تووشى ده‌یان قه‌یرانى ناوخۆیی بووه‌ته‌وه. ئابوورى ئێران به‌شێوه‌یێكى به‌رچاو دارماوه، هه‌لاوسانى ئابوورى هه‌ڵكشانى زۆرى به‌خۆوه بینیوه، به‌شی پیشه‌سازى و زۆربه‌ى گارگاكان داخراون و له كار كه‌وتوون، قه‌یرانى بێكارى رۆژ له دواى رۆژ له زیاد بووندایه و به‌شێكى زۆرى ئه‌و كرێكارانه‌ى پێشتر له كارگاكاندا كاریان ده‌كرد ئێستا له ریزى بێكاراندان. رێژیم له توانایدا نیه هه‌لی كار بۆ لاوان و هێزى نوێ دابین بكات. ده‌رچووانى زانكۆ و دانشگاكان دانامه‌زرێن و بێكار له گۆشه و كه‌نارى شه‌قامه‌كاندا ده‌كه‌ون. دابین كردنى بژێوی ژیان له ئێران‌دا زۆر حه‌سته‌م بووه. له‌لایێكى دیكه‌وه له بارى پێشیلكرانى مافى مرۆڤه‌وه، مافى تاك، نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌دیان و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌كان له‌لایه‌ن رێژیمى ئێرانه‌وه پێخوست ده‌كرێ. وه‌ك سازكردنى ده‌یان ئورگانى سه‌ركوتگه‌ر به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بێ حیجابی و شێوه‌ى جل پۆشین و رێگرى كردن له هه‌رجۆره كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌یێكى ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگى و... هه‌روه‌ها گرتن و راوه‌دوو نانى چالاكان و تێكۆشه‌رانى نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانى ئێران. گرتن و شكه‌نجه‌ى په‌یره‌وانى ئه‌دیان و مه‌زاهبی وه‌ك یارسان و به‌هایی و مه‌سیحی و سوننه‌كان. بیرجیاوازان و رۆشنبیران و ئازادیخوازانى ئێرانى به توندترین شێوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه سه‌ركوت ده‌كرێن و هیچ مهنفهزێك بۆ ئازادى رادهربرِین نیه رۆژانه ده‌بینین ئه‌و رۆژنامه و راگه‌یاندنانه‌ى كه له‌لایه‌ن خودى رژیمه‌وه ئیجازه‌ى بلاوبوونهوهى پێدراوه داده‌خرێن یان زۆر به توندى فیلتێر و سانسۆر ده‌كرێن. هه‌روه‌ها له كوردستاندا سیاسه‌ته‌كانى رێژیم كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چوارچێوه‌ى دژایه‌تى كورد و ماف و ویسته‌كانى ئه‌و نه‌ته‌وه دارێژراوه، به دڵنیاییه‌وه وه‌زعیه‌تى خه‌ڵك زۆر خراپتره له ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێران، به‌شى زۆرى خه‌ڵكى كوردستان له ژێر هێڵى هه‌ژاریدان بۆ بژێوى ژیان په‌ناده‌به‌نه به‌ر ئه‌نجامدانى كارگه‌لی قورس و تاقهتپروكێنى وه‌ك كۆڵبهرى له سنووره‌كاندا. رێژه‌ى ئێعدام له ناوچه‌كانى كوردستان به‌تایبه‌ت له دواى هاتنه سه‌ركارى ئاخوند روحانى به شێوه‌یێكى به‌رچاو په‌ره‌ى سه‌ندوه. زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان بۆته مۆڵگه‌ى هێزه داگیركه‌ره‌كانى رێژیم. به‌و شێوه‌ى كه باس كرا به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى وه‌لی فه‌قیه بۆته زیندانێكى گه‌وره بۆ تێكرِای پێكهاته‌كانى ئه‌و وه‌لاته.
٢ـ له‌دوای هاتنه سه‌ر كاری حه‌سه‌ن رۆحانی و ئه‌و باوه‌ره‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێ بۆ گۆرینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ده‌سپێكی خولێكی نوێی پێوه‌ندی رژیم له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، ئاسۆی پێوه‌ندییه‌كانی رژیمی ئێران و رۆژئاوا چۆن ده‌بینی؟ پێت وایه گۆرانكاریێكی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێك بێ و كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری برۆن؟
ـــ به‌راستى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رێژیم گۆرانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵكوو ته‌نها ده‌موچاوه‌كان گۆراون. هه‌رچه‌ند رۆژئاوا و به‌شێك له وه‌لاتانى ناوچه‌كه دڵخۆش بوون به قسه‌كانى رۆحانى به‌لام، ئه‌و دڵخۆشیانه زۆرى پێ ناچێ كۆتایی پێدێ، له به‌رئه‌وه‌ى ئاخوند رۆحانى گورگه و له پێستى مهرِدا. به‌و شیعارانه هه‌وڵى دا خۆى له رۆژئاوا نزیك بكاته‌وه له‌و كاره‌یدا سه‌ركه‌وتوو بوو تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى كه ده‌ورێكى نوێى وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئامانجى رۆحانى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان نیه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، به‌ڵكوو بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى رۆژئاوا بوو له‌سه‌ریان كه زۆر كاریگه‌ر بوو له سه‌ر دارمانى ئابوورى رێژیم. هه‌ر چه‌ند رێژیم له‌گه‌ڵ ئاژانسى وزه‌ى ناوكه‌یی رێكه‌وت له سه‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند بنكه‌یێكى ئه‌تۆمى له‌وانه‌ش بنكه‌ى ئه‌راك بپشكنن، به‌لام له به‌ختى خراپی سه‌رانى رێژیم دیسان سازمانى موجاهیدین بنكه‌یێكى دیكه‌ى ئاشكرا كرد كه له نزیك ئیسفه‌هانه كه ئاشكرا بوونى ئه‌و بنكه ناوهكیهى رێژیم دیسانه‌وه كاریگه‌رى ده‌بێ له سه‌ر ره‌وتى وتووێژه‌كان. له‌لایێكى دیكه‌وه هه‌رچه‌ند خامنه‌یی پێشتر باسى له نهرمشى قاره‌مانانه كردبوو، به‌لام هه‌ر ئه‌مرۆ له چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ سه‌رانى به‌سیج رایگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یێك له مه‌سه‌له‌ى ناوكه‌یی پاشه‌كشه ناكه‌ین كه ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه كه سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رێژیم هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه به‌رده‌وام بن نه‌ك كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر نابێ به‌ڵكوو گه‌وره‌تریش ده‌بنه‌وه و فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له سه‌ریان زیاد ده‌كا. هه‌روه‌ها رێژیم به‌رده‌وامه له هاوكارى و پشتیوانى حیزبولا و تاقمه ترۆریستهكانى دیكه له ناوچه‌كه، ده‌ستێوه‌ردانى رێژیم له وه‌لاتانى ناوچه‌كه زیاتر په‌ره‌ى ساندوه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له هاوكارى و ره‌وانه كردنى هێز بۆ پشتیوانى له رێژیمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د له سوریه.
٣ـ ئه‌و فاكته‌رانه‌ی له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌ڵاتان دا كاریگه‌رییان هه‌یه چین و به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و فاكته‌رانه ئایا رۆژئاوا له بری ئیمنتیازی ئابووری ئاماده ده‌بێ نه‌رمی بنوێنێ له‌راست رژیمی ئێران؟
ـــ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له سه‌ر سێ پایه (هێز له بارى نیزامى و ئابوورى، ئاسایش و ئاشتى) داده‌رێژرێ. كاتێ رێژیم له رابردوودا خاوه‌نى هێزێكى ئه‌ونده كاریگه‌ر نه‌بووه چ له بارى ئابوورى و چ له بارى نیزامى، وه‌ك مێحوهرى شهرِ چاوى لێده‌كرا و مه‌ترسیێك بوو بۆ سه‌ر جیهان و به‌تایبه‌ت رۆژئاوا، له ئه‌گه‌رى به‌ده‌ست هێنانى چه‌كى ناوكه‌یی و بوون به ههرِهشهیێك له بارى نیزامیه‌وه كه حیسابی بۆ بكرێ، بێ شك مه‌ترسیه‌كان زۆر زیاتر ده‌بن، بۆیه به دوورى ده‌بینم رۆژئاوا له به‌ر هێندێ ئیمتیازى ئابوورى كه خۆى له نه‌وت و گازدا ده‌بینێته‌وه، نه‌رمى بنوێنێ. ئه‌ویش له كاتێكدا هه‌ر رۆژئاوایه‌كان خۆیان به بێ منه‌تی ئابڵوقه‌یان خسته سه‌ر به‌شى نه‌وت و گازى رێژیم و جێگره‌وه‌ى وه‌ك عێراق و عه‌ره‌بستانیان بۆ دۆزیه‌وه.
٤ـ پێت وایه دوایین ئاڵوگۆره‌كانی رژیمی ئێران چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێ له‌سه‌ر ره‌وتی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لانی ئێران و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد؟
ــــ من ئاڵووگۆرهكانى رێژیم به گرینگ و ئه‌ساسی نابینم و پێشم وانیه ئه‌و رێژیمه بتوانێ ئاڵووگۆرِێكى ئه‌وتۆ له خۆیدا دروست بكات. ئه‌وه‌شی كراوه ته‌نها گۆرِینى سه‌رۆكى كۆمارهكهیانه كه به هێندێ شیعارهوه هاتووه، بۆ راكێشانى سه‌ره‌نجى وه‌لاتانى رۆژئاوایی به‌و مه‌به‌سته‌ى بتوانێ به‌و شێوه ئابڵوقه و فشاره ئابووریه‌كانى سه‌ر رێژیمه‌كه‌یان كه‌م بكاته‌وه، هه‌ر چه‌ند به دوورى ده‌زانم بتوانن سه‌ركه‌وتوو بن له‌و هه‌نگاوه‌ى ناویانه.
٥ـ چ ههڵسهنگاندنێكت هه‌یه بۆ ده‌ور و پێگه‌ی كورد به گشتی له هاوكێشه سیاسیه نیوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان دا و پێویسته كورد به‌ره‌و چ ره‌وتێك هه‌نگاو بنێ؟
ـــــ كورد وه‌ك نهتهوهیێكى گه‌وره‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، كه نیشتمانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن وه‌لاتانى ناوچه‌كه داگیركراوه. خاوه‌نى بزوتنهوهیێكى رزگاریده‌ره و ئه‌م بزوتنه‌وه‌ى خاوه‌ن تهجروبهیێكى دوور و درێژى خه‌باتكردنه دژ به داگیركه‌ران و دیكتاتۆریه‌ت. له ئه‌نجامى ئه‌و خه‌باته دوور و درێژه‌ى گه‌لی كورد، له ئێستادا ده‌بینین له سێ به‌شی كوردستان ئاڵووگۆرێكى به‌رچاو كراوه، له كوردستانى عێراق خاوه‌نى حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكى خۆیه‌تى و ئه‌زموونى ٢٢ ساڵ خۆ به‌رێوه‌به‌رى هه‌یه، له كوردستانى توركیه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ستى پێ كردوه و حكومه‌تى ئێستاى ئه‌و وه‌لاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هه‌نگاو به هه‌نگاو چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ى توركیه‌دا بكات. له رۆژئاواى كوردستان هه‌ر چه‌ند ناكۆكیێكى زۆر هه‌یه له نێوان بزوتنه‌وه‌ى كورد له‌و به‌شه‌ى كوردستان به‌لام له دواى ده‌رچوونى هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د له كوردستان، ئێستا له هه‌وڵی دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى كوردیدان. له كوردستانى ئێران له چاو ئه‌وه‌ى كه بزوتنهوهیێكى كاریگه‌رى هه‌یه، به‌لام به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هیچ كات نه‌یتوانیوه یه‌كریزى خۆى بپارێزى، له‌لایێكى دیكه به‌بوونى ده‌سه‌لاتێكى دیكتاتۆر و پاوانخواز له ئێران، نه‌یتوانیوه ئه‌و ئاڵوگۆرِانهى له به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستاندا كراوه له‌وێ دروست بكات.
كورد له ئێستادا له رۆژئاواى كوردستان هاوشێوه‌ى باشوور ده‌توانێ به‌هاوكاری و نزیكى له‌گه‌ڵ ئوپۆزیسیۆنى سوریه كارێك بكات، له ئێستاوه ئیعتراف به مافه‌كانى كورد له‌و وه‌لاته‌دا بكرێ، هاوكات به په‌ره‌پێدانى به‌شى وزه‌ى خۆى ، بێته وهزنێكى كاریگه‌ر كه ئه‌وه هاوكار ده‌بێ بۆ بردنه پێشى ئامانجه سیاسیه‌كانى كورد له‌و به‌شه‌دا. هه‌روه‌ها له توركیه كورد پێویسته به ده‌م داواكانى حكومه‌تى ئه‌و وه‌لاته‌وه بچێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیه سه‌ربگرێ، كورد ده‌توانێ له‌و وه‌لاته سه‌نگ و قورسایی خۆى هه‌بێ له‌و رێگه‌وه مافه بنچینه‌ییه‌كانى كورد به‌ده‌ست بێنن.
هه‌روه‌ها له رۆژهه‌لاتى كوردستان پێویسته كورد یه‌كریزى و ته‌بایی هه‌بێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌گه‌ڵ هێزه شۆرشگێرِه ئێرانیه‌كان پێوه‌ندى و هاوكارى دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى له دواى روخانى رێژیمى ئێستا، به هاوكارى یه‌كتر ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى باڵ به سه‌ر ئێران‌دا بگرێ و حكومه‌تێكى دیموكراتیك و خه‌ڵكى دامه‌زرێ كه مافى تێكرِاى نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكان ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
٦ـ كورد پێویسته له ئێستا دا چ سیاسه‌تێك بگرێته به‌ر؟ به بروای به‌رێزتان كاتی ئه‌وه نییه كورد له كوردستانی ئێران به‌ره‌و هاوپه‌یمانه‌تی و یه‌كریزی هه‌نگاو بنێ؟
ـــ ئیستراتژى روخانى رێژیم پێویسته له ئه‌وله‌ویت دا بێ بۆئه‌وه‌ى تا ئه‌و رێژیمه له ئارادا بێ ناتوانین به هیچ كام له ئامانجه‌كانمان بگه‌ین.
بۆ یه‌كریزى و پێكه‌وه بوون له نێو كورد دا پێم وایه نه‌ك ئێستا كاتیه‌تى به‌ڵكوو زۆریش دره‌نگه و ده‌بوو هه‌ر هێزه كوردیه‌كان زۆر زووتر هه‌ستیان به‌و پێویستیه بكردایه و هه‌نگاویان بنایه.
وه‌ك سازمانى خه‌باتیش هیچ مه‌رجێكمان نه‌بووه و هه‌رده‌م بانگه‌شه‌ى سازكردنى به‌ره‌مان كردوه و له نه‌بوونى رێكه‌وتن بۆ سازكردنى به‌ره‌ى كوردستانى پێمان وایه ده‌كرێ هێزه سیاسیه‌كان له سه‌ر چه‌ند خاڵى هاوبه‌ش رێكه‌ون كه ئه‌وه بێته هه‌نگاوێك بۆ یه‌كریزى زیاترى نێوان ئه‌حزاب و سازمانه كوردیه‌كان.
٧ـ خوێندنه‌وه‌ت بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه قه‌رار بوو له مانگی ١١ی ئه‌مساڵ ببه‌سترێ و ئامانج و ئاكام و ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر بزاڤی كورد چییه؟
ــــ كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كوردان كه هه‌ڵگری یه‌كبوونی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه كوردیه‌كان له به‌شه‌كانی كوردستان بێ زه‌رووره‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره و كورد گووته‌نی سه‌ركه‌وتن له یه‌كبوون دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ مه‌سه‌له‌ی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی تا ئێستا له راستای پێویستیه حهیاتیهكهی نه‌ته‌وه‌ی كوردا نه‌بووه ،باشتره بڵێم وه‌ك ئه‌و جۆره‌ی بوونی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌كخستنی ماڵی كوردان بێ تا ئێستا به عه‌مه‌لی هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه و ئه‌وه‌ش كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ و له ئێستا هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێ ئه‌ونده‌ی له خزمه‌ت به مه‌سه‌له حیزبیه‌كان دایه له خزمه‌ت به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نابیندرێ.به‌داخه‌وه هژمۆنخوازیی له ئاستى گشتى و له‌ئاستى پارچه‌كانیش دا ده‌بیندرێ.
پێم وایه تا ئه‌حزاب به‌و روانگه‌وه برواننه پێك هێنانی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كار بكرێ بۆ وه‌لا نانی ئه‌م و ئه‌و، سازكردنی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد مه‌حال ده‌بێ، له سووره‌تێكدا دروستیش بێ، له‌و كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه له ساڵه‌كانی ١٩٩٠ی زایینی ساز بوو ئهكیڤتر نابێ و دوور نیه به مروور پێكهێنه‌رانی كونگره‌كه لێی بچنه‌ده‌ر.
٨ـ سازمانی خه‌بات له هه‌ڵویسته‌كانی خۆیدا رایگه‌یاند كه به بوونی نوێنه‌ری رژیمی ئێران له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره به‌شداری ناكا، ئه‌و هه‌ڵویسته بۆ چی ده‌گه‌رێننه‌وه؟
ــــ رژیمى ئێران به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ یه‌كبوونى كوردا ناكۆك بوون، هه‌روه‌ها رێژیمێكى داگیركه‌رى وه‌ك رێژیمى ئێران كه به توندترین شێوه وهلامى هه‌ر داوایێكى ئاشتیخوازانه‌ى نهتهوهكهمانى داوه‌ته‌وه، ناكرێ به‌شدارى پێ بكرێ له پرسێكى وه‌ك كونگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردا. ئه‌گه‌ر هێندێ له‌لایه‌ن له‌و باوهرِهدا بوون كه ئه‌كرێ به‌بوونى حه‌سه‌نى رۆحانى كرانهوهیێكى هاوشێوه‌ى توركیه دروست بێ، رێژیم به له سێداره‌دانى چالاكانى سیاسی و ده‌ركردنى زۆرترین حوكمى ئێعدام بۆ لاوانى كورد و به‌رته‌سكتر كردنى فه‌زاى سیاسی له كوردستان جوابێكى باشی به هه‌موو ئه‌و خۆشخهیاڵیانه دایه‌وه.
٩ـ به له‌به‌رچاو گرتنی دوایین ئاڵوگۆره‌كانی سه‌رده‌م ئه‌و بابه‌ت و مژارانه‌ی له كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمان كه بریار وایه دوو مانگی تر به‌رێوه بچێ، ده‌بێ زۆرترین سه‌ره‌نجی پێ بدرێ چین؟
ــــ من پێم وایه گرتنى كونگره له كاتى خۆی دا زۆر پێویسته به‌و مانایه‌ى ته‌شكیلات له‌گه‌ڵ ئاڵووگۆرهكانى سه‌رده‌م خۆى ده‌گونجێنێ. به‌لام ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باسى كونگره‌ى پێنجه‌مى سازمانى خه‌بات، به رِاى من كونگره ده‌بێ زۆر به باشى تیشك بخاته سه‌ر ئامانجه‌كانى سازمانى خه‌بات، زۆر مه‌سه‌له‌ى وه‌ك ژنان و لاوان و مندالان كه ته‌نها به شێوه‌یێكى گشتى باسى هاتووه، ده‌بێ ووردتر و روونتر بێنه به‌ر باس و سازمانى خه‌بات نهزهراتى خۆى به شیكارى زیاتره‌وه دیارى بكات. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و په‌سه‌ند كراوانهى كونگره‌ى پێنجه‌م چ وه‌ك ئامانجه‌كان و چ وه‌ك په‌یره‌وى نێوخۆیی ده‌بێ ئایین نامه‌یان بۆ بنووسێرێتهوه و شیی بكرێنه‌وه.
مژارێكى دیكه كه پێویسته له كونگره‌ى پێنجه‌م دا پلانى بۆ داندرێ كار و به‌رنامه‌كانى ئورگانهكانى سازمانه. مهسهلهیێكى گرینگى دیكه ئه‌وه‌یه كه كونگره‌ى پێنجه‌م ده‌بێ سه‌ره‌تایێك بێ بۆ چالاكتر كردنى هه‌موو ئه‌ندامێكى سازمانى خه‌بات.