پانتایی گۆلى ورمێ ١٢٣ كیلۆمه‌ترى چوارگۆشه كه‌مى كردووه له چاو ساڵى رابردوو
جێگر
ى شیركه‌تى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى ئێران رایگه‌یاند: پانتایی گۆلى ورمێ ١٢٣ كیلۆمه‌ترى چوارگۆشه كه‌متر له ساڵى رابردوویه. ناوبراو زیادى كرد: پانتایی گۆلى ورمێ سه‌باره‌ت به خوولى درێژهماوهى ٤٥ ساڵه‌ش ١٧٠٠ كیلۆمه‌ترى چوار گۆشه كه‌م بۆته‌وه.
پشتیوانى كر
دنى سه‌ناتۆر رابێرت مه‌نندز له زیاد بوونى گه‌مارۆكان سه‌ناتۆر مه‌نندز سه‌رۆكى كومیته‌ى په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له گه‌مارۆكانى دژ به رژیمى ئێران پشتیوانى كرد .ناوبراو له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رایلكه‌ى ته‌له‌فیزیۆنى سى بى ئه‌ى ووتى ، مه‌ل كه‌چ نه‌بوون به به‌ڵێنه‌كان و بهرێوهنهبردنى رێكه‌وتنانه‌ى ژێنۆ له لایه‌ن رژیمى ئێران به ماناى سه‌پاندنى گه‌مارۆى زیاتر دژ به‌و رژیمه‌یه .
له سێداره دانى زیندانیه‌ك له زیندانى گه‌چساران و دوو زیندانى تر له زیندانى زاهیدان
رژیمى ئێران سه‌ر له به‌یانى رۆژى پێنچ شه‌ممه ١٤ ى سه‌رماوه‌ز زیندانیهكى له زیندانى ناوه‌ندى گه‌چساران و دوو زیندانى تر‌ى له زیندانى زاهیدان له سێداره‌دا .
نیگه‌رانى قانون دانه‌رانى ئه‌مریكا له زهرفیهتى پاڵاوتهكردن له لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه
نۆێنه‌ران
ى دیموكرات ئه‌لیوت ئه‌نگێل ئه‌ندامى باڵاى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیسى نۆێنه‌رانى ئه‌مریكا دواى كۆبوونه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ى نۆێنه‌ران له‌گه‌ڵ وێندى شێرمێن جێگرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ووتى ، به‌رده‌وام بوونى پاڵاوتهكردنى رژیمى ئێران سه‌داقه‌ت و راستى ئه‌و رژیمه بۆ من ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه . هه‌واڵده‌رى رویتێرز به راگه‌یاندنى ئه‌و هه‌واڵه ووتى ، قانون دانه‌رانى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به زهرفیهتى پاڵاوته كردن له لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه نیگه‌رانن و ئه‌و نیگه‌رانیه‌ش ده‌رى ده‌خا، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه قانونگووزارانى مه‌جلیس و نۆێنه‌ران رازى بن كه گه‌مارۆى نۆێ له ساڵى داهاتووى زایینى بێته ئاراوه .
مه‌رجى عه‌ره‌بستان بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران
رۆژنامهێك
ى عه‌ره‌بى چاپى له‌نده‌ن له زمان سهرچاویهَكى ئاگا نووسى ، عه‌ره‌بستان به پارێزه‌وه په‌یامى به‌رده‌وام له لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و وه‌ڵاته له‌گه‌ڵ عه‌ربستان وه‌رده‌گرێ . به پێى هه‌واڵى سایتى عه‌سرى ئێران رۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌رب چاپى له‌نده‌ن له‌و بواره‌وه نووسى ، ریاز بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران كومه‌ڵه مه‌رجێكى هێناوه‌ته به‌ر باس كه یه‌ك له‌وان ، ده‌ست تێوه‌ردانى رژیمى ئێران له كاروبارى ناوخۆى وهڵاتانى باشوور و كه‌نداوى فارس و برینى پشتیۆانى ئه‌و رژیمه له رژیمى سوریایه.
نێلسۆن ماندێلا كۆچی دوایی كرد
جاكوب زوما سه‌رۆكی باشوری ئه‌فریقا مردنی نێلسۆن ماندێلای له ته‌مه‌می ٩٥ ساڵیدا راگه‌یاند. له چه‌ند مانگی رابردوودا باری ته‌ندرو
ستی نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆكی پێشووی باشووری ئه‌فریقا و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی تێكچوو، به مه‌ترسیدار وه‌سف كرا، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بریتۆریا كرا و چاره‌سه‌ری هه‌وركردنی درێژخایه‌نی سییه‌كانی وه‌رگرت، ئێواره‌ی رۆژی پێنچ شه‌ممه جاكوب زوما سه‌رۆكی باشوری ئه‌فریقا مردنی نێلسۆن ماندێلای راگه‌یاند له ته‌مه‌می ٩٥ ساڵیدا. ماندیلا ساڵی ١٩٩٤ دا بووبه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی رِهشپێستی ئه‌فریقای باشوور، دوای ئه‌وه‌ی ٢٧ ساڵی له زینداندا به‌سه‌ربرد وه‌كو سزایه‌ك بۆ خه‌باتی ئه‌و له‌دژی فهرمانرِهوایی جیاكاری رِهگهزی له‌و وڵاته.ماندێلا به‌هۆی رِۆڵی دیاری له دژایه‌تیكردنی رِهگهزپهرستی، خه‌ڵاتی (نۆبڵ)ی بۆ ئاشتی پێبه‌خشرا. له ساڵی ١٩٨٥دا پێشنیاری ئازادكردنی له‌زیندان خرایه به‌رده‌م ماندێلا، له‌به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی راگرتنی خه‌باتی چه‌كداری، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه، تا ١١ی شوباتی ١٩٩٠ له زینداندا مایه‌وه و له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمانی فریدریك ویلیا‌م دیكلارك سه‌رۆك كۆماری باشووری ئه‌فریقا كه راگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ئه‌نجومه‌نی ئه‌فریقای راگه‌یاند، ماندێلا ئازاد كرا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فریدریك دیكلارك له ساڵی ١٩٩٣ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێدرا. له ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٩ بووه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێستی باشووری ئه‌فریقا و له ماوه‌ی حوكمرِانیدا، ئه‌فریقای باشوور گۆرِانكارییهكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی له حوكمی كه‌مینه‌وه بۆ حوكمی زۆرینه.
تا ساڵی (٢٠٥٠)، (١٣٥) ملیۆن كه‌س توشی پیری پێشوه‌خته ده‌بن
زانایانی یه‌كێتی
نێوده‌وڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی زه‌هایمه‌ر ئاشكرایده‌كه‌ن، كه حكومه‌ته‌كانی جیهان گرنگی ناده‌ن به نه‌خۆشی پیربونی پێشوه‌خته كه له‌ئێستادا (٤٤) ملیۆن كه‌س پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت. به‌پێی دواین ئاماری ئه‌و یه‌كێتییه، له‌ئێستادا ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی پیری پێشوهختهبون، ژماره‌یان به (٤٤) ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و پێشبینیش ده‌كرێت تا ساڵی (٢٠٥٠) ژماره‌كه بگاته (١٣٥) ملیۆن توشبو. هه‌روه‌ك زاناكان ئه‌وه‌ش دهخهنهرِو، به‌به‌راورد به ساڵی (٢٠١٠)، به‌رێژه‌ی (١٧%) توشبوانی ئه‌و نه‌خۆشییه رویان له زیادبون كردوه. هه‌روه‌ها پێشبینیش ده‌كه‌ن، ساڵی (٢٠٥٠)، رێژه‌ی (٧٠%)ی توشبوانی نه‌خۆشی پیری پێشوه‌خته له وڵاته هه‌ژارنشینه‌كان بێت. ئه‌و نه‌خۆشییه كه تائێستا چاره‌سه‌رێكی بنهبرِی نیه، ده‌بێته هۆی زیادبونی رێژه‌ی پیره‌كان له جیهاندا و ئه‌گه‌ری توشبونیشیان به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زیاتره.
چه‌كداره‌كانی داعش (٥١) كورد له حه‌له‌ب دهرِفێنن
روانگه‌ی سوری بۆ
مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد: چه‌كداره‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام- داعش (٥١) هاوڵاتی كوردیان له حه‌له‌ب رفاندوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی روانگه‌ی سوری ئاشكرایكردوه، له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا چه‌كداره‌كانی گروپی توندرِهوی داعش، (٥١) هاوڵاتی كوردیان له شاری مونبج و گونده‌كانی ده‌روبه‌ری له پارێزگای حه‌له‌ب بۆ شوێنێكی نادیار رفاندوه و له‌ناو رفێندراوهكانیشدا ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ هه‌ن. سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند: رفاندنی ئه‌و هاوڵاتیانه، له‌به‌رده‌وامی شهرِی نێوان گروپه‌كه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) دایه، كه پێشتر یه‌په‌گه چه‌ندین ناوچه‌ی له‌و گروپه توندرِهوه پاككردوه‌ته‌وه دیارترینیان سه‌رێكانی و تهلكۆچهره، كه ده‌روازه‌ی سنوری یهعریبیهی نێوان عێراق و سوریاش ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچهیهوهوه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دایه. له مانگی ته‌موزی رابردوش ئه‌و گروپه توندرِهوه كه سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌ن (٢٠٠) هاوڵاتی كوردیان له شاره‌كانی ته‌لعه‌ران و ته‌لحاسڵ رفاند‌و دواتر ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ئازادكران و تائێستاش چاره‌نوسی زۆربه‌ی رفێنراوه‌كانی تر نادیاره.
پێنتاگۆن: پلانی قه‌ڵاچۆكردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی سوریا ٩٠ رِۆژی پێده‌چێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد پلانی قه‌ڵاچۆكردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی سوریا ٩٠ رۆژی پێده‌چێت. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پنتاگۆن ئاشكرایكردوون، بۆ مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكردووه به ئاماده‌ك
ردنی كهشتییهكو دوو كارگه‌ی گهرِۆكو برِیاره به‌سه‌دان تۆن مادده‌ی ژههراویو كوشنده‌یان له‌سه‌ر قهڵاچۆبكرێت. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاشكرایكرد، له بنكه‌ی سه‌ربازیی نۆرفۆلك له خۆرهه‌ڵاتی ڤێرجینیا كه‌شتییه‌ك كه درێژییه‌كه‌ی ٢٠٠ مه‌تر ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئاماده‌كردندایه، برِیاریشه قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه له مانگی نیشانی ٢٠١٤ دا ته‌واو ببێت. حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌ڵێت هه‌زارو ٢٩٠ تۆن چهكو مادده‌ی كیمیایی هه‌یه‌و برِیاره له ١٥٠ كۆنتێنه‌ردا ره‌وانه‌ی یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانی سوریا بكرێت‌و پاشان به چه‌ند كه‌شتییه‌ك ببرێنه به‌نده‌ره‌كانی چه‌ند وڵاتێك كه تائێستا ده‌ستنیشان نه‌كراون، هه‌ریه‌ك له دانیمارك‌و نه‌رویج به‌ڵێنیان داوه ئه‌و كه‌شتییانه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مادده كیمیاییانه ده‌گوازنه‌وه.