قوتابیانی شاری كامیاران به‌ده‌ست كه‌میی سووته‌مه‌نیه‌وه ده‌ناڵێنن
به‌شێكی به‌رچاو له‌قوتابخانه‌كانی شاری كامیاران له‌وه‌رزی سه‌رمادا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌میی سووته‌مه‌نی بهرهورِوون. له‌و باره‌یه‌وه جێگری ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی شارستانی كامیاران به هه‌واڵده‌ریی "فارس"ی راگه‌یاندووه، به‌شێك له‌قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌میی سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی گه‌رمایی بهرهورِوون و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رماش ئاریشه‌ی بۆ قوتابییان دروست كردووه. ئه‌و به‌رپرسه وتوویه‌تی : له‌حاڵی حازردا قوتابیانی ئه‌و شاره له‌وه‌رزی سه‌رمادا به‌ده‌ست كه‌میی سووته‌مه‌نییه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌و وتانه لهحاڵێكدان، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسی شیرك
هتی گازی ئوستانی كوردستان، دانیشتوانی ئه‌و ئوستانه‌ی له دابین كردنی سووته‌مه‌نی گاز دڵنیا كردبوویه‌وه و راشیگه‌یاندبوو، له‌وه‌رزی سه‌رمادا هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ هاووڵاتیان و قوتابخانه‌كان نایه‌ته پێش. هه‌موو ساڵێك له‌ده‌سپێكی ساڵی خوێندن و هاتنی وه‌رزی سه‌رمادا به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان برِه پاره‌یه‌ك له قوتابیان وه‌رده‌گرن و به‌وته‌ی خۆیان ئه‌و پاره‌یه بۆ كرِینی كه‌لوپه‌لی ناو پۆڵه‌كان و هه‌روه‌ها دابین كردنی سووته‌مه‌نی سه‌ره‌ف ده‌كه‌ن. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی شاری تیكاب له به‌خشنامه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ی ئاگادار كربووه، كه ده‌بێ له هه‌ر قوتابییه‌ك برِی ٥٠ هه‌تا ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن پاره وه‌ربگیرێت. مانگێك پێش ئێستاش به‌رپرسی قوتابخانه‌ی "سالمی ٢"ی گوندی "عه‌لیاباد"ی شاری بۆكان به برِیاری ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی شاری بۆكان، داوای ٥٠ هه‌زار تمه‌ن پاره‌ی له قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه كردبوو. له قوتابخانه‌ی "سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی" شاری مه‌هابادیش پاره له‌قوتابیان وه‌رگیرابوو.
نه‌بوونی بودجه داخرانی ٤ ناوه‌ندی پزیشكی دادوه‌ریی شاره‌كانی كوردستانی لێكهوتهوه
٤ ناوه‌ندی پزیشكی دادوه‌ریی له شاره‌كانی سه‌قز، مه‌ریوان، سه‌وڵاوا و دێولان له ئوستانی كوردستان، به یه‌كجاری داخران. به‌رپرسی پزیشكی دادوه‌ریی ئوستانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌رییه ناوخۆییه‌كان، هۆكاره‌كانی داخرانی ئه‌و ناوه‌نده پزیشكیانه‌ی بۆ كه‌میی هێزی ئینسانی و پزیشكی پسپۆرِ، كه‌میی مووچه، نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست و ئیمكاناتی ئاسایشی له‌و ناوه‌نده پزیشكیانه، گهرِاندۆتهوه. غوڵامرِهزا هومایوون باسی له‌وه‌ش كردووه، ئاماده‌بوونی پزیشك و كاردی پزیشكی له شوێنی رووداوه دڵته‌زێنه‌كان و پشكنینی ته‌رمی مردووه‌كان كارێكی یه‌كجار دژواره و كه‌میی مووچه و داهاتی كه‌م، هیچكات قه‌ره‌بووی ئه‌و سه‌ختی و دژوارییه ناكاته‌وه. غوڵامرِهزا هومایوون:ئاماده‌بوونی پزیشك و كاردی پزیشكی له شوێنی رووداوه دڵته‌زێنه‌كان و پشكنینی ته‌رمی م
ردووهكان كارێكی یه‌كجار دژواره و كه‌میی مووچه و داهاتی كه‌م، هیچكات قه‌ره‌بووی ئه‌و سه‌ختی و دژوارییه ناكاته‌وه ئه‌و به‌رپرسه گوتوشیه‌تی: داخرانی ئه‌و ناوه‌نده پزیشكییانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه كه هاووڵاتییانی شاره‌كانی سه‌قز، مه‌ریوان، سه‌وڵاوا و دێوالان بۆ پشكنینێكی سه‌ره‌تایی و ته‌نانه‌ت بۆ پشكنینی ته‌رمی مردوهكانیش سه‌ردانی ناوه‌ندی ئوستان ده‌كه‌ن. به وته‌ی به‌رپرسی گشتیی پزیشكی دادوه‌ریی ئوستانی كوردستان : له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ٦ هه‌زار و ٢٤٦ حاڵه‌تی شهرِ كردنی هاووڵاتییان و ٣ هه‌زار و ٣ حاڵه‌ت برینداربوونی له ئه‌نجامی رووداوی هاتووچۆ و ٢٠٧ حاڵه‌تی برینداربوونی كرێكاران له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی كاردا له ئوستانی كوردستان تۆمار كراون. داخرانی ئه‌و ناوه‌ندانه له حاڵێك دایه كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ١٩ هه‌زار و ١٣٣ حاڵه‌تی پشكنین له سه‌رجه‌م ئوستانی كوردستان تۆمار كراوه كه ئه‌و رێژه‌یه له ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوودا ١٨ هه‌زار و ٦٢٥ حاڵه‌ت بووه كه به‌گشتی ٣% رووی له زیادبوون كردووه.
ئۆباما: رون نییه له ژێنۆ رێكه‌وتنێك بێته دى
به پێى راپۆر
تى هه‌واڵده‌رى ته‌سنیم، باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا له قسه‌كانى دا له رۆژنامه‌ى وال‌ستریت ژۆرنال ده‌لێ: ئه‌گه‌رى وهدى هاتنى رێكه‌وتن له ووتووێژه ئهتۆمیهكانى گرووپى ١+٥ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له ژێنۆ ناروونه و ئه‌و رێكه‌وتنه پێویستى به كاتێكى زیاتره. له لایێكى دیكه‌وه باراك ئۆباما له دانشتن له‌گه‌ڵ سه‌ناتۆره ئه‌مریكاییه‌كاندا داواى پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانى ئێستاى لێكرا و سهناتۆرهكان ده‌ڵین، پێش ئه‌وه‌ى كه جووڵهیێكى به‌رهه‌ست ببینین باش نییه ئیمتیاز بدرێ به رژیمى ئێران و باس له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌حریمه‌كان بكرێ.
نرخى بێكارى ئێران دووبهرانبهرى نرخى جیهانیه
سه‌رۆكى
ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان به ئاماژه به قه‌یرانى بێكارى بۆ لاوانى جێهان ووتى: له ئێران له‌نیوان ١ تا ١.٥ میلیۆن بێكار بوونى هه‌یه و به پێى ئه‌و ئامارانه نرخى بێكارى ئێران دوو به‌رانبه‌رى نرخى بێكارى جیهانه. به پێى ووته‌ى حه‌سه‌ن زاده له پێوه‌ند به چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌یه هێندێك به‌ڵگه‌ى باش نووسراوه به‌لام له ئاستى جێبه‌جێكردندا لاوازه. نرخى بێكارى له دونیادا ١٢.٠٦ له‌سه‌ده به‌لام له ئێران ئه‌و نرخه دوو به‌رانه‌به‌ر.
فه‌رانسه: ووته‌كانى خامنه‌یی ووتووێژه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات
له كاتێكدا كه
سه‌رۆك وه‌زیرى ئیسرائیل بۆ ووتووێهكان سه‌باره‌ت به پهوهرندهى ناوكه‌یی رژیمى ئێران سه‌ردانى سكۆى كردووه، ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه قسه‌كانى ئه‌مرۆى خامنه‌یی دژ به ئیسرائیل به قبووڵ نه‌كراو زانى و ئاماژه‌ى به كاریگه‌ریی ئه‌و قسانه له‌سه‌ر ره‌وتى په‌روه‌نده‌ى ناوكه‌یی كرد. ناوبراو ووتى: ئه‌و جۆره لێدوانانه په‌روه‌نده‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. خامنه‌یی له كۆى بسیجیهكان به جنیۆدان دژى ئیسرائیل و هێرش بۆ سه‌ر سه‌رۆك كۆمارى فه‌رانسه ههرِهشهى له‌ناوچوونى له ئیسرائیل كرد و ووتى ئه‌و وه‌لاته وهلاتێكى داسه‌پێندراوه و به زۆر دروست بووه و هه‌وه‌رها سه‌باره‌ت به هێندیك وه‌لاتى ئوروپایی ووتى: ئه‌و وهلاتانهى داكۆكى له ئیسرائیل ده‌كه‌ن مایه‌ى بێ ئابرووین و خۆیان بچووك ده‌كه‌نه‌وه و نه‌ته‌وه‌كانى خۆیان ته‌حریم ده‌كه‌ن.
په‌سه‌ند كردنى سه‌ر له‌نوێى بریارِنامهى مه‌حكووم كردنى پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له ئێران
كومیته‌ى سێهه‌مى كومه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان شه‌سته‌مین بریارِنامهى مهحكوومیهتى پێشل كردنى مافى مرۆڤ له لایه‌ن رژیمى ئێرانى په‌سه‌ند كرد . له شه‌سته‌مین بریا نامه‌ى مهحكومیهتى رژیمى ئێران ره‌وتى رو به سهرێى ئیعدامه‌كان و شكهنجهكانى نا مرۆڤانه به تایبه‌ت ئیعدامى لاوان و ئیعدامه نه‌هێنى و به كۆمه‌ڵه‌كان مه‌حكوم كراوه . ئه‌و بریار نامه سه‌باره‌ت به ئامارى سه‌رووى ئیعدامه‌كان له ئێران ، جیاوازى دژ به كه‌مینه‌كانى نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ومى و ئاینى و هه‌روه‌ها زیندانى كردنى نه‌یارانى سیاسى نیگه‌رانى دهربرِیوه. ئه‌و بریارنامه به ٨٣ ده‌نگى ئه‌رێ و ٣٦ ده‌نگى نه‌خیر و ٦٢ ده‌نگى بێلایه‌ن به په‌سه‌ندى كومیته‌ى سێهه‌مى كومه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گه‌یشت .
قه‌یرانى ناوكهیى و سوریا ، وریایى سه‌روك وه‌زیرى بریتانیا به روحانى
سه‌رۆك وه‌زیر
ى بریتانیا ده‌یوید كامێرون له په‌یوه‌ندى ته‌له‌فوونى له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى وریاى دا به ناوبراو سه‌باره‌ت به بابه‌تى ناوكهیى و قه‌یرانى سوریا . هه‌واڵده‌رى فارس رایگه‌یاند، دیوید كامێرۆن سه‌رۆك وه‌زیرى بریتانیا له په‌یوه‌ندى ته‌له‌فوونى له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى رژیمى ئێران له سه‌ر پێویستیی رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوكهیى رژیم پێى داگرت. هه‌روه‌ها به پێویست زانینى رێگا چارهیێكى سیاسى بۆ كۆتایى هێنان به قه‌یرانى سوریا ، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه بوو كه ناوبراو له په‌یوه‌ندى ته‌له‌فوونى له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى باسی كردبوو .
رابێرت فۆرد ، ئه‌مریكا به‌شدارى كردنى رژیمى ئێران له كۆبوونه‌وه‌كانى ژێنو -٢ به برشتانه ره‌د كرده‌وه
رابێرت فۆ
رد باڵوێزى ئه‌مریكا له سوریا پێداگرى كرد كه ئه‌مریكا به‌شدارى كردنى ئێران له كۆبوونه‌وه‌ى ژێنوـ٢ بهبرِشتانه ره‌د ده‌كاته‌وه . ناوبراو ووتى كام وه‌ڵاته كه به شێوهێكى ره‌سمى و ده‌وڵه‌تى هێزه‌كانى به یونیفۆرم ده‌نێریته مه‌یدانى شهر بۆ سوریا ؟ رژیمى ئێران . هه‌روه‌ها ووتى كام وه‌ڵاته‌یه كه هێزه‌كانى نامونهزم و هێزهچهكدارهكان رێكده‌خا و ده‌یانێرێته مه‌یدانى شهر ؟ رژیمى ئێران . ناوبراو وتى ، رژیمى ئێرانه كه حیزبوڵڵاى لوبنان و هێزه‌كانى عێراقى و ئه‌وانى تر بۆ شهر كردن ده‌نێرێته سوریا .
كهماڵوهندى ئامانجى موجاهیدین تێكدانى ره‌وشى ووتووێژهكانه
بێهروز كهماڵوه
ندى ووته‌بێژى رێكخراوه‌ى وه‌زه‌ى ناوكهیى رژیمى ئێران ووتى ، به پێى هه‌واڵى راگێندراو ، موجاهدین له به‌رده‌وامى ئیدعا تكرارییهكانى خۆى سه‌باره‌ت به چالاكی ئاشتیخۆازانهى ناوكهیى ئێران بابه‌تێك له باره‌ى بوونى دامه‌زراوه‌ى نه‌هێنى ناوكهیى له ئێران هێناوه‌ته به‌ر باس كه به ته‌واوى ره‌د ده‌كرێته‌وه . ئامانجى موجاهیدین له‌و جوره پروپاگه‌ندانه وێران كردنى كه‌شی له‌بارى ئێستا بۆ ووتووێژهكانى ئێران له گه‌ڵ گروپى ٥ ى زێده یه‌كه . هه‌واڵده‌رى رسمى ئێران ( ئیرنا ) وێراى ناردنى ئه‌و بابه‌ته ووتى ، موجاهیدین ئیدعاى كردووه رژیمى ئێران سه‌ر قاڵى دروست كردنى ناوه‌ندێكى ناوكهیى ژێر زه‌وییه .ئه‌و شوێنه نوێیه له ژێر چاودێرى ئه‌منیه‌تى پارێزگاى ئیسفه‌هانه .
به‌هۆی جه‌نگی سوریاوه (١٢) هه‌زار منداڵ كوژراون و (٣٠٠) هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون
له رۆژی جیهانی منداڵدا، تۆرِی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئامارێكی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی جه‌نگی سوریاوه تائێستا كوژراون و ژماره‌یان ده‌گاته (١٢) هه‌زار منداڵ. له به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆرِی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی بهوهكردوه، قوربانیانی منداڵ رێژه‌ی (١٢%)ی كۆی گشتی كوژراوانی جه‌نگی سوریا پێكده‌هێنێت
و سه‌رجه‌م ناوی ئه‌و منداڵه كوژراوانه‌ش پشترِاستكراونهتهوه. به‌پێی ئاماره‌كه، جگه له (١٢) هه‌زار منداڵی كوژراو، زیاتر له (٣٠٠) هه‌زار منداڵ برینداربون، كه برینی به‌شێكیان زۆر سه‌خته. هه‌روه‌ك ئهوهشخراوهتهرِو، له زیندانه‌كانی سوریا زیاتر له (٩) هه‌زار منداڵ هه‌یه و رۆژ به رۆژیش رێژه‌ی قوربانییه‌كان رو له بهزبونهوه ده‌كه‌ن. له مانگی ئاداری ساڵی (٢٠١١)ه‌وه جه‌نگی سوریا ده‌ستیپێكردوه و به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش تائێستا زیاتر له (١٠٦) هه‌زار كه‌س كوژراون و سه‌دان هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون، ئه‌وه ویرِای خراپ و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتانی سوریا كه وایكردوه به ناچاری ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بن.
خه‌رته‌له رێ له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كانی قۆڵۆن ده‌گرێت
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، روهكی خه‌رته‌له هۆكارێكه بۆ رێگه‌گرتن له توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا.
جوانا بلبپمان، دانه‌ری كتێبی (بۆچی ئه‌خۆی) ئاماژه‌ی بهوهكردوه، روهكی خه‌رته‌له سودێكی باشی هه‌یه بۆ خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ و رێگره له توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و ناهێڵێت خانه‌كانی شێرپه‌نجه گه‌شه‌بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خانه‌كانی كرداری هه‌رسكردن وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له‌و كتێبه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، له كۆندا گرنگی زۆر دراوه به روهكی خه‌رته‌له وه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردن به‌تایبه‌ت ئیغریقیه‌كان و رۆمانه‌كان، هه‌روه‌ك خه‌رته‌له به‌یه‌كێك له كۆمه‌ڵه خۆراكیه‌كانی وه‌ك قهرِنابیت و تورو سه‌وزه‌واته‌كان داده‌نرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی (لاكوسینوات) تێدایه كه بۆ ته‌ندروستی به‌سوده و رێگریشه له توشبون به شێرپه‌نجه و گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.