كۆڵبه‌رێكی كورد له‌سنووری باشماخ گیانی دا
رووداوی هاتوچۆ گیانی كۆڵبه‌رێكی كوردی له‌بازارچه‌ی سنووری "باشماخ"ی مه‌ریوان، ستاند. به‌پێی راپۆرتی ههواڵده
ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆڵبه‌رێك به‌ناوی "ئه‌نوه‌ر" خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه له‌بازارچه‌ی باشماخ سه‌رقاڵی كۆڵبه‌ری بووه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی زۆره‌وه كه‌وتۆته ژێر یه‌كێك لهماشێنه بارهه‌ڵگره‌كان و گیانی داوه. ئه‌و هاووڵاتییه كورده به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی بژێوی ژیانی رووی له كۆلبه‌ری كردنی سه‌ر سنوور كردبوو. دۆخی خراب و ناستانداردی جاده‌كانی نزیك له بازارچهكه و هه‌روه‌ها قه‌ره‌باڵغی له‌راده‌به‌ده‌ر و هاتووچۆی ماشێنه بارهه‌ڵگره‌كان به هۆكاری سه‌ره‌كیی رووداوی له‌م چه‌شنه دێنه ئه‌ژمار. ئه‌و كۆڵبه‌ره كورده رێكه‌وتی ١٣ی سه‌رماوه‌ز تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه و هه‌مان رۆژیش ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه. بازارچه‌ی باشماخ له ١٧ كیلۆمیتری رۆژئاوای شاری مه‌ریوان و له‌نزیك ئاوایی "باشماخ" هه‌ڵكه‌وتووه و به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئوستانی كوردستان رۆژانه نزیك به ٧ هه‌زار ماشێنی بارهه‌ڵگر له سنه بۆ مه‌ریوان و باشماخه‌وه هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
له‌سێداره درانی هاووڵاتییه‌كی بۆكانی له‌زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ
حوكمی له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان پاش ٦ ساڵ راگیران له‌زیندانی ناوندیی شاری ورمێ،
بهبرِیاری ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئێران جێبه‌جێ كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ "یونس باپیری" ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری بۆكان كه ٦ ساڵ پێش ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ره‌به‌یانیی ئهمرِۆ شه‌ممه رێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌ز له زیندانی ورمێ له‌سێداره درا. یوونس باپیری كه له ته‌مه‌نی ١٩ ساڵیدا و به تاوانی كوشتنی ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر حوكمی سێداره‌ی بۆ برِابوویهوه، رۆژی رابردوو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سیی زیندانی ورمێ كرابوو. هه‌روه‌ها "ئیسلام ره‌زایی" و " حه‌یده‌ر شیری" خه‌ڵكی شاری ورمێ كه له‌گه‌ڵ یوونس باپیری و به مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دان، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ راگوێزرابوون، هیچ هه‌واڵێك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
ئۆباما: پابه‌ندبونمان به پاراستی ئیسرائیل كارێكی پیرۆزه
سه‌رۆكی ئه
مهریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ن ههرِهشه له هاوپه‌یمان و هاورِێیانیان بكات و ده‌شڵێت، پابه‌ند بونمان به پاراستنی ئیسرائیل كارێكی پیرۆزه.باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌یكا له وتارێكیدا له په‌یمانگای (برۆكینگز) له واشنتۆن، رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له رێككه‌وتنی نێوان ئێران و وڵاتانی (٥+١) ده‌كات و له ئێستادا چاوهرِێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه رێككه‌وتوه. سه‌باره‌ت به ئاسایشی ئیسرائیلیش وتی "له هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین ههرِهشه له هاوپه‌یمان و دۆستانمان بكات و پابه‌ند بونیشمان به پاراستنی ئیسرائیله‌وه، كارێكی پیرۆزه". لێدوانه‌كه‌ی ئۆباما دوای ئه‌وه دێت، به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی (٥+١)ه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئهمهریكاو ئیسرِائیل تاراده‌یه‌ك ساردبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
پشكنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ردانی وێستگه‌ی ئاراك ده‌كه‌ن
ئهمرِۆ بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا، وه‌فدێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ردانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئاراك ده‌كه‌ن له ئێران. سه‌ردانكردنی وێستگه‌ی ئاراك بۆ ئاوی قورس كه ده‌كه‌وێته دوری ٢٤٠ كیلۆمه‌تر له‌باشوری خۆرئاوا
ی شاری تارانی پایته‌خت له‌چوارچێوه‌ی رێككهوتنێكدایه كه ناوهرِاستی مانگی رابردو له‌نێوان ئێران‌و وڵاتانی خۆرئاوادا كرا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران. به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه رێگه به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌درێت سه‌ردانی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكات له‌نێویاندا وێستگه‌ی ئاراك بۆ ئاوی قورس‌و كانه‌ی یۆرانیۆم له‌ناوچه‌ی گاشین له‌باشوری وڵات. ئاژانس به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك چاودێری كاری وێستگه‌كه ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌ساڵی ٢٠٠٦ وه هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی دیزاینی وێستگه‌ی ئاراكهوه پێنه‌دراوه‌و له‌مانگی ئابی ساڵی ٢٠١١ شه‌وه پشكنه‌ره‌كانی سه‌ردانی ئه‌و وێستگه‌یه‌یان نه‌كردوه. به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یه‌كێك له به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی مانگی رابردوی ژنێڤ، ئێران داوای له‌سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم كرد سه‌ردانی وێستگه‌ی ئاراك بكات. وڵاتانی خۆرئاوا ترسیان هه‌یه كوره‌ی ئه‌تۆمی ئه‌م وێستگه‌یه به‌كاربهێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی پلۆتۆنیۆمی پیتێنراو، به‌پله‌یه‌ك كه به‌هۆیه‌وه ئێران بتوانێت چه‌كی ناوه‌كی دروستبكات، بهلاَم ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رهتیدهكهنهوهو ده‌ڵێن وێستگه‌كه بۆ مه‌به‌ستی پزیشكی به‌كارده‌هێنن. به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ژنێڤ، ده‌بێت ئێران بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كاركردن له وێستگه‌ی ئاراك رابگرێت‌و هیچ سوته‌مه‌نییه‌ك بۆ ئه‌و وێستگه‌یه دابین نه‌كات.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا: رژێمى ئێران هۆكارى شیواندنه
به پێى راپۆرت
ى ههواڵدهریهكان، چاك هیگل وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رژێمى ئێران به به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى خۆى درێژه ده‌دات و بشێوى و نائارامى بۆ ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان ده‌نێته‌وه. ناوبراو‌و وتى، ئێرانى ناوه‌كى ههرهشهێكى قبووڵ نه‌كراوه بۆ ئارامى ناوچه‌كه و جیهان و هه‌موو ئێمه به چاوى كراوه سه‌یرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گۆنجاوو بۆ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى ئێران. هه‌روه‌ها هیگڵ وتى ئێمه بۆ به‌رێوه‌چوونى وتووێژى ئاكامدار كاتمان كریوه نه‌ك بۆ هه‌ڵخله‌تاندن.
باراك ئۆباما: زیاد كردنى گه‌مارۆكان و هێرشى نیزامى له ئه‌گه‌رى فریوكارى رژێمى ئێران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان/ باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا، به‌ڵێنى داوه كه ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران شك
ست بێنێت گه‌مارۆكان زیاد ده‌كات و بۆ هێرشێكى به‌ربلاوى نیزامى ئاماده ده‌بێت. ئۆباما رایگه‌یاند كه ئه‌م رێكه‌وتنه كاتییه فرسه‌تێكه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكى درێژ ماوه به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن به زیاده رهوییهكانى رژێمى ئێران له به‌رنامه ناوكهییهكهى. جێگه‌ى ئاماژه‌یه كه ئۆباما جارێكی‌تر دووپاتى كرده‌وه كه باشترین رێگه بۆ پێش‌گرتن له ئێرانێكى ناوكهیى رێكه‌وتنه‌كه‌ى ژنێڤه.
ئاماژه‌ى كۆن
گره‌ى ئه‌مریكا بۆ زیاد كردنى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێمى ئێران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه ١٤، نوێنه‌رانى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا خۆیان بۆ ده‌نگ دانێك لهمهرِ په‌سه‌ند كردنى گه‌مارۆى نوێ بۆ سه‌ر رژێمى ئێران ئاماده ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه گه‌مارۆكانى سه‌ر نه‌وت و كانزاكانى ئێران توندتر بكه‌نه‌وه. به باوه‌رى ئه‌و نوێنه‌رانه ئه‌وه گه‌مارۆكان بوو كه رژێمى ئێرانى هێنایه پاى مێزى وتووێژه‌كان و زیاد كردنى گه‌مارۆكان ته‌نیا مككانیزمێكه بۆ فشار خستنه سه‌ر رژێم بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكى ته‌واوو.
وته بێژى كاترین ئه‌شتۆن: لابردنى گه‌مارۆكان له كۆتا ماوه‌دا ئیمكانى نییه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، مایكل مان وتوبێژى كاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌كى یه‌كیه‌تى ئورووپا رای
گه‌یاند، لابردنى گه‌مارۆكان له ماوه‌ێكى كه‌مدا ئیمكانى نییه چوونكوو رۆژئاوا گه‌مارۆى زۆرى خستووه‌ته سه‌ر رژێمى ئێران. به پێى وته‌كانى مایكل مان، كاترین ئه‌شتۆن رۆژى شانزه‌ى ئه‌م مانگه راپۆرتێك لهمهرِ ئاكامى وتووێژه‌كانى ژنێڤ و لابردنى گه‌مارۆكان ده‌دات به وه‌زیرانى یه‌كیه‌تى ئورووپا. وته‌بێژى ئه‌شتۆن وتى، برِیارى كۆتایى لهمهرِ لابردنى گه‌مارۆكان دواى تاوتوێ كردنى ئاكامى رێكهوتننهكهى ژنێف ده‌درێت.
دژی فرۆشتنی ئۆكرانیا، ئۆپۆزسیۆن دهرِژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئۆكرانیا هه‌وڵی سازكردنی خۆپیشاندانێكی ملیۆنی ده‌ده‌ن بۆ نارِهزایی دهربرِین به‌رامبه‌ر نزیكبوونه‌وه له روسیا و ره‌تكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا. دوای سێ ساڵ گفتوگۆ، ئۆكرانیا ئیمزای له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌كرد و برِیاریدا له روسیا نزیك ببێته‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته توندوتیژی و قه‌یرانی سیاسیی به‌دوای خۆیدا هێنا ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه له خۆپیشاندانێكدا ملیۆنێك خه‌ڵكی نارِازی له گۆرِهپانی س
ه‌ربه‌خۆیی كۆبكاته‌وه كه تیایدا ده‌یان كه‌س برینداربوون. ئۆپۆزسیۆنی ئۆكرانیا پێی وایه، نزیكبوونه‌وه له روسیا و رازیبوون به چوونه‌ناو یه‌كێتیی گومرگی كۆماره‌كانی پێشووی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی مۆسكۆ، فرۆشتنی ئه‌و وڵاته‌یه به روسیا و ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه باجی ئه‌و كاره قورس ده‌بێت. به‌ڵام میكۆلا ئازارۆڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا به‌توندی ئه‌و تۆمه‌تانی ره‌تكرده‌وه‌و به درۆی شاخدار و ئیستیفزازی وه‌سفكرد. له مۆسكۆش، دیمیتری بیسكۆف، وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكی روسیا دووپاتیكرده‌وه كه له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به یه‌كێتی گومرگی كۆماره‌كانی پێشووی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، باس له هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئۆكرانیا بۆناو ئه‌و یه‌كێتییه نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه نزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانه له بواری وزه‌و هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوولا ئیمزا نه‌كراوه.
كوشتنی دوو خۆپیشانده‌ر له باكوری كوردستان كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه
كوشتنی دوو خۆپیشانده‌ر له باكوری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه، نارِهزایی فراوانی لێكهوتهوه و په‌رله‌مانتارێكی به‌ده‌په‌ش رایگه‌یاند، به كوشتنی ئه‌و دوو گه‌نجه خه‌نجه‌ری نامه‌ردی له پرۆسه‌ی ئاشتی درا. دوای ئه‌وه‌ی دوێن
ێ، له شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری له باكوری كوردستان، خۆپیشاندانێك دژی شكاندنی كێلی گۆرِی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئه‌نجامدرا، هێزه‌كانی پۆلیسی حكومه‌تی توركیا رووبهرِووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو خۆپیشانده‌ر كوژران، ئه‌و رووداوه‌كه‌ش له باكوری كوردستان كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه و ئهمرِۆش له چه‌ندین شار و شارۆچكه خۆپیشاندانی نارِهزایی رێكخرا. حه‌سیپ كاپلان په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاند: گۆرِهكان نرخێكی پیرۆزی مرۆیین، هه‌ندێك نامه‌رد هێرش ده‌كه‌ن و ووروژاندن دروستده‌كه‌ن، دواتر له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان نارِهزایی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌یه پیشانده‌ده‌ن، ئه‌وانیش به چه‌كی لووله‌درێژ ته‌قه‌یان لێ كردوون و ته‌نانه‌ت فریاكه‌وتنی نهخۆشخانهكانیشان پرِ له غازی فرمێسكرِێژ كردوه. كاپلان راشیگه‌یاند: كرداری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه هۆی كوشتنی دوو هاوڵاتی، به خه‌نجه‌ری نامه‌رد بۆ لێدان له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ناوده‌به‌ن.