانبه‌ر ده‌فته‌رى ده‌زگاى قهزاییهى رژێم ده‌ستیان دایه مانگرتن. ته‌واوى ئه‌و بنه‌مالانه له كوردستانه‌وه رۆیشتوون بۆ به‌ر ده‌فته‌رى ده‌زگاى قه‌زاییه كه له ناویاندا دایكان و باوكانى پیر و مندالانى شیرخۆره ده‌بیندرێت. جێگه‌ى باسه كه له كاتژمێرى ٩ى به‌یانى هێزه سهركۆتگهرهكانى گاردى تایبه‌ت و هێزه‌كانى ده‌زگاى قهزاییهى رژێم هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و بنهمالانهو ویستیان به ههرِهشه و كرده‌وه‌ى وه‌حشییانه بلاوه‌یان پێ بكه‌ن كه بنه‌ماڵه‌ى زیندانیان له به‌رانبه‌ریان ده‌ستیان دایه به‌ربه‌ره‌كانى و خۆراگرى و ئاماده نه‌بوون ئه‌و شوێنه جێ بهێڵن. جێگه‌ى باسه كه به هاتنى نوێنه‌رێكى دادستانى و وتووێژ له‌گه‌ڵیان به شێوه‌ى كاتى ئه‌و شوێنه‌یان چۆڵ كردووه و به‌لام رایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به داواكارییه‌كانیان كه بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوكمى ئێعدامى رۆڵه‌كانیان، ئازادى خێرا‌و به بێ مه‌رج ئه‌و زیندانییانه مانگرتنه‌كانیان له كوردستان و تاران درێژه پێ ده‌ده‌ن.
چ كه‌سێك له مردنى ئه‌و كچه سنه‌ییه به‌رپرسیاره
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كچێكى ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵى سنه‌یى رۆژى چوارشه‌ممه ٢٧ى خه‌رمانان، كه بۆ عه‌مه‌لیاتى لووت
ى رۆیشتبووه نه‌خۆشخانه له ژێر تێغى دكتۆره‌كاندا گیانى داوه و دكتۆره‌كان ده‌ڵێن ئه‌بێت ئه‌و كچه پێشتر ووتباى كه كێشه‌ى دڵى هه‌یه. به‌لام به پێى وته‌ى كارناسان هیچ دكتۆرێك بۆى نییه به بێ تاقیكردنه‌وه‌ى گشتى بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ى بیخاته ژێر تیغى جهراحییهوه و ئێستا پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كه كێ له مردنى ئه‌و كچه به‌ر پرسییاره.
دوو دهلاڵى سهنگاپوورى به تاوانى ناردنى كه‌ل و په‌لى دروستكردنى بۆمب بۆ رژێم له ئه‌مریكا به زیندان مه
حكوم كران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى واشنگتۆن پۆست، دوو كه‌سى خه‌ڵكى سه‌نگاپوور له دادگاێكى فیدراڵى ئه‌مریكا له واشه‌نگتۆن به تاوانى ناردنى نایاسایى ٥٥ ئانتینى نیزامى له ئه‌مریكاوه بۆ سه‌نگاپوور و هۆنگ كۆنگ به ٣٧ و ٣٤ ساڵ زیندان مه‌حكوم كران. جێگه‌ى باسه كه دادستانهكان ده‌ڵێن، شیركه‌تى كۆرزینگ ئینترناشناڵ و به‌رێوه‌به‌رانى له پیوه‌ند به ناردنى ٦٠٠٠ دانه فركانسى رادیۆیى له ئه‌مریكاوه بۆ ئێران له رێگاى سه‌نگاپووره‌وه تاوانبارن كه هێندێك له‌و كه‌ل و په‌لانه له‌و بۆمبانه‌ى كه به ده‌ست دروستكراون له عێراق بیندراوه.
ده‌وڵه‌تى كانه‌دا: مانۆره‌كانى رۆحانى له سه‌ره‌تاى رۆیشتنى بۆ نیۆیۆرك بێ به‌هایه
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، جان بێرد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كانه‌دا له كۆنفهرانسێكى راگه‌یاندن له ئوتاوا له‌گه‌ڵ ریاز مالكى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌لستین رایگه‌یاند، ئێمه خوازیارین كه گۆرانكارى بنه‌ره‌تى لهمهرِ مافى مرۆڤ بۆ خه‌ڵكى ئێران روو بدات، ئێمه خوازیارین ده‌وڵه‌تى ئێران پشتیوانى خۆى له تیرۆریسمى نێونه‌ته‌وه‌یى كۆتایى پێ بێنێت و هه‌روه‌ها ئێمه خوازیارین كه رژێم هه‌نگاوى عه‌مه‌لى لهمهرِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت. جێگه‌ى باسه كه جان بێرد له ولامى پرسیارێك له‌سه‌ر مانۆرى ته‌بلیغاتى رۆحانى پێش رۆیشتنى بۆ نیۆیۆرك وتى، رژێمى تاران به كرده‌وه‌كانى ده‌بێت راستى خۆى نیشان بدات نه‌ك به ته‌مرینى قسه كردن.
ئه‌مریكا به داواكارى قۆرسترهوه دێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رچاوه رۆژئاواییه‌كان ده‌ڵێن، برپرسانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا شێوه‌ى كرده‌وه‌ى رژێم له كۆبونه‌وه‌ى ژێنڤى ٢ و هه‌روه‌ها كردارى ئێران له وتووێژه‌كانى ٥ى ره‌زبه‌ر له‌گه‌ڵ ئاژانس به دوو مه‌یدانى تاقیكردنه
وه بۆ رژێم ده‌زانن كه ئایا ده‌وڵه‌تى رۆحانى ئه‌توانێت رۆژئاوا له به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى خۆى دڵنیا بكاته‌وه یان نا. جێگه‌ى باسه كه له حهوتووهكانى رابردوو ئیراده‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه بووه كه رژێمى تاران ده‌بێت به كرده‌وه كاره‌كانى خۆى بسه‌ڵمێنێت نه‌ك به قسه. به برواى كارناسانى تاران به‌م شێوه نه‌رم قسه كردنه‌ى تاران ئه‌مریكا به پێشنیارى قۆرسترهوه دێنێته پاى مێزى وتووێژه‌كان.
رۆحانى پیتاندن مافى سه‌ره‌كى ئێمه‌یه و هیچ پێش مه‌رجێك قبووڵ ناكه‌ین
به پێى راپۆر
تى هه‌واڵده‌رییه‌كان، حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى رژێمى ئاخوندى رۆژى یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، رژێم ئاماده‌یه كه به بێ هیچ پێش مه‌رجێك بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر مێزى وتووێژه‌كان. رۆحانى وتى ، پیتاندن مافى سه‌ركى ئێمه‌یه و ده‌بێت ئه‌و مافه‌مان له چوارچێوه‌ى بریاره نێونتهوهییهكان رێزى لێ بگرن. جێگه‌ى باسه كه قه‌راره حه‌سه‌ن رۆحانى له‌م حه‌فته‌یه‌دا بۆ به‌شدارى له دانیشتنه‌كانى كۆبونه‌وه‌ى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان برَِواته نیۆیۆركى ئه‌مریكا.
ئێعدام: نامه‌ى ئیمامى جۆمعهى ئه‌هلى سوننه‌ت بۆ خامنه‌یى
به پێى را
پۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، مه‌ولانا عهبدۆلاحهمید، ئیمامى جۆمعهى ئه‌هلى سوننه‌ت له زاهێدان به نووسینى نامهێك بۆ على خامنه‌یى لهمهرِ سپاندنى حوكمى ئێعدام به‌سه‌ر ٢٦ لاوى ئه‌هلى سوننتى كورد له زیندانى ره‌جایى شارى كه‌ره‌ج خوازیارى هه‌ڵوێست گرتنى ناوبراو‌و بوو. مه‌ولانا عه‌بدۆلحه‌مید له نامه‌كه‌ى خۆى كه له رێكه‌وتى ٢٨ى خه‌رمانان بۆ رێبه‌رى رژێم نێردراوه وتویه كه ئێعدامكردنى ئه‌و كه‌سانه كاردانه‌وه‌ى خراپى له ناو كۆمه‌ڵگاى ده‌ره‌وه و ناوخۆى ولات ده‌بێت.
به‌ستێن در
وست كردن بۆ سه‌ركووتى ژنان لوتفوڵلاسافى گوڵپایهگانى پاسدارهكانى بۆ سه‌ركووتى ژنان و كچانهان دا و ووتى " گرینگ ترین شت بۆ رێگا به‌در كردنى كومه‌ڵگا بێ حیجابى یه. ناوبراو ووتى ئێوه ئه‌ندامانى سپا ده‌بێ له هێلى پێشى كردارى چاكه‌و پێش‌گرتن له خه‌راپه بن .
سوریا؛ ١٠٧ كوژراو و ٩٠ هه‌زار ونبو هه‌یه
تۆرِی سوری بۆ
مافه‌كانی مرۆڤ كوژرانی ١٠٧ هه‌زار و دیارنه‌مانی ٩٠ هه‌زار كه‌سی راگه‌یاند. تۆرِهكه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، كه ٦ ملیۆن كه‌س له‌ناوخۆی سوریا‌و دو ملیۆنی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاواره بون. له‌ماوه‌ی ئه‌م دو ساڵ و نیوه‌و له ناو ئه‌و ١٠٧ هه‌زار كوژراوه‌دا، ١٣ هه‌زار عه‌سكه‌ری و ٩٤ هه‌زار مه‌ده‌نی هه‌یه. هه‌ر له‌ناو ئه‌و كوژراوانه‌دا ١١٨٠٠ منداڵ و ١٠٠٠٠ ژن هه‌یه. تۆرِی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه، كه هه‌مو سه‌عاتێك ٥ كه‌س له سوریا ده‌كوژرێن، له‌ماوه‌ی دو سه‌عاتیشدا منداڵێك ده‌كوژرێت و له هه‌ر سێ سه‌عاتیشدا ژنێك گیان له ده‌ستده‌دات. ئه‌و رێكخراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه به‌ندیخانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د جمه‌ی دێت له گیراو‌و ٢١٥ هه‌زار كه‌سیان به‌ندكردوه.
پارته‌كه‌ی مێركڵ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای برده‌وه
ئه‌نجامی ره‌سمی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكراكراو پارتی دیموكراتی مه‌سیحی كه ئه‌نگێلا مێركڵی راوێژكاری ئ
هڵمانیا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه.ئه‌مه جاری سێیه‌مه كه پارته‌كه‌ی مێركڵ هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌وه، به‌ڵام بردنه‌وه‌كه‌ی به‌جۆرێك نیه كه زۆرینه‌ی ره‌های به‌ده‌ستهێنا بێت، بۆیه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت به دوای هاوپهیمانێكدا بگهرِێت. به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه، پارتی دیموكراتی مه‌سیحی رێژه‌ی ٤٢% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌دوای ئه‌وه‌یش پارتی سۆسیال دیموكراته‌كان دێت كه رێژه‌ی نزیكه‌ی ٢٦% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارته هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌نگێلا مێركڵ نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بهدهستبهێننو بگه‌نه ناو په‌رله‌مان له‌نێویاندا پارتی دیموكراتی ئازاد كه ته‌نها رێژه‌ی ٤.٨% ی ده‌نگه‌كانی برده‌وه كه ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی چاودێران ئه‌نجامێكی كاره‌ساتباره بۆ ئه‌و پارته كه له‌ئێستادا هاوبه‌شی حوكمه له ئه‌ڵمانیا.