پیاوێكی ٦٥ ساڵه‌ی شنۆیی به‌هۆی هه‌ژاری كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
پیاوێكی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵه‌ی كوردی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌هۆی هه‌ژار و ده‌ستكورتییه‌وه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێ
ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ سه‌رله به‌یانیی ئهمرِۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١٣ی سه‌رماوه‌ز هاووڵاتییه‌كی كوردی دانێشتووی گهرِهكی ٤٠ میتریی سه‌یداوێی شاری شنۆ به‌ناوی "قادر ته‌ها" له شوێنێك به‌ناوی پردی بازارِێ هه‌وڵی خۆكوژی داوه و له ئه‌نجامدا بۆته هۆی گیان دانی. قادر ته‌ها بێ كه‌سوكار بووه و ته‌نیا به‌هۆی هه‌ژاری و بێ كهسوكاریهیوه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه. هه‌تا یاسایه‌كی شیاو بۆ پشتیوانی له به‌ساڵاچووان له‌وڵاتی ئێران بوونی نییه، ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه هه‌نووكه له وڵاتی ئێران ٦ ملیۆن هاووڵاتیی به‌ساڵاچووی سه‌روو ٦٥ ساڵ بوونی هه‌یه.
هێزه نیزامییه‌كان زیاتر له ١٠٠ سه‌ر هێستری كۆڵبه‌رانیان كوشت
زیاتر له ١٠٠ سه‌ر هێستری كاسبكاران به ده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی سه‌لاس و باوه‌جانی، به‌كوشت چوون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له نێوان گونده‌كانی "ساكان و نگره"ی سه‌ربه سه‌لاس و باوه‌جانی وێرِای سووتاندنی شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی كۆڵبه‌ران، زیاتر له ١٠٠ سه‌ر هێستری كۆڵبه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یان كوشت و ئاگریشیان تێبه‌ردان. هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزیی "پاسگای قاڵیچه" ده‌ستیان به‌سه‌ر تێكرِای كه‌لوپه‌لی ئه‌و كۆڵبهرانیشدا گرتووه.
جى كارنى : رژیمى ئێران هه‌روا له ژێر فشار دایه
وته‌بێژى كۆشكى سپى ووتى ، پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى گه‌مارۆكانى ئێمه دژ به رژیمى ئێران وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و ئه‌و رژیمه
ش هه‌روا له ژێر فشار داده‌بێ. زۆربه‌ى رێبه‌رانى سه‌ناى ئه‌مریكا خوازیارى سه‌پاندنى گه‌مارۆى نوێ دژ به‌و وه‌ڵاته‌ن تا وه‌ك ئههرومێك به مه‌به‌ستى فشارخستنه سه‌ر رژیمى ئێران له ووتووێژه‌كان كه‌ڵكى لێ وه‌ر بگرن . هه‌روه‌ها ناوبراو ووتى ، گه‌مارۆى تازه یارمه‌تى ده‌ر نابێ له ووتووێژهكاندا .
تام ریچ : پێویسته پاراستنى نه‌یارانى رژیم ئێران له عێراق دابین بكرێ
تام ریچ یه
كه‌م وه‌زیرى ئه‌منیه‌تى ناوخۆى ئه‌مریكا له بابه‌تێكى له فاكس نیوز له ژێر ناوى نابێ ئه‌مریكا به‌ڵێنى خۆى سه‌باره‌ت به پاراستنى نه‌یارانى ئێران له عێراق له‌بیر بكا " نووسى ، دواى كۆشتنى زیاتر له ٥٠ كه‌س له كۆشتارێكى بێ به‌زه‌ییانه و سه‌ره‌رۆیانه‌دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق زیاتر له سێ مانگه كه سه‌دان كه‌س له نه‌یارانى ئێرانى به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به رفاندنى ٧ كه‌س له دانیشتووانى ئه‌شره‌ف له خواردن مانیان گرت .ئه‌وان خوازیارن كه وهڵاتانى جیهان سه‌رنج بده‌نه كرده‌وه‌كانى مالیكى كه به فه‌رمانى گه‌وره‌كانیان كه رژیمى ئێرانه به‌رێوه ده‌چێ .
چاره‌سه‌رى گه‌مارۆى لكێندراو به په‌سه‌ندى كرده‌وه‌ى ئاژانس
ووته‌بێژى كاترین ئه‌شتون ووتى ، چاره‌سه‌رى گه‌مارۆكان دژ به رژیمى ئێران دواى ئه‌و دێته دى كه ئاژانسى نێو نه‌ته‌وه‌ى وز
هى ناوكهیى كرده‌وه‌ى ئه‌و رژیمه له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنى ژێنۆ په‌سه‌ند بكا . به پێى هه‌واڵى ئه‌فكار نیوز ، مایكێڵ مان ووته‌بێژى كاترین ئه‌شتۆن له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره كه ئایا روونه له ئاست به‌رنامه‌ى كرده‌وه‌ى هاوبه‌ش ، هه‌ر دوو لا به چ كردهوێك ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و چۆن دچێته پێش ؟ ووتى ، روونه كه پێویسته له‌و بواره‌وه ووتووێژ بكرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ روو بدا ئه‌وه‌یه كه رژیمى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و خالانه‌ى كه له ژێنۆ رێكه‌وتنى له سه‌ر كرا ده‌بێ به‌رێوه ببات ئه‌و كرده‌وه‌ش له ژێر چاودێرى ئاژانس دا به‌رێوه بچێ و له لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه‌وه په‌سه‌ند بكرێ ، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوى یه‌كه‌مه و دواى ئه‌وه‌ى كه په‌سه‌ند كرا و ئاژانس ئه‌و په‌سه‌ندى بۆ ئێمه نارد ئه‌و جار ئێمه ده‌بێ له ئاست ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى كه كردوومانه هه‌نگاو بنێین .
نه‌سروڵلا : عه‌ره‌بستان له پشت ته‌قینه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى رژیمى ئێران له به‌یروت بووه
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا سه‌ركرده‌ى حیزبۆڵڵاى لوبنان سێ شه‌ممه له قسه‌كانیدا ووتى ، عه‌ره‌بستان له پشت ته‌قینه‌و
هى به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ى رژیمى ئێران له به‌یروت بووه . ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر باڵوێزى ئێران له به‌یروت ، ئیسرائیلى به ده‌ست تێدا بوون له‌و ته‌قینه‌وه تۆمه‌ت بار كردبوو. ناوبراو ووتى كێشه‌ى عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌یه كه وه‌ك دژمن له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كا. ئه‌و سه‌ركرده‌یه جارێكى تر به‌شدارى هێزه‌كانى حیزبوڵڵاى له خاكى سوریا په‌سه‌ند كرد و ووتى ، به‌شداربوونى ئێمه له سوریا تایبه‌ته به ده‌مێشق ، حه‌مس ، و ناوچه‌كانى هاو سنوور له‌گه‌ڵ لوبنان .
په‌كه‌كه مۆڵه‌تی تا به‌هار ده‌داته توركیا
پارتی كرێكارانی كوردستان سێ مه‌رج ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ به‌رده‌وامی قۆناغی چاره‌سه‌ری و مۆڵه‌تی تاوه‌كو به‌هاری داهاتوش داده‌نێت بۆ حكومه‌تی توركیا كه هه‌نگاو بنێت'. جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له وت
ووێژێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گۆرِانكارییهك هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و گۆرِانكارییهش ده‌كات، تهڤگهرهكهمانه كه هێڵی سێیه‌می پێشخستوه. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێ و رێبازی نیشاندا. ئه‌و قه‌یرانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاستیش ته‌نیا به پارادیگمای ئۆجه‌لان به چاره‌سه‌ری ماییندهی ده‌گات. بایك، سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شهرِ و وتی "چه‌ندین جار ئه‌په‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه رونهدهن، ده‌بێت ئه‌كه‌په له‌لایه‌ن گفتوگۆ و دیداره‌كاندا هه‌نگاو بنێت ئه‌و سێ مه‌رجه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وانیش هه‌لومه‌رجه‌كانی ئۆجه‌لان بگۆرِدرێت. ده‌ستوری بنهرِهتی نوێ ئاماده بكرێت و سێیه‌میش ده‌بێت لایه‌نی كۆمیسیۆنی چاو‌دێر دابمه‌زرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌كرا واته قۆناغه‌كه تێكچوه". بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ خاڵه‌ش واده‌یه‌كی دیاریكرد‌و وتی "تا به‌هار كات و مۆڵه‌تمان به ده‌وڵه‌ت داوه كه هه‌نگاو بنێت''.
بۆچی ئافره‌تان ده‌توانن له یه‌ك كاتدا چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌ن؟
مێشكی ژنان زیاتر ئاڵۆزه له مێشكی پیاوان و ئه‌وه‌ش واده‌كات توانی چه‌ند كارێكی جیاوازی هه‌بێت له‌یه‌ك كاتدا. ژماره‌یه‌ك زانا به وێنه‌گرتنی مێشكی كچان و كورِانی گه‌نج به به‌كارهێنانی شه‌پۆلی موگناتیشی بۆیان رونبوه‌ته‌وه كه جیاوازی
هه‌یه له‌نێوان مێشكی ئافره‌ت و پیاواندا، به‌پێی ئه‌و جیاوازیانه‌ش ئه‌و وته‌یه‌یان بۆ پشترِاست بوه‌ته‌وه كه ئافره‌تان ده‌توانن له یه‌ك كاتدا چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌ن. به‌پێی ئه‌و ده‌ركه‌وتانه دیزاینی (شێوه‌ی) مێشكی پیاو بۆئه‌وه گونجاوه یه‌ك كار بكات له‌كاتێكی دیاریكراودا وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه یان ئاماده‌كردنی ژه‌مێك خۆراك، به‌ڵام مێشكی ژنان بۆ ئه‌وه‌ش گونجاوه جیاواز له پیاوان له یه‌ك كاتدا چه‌ند كارێك بكات، ئه‌وه‌ش دوای تاقیكردنه‌وه و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر (٩٤٩) كورِ و كچ كه گه‌وره‌ترین توێژنه‌وه‌ی له‌وجۆره‌یه به‌و قه‌باره‌یه كرابێت. هه‌روه‌ك نه‌خشه‌كانی مێشكی ئافره‌تان زیاتر به‌یه‌كگه‌یاندنی به‌شی راست و چه‌پی تێدایه، به‌ڵام مێشكی پیاو چالاكیه‌كانی له به‌شێكدا چرِبوهتهوه به‌تایبه‌ت له ناوهرِاستی مێشكدا كه رۆڵی هه‌یه به‌سه‌ر توانای جوڵه كردن‌دا.