سه‌قامگیریی و ئاشتى و دیموكراسی و سه‌ركه‌وتنى كورد به كرده‌وه‌ى خۆكوژى و خۆته‌قاندنه‌وه شارى هه‌ولێریان زامدار كرد و ماته‌میان خسته ناو ماڵى هه‌موو تاكێكى كوردستان.
هه‌ر چه‌ند له‌دواى به‌رێوه‌بردنى كرده‌وه ترۆریستیهكه گرووپى، رێكخراوه‌كانى ئیسلامیى عێراق وشام به‌رپرسیاره‌تى ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونه‌ى گرته ئه‌ستۆ و ئه‌لقاعیده‌ش پاڵپشتى خۆى راگه‌یاند، به‌لام به پێى چه‌ند نیشانه‌یێك شوێنه پێى رژیمى ئێران له به‌رێوه‌بردنى ئه‌وكرده‌وه‌یه ده‌بیندرێ و پێویسته له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونى زياتر بۆ زانینى بكه‌ران و پاڵپشتیكهرانى ئه‌و رووداوه ئه‌و راستیه له‌به‌رچاو بگیردرێ.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشیه بوونى رۆڵه گیان له‌سه‌رده‌ست و بوێره‌كانى كورده كه‌هه‌میشه له‌پێناو پاراستنى گیان و ده‌سكه‌وته‌كانى كورد ئاماده‌ى خۆبهختكردنن و به‌مجۆره‌ش كۆمه‌لێك له رۆڵه‌كانى كوردستان به گیانى خۆیان له رووداوه‌دا پێش‌گیرییان كرد له بهربَلاوتر بوونى كاره‌ساته‌كه و تێكه‌ڵ به‌كاروانى شه‌هیدان بوون.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران وێراى مه‌حكووم كردنى ئه‌وكرده‌وه قێزه‌ون و دژه مرۆڤانهیهى ترۆریستان و پاڵپشتى كارانیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆى له خه‌ڵكى كوردستان به گشتى و به تایبه‌تى بنه‌ماڵه‌ى قوربانیان راده‌گه‌ێنێ و خۆى به هاوخه‌م و هادهردیان ده‌زانێ و له خواى گه‌وره داواكاره به زووترین كات برینداران ته‌ندورستیان بۆ بگه‌رێته‌وه و رێگه‌ى دووباره بوونه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى له‌م جۆره بگیردرێ.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٨ى خه‌رمانانى ١٣٩٢