٢ هاوه‌لاتى كورد كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا
كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه مه‌هابادی به هۆیه‌كی نارِوون هه‌وڵی خۆ كوژی دا و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. به
پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر كچه خوێندكارێكی مههابای به‌ناوی "رۆژیـــن" خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به هۆكارێكی نارِوون كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنـا. به‌پێی راپۆرتی هه‌مان سه‌رچاوه ، ژنێك به‌ناوی "فه‌رزانه ئیبراهیمی" ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی "ناو" له ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌ختی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا كه رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو، پاش دوو رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی دا. هه‌روه‌ها شه‌وی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه‌ی كوردی خه‌ڵكی گوندی "شیان"ی ناوچه‌ی سنه به‌ناوی "محه‌ممه‌د سه‌عدوڵڵاهی" هه‌وڵی خۆ كوژی دا و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. محه‌ممه‌د سهعدوڵلاهی كورِی به‌هادین و خه‌ڵكی گوندی شیانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه بووه كه له شاره‌كی "حهسهنئاوا"ی سه‌ربه شاری سنه به هۆیه‌كی نارِوون كۆتایی به‌ژیانی هێناوه.
سێزیندانیی سیاسیی یارسان له یه‌زد مانیان له‌خواردن گرت
سێزیندانیی سیاسیی یارسانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی میاندواو دوای دوورخستنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌كانی شاری یه‌زد و ئه‌رده‌كان، مانیان له‌خواردن گرتووه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌هه‌ند عه‌لی محه‌ممه‌دی، عێبادوڵڵا قاسمزاده و بهخشعهل
ی محه‌ممه‌دی سێزیندانیی پهیرِهوی ئاینیی یاری و خه‌ڵكی "وشته‌په"ی میاندواو له‌گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێه‌وه بۆ گرتووخانه‌كانی یه‌زد و ئه‌رده‌كان دوور خراونه‌ته‌وه. پێشتریش ماڵپهرِی "برای عدالت" بڵاوی كردبوویه‌وه، ئه‌و سێهاووڵاتییه یارسانییه رێكهوتی١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ گرتووخانه‌ی یه‌زد و ئه‌رده‌كان دوور خراونه‌ته‌وه. سه‌هه‌ند عه‌لی محه‌ممه‌دی، عێبادوڵڵا قاسمزاده و به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی سێزیندانیی پهیرِهوی ئاینیی یاری له‌گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێه‌وه بۆ گرتووخانه‌كانی یه‌زد و ئه‌رده‌كان دوور خراونه‌ته‌وه . سه‌هه‌ند عه‌لی محه‌ممه‌دی، عێبادوڵڵا قاسمزاده و به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له‌شاری ورمێ، سه‌رجه‌م به ١٥ ساڵ زیندان، ٤٠٠ میلیۆن تمه‌ن سزای نه‌ختی و دوورخرانه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌كانی ئوستانی یه‌زد حوكم دران. چه‌ند مانگ پێش ئێستاش سێ هاووڵاتیی یارسانی به‌ناوه‌كانی "حه‌سه‌ن ره‌زه‌وی ، نیكمه‌رد تاهیری و محه‌ممه‌د قه‌نبه‌ری به نیشانه‌ی نارِهزایهتی دهربرِین به سووكایه‌تی كردن به "كیومه‌رس تهمهناك" هاووڵاتیی یارسان و ده‌ستبه‌سه‌ر له زیندانی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان، ئاگریان له‌جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردابوو و گیانیان دا.
هه‌شت
همین رۆژى مانگرتن له خواردنى زیندانیانى سیاسى مه‌حكوم به ئیعدام له زیندانى قزلحه‌سار مانگرتن له خواردنى زیندانیانى سیاسى مه‌حكوم به ئیعدام له زیندانى قزلحهسارى كه‌رج هه‌شته‌مین رۆژى خۆى تێپه‌ر كرد .ئه‌و زیندانیانه كه ٦ كه‌سن ، له روژى دوشه‌ممه ١٣ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به هه‌ڵسوكه‌وتى نامرۆڤانه‌ى رژیمى ئێران له خواردن مانیان گرتووه .جێى ئاماژه‌یه رۆژى چوار شه‌ممه ١٥ ى خهزهڵوهرشكهنجه كه‌رانى رژیم له زیندان به جێگاى پێراگێشتن به داخوازییه‌كان ده‌ستیان به ئازار و شكه‌نجه‌ى ئه‌و ٦ كه‌سه كردوه‌و گواستویانه‌وه بۆ ژۆرى تاكه‌كه‌سى .
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ: حكومه‌تی هه‌رێم له ژیانی ئه‌و چالاكوانانه‌ی رۆژهه

ڵات به‌رپرسیاره كه له هه‌ولێر گیراون
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان به‌رپرسیاتی گیان و ژیانی ئه‌و چالاكوانانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر كونسڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون و ئه‌وه‌ش دهخهنهرِو ئه‌و كه‌سانه ئه‌وانه نه‌بون كه هێرشیان كردوه. وای ئه‌وه‌ی هه‌ینی رابردو له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه و نارِهزایهتی دژی سزای له سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژماره‌یه‌ك چالاكوان و لایه‌نی سیاسی له شاری هه‌ولێر خۆپیشیاندانێكیان ئه‌نجامدا و دواتر چه‌ند كه‌سێك كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانیان له‌وشاره به‌ردباران كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌كه‌ی به گێره شێوێنی ناوبرد و رایگه‌یاند ئه‌نجامده‌رانی سزا ده‌ده‌ن، ئێستا به‌شێك له‌و چالاكوانانه ده‌ستگیر كراون. ه به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پاش چه‌ند سه‌عاتێك له‌و روداوه ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و رێكخه‌ره‌كانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون، ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و لێدوانی چه‌ند كه‌سێكی نزیك لێیانه‌وه ئه‌وان رۆڵیان له به‌ردبارانكردنی كۆسنوڵخانهی ئێران‌دا نه‌بوه و "داكۆكی له پاراستنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی بۆ كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه". هپێویستیشی ده‌زانن ده‌زگای داد له هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی و جارِنامهی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه و هه‌ر یه‌ك له ده‌ستگیر كراوه‌كان له به‌رچاو بگرێت و به‌و پێیه‌ش هه‌ڵسوكه‌وت بكات و "له ئێستاش به‌دواوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژیان و چاره‌نووسی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه به‌رپرسیاره".

ویلیا‌م هیگ : گه‌مارۆكان له سه‌ر رژیمى ئێران كه‌م نابنه‌وه
ویلیا‌م هیگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا ووتى ، هیچ ئابڵوقێك له سه‌ر رژیمى ئێران كه‌م نابێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه په‌روه‌نده‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران چاره‌سه‌ر بووبێ.ئه‌وه‌ش هه‌مان بابه‌ته كه جان كێرى ئاماژه‌ى پێكردبوو.
جان كێرى : ئیجازه ناده‌ین رژیمى ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كى ناوكهیى
جان كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كونفرانسێكى راگه‌یاندن دا له گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئهماراتى یه‌كگرتوى عهربى له ئه‌بوزه‌بى ووتى ، رژیمى ئێران پێویسته ئاشتیخۆاز

انه بوونى به‌رنامه ناوكهیهكهى بسهلمێنى .ناوبراو ووتیشى ئێمه هیچ كات ئیزن ناده‌ین ئێران ببێته خاون چه‌كى ناوكهیى وسه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوكهیى ئێران ووتیشى ناكۆكی له نێوان وهڵاتانى به‌هێزى نێونه‌ته‌وه‌ى له ئارا دا نیه و واشنگتون به دیفاع له هاوپه‌یمانانى له ناوچه‌كه‌دا هه‌روا پێبه‌نده.
ئه‌مریكا پێویسته ئاماده بێ بو كه‌ڵك وه‌رگرتن له زۆر
سێناتورى دێموكرات ك

ریس كۆنز ئه‌ندامى سێناى ئه‌مریكا ووتى ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه دیپلۆماسی هه‌یه به‌لام من سه‌باره‌ت به ووتوێژه‌كان و ئاكاهكهى نیگه‌رانم و هه‌ر بۆیه گه‌مارۆكان پیویسته له‌سه‌ر ئێران توندتر بكرێ. ناوبراو ووتى ، ئه‌مریكا ده‌بێ ئاماده بێ بۆ كڵك وه‌رگرتن له زۆر تا پێش له‌وه بگرێت رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌كى ناوكهیى بگات و ببێته ئێرانێكى ناوكهیى .
له رۆژئاوای كوردستان بهرِێوهبهرایهتی كاتی راگه‌یه‌نرا
ئهمرِۆ سێشه‌ممه، بهرِێوهبهری كاتی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌ندرا كه تێیدا پرِۆژهی رۆژئاوای كوردستان له (سێ) هه‌رێمی خۆ بهرِێوهبهر پێكدێت و ئاماده‌كاری یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.دوای ئه‌وه‌ی له (٩)ی ئه‌م مانگه‌دا كۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی بهرِێوهبهرایهتی كاتی له رۆژئاوای كوردستان به به‌شداری پێكهاته‌كانی (كورد، عه‌ره‌ب، چیچان و كریستیان) له هۆڵی رهوابی شاری قامیشلۆ ده‌ستیپێكرد، ئهمرِۆ جارێكی تر و پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ سه‌عاتی به ئه‌نجام گه‌یشت. له ئه‌نجامی گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرِۆژهی بهرِێوهبهرایهتی هه‌رێمی كه (په‌یه‌ده) پێشنیاری كردبو، ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی گشتی رۆژئاوای كوردستان پێكهات كه له (٨٢) نوێنه‌ری كورد، عه‌ره‌ب، چیچان و كریستیان دامه‌زرا و رۆژئاوای كوردستان به سێ هه‌رێم دیاریكرا.حه‌كه‌م خه‌لۆ، ئه‌ندامی دیوانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاریان له‌سه‌ر پرِۆژهكهی په‌یه‌ده كردوه كه تێیدا رۆژئاوای كوردستان به (٣) هه‌رێمی كانتۆن، (هه‌رێمی خۆبهرِێوهبهری) ده‌ستنیشان كراوه و ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له عه‌فرین، كۆبانێ و جزیره‌ن.
ئه‌وه‌شی و
ت: كه هه‌ر یه‌كێك له‌و هه‌رێمه كانتۆنانه ئه‌نجومه‌نی خۆی دروست ده‌كات و له ئه‌نجومه‌نی گشتی دا نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێت و "له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی گشتی دا كۆمیته‌ی به‌دواداچونی كارگێرِی بهرِێوهبهرایهتی كاتی له (٦١) كه‌سی كورد، عه‌ره‌ب، چیچان و كریستیان پێكهێندراوه". له‌و لێدوانه‌یدا بۆ فوراتنیوز ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه كه كۆمیته‌ی باڵای بهرِێوهبهرایهتی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندن له (١٣) كه‌س پێكهاتوه و له‌وانه‌ش (٢) نوێنه‌ری شاری عه‌فرین، (٢) نوێنه‌ری شاری كۆبانێ و (٩) نوێنه‌ری هه‌رێمی جزیره‌ن و وتیشی "بهرِێوهبهرایهتییهكهیان ئه‌ركی سه‌ره‌كی دانانی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمیه و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن و دانانی یاساكانه و كه كار له‌سه‌ر گرفته‌كانی پاراستن، سیاسی و ئابوریش ده‌كه‌ن".
سبه‌ینێ ١٨ كاتژمێر ئینته‌رنێت له‌هه‌موو جیهاندا دهبرِدرێت
رۆژنامه‌یه‌كی
كوه‌یتی ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه ١٣ی تشرینی دووه‌م) به‌هۆی گۆرِینی كێبڵێكی ژێر ده‌ریاوه، له هه‌موو جیهان بۆ(١٨) كاتژمێر ئینته‌رنێت دهپچرِێت.به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی سبری كوه‌یتی، بهرِێوهبهری كۆمپانیای (HPT) فهرِهنسی، رایگه‌یاندووه:" سبه‌ینێ كێبَڵێكی ژێرده‌ریایی دهگۆرِدرێت، كه ماوه‌ی ١٨ كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئینته‌رنێت له‌هه‌موو جیهان له‌و ماوه‌یه‌دا دهبرِدرێت".ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه له‌گه‌ڵ گۆرِینی كێبڵه‌كه كاری چاكسازی له هێڵه‌كه‌دا ده‌كرێت.
به تۆمه‌تی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنی باشور، كۆریای باكور (٨٠) كه‌س له‌سێداره ده‌دات
كۆریای باكور
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه نزیكه‌ی (٨٠) كه‌سی به‌شێوه‌ی ئاشكرا له‌سێداره داوه، ئه‌ویش به‌هۆی سهریركردنی ته‌له‌فزیۆنی كۆریای باشوری نهیاریهوه.رۆژنامه‌ی (جوانگانگ ئیلبۆ)ی كۆریای باشور بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پێی راگه‌یاندون: له حه‌وت گوندی كۆریای باكورد سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر نزیكه‌ی (٨٠) كه‌سدا سه‌پێندراوه، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌یری ته‌له‌فزیۆنی كۆریای باشوریان كردوه.ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه به به‌رچاوی زیاتر له (١٠) هه‌زار كه‌سه‌وه بوه له شاری (وۆنسان)ی كۆریای باكور.به‌پێی راپۆرته‌كانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، كۆریای باكور یه‌كێكه له‌و وڵاتانی كه خراپترین تۆماری هه‌یه له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤدا، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م ئازادییه‌كان له‌و وڵاته‌دا له چوارچێوه دراوه و تائیستاش چه‌ندین شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سزای سێداره‌دان و به‌ندكردن ماون، به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی لێبورده‌ی گشتیش، نزیكه‌ی (٢٠٠) هه‌زار زیندانی سیاسی له كۆریای باكوردا هه‌یه.