__ زیندانیه‌كی سیاسی كوردى مه‌حكووم به‌ ئیعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه‌__ له‌سێداره‌ درانی هاووڵاتییه‌كی سه‌رده‌شتی له‌زیندانی ورمێ__ كچه‌ خوێندكارێكى كورد كۆتایی به‌ ژیانى هێنا__ كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ ته‌قه‌ی ‌هێزه‌ نیزامییه‌كان بووه‌ قوربانی__ پانێتا: له‌وانه‌یه‌ ناچار بین هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر رژیمى تاران__ نزیك به‌ ٥ میلیۆن بیكار له‌ ئێران بوونى هه‌یه‌__ خامه‌نه‌یی‌ گه‌شبین نییه‌__ چین ٢٢ میلیارد دۆلار له‌ پووڵى نه‌وتى ئێرانى به‌ستووه‌وێندى شێرمه‌ن: هیچ ته‌حریمێك دژى رژیمى ئێران هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌


زیندانیه‌كی سیاسی كوردى مه‌حكووم به‌ ئیعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه‌
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، مه‌نسور ئاروه‌ند زیندانی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌كراو له‌زیندانی ورمێ رۆژی هه‌ینی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ ژوری تاكه‌كه‌سی. به‌ پێى هه‌واڵه‌كان و له‌ زاری بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوه‌وه‌ حوكمی جێبه‌جێكردنی ئیعدامی رۆڵه‌كه‌یان له‌ كاتی ئاماده‌كردندایه‌و وه‌ك بنه‌ماڵه‌كه‌ی باسیان كردووه‌ هیچ كارێكیان بۆرێگری كردن پێ ناكرێ.  مه‌نسوور ئاروه‌ند خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، له‌مانگی خه‌رمانانی ٩١دا به‌تاوانى موحاربه‌ له‌رێگه‌ی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمى ئێران له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه‌ حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ برِایه‌وه‌ و له‌ رۆژانی رابردوودا ئه‌و حوكمه‌ له‌دیوانی باڵای وڵاتی ئێران ته‌ئید كراوه‌ و هه‌نووكه‌ مه‌ترسیی له‌سێداره‌ درانی له‌ ئارا دایه‌.  مه‌نسور ئاروه‌ند زیندانی سیاسی كورد له‌ كاتێكدا باس له‌ جێبه‌جێكردنی حوكمی ئیعدامی ده‌كرێ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌ پێش حه‌بیب گوڵپه‌ری پورو ره‌زا ئیسماعیلی دو زیندانی سیاسی دیكه‌ی كورد له‌ زیندانه‌كانی ورمێ ‌و سه‌ڵماس ئیعدام كران.




له‌سێداره‌ درانی هاووڵاتییه‌كی سه‌رده‌شتی له‌زیندانی ورمێ
حوكمی له‌سێداره‌ دانی هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ به‌رِێوه‌چوو.به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "عه‌زیز ئازه‌ری" خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، له‌ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ له‌سێداره‌ درا. ده‌گوترێت كه‌ عه‌زیز ئازه‌ری ماوه‌ی دوو ساڵ بووه‌ له‌ زینداندا راگیراوه‌ و رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ له‌ سێداره‌ دراوه‌. ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئێران، تاوانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌ی بازرگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاندووه‌ و ته‌رمی ناوبراو رۆژی رابردوو راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌.





كچه‌ خوێندكارێكى كورد كۆتایی به‌ ژیانى هێنا
شه‌وى رابردوو خوێندكارێكى زانستگاى زانسته‌ پزیشكیه‌كانى كرماشان له‌ شه‌وێنه‌خه‌وه‌كه‌ى كۆتایی به‌ ژیانى هێنا. به‌ پێى هه‌واڵده‌ریی حكوومه‌تى ێهر، خوێندكارێكى زانستگاى زانسته‌ پزیشكیه‌كانى كرماشان شه‌وى رابردوو له‌ مه‌به‌ستى خۆكوژى له‌ قاتى چواره‌ى شوێنه‌خه‌وه‌كه‌ى خۆى فرێدایه‌ خوار و كۆچى دوایی كرد. به‌ پێى هه‌واڵده‌رییه‌كانى حكوومه‌تى ئه‌وه‌ سێهه‌مین خوێندكارى زانستگاى زانسته‌ پزیشكیه‌كانه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ژیانى دێنێ.





كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ ته‌قه‌ی ‌هێزه‌ نیزامییه‌كان بووه‌ قوربانی
كۆڵبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ گونده‌كانی ناوچه‌ی نه‌وسوود به‌ ته‌قه‌ی ‌هێـزه‌ نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بریندار كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ناوی " كامران كه‌ریمی" ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، كورِی محه‌ممه‌د عه‌زیز و خه‌ڵكی گوندی "نه‌روی"ی سه‌ربه‌ شاری نه‌وسوود له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌ نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران به‌ توندی بریندار بوو. ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌ بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و هه‌نووكه‌ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه‌. هاوكات له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا ٤ ئه‌سپی بارهه‌ڵگری كاسبكارانیش به‌كوشت چوون و باره‌كانیشیان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ زه‌وت كراوه‌.





پانێتا: له‌وانه‌یه‌ ناچار بین هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر رژیمى تاران
لیئۆن پانێتا وه‌زیرى پێشووى دیفاعى ئه‌مریكا و سه‌رۆكى پێشووى (سیا) رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌مریكا ته‌حریمى بێ پێشوونه‌ى دژى رژیمى ئێران سه‌پاندووه‌، ئه‌گه‌رى زۆره‌ كه‌ بۆ پشتیوانى له‌ سیاسه‌تى خۆى ناچار بێ كه‌ڵك له‌ هێزى نیزاى وه‌ربگرێ. ناوبراو ووتى: له‌ كاتى ووتووێژه‌كاندا ئه‌ریكا ده‌بێ گومانه‌كانى خۆى هه‌روا رابگرێ و زۆر ئه‌سته‌مه‌ خامنه‌یی ته‌نیا هێزى به‌رزى رژیم ئاماده‌ بێ پالاوته‌كردنى ئۆرانیۆم به‌ جێ بێلێ. پانێتا زیادى كرد: ئێمه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆان بمێنینه‌وه‌ و ئه‌گه‌رى زۆره‌ ئه‌ریكا له‌ داهاتوو كه‌ڵك له‌ بژارده‌ى نیزایش وه‌ربگرێ. 





نزیك به‌ ٥ میلیۆن بیكار له‌ ئێران بوونى هه‌یه‌
به‌ پێى نوێترین راپۆرتى ناوه‌ندى سه‌رژمێرى ئێران، نزیك به‌ ٥ یلیۆن كه‌س له‌ ئێران به‌ شێوه‌ى ئاشكرا و شاراوه‌ بیكارن. ئه‌و سه‌رژێرییه‌ نوییه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ١ میلیۆن و نۆسه‌د هه‌زار كه‌س له‌و كه‌سانه‌ى كاریان هه‌یه‌ كاره‌كه‌یان ناته‌واوه‌ و به‌ جۆرێك گیرۆده‌ى بیكارى شاراوه‌ن و سه‌رجه‌مى بیكارانى ئێستا له‌ ئابوورى ئێران نزیك به‌ ٨/٤ میلیۆن كه‌سه‌. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رۆكى ناوه‌ندى ئاارى ئێران رایگه‌یاندبوو كه‌ نرخى بیكارى له‌ ئێران هێڵى قه‌یرانى تێپه‌راندووه‌.




خامه‌نه‌یی‌ گه‌شبین نییه‌
عه‌لی‌ خامه‌نه‌یی‌ وه‌لى فه‌قیه‌ى رژیمى‌ ئێران رِایگه‌یاند، ئه‌و گه‌شبین نییه‌ به‌ڵام پشتگیری‌ له‌ تیمی‌ دانوستانكاری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌باره‌ی‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌. له‌سایتی‌ تایبه‌تی‌ عه‌لی‌ خامه‌نه‌ییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خامه‌نه‌یی‌ گه‌شبین نییه‌ به‌ گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان، به‌ڵام نابێت هیچ كام له‌ دانوستانكاره‌كانی‌ ئێران خۆیان لاواز ده‌ربخه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان كارێكی‌ گرنگیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌. خامه‌نه‌یی‌ باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌، ئێران پشت به‌ دوژمنێك نه‌به‌ستێت كه‌ بۆی‌ پێده‌كه‌نێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن گفتوگۆیان ده‌وێت به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌مدان به‌ ئه‌گه‌ری‌ سه‌ربازیشیه‌وه‌. ئه‌و وتانه‌ی‌ خامه‌نه‌یی‌ له‌كاتێكدایه‌ رِۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی‌ داهاتوو ئێران‌و وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك له‌ ژنێڤ كۆببنه‌وه‌ بۆ درێژه‌دان به‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ له‌ ناوه‌رِاستی‌ مانگی‌ رِابردوودا ده‌ستیانپێكرده‌وه‌.






چین ٢٢ میلیارد دۆلار له‌ پووڵى نه‌وتى ئێرانى به‌ستووه‌
به‌ پێى ووته‌ى هێندێك له‌ ئه‌ندامانى مه‌جلیسى رژیم، چین به‌ڵینى داوه‌ ئه‌و پووڵه‌ به‌ شێوه‌ى ئیعتبارى ده‌ره‌وه‌یی یان فایناس له‌ ناوخۆى ئێران سه‌رمایه‌ى تێدا وه‌گه‌رِ بخات. عه‌لى محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دى، حسێن سوبحانى و فاتمه‌ ره‌هبه‌ر له‌ ئه‌ندامانى مه‌جلیسى رژیم به‌ مێدیاكانى حكوومه‌تیان ووت له‌ جه‌ریانى سه‌فه‌رى ئه‌مجاره‌ى عه‌لى لاریجانى بۆ چین ئه‌و باسه‌ هاتۆته‌ گۆرێ. 





وێندى شێرمه‌ن: هیچ ته‌حریمێك دژى رژیمى ئێران هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌
وێندى شیرمه‌ن جێگرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌لێ: ئه‌مریكا هیچ پێشنیارێكى بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ته‌حریه‌كانى سه‌ر رژیمى ئێران پێ نییه‌ . ناوبراو كه‌ ووتووێژكه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌مریكایه‌ له‌ ووتووێژه‌ ناوكه‌ییه‌كانى ٥+١ روونى كرده‌وه‌: ئێمه‌ هیچ ته‌حریێك دژى رژیمى ئێران هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه‌. ووتووێژه‌كان هێشتا له‌ قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى دایه‌ و ئه‌و رژیمه‌ هه‌نگاوى كرده‌وه‌یی ده‌بێ هه‌ڵگرێ. 

ڕێکه‌وت: 2013-11-03 15:58:42
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

هه‌واڵه‌كانى كوردستان هه‌واڵه‌كانى كوردستان و هه‌واڵه‌كانى و كوردستان و هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران هه‌واڵه‌كانى ئێران كوردستان ئێران هه‌واڵه‌كانى كوردستان ئێران و ئێران هه‌واڵه‌كانى و ئێران كوردستان و ئێران هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (١٢ى هه‌واڵه‌كانى (١٢ى كوردستان (١٢ى هه‌واڵه‌كانى كوردستان (١٢ى و (١٢ى هه‌واڵه‌كانى و (١٢ى كوردستان و (١٢ى هه‌واڵه‌كانى كوردستان و (١٢ى ئێران (١٢ى هه‌واڵه‌كانى ئێران (١٢ى كوردستان ئێران (١٢ى هه‌واڵه‌كانى كوردستان ئێران (١٢ى و ئێران (١٢ى هه‌واڵه‌كانى و ئێران (١٢ى كوردستان و ئێران (١٢ى هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى خه‌زه‌ڵوه‌ر) كوردستان خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى كوردستان خه‌زه‌ڵوه‌ر) و خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى و خه‌زه‌ڵوه‌ر) كوردستان و خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى كوردستان و خه‌زه‌ڵوه‌ر) ئێران خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى ئێران خه‌زه‌ڵوه‌ر) كوردستان ئێران خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى كوردستان ئێران خه‌زه‌ڵوه‌ر) و ئێران خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى و ئێران خه‌زه‌ڵوه‌ر) كوردستان و ئێران خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران خه‌زه‌ڵوه‌ر) (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) كوردستان (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى كوردستان (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) و (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى و (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) كوردستان و (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى كوردستان و (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) كوردستان ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى كوردستان ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) و ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى و ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) كوردستان و ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر)