ئه‌گه‌رى ئێعدام كردنى ٦ زیندانى سیاسى كورد و مانگرتنى ئه‌و زیندانیانه
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، جینایهتكارانى رژێم له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى كه‌ره‌ج ده‌یانه‌وێت شه‌ش زیندانى سیاسى كورد به ناوه‌كانى حامد ئه‌حمه‌دى، سدیق مهحهمهدى، جه‌مشید دێهقانى، جه‌هانگیر دێهقانى، كه‌ماڵ مهولایى و هادى حسینى له‌و زیندانه ئێعدام بكات. به پێى ئه‌م راپۆرته یه‌كێك له‌و زیندانیانه رایگه‌یاندووه، ئێمه شه‌ش كه‌سى مانمان له خواردن گرتووه و بنهماڵهكانیشمان ده‌یانه‌وێت له مرۆوه له به‌رانبه‌ر زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار ده‌ست بده‌نه مانگرتن. جێگه‌ى باسه كه لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى لهمهرِ ئێعدام كردنى ئه‌و شه‌ش زیندانییه سیاسیه به تاوانى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و مۆقسد له‌سه‌ر عه‌رز وریایى داوه.
ئێعدامى ١٢ زیندانى له زیندانهكانى كرمان مه‌شهه‌د و ورمێ
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى دژه مرۆڤى ئاخوندى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ٨ زیندانى له زیندانى ورمێ له سێداره داوه و هه‌روه‌ها زیندانیێكى ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵى له زیندانى مه‌شهه‌د ئێعدام كردووه. جێگه‌ى باسه كه هه‌ر له درێژه‌ى ئێعدامكردن له ئێران سێ زیندانى سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ له زیندانى كرمان له سێداره دراون.
كرێكارێكی كورد به‌هۆی پارهكهیهوه كوژرا
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پاوه كه له‌شاری تاران سه‌رقاڵی كار كردن بوو، به‌ده‌ستی كه‌سانێكی نه‌ناسراو كوژرا. ب
ه‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢ی ره‌زبه‌ر هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "قوباد غه‌فووری" خه‌ڵكی گوندی "نسمه"ی سه‌ربه شاری پاوه كه له‌شاری تاران سه‌رقاڵی كرێكاری بوو، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێندراوه و به زه‌بری چه‌قۆ كوژرا. قوباد غه‌فووری پاش ئه‌وه‌ی پاره‌ی كار كردنه‌وه‌كه‌ی له بانك ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌و ویستوویه‌تی به‌ره‌و شاری پاوه بگهرِێتهوه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێندراوه‌و دواتر له ده‌ره‌وه‌ی شاری تاران ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه كه شوێنی چه‌قۆی به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه. چه‌ند رۆژ پێش ئێستاش لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری پاوه به‌ناوی فازڵ فه‌تاحی له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه به زه‌بری باتۆم كوژرا.
مامۆستایه‌كی كورد پله‌ی یه‌كه‌می زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌ئاستی ئێران‌دا به‌ده‌ست هێنا
مامۆستایه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌بواری وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان توانی له‌ئاستی ئێران‌دا پله‌ی
یه‌كه‌م بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات. كه‌ماڵ غوڵامعه‌لی مامۆستای وانه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌قوتابخانه‌ی "رازی"ی شاری بۆكان، له‌نێو سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئه‌و وانه‌یه‌دا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌و مامۆستا كورده ماوه‌ی ٢٤ ساڵه له‌قوتابخانه‌كانی شاری بۆكان وانه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێته‌وه‌و زۆرترین ماوه له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی "رازی"دا سه‌رقاڵی وانه وتنه‌وه بووه. ماڵپهرِی زمانحاڵی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی شاری بۆكان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و مامۆستایه برِوانامهی كارناسیی باڵای رشته‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌یه.
رووداوی كاری جارێكی‌تر دوو كرێكاری سنه‌یی كرده قوربانی
دوو كرێكاری كوردی سنه‌یی بوونه قوربانیی روودای كار و یه‌كێكیان گیانی دا‌و ئه‌وی دیكه‌شیان به توندی بریندا بوو. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كرێكارێكی كورد به‌ناوی جه‌مشید محه‌ممه‌دیان ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه به هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی گیانی داوه. جه‌مشید محه‌ممه‌دیان سه‌رقاڵی پیشه‌ی جۆشكاری بووه و له‌كاتی كاركردندا له ن
هۆمی شه‌شه‌می بینایه‌ك هه‌ڵكه‌وتوو له "ویلا شار"ی سنه كه‌وتۆته خوارێ‌و گیانی داوه. ماڵپهرِی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بڵاوی كردۆته‌وه كه جه‌مشید خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه و سه‌رچاوه‌كه هۆكاری گیان له‌ده‌ست دانیشی بۆ نه‌بوونی ئیمه‌نی كار گهرِاندۆتهوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌درێژه‌ی قوربانیانی رووداوی كاردا كرێكارێكی دیكه‌ی كوردی سنه‌یی به‌ناوی "ئه‌نوه‌ر گویلی" ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ له‌كاتی كاركردن به ده‌زگای چیمه‌ن برِی تووشی رووداوی كار بووه و له ئه‌نجامدا قامكێكی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماری تۆمار كرا‌و له‌ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له‌ماوه‌ی وه‌رزی هاوین ( پووشپهرِ، گه‌لاوێژ، خه‌رمانان) ٢٥ كرێكاری كورد له‌ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران ته‌نیا به هۆی رووداوی كاره‌وه بوونه‌ته قوربانیی. له‌كۆی گشتیی ئه‌و رێژه‌یه ١٧ كرێكار گیانیان داوه و ٨ی دیكه‌ش بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون.
ئێد رۆیس: ئابورى رژێمى ئێران ده‌ته‌قێنینه‌وه
به پێى راپۆر
تى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئێد رۆیس سه‌رۆكى كومیته‌ى په‌یوه‌ندى ده‌ره‌كى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا له وتوێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى فاكس نیوز رایگه‌یاند، ته‌نیا هۆكارێكه كه رژێمى تاران ده‌یه‌وێت وتووێژ بكات ئه‌وه‌یه كه نیگه‌رانه كه ئێمه ئابورى ئه‌و ولاته له ناو خۆوه بته‌قێنینه‌وه. به‌لام ئێمه ده‌بێت به ئاخونده‌كان بڵێین یان ده‌بێت پیتاندنى ئۆران‌یۆم رابگرن یان ئابورییه‌كه‌یان له ناوه‌وه ده‌ته‌قێنینه‌وه.
پێداگرى له‌سه‌ر پیتاندنى ئۆران‌یۆم
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سادق لاریجانى سه‌رۆكى ده‌زگاى قهزاییهى رژێم رایگه‌یاند، له پیتاندنى ئۆران‌یۆم و كه‌ڵك وه‌ر گرتن له وزه‌ى ناوه‌كى ناكشێینه دواوه. ئامانجى ئێمه نه‌گۆراوه، گه‌رچى له‌وانه‌یه تاكتیكه‌كانمان گۆرابێت. به‌لام هیچ كه‌س ناتوانێت و مافى ئه‌وه‌ى نییه كه له مافى ناوه‌كى رژێمى ئێران پاشه‌كشه بكات.
كاریگه‌رى گه‌مارۆكان و هه‌ولى رژێم بۆ وتووێژ
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، حه‌سه‌ن رۆحانى له وتووێژ له‌گه‌ڵ واشه‌نگتۆن پۆست رایگه‌یاند، كارى سه‌ره‌كى رژێمى ئێمه ئه‌وه‌یه كه به به‌رێوه بردنى وتووێژى دوا به دواى یه‌ك له ماوه‌ى سێ مانگى داهاتوودا قه‌یرانى ناوهكییهكهمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین به پێى وته‌ى رۆحانى ئه‌وه گرنگترین كارى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى ئه‌وه. جێگه‌ى باسه كه رۆحانى له وتووێژ له‌گه‌ڵ رادیۆ ئالمان دووپاتى كرده‌وه كه كێشه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم ده‌بێت له ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوودا چاره‌سه‌ر بكرێت و نابێت درێژه بكێشێت بۆ ساڵێكی‌تر. به پێى ئه‌و راپۆرته واشه‌نگتۆن پۆست رایگه‌یاندووه كه هه‌ول و په‌له‌ى ئاخونده‌كان بۆ وتووێژ نیشانه‌ى كاریگه‌رى گه‌مارۆكانه.
ئه‌و خووانه‌ی زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نن
بایه‌خدان
به ته‌ندروستی له‌ش زۆر گرنگه، تا له‌شێكی ساغ و تهندوستمان هه‌بێت و به‌خته‌وه‌ربین، مێشكیش یه‌كێكه له ئه‌ندامه زۆر گرنگه‌كانی له‌ش، بایه‌خدان به ته‌ندروستی مێشك رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت له له‌ش ساغیدا. له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین ١٠ خووی رۆژانه باس ده‌كه‌ین كه زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نن و چالاكی كه‌مده‌كه‌نه‌وه. - نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی - زیاده خۆری –جگه‌ره‌كێشان - به‌كارهێنانی برِێكی زۆر له شه‌كر - پیسبوونی هه‌وا – كه‌مخه‌ویی - داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی خه‌ودا - هیلاككردنی مێشك له‌كاتی نه‌خۆشیدا - كه‌م قسه‌كردن- نه‌جوڵاندنی مێشك