ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له‌ئارادایه
هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی چالاكی سیاسیی كورد له‌گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سنه له‌لایه‌ن پا
رێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ره‌ت كرایه‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، پارێزه‌ری حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی زیندانیی سیاسیی، ئیدیعای هێندێلهسهرچاوه هه‌واڵییه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی ناوبراوی به دوور له راستی زانی و ره‌تی كرده‌وه. خوشكی حه‌بیبوڵڵا له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكاندا هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی براكه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری له‌تیفی به هه‌واڵنێری كوردپای راگه‌یاند، "حوكمی له‌سێداره‌دانی حه‌بیب هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری بهرِێوهچوونی ئه‌و حوكمه‌ش له‌ئارادایه". ئه‌و پارێزه‌ره داوای له چالاكانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه هه‌وڵه‌كانیان به مه‌به‌ستی پێشگری لهبهرِێوهچوونی ئه‌و حوكمه بخه‌نه گهرِ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوشكی حه‌بیبوڵڵا له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكاندا هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی براكه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و راشیگه‌یاندووه:" حه‌بیب مه‌ترسیی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ره". حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوی له‌شاری سنه له‌دایك بووه و مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٨٦ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له‌شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆماوه‌ی ٤ مانگ له‌گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا بووه.
ده‌ست به سه‌ر كردنى چالاكوانێكى سووننى مه‌زهه‌ب
هاشم حو
سێن په‌ناهى چالاكوانى سووننى مه‌زهه‌ب دواى بانگهێشتنى بۆ دادگاى تایبه‌تى رۆحانیه‌ت ده‌ست به سه‌ر و گواسترایه‌وه بۆ به‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌وین . ناوبراو مودهرِرسى مهدرسهى زانسته ئاینینهكانى ئیمام بۆخارى سنه و به‌رێوبه‌رى ده‌فته‌رى مۆفتى و قازى شه‌رعى خه‌ڵكى كوردستان و ئه‌ندامى شۆرِاى مه‌كته‌بى قۆرئانى كوردستان بووه و رۆژى سێ شه‌ممه ١٢ى سه‌رماوه‌ز له بانگهێشتێك بۆ دادگاى تایبه‌تى رۆحانیه‌ت ده‌ست به سه‌ر كرا . ناوبراو له رێكه‌وتى ١٢ى خه‌رمانانى ساڵى رابردوش یه‌ك جار له لایه‌ن مه‌ئمورانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى كوردستان ده‌ست به سه‌ر و دواى یه‌ك مانگ به بارمته له زیندان ئازاد كرابوو. جێى ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه‌ى سووننى مه‌زهه‌ب پێش تر كارمه‌ندى ده‌زگاى دادوه‌رى بووه و بۆ ماوه‌ى ١٢ ساڵ له دادگوسته‌رى كارى كردووه ، كه به هۆى داكۆكى له مافى سوونى مه‌زهه‌ب و به‌شدارى له چالاكیه‌كانى ئاینى چوار ساڵ له‌مه‌وه‌پێش وه‌ده‌ر كرا
رێۆرهسمى به‌رز راگرتنى شه‌هید ره‌زا ئیسماعیلى له شارى سڵماس
رۆژى پێ
نچ شه‌ممه له لایه‌ن بنه‌ماڵه و دۆستانى ره‌زا ئیسماعیلى له گۆرِستانى گوندى ده‌رك له ده‌وروبه‌رى شارى سڵماس مه‌راسیمێكى به‌رز را‌گرتن به‌رێوه‌چوو. ناوبراو زیندانى سیاسى كورد سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو له زیندانى شارى سه‌ڵماس له لایه‌ن رژیمى ئێران له سێداره درا .
كوردستان/ ٦ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه و گازگرتووییه‌وه بوونه قوربانی
ته‌قینه‌وه له‌یه‌كێك لهكانگاكانی ئوستانی كرماشان و بڵاو بوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كاربون له ماكۆ گیانی ٤ هاووڵاتیی كوردی ئه‌ستاند و ٢ هاووڵاتیی دیكه‌شی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئێواره‌ی
ی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌ز كه‌پسوولێكی گاز لهكانگایهك له‌ئاوایی "قادرمه‌رز" ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا كرێكارێك گیانی دا. ئه‌و رووداوه له شوێنێكی داخراوی ناو كانگاكهدا رووی داوه و له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵده‌ریی "تسنیم"یش بڵاوی كردبۆوه، نه‌بوونی كه‌لوپه‌لی ستاندار و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی خاڵه‌كانی ئیمه‌نی كار له هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بوون". هه‌ر له‌و رووداوه‌دا ٢ كرێكاری دیكه‌ش به توندی بریندار بوون و هه‌نووكه له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرماشان له‌ژێر چاوه‌دێری پزیشكیدان. بڵاو بوونه‌وه‌ی گازی co٢، گیانی سێئهندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له شاری ماك‌و ستاند. كوژران و بریندار بوونی ئه‌و سێكرێكاره كورده له‌حاڵێكدایه كه مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به‌رپرسی رێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئوستانی كرماشان رایگه‌یاندبوو، ئێمه ته‌نیا سێههتا پێنج خولهك كاتمان پێویسته هه‌تا له‌شوێنی رووداوه‌كه ئاماده ببین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌ز، بڵاو بوونه‌وه‌ی گازی co٢، گیانی سێئهندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك ( باوك ٣٨ ساڵ، دایك ٣٣ ساڵ و منداڵێكی ٧ ساڵان)ی ستاند.
وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریكا : بوونى به هێزى ئه‌رته‌شى ئه‌مریكا له كه‌نداوى فارس وێراى رێكه‌وتنى ژێنۆ
چاك هێگڵ وه‌زی
رى دیفاعى ئه‌مریكا له سه‌فه‌ر بۆ به‌حرین سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ى به‌هێزى خۆى له كه‌نداوى فارس پێداگریی كرد. به پێى هه‌واڵى فرانسه ٢٤ وه‌ڵاتى كه‌نداوى فارس رژیمى ئێران وه‌ك ههرهشێكى جیدى چاو لێ ده‌كه‌ن . ناوبراو سه‌باره‌ت به به به‌ڵێنى وه‌لاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به به‌رگرتن له وه‌ده‌ست هێنانى ئێران به چه‌كى ناوكهیى پێداگرى كرده‌وه .
كه‌یهانى خامنه‌یى : به‌نیازن دانشگا بكه‌نه شوێنى شهر
رۆژنامه‌ى
كه‌یهان سه‌ر به رژیمى ئێران سه‌بارت به ناره‌زایه‌تى خوێندكاران دژ به حكومه‌تى ئه‌و وه‌ڵاته له ساڵوه‌گه‌رى ١٦ى سه‌رماوه‌ز نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرى و نووسى ، ئه‌مساڵیش ده‌بێ ببینین كه ئایا مافى ٧٠ و چه‌ند ملیون ئێرانى و زیاتر له ٤ ملیون خۆێندكار له رێوره‌سمه‌كانى رۆژى خوێندكار دێته‌به‌ر باس یا خود داواكاریی دژمن په‌سه‌ند قسه‌ى سه‌ره‌كى هێندێك كه‌س ده‌بێ ؟
دیفاعى روحانى له به‌سیج و پێداگرى ناوبراو له به‌رده‌وام بوونى پاڵاوتهكردنى ئۆرانیوم
حه‌سه‌ن ر
ۆحانى له قسه‌كانى ئه‌مرۆى خۆى له زانستگاى نه‌ته‌وه‌یی به بۆنه‌ى رۆژى خوێندكار داكۆكى له به‌سیجى دژه خه‌ڵك و قاتڵى خۆێندكارانى خه‌باتكار كرد .ناوبراو ووتى ، پێویسته شوێنكه‌وتووى رێگاى به‌سیج بین . روحانى له به‌رده‌وامى قسه‌كانى دا له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونى پاڵاوتهكردنى ئۆرانیوم پێداگرى كرد و ووتى كه پاڵاوتهكردنى ئۆرانیوم مافى حاشاهه‌ڵنه‌گرى ئێمه‌یه .
به‌ریتانیا: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا به‌نده به رۆشتنی ئه‌سه‌ده‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا ته‌نها رۆیشتنی ئه‌سه‌دو وازهێنانیه‌تی له فهرمانرِهوایهت
ی ئه‌و وڵاته. ویلیا‌م هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ریتانیا هاوكارێكی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه تا ئه‌و كاته‌ی سنورێك بۆ كوشتن و له‌ناوچونی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د داده‌نرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا ته‌نها به‌نده به رۆشتنی به‌شار ئه‌سه‌د و وازهێنانی له ده‌سه‌ڵات، چونكه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌ودا مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا بونی نه‌ماوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتیشی: كۆنگره‌ی جنێف (دو) ده‌بێت چاره‌سه‌ری بنهرِهتی بۆ كێشه‌ی سوریا دابنیت و پێشنیاری ئه‌وه‌شیكرد "ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌شداری كۆنگره‌كه بكات".
له‌هێرشێكی فرِۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریادا ١٦ كه‌س كوژران‌و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون
لههێرشێ
كی فرِۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریادا بۆ سه‌ر شاری رقییه ١٦ كه‌س كوژران‌و به‌ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوون. ده‌سته‌ی گشتی شۆرِشی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فرِۆكهكه ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شاره‌كه‌ی بۆردومانكردووه‌و به‌هۆیه‌وه ١٦ كه‌س كوژراون‌و به‌ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوون كه ته‌ندروستی زۆرێك له برینداره‌كان له مه‌ترسیدایه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ژماره‌یه‌ك له كوژراوه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌شوێنی بۆردومانه‌كه سوتاون‌و ژماره‌یه‌ك خانوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش سوتاون.