حوكمى ئیعدامى ٤ زیندانى سیاسى كورد
دادگاى رژیمى ئێران به سه‌رۆكایه‌تى قازى مه‌حمه‌د موقه‌یسه حوكمى ئیعدامى سێ كه‌سى تر له زیندانیانى سیاسى
كوردى په‌سه‌ند كرد . ناوى ئه‌و سێ زیندانیه ،كه‌یوان موئمنى فه‌رد ، فه‌رهاد هونه‌ر جوو ، ئه‌بوبه‌كر و شاهۆ ئیبراهیمى یه كه له به‌هارى ساڵى ١٣٨٩ دا ده‌ست به سه‌ر كرابوون و له شوعبه‌ى ٢٨ ى دادگاى ئینقهلابى رژیم به ئیعدام مه‌حكوم كران . ئه‌و حوكمه رۆژى پێنچ شه‌ممه ٧ ى سه‌رماوه‌ز به وه‌كیلى په‌روه‌نده‌ى ناوبراوان عه‌بدولعه‌زیم سابتى راگه‌ێندرا. جێى ئاماژه‌یه تومه‌تى ئه‌و سێ زیندانیه كرده‌وه دژ به ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و په‌یوه‌ندى به گروپهكانى سه‌له‌فى یه كه ئه‌و ٤ زیندانیه ئه‌و تومهتهیان ره‌د كردوتهوه .
هێزه ئیتلاعاتییه‌كان لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵه‌ی سه‌قزییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
له‌درێژه‌ی د
ه‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، لاوێكی سه‌قزی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله به‌یانیی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌ز كوورش ئه‌میری ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا. هیزه ئه‌منییه‌كان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كوورش ئه‌میریدا، ناوبراویان داوه‌ته به‌ر لێدان كه به شێوه‌یه‌ك هه‌موو ده‌م و لووتی له خوێن هه‌ڵكشاوه. هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كوورش ئه‌میری، كورِی حه‌سه‌ن و دانێشتووی گهرِهكی سیلۆی شاری سه‌قز، نه‌زانراوه. له رۆژانی رابردووش‌دا سێ هاووڵاتیی سه‌قزی به‌ناوه‌كانی كامیل شه‌ریفزاده، غه‌ریب شه‌ریفزاده و عیرفان مه‌جیدی سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری مه‌حكووم كران.
هاووڵاتییه‌كی بۆكانی به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له‌حیزبه كوردییه‌كان دادگایی كرا
هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بۆكان كه به دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كراوه، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر "گوڵ حوسێنی" دادگایی كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ رۆژی دوو
شه‌ممه رێكه‌وتی ١١ی سه‌رماوه‌ز خالید كهیهانیراد خه‌ڵكی گوندی "كویل ئاباد"ی سه‌ربه شاری بۆكان به‌تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزیستیۆنی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئیران، له‌دادگای ئه‌و شاره‌دا و به سه‌ر لێرسینه‌وه‌ی لێكرا. خالید كه‌یهانی رێكه‌وتی ٢٠ی پووشپهرِی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش ١٨ رۆژ راگیران له ئیتلاعات، به دانانی بارمته‌یه‌كی ٣٠ میلیۆن ته‌مه‌نی به‌شێوه‌ی كاتی له‌زیندان ئازاد كرا. خالید كهیهانیراد هاورِێ له‌گه‌ڵ پاریزهرهكهی "بێهرووز كیا" له دادگای بۆكان ئاماده بووه و برِیاره له رۆژانی دادهاتوودا حوكمه‌كه‌ی پێ رابگه‌یه‌ندرێت.
ئێران له ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهاندایه
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی (٢٠١٣)، سه‌باره‌ت بهرِێژهی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا ئێران له
كۆی (١٧٥) وڵات له پله‌ی (١٤٤)هكهمیندایه لهرِوی شه‌فافیه‌ته‌وه و به‌وه‌ش له پله‌ی چوارده‌ى وڵاتانی گه‌نده‌ڵدایه. راپۆرته‌كه (١٧٧) وڵاتی ریزبهندكردوه لهرِوی گه‌نده‌ڵییه‌وه له كه‌رتی گشتیدا و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش دانیمارك و نیوزله‌ندا كه‌مترین گه‌نده‌ڵیان تێدایه و له پله‌ی یه‌كه‌مدان و فینله‌ندا و سویدیش له پله‌ی سێیه‌مدان كه‌مترین گه‌نده‌ڵیان تێدایه و نه‌رویجیش له پله‌ی پێنجه‌مدایه و سۆماڵیش گهندهڵنرین وڵاتی جیهانه.رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری ئه‌وه‌شیداوه كه سێ-یه‌كی وڵاتانی جیهان ده‌چنه بازنه‌ی وڵاتانی گه‌نده‌ڵه‌وه و كه ئه‌وه‌ش ههرِهشه له ئابوری جیهان ده‌كات و مه‌ترسی هه‌ژاری زیاتر ده‌كات. هه‌روه‌ك (٦٩%)ی وڵاتانیش كه‌متر له (٥٠) خاڵیان وه‌رگرتوه له بواری گه‌نده‌ڵیدا و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ فراوانبونی بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی.
یه
كێتى ئورووپا هاتنى به‌له‌مه بارههڵگهرهكانى رژیمى ئێرانى دووباره قه‌ده‌غه كرد محه‌ممه‌دحوسێن داجمهرد به‌رێوه‌به‌رى گشتى شیركه‌تى كه‌شتى رانى رژیمى ئێران به هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیسنا وێراى راگه‌یاندنى ئه‌و هه‌واڵه ووتى ، به په‌سه‌ند كردنه گه‌مارۆى نوێى یه‌كێتى ئورووپا گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى ئێران له‌پێوه‌ند به پیشه‌سازیی پێترۆشیمى ، نه‌وت ، و ماشین قه‌ده‌غه كرده‌وه
ئاشكرا كردنى به‌ڵگه‌ى ده‌ست تێدابوونى قاسم سولیمانى له ئورگانهكانى نیزامى عێراق
تهلهفیزی
ۆنى ئه‌لته‌غیر رایگه‌یاند له بهڵگهیێكى نههێنیدا كه كۆمسیۆنى ئه‌منیه‌ت و دیفاعى مه‌جلیس ئاشكراى كردووه ، ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه رژیمى ئێران دژى گۆرِانى ئه‌و فه‌رمانده عێراقیانه‌یه كه له په‌روه‌نده‌ى ئه‌منیه‌تى شكستیان خواردووه . سهرچاوهێك له‌و كۆمسیۆنه ووتى كه ئه‌و فه‌رمانده‌یانه له وهزارهتخانهى دیفاع و په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌ویان له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانى فه‌رمانده‌ى سپاى قودس هه‌یه .
عه‌ربستان سه‌فه‌رى باڵوێزى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى بو ئه‌و وه‌ڵاته قه‌بوڵ نه‌كرد
به پێى ه
هواڵدهرى رژیمى ئێران ،له گه‌رانه‌وه‌ى وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆتایى سه‌فه‌رى دوو رۆژه بۆ سێ وه‌ڵاتى كویت ، عه‌مان و قه‌ته‌ر مه‌حمه‌د جه‌وادى زه‌ریف رایگه‌یاند كه تا ئێستا كاتى چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ عه‌ربستان دیارى نه‌كراوه . ئه‌وه‌ش له كاتێكدا ده‌وترێ كه عه‌ربستان سه‌فه‌رى وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى ئێرانى بۆ ریاز قه‌بوڵ نه‌كردووه . جێى ئاماژه‌یه ناوبراو ده‌یهه‌وێ كۆتایى به ساردبوونى په‌یوه‌ندى نێوان رژیمى ئێران و وهڵاتانى ئه‌ندامى شۆرِاى هاوكارى كه‌نداوى فارس بێنێ . میدل ئیست ئانلاین له زمان سه‌رچاوه‌ێكى نیزیك به شۆرِاى هاوكارى كه‌نداوى فارس نووسى ، چۆن رژیمى ئێران بیر له چاره‌سه‌ربوونى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ عه‌ربستان ده‌كاته‌وه له كاتێك دا له راگهێندراوهكانى خۆیاندا به ته‌شه‌ر ئێمه به خانه‌دانى ئالى سه‌عودیه بانگ ده‌كه‌ن .
كه‌یهانى خامنه‌یى : ههرِهشهى ترۆریستى له پشتیوانانى شۆرِشى سوریا كرد
كه‌یهان
ى خامنه‌یى نووسى : پێش ئه‌و قه‌یرانه ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌سیجیش له خاكى سوریا نه‌بووه له كتێكدا ئهمرو ژماره‌یان له ١٠٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ر بووه . ووتیشى ئه‌وه نیه كه عێراقیه‌كانیش له‌و رۆژانه‌دا هێزى تازه‌یان ناردۆته گۆرِهپانى سوریا بۆ شهر . نووسیشى به گۆرِانكارییهكان له سوریا شۆرِشێكى نوێ له وه‌ڵاتى ئێران هاته دى . له‌وه به دواییه عه‌ره‌بستان ، قه‌ته‌ر ، تركیا ، فرانسا ، بریتانیا و ئه‌مریكا و باقى وه‌ڵاتان پێویسته هه‌ر شه‌وێكى بیر له ته‌قینه‌وه له شوێنى هه‌ست یار له پێتهختهكانى خویان بكه‌نه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ى كه خۆیان مه‌شق و راهێنانیان كردوون و له بوارى نیزامى ته‌یاریان كردوون
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان؛ به‌شار ئه‌سه‌د تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه
به‌پێی راپۆرتێكی نوێی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رۆكی ئێستای سوریا تۆمه‌تباره به تاوانی جه‌نگ و دژه مرۆڤایه‌تی له‌و وڵاته.
نافی بیلای
، وته‌بێژی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌م جار‌و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ست نوسینگه‌كه‌یان كه‌وتوه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی له سوریا. بیلای، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه نوسینگه‌كه‌یان لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له سوریا پێكهێناوه و تا ئێستا برِێكی زۆر له پێشێلكاری تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی تۆمار كراوه ، به‌شێكی زۆر گه‌وره له‌و تاوانانه له ئاستی كه‌سه باڵاكانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستان و كه سه‌رۆكی سوریاش ده‌گرێته‌وه. له مانگی ئاداری ساڵی (٢٠١١) وه به هۆی شۆرِشی سوریاوه زیاتر له (١٢٠) هه‌زار هاوڵاتی بونه‌ته قوربانی كه له ناویاندا نزیكه‌ی (١٣) هه‌زار منداڵ هه‌یه و نزیكه‌ی (٤) ملیۆنی دیكه‌ش ئاواره بون.
بهرِێوهبهرایهتی كاتی رۆژئاوای كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێت
ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری بهرِێوهبهرایهتی كاتی له رۆژئاوای كوردستان له دوه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا چه‌ند برِیارێكی نوێ ده‌رده‌كات و ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاتی ببێته بهرِێوهبهرایهتی خۆبهرِێوهبهری دیموكراتی. هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له
(٣) هه‌رێمی كانتۆن ده‌سته‌ی چاودێری و برِیاردانی پرۆژه دامه‌زرا . ئه‌نجومه‌نی گشتی هاوبه‌شی بهرِێوهبهراتی كاتی له‌رۆژئاوای كوردستان له رۆژی ١٢ی تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی رۆژئاوا له (٥٨) كه‌س دامه‌زراو دوێنێش دوه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌قامیشلۆ به به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌نجامدا.هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌داو وه‌ك فورات نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پێشنیاری كۆمیته‌ی چاودێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاتی رۆژئاوای كوردستان برِیار درا به گۆرِینی ناوی بهرِێوهبهرایهتی كاتی بۆ (خۆ بهرِێوهبهرایهتی)، هه‌روه‌ها بهرێوهبهراتییهكه له‌سه‌ر بناغه‌ی (٣) هه‌رێمی كانتۆن وه‌ك عه‌فرین، كۆبانێ و جزیره داده‌مه‌زرێت و هه‌ر یه‌كێك له‌و هه‌رێمانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ خۆی بهرِێوهدهبات و بهرِێوهبهری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت . جگه له‌و دو برِیاره، ناوی ئه‌نجومه‌نی گشتی هاوبه‌شی رۆژئاوای كوردستان بۆ "ئه‌نجومه‌نی بونیادنان و چاودێری یاساكان" دهگۆرِێت و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌هه‌مانكاتدا ناوه‌ندی برِیاردانه، برِیاری چواره‌م و كۆتایش، ناوی كۆمیته‌ی چاودێری پرۆژه‌ی به‌رێوه‌به‌راتی كاتی بۆ (ده‌سته‌ی چاودێری و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بهرِێوهبهرایهتی) دهگۆرِدرێت، ئه‌م ده‌سته‌یه هاوكات راوه‌سته له‌سه‌ر پرۆژه‌ی كار ده‌كات و برِیارهكانی ئه‌نجومه‌نیش جێبه‌جێ ده‌كات.