نادیار بوونى چاره‌نووسی خوێندكارێكى مه‌هابادى
له چار
هنووسی خوێندكارێكى خه‌ڵكى مه‌هاباد هیچ هه‌واڵیك له‌به‌رده‌ست دا نییه. به پێى راپۆرتى كه‌مپه‌ینى داكۆكى له زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى، رۆژى یه‌كشه‌مه ١٢ى خهزهڵوهرى ١٣٩٢ ، ئامانج پهرویزى براى زیندانى سیاسی كوردى مه‌حكووم به ئیعدام ئارمان پهرویزى له شارى مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئهمنیهیتیهكانهوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ هه‌واڵێك له‌شوێنى راگرتنى نییه. جبَگهى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه ئارمان پهرویزى كۆتاییه‌كانى سیاڵى رابردوو له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى چه‌كداره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به تۆمه‌تى كرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و هاوكارى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان به ئیعدام مه‌حكووم كرا.
فشاری هێزه نیزامییه‌كان بۆسه‌ر هاووڵاتییانی كورد رووی له زیادبوون كردووه
هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له ناوچه‌كانی سه‌ربه ئوستانی كرماشان، به شێوه‌یه‌كی به‌رین ده‌زگا و دیشی ماهواره‌ی هاووڵاتیانیان كۆ كرده‌وه. به‌پێی راپۆتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سهرهله به‌یانیی ئهمرِۆ شه‌ممه رێكه‌وتی ٩ی سه‌رماوه‌ز هێزه نیزامییه‌كان له شاره‌كانی پاوه، شمشێر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌یان ده‌زگا و دیشی ماهواره‌ی هاوڵاتییانیان زه‌وت كرد. به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییانی شارۆچه‌كه‌ی شمشێر، هێزه نیـزامییهكان به‌بێ هه‌بوونی مۆڵه‌ت هاتوونه‌ته ماڵی هاووڵاتییان و هه‌موو ماڵه‌كانیان پشكنیووه، ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانیی لای هاووڵاتییان دروست كردووه.،بێ حورمه‌تی و سووكایه‌تی كردنی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، نارِهزایهتیی هاووڵاتیی لێكه‌وتۆته‌وه له ئه‌نجامدا شهرِ و تێكههچوون له‌نێوان هاووڵاتییان و هێزه نیزامییه‌كاندا هاته ئاراوه. هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران، وێرِای سووكایه‌تی كردن به هاووڵاتییانی گهرِهكی ته‌په‌ی مووسك له شاری مه‌ریوان، كۆمه‌ڵێك ده‌زگا و دیشی ماهواره‌ی هاووڵاتیانیان كۆ كردبوویه‌وه.
كچه خوێندكارێكی بۆكانی پاش دوو حه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ری چاره‌نووسی نارِوونه
خوش
ك و برایه‌كی بۆكانی پاش دوو حه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هه‌تا ئیستا چاره‌نووسیان به نارِوونیی ماوه‌ته‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئه‌فسانه بایزیدی خوێندكاری زانكۆی په‌یام نوور له شاری بۆكان كه هاورِێ له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌ناوی "شاهۆ بایزیدی" رێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران، پاش ٢ حه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ری، هیچ هه‌واڵێك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. بنه‌ماڵه‌ی بایزیدی له ماوه‌ی ئه‌و ٢ حه‌فته‌یه‌دا به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكانیان كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كان پێیان راگه‌یاندوون كه رۆڵه‌كانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد راگوێزراون. سهرهرِای ئه‌وه‌ی كه كه‌سووكاری ئه‌فسانه و شاهۆ بایزدی سه‌ردانی ئیتلاعاتی شاری مه‌هابادیشیان كردووه، هێزه ئیتلاعاتییهكانی مه‌هاباد بێ ئاگایی خۆیان له چاره‌نووسی ئه‌فسانه و شاهۆ بایزیدی دهربرِیوه.
بارودۆخى قه‌یراناویی ئابوورى رژیمى ئێران
له كاتێكدا كه ئابوورى ئێران به هۆى گه‌نده‌ڵى و به‌رێوه‌به‌ریی هه‌ڵه‌ى رژیمى ئێران ده‌ناڵێنێ، چین و توێژه‌كانى هه‌ژار به هۆى كه‌مبوون
ى پووڵ و خواردن و گرانى وزه له ژێر فشارێكى توند و قورس دان. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه رژیمى ئێران به میلیارد دۆلار پووڵ و نه‌وتى له‌ماوه‌ى ٣ ساڵى رابردوو داوه به رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د. رۆژنامه‌ى ئاسۆ شێتد پرێس له راپۆرتێكدا ده‌نووسێ: هه‌لاوسان له ئێران نزیك به ٣٥ له‌سه‌ده ونرخى كه‌ل و په‌لیش هه‌تا دێ به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ. بێكارى به ره‌سمى ١٣ له‌سه‌ده و كارناسانیش باس له زیاتر بوونى ئه‌و رێژه‌یه ده‌كه‌ن و نرخى زۆربه‌ى كه‌ل و په‌له سه‌ره‌كیه‌كانى وه‌ك خورادن له كرینى خه‌ڵكى هه‌ژار نایه‌ن و ئه‌وه‌ش نارهزاییهتیهكانى به‌رزتر كردۆته‌وه.
ده‌وڵه‌تى ئاڵمان شه‌پۆڵى نوێى ئیعدامهكانى له ئێران مهحكوو كرد
ده‌وڵه‌تى
ئاڵمان زۆربوونى ئیعدامهكانى له ئێران مه‌حكووم كرد. به‌رپرسی ده‌فته‌رى چاودێرى به‌سه‌ر كاروبارى مافى مرۆڤى ده‌وڵه‌تى ئاڵمانى له راپۆرتێكى ره‌سمى دا ، پێشێلكارییه‌كانى مافى رۆڤى له ئێران به توندى مه‌حكووم كرد و رایگه‌یاند: له كاتى هاتنه سه‌ر كراى حه‌سه‌ن رۆحانى تا ئێستا ٢٠٠ كه‌س ئیعدام كراون. ناوبراو ووتى هه‌روه‌ها ژماره‌ى ئیعدامه‌كان له ئێران له‌مساڵدا ٤٠٠ كه‌س بووه كه به‌شێكیان له شوێنه گشتیه‌كان به‌رێوه چوون.
رێكه‌وتنى ژێنۆ: سه‌رۆك وه‌زیرى بریتانیا له لاى ئیسرائیل ده‌مێنیننه‌وه
سه‌رۆك وه
زیرى بریتانیا له په‌یامێكدا دڵنیایی به ئیسرائیلیه‌كان داوه كه له لایان ده‌مێننه‌وه و فشاره‌كان بۆسه‌ر رژیمى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێ. ده‌یوید كامێرۆن سه‌رۆك وه‌زیرى بریتانیا رۆژى هه‌ینى دڵنیایی داوه به ئیسرائیلیه‌كان كه له‌نده‌ن به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر پاڵپشتیه‌كانى. ناوبراو ده‌لێ: من هه‌ست به‌و مه‌ترسیه‌ى كه له لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه بهرهووى ئیسرائیل ده‌كرێته‌وه ده‌كه‌م. بێنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرى به توندى رێكه‌وتنى ژێنۆى داوه‌ته به‌ر ره‌خنه و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى به ههڵهیێكى مێژوویی زانیوه.
پرێز: رژیمى تاران دروست كردنى مووشه‌كى دوورهاوێژ رابگرێ
سه‌رۆك كۆ
مارى ئیسرائیل پێشنیارى به رژیمى ئێران داوه كه ده‌ست له دروست كردنى مووشه‌كى دوورهاوێژ هه‌ڵبگرێ. پرێز له قسه‌كردنێكدا له مێكزیكۆ سیتى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ندامانى مه‌جلیسى سه‌ناى مه‌كزیك ووتى: من رژیمى ئێران بانگ ده‌كه‌م بۆ راگرتنى ترۆریسم و به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی و گه‌لاڵه‌ى دروست كردنى مووشه‌كى دوورهاوێژ. ناوبراو ووتى: كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ناتوانێ رژیمى ئێران به بوونى چه‌كى ناوكه‌یی قبووڵ بكات، چوونكه هیچ وولاتێك ههرِهشه نییه بۆ سه‌ر ئێران
ته‌حریمى نه‌وتى: رژیمى ئێران نیگه‌رانى مانه‌وه‌یه‌تى
به پێى راپۆرتى رادیۆ فه‌ردا، هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز له نوێترین راپۆرتى خۆیدا سه‌باره‌ت به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى ئێران نوو
سیوهیهتى كه گرینگ‌ترین هاوبه‌شه‌كانى ئاسایی رژیمى ئاخوندى كرینى نه‌وتیان له‌مساڵدا تا ١٥ له‌سه‌د كه‌م كردۆته‌وه. ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌نووسێ: كه‌مبوونه‌وه‌ى توندى داهاتى نه‌وتیی ئێران له په‌نا هه‌لاوسانى ٦٠ له‌سه‌دى و نرخى سه‌رووى بێكارى كێشه‌ى جیددى بۆ رژیمى ئێران دروست كردووه.
ته‌حریمى سه‌رله‌نوێى شیركه‌تى كهشتیرانى و ١٥ شیركه‌تى دیكه
شۆراى ی
هكێتى ئورووپا شیركه‌ته‌كانى كهشتیرَانى رژیمى ئێران و ١٥ شیركه‌تى دیكه‌ى كه توانیبوویان حوكمى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ته‌حریمى خۆیان له یه‌كێتى ئورووپا وه‌ربگرن دووباره بخرێنه ناو لیستى تهحریمهكانهوه. پێشتر دادگاى گشتى ته‌حریمى ئه‌و شیركه‌تانه‌ى ناقانوونى زانیبوو به‌لام یه‌كێتى ئورووپا به بێ گهرِانهوه بۆ دادگایی ئیستیناف ئه‌و شیركهتانهیان خستۆته ناو لیستى تهحریمهكانهوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: له چوار مانگی رابوردودا ٩٠٠٠ كه‌س له عێراق كوژراوه
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له مانگی ته‌موزه‌وه تا تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ٩ هه‌زار مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی هێز
ه ئه‌منیه‌كانی عێراق كوژراون. نیكۆلای میلادینۆڤ، سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ئهمرِۆ هه‌ینی له راپۆرتێكدا كه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نوسیوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ژماره‌ی كوژراوان له مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به ٩٠٠٠ كه‌س و برینداره‌كان به هه‌زاره‌ها كه‌س له مانگی ته‌موزه‌وه تا تشرینی یه‌كه‌می رابوردو مه‌زه‌نده ده‌كات. سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌و راپۆرته‌دا ده‌ڵێت:"تیرۆر له عێراق گاڵته‌ی پێناكرێت و .. چه‌ندین گروپی چه‌كدار هه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی خۆیان بسه‌پێنن".