هاووڵاتییه‌كی نه‌غه‌ده‌یی سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیی بۆ برِایهوه
هاووڵاتیی
هكی كوردی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده به تاوانی ئه‌ندامه‌تی و چالاكیی ته‌بلیغی له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، حوكمی زیندانیی ته‌عزیری بۆ برِایهوه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ كامیل مام شێخ ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و كورِی محه‌ممه‌د به پێی مادده‌ی ٤٩٩ و ٥٠٠ له یاسای سزادانی ئیسلامی، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شاری نه‌غه‌ده‌وه به دادوه‌ریی ره‌سووڵ غوڵامی حوكمی ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پا. كامیل شێخ ئاغایی كه دانیشتووی گوندی خه‌لیفانی سه‌ربه شاری نه‌غه‌ده‌یه رێكه‌وتی ٢ی سه‌رماوه‌ز حوكمه‌كه‌ی پێ راگه‌یه‌ندراوه و ناوبراو به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌ی، سكاڵای بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به‌رز كردۆته‌وه.
حوكمی سێداره‌ی لاوێكی دیكه‌ی كورد له زیندانی شاری "به‌م" بهرِێوهچوو
به له‌سێداره‌دانی لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه‌ی كورد له‌زیندانی شاری به‌م له ئوستانی كرمان، رێژه‌ی ئێعدام كردنی هاووڵاتیا
نی كورد له ٢١ رۆژی رابردوودا له وڵاتی ئێران گه‌یشته ٢٠ كه‌س. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٢١ی سه‌رماوه‌ز لاوێكی كورد به‌ناوی "ئه‌فشین ده‌روازی" ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، كورِی سادق و خه‌ڵكی ئاوایی "گه‌نگه‌چین"ی سه‌ر به ناوچه‌ی "سۆماوبرادۆست"ی شاری ورمێ له‌سێداره درا. ئه‌فشین ده‌روازی ماوه‌ی سێ‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به تاوانی بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، حوكمی سێداره‌ی بۆ برِابوویهوه. هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زیش لاوێكی كورد به‌ناوی "بهزاد خه‌لیلی" ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، كورِی محه‌ممه‌دره‌زا و خه‌ڵكی شاری شنۆ له‌لایه‌ن لێپرسراوانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێه‌وه له‌سێداره درا.
شه‌ش گیراو زیاتر له مانگێكه مانیان له خواردن گرتووه
كه‌مپه‌ینی به‌رگری له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ڵێ كه شه‌ش گیراوی سوننی به ناوه‌كانی "حامید ئه‌حمه‌دی،
كه‌ماڵ مه‌لایی، جه‌مشید دێهقانی، جه‌هانگیر دێهقانی، سدیق محه‌مه‌دی، سه‌یدهادی حوسێنی"، له رۆژی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له گرتووخانه‌ی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، مانیان له خواردن گرتووه و مانگرتنه‌كه‌یان تا ئێستاش به‌رده‌وامه. ده‌گوترێ ئه‌و شه‌ش گیراوه كوردن و دژ به سزای ئێعدام و ره‌وشی ناله‌باریان له گرتووخانه مانیان له خواردن گرتووه و پێنجشه‌ممه[٢١ی سه‌رماوه‌ز] مانگرتنه‌كه‌یان پێی ناوه‌ته ٣٨مین رۆژی خۆیه‌وه.
گۆاستنه‌وه‌ى ٤ زیندانى عه‌قیده‌تى بۆ شوێنێكى نادیار
٤ زیندانى
عه‌قیده‌تى سووننى مه‌زهه‌ب له زیندانى رهجاى شارى كه‌ره‌ج بۆ شوێنێكى نادیار گۆاسترانهوه . ئه‌فشین ئینتهزارى ، فه‌خره‌دین غه‌فورى ، ناسح حوسێن پوور و وه‌فا عائیلى سه‌رله‌به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه ١٩ ى سه‌رماوه‌ز له ساڵونى ١٠ ى ئه‌و زیندانى بۆ شوێنێكى نادیار گۆاسترانهوه. ئه‌و چۆار زیندانیه خه‌ڵكى شارى بۆكانن و له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئیتلاعات ده‌ست به‌سه‌ر كران . جێى ئاماچه ئه‌و چۆار زیندانیه چاره‌نوسیان نادیار و دواى تێپه‌ربوونى زیاتر له یه‌ك ساڵ ، حهوتوى رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار به سه‌رۆكایه‌تى قازى میسهیى بانگهێشت كران بۆ شوعبه‌ى ٢٨ ى دادگاى شۆرِشى رژیم له تاران .
١١٠ پارێزه‌ر داوای ئازادكردنی هه‌شت هاوڵاتییه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن
ماوه‌ی مانگێك تێپهرِدهبێت به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی (هه‌شت) هاوڵاتی كوردی رۆژههلاَتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه به‌تۆمه‌تی به‌ردبارانكردنی كونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و شاره. له‌ناو چالاكوان
انی رۆهه‌ڵاتی كوردستانی ئێران‌دا مه‌ترسی ئه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه، لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌و (هه‌شت) چالاكوانه راده‌ستی ئێران بكه‌نه‌وه‌و له‌وێ سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت. له‌نوێترین هه‌وڵدا بۆ ئازادكردنی ئه‌و چالاكوانانه، له‌نامه‌یه‌كدا له‌ژێر ناوی "سه‌روه‌ری بۆ یاسا" كه ١١٠ پارێزه‌ر ئیمزایان لهسهركردوه داوا ده‌كرێت هه‌رچی زوه ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن. له لایێكى دیكه‌وه زیاتر له‌هه‌زار كه‌س داوا له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌و حه‌وت چالاكوانه‌ی رۆژهه‌ڵات ئازادبكه‌ن كه به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر ده‌ستگیركراون. له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی رۆژهه‌ڵات له‌هه‌ولێر، كهمپینو چالاكیهكان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای ئازادكردنیان زیاتر دهبێتو نوێترینیشیان داواكاری ئه‌و هه‌زار كه‌سه‌یه. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه پێنجشه‌ممه، وێنه‌یه‌كی به‌ئاوێنه‌نیوز گه‌یشتوه هاتوه، پتر له‌یه‌ك مانگه حه‌وت چالاكی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تاوانی به‌ردبارانكردنی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دهستگیركراونو "دور له‌چاوی یاسا‌و دادگا" له‌به‌ندیخانه‌ی مه‌حه‌ته‌ی هه‌ولێر راگیراون. ئاماژه‌شده‌دات، كه‌مپه‌ینی (هه‌زار ناو بۆ پشتیوانی له ٧ چالاكی به‌ندكراوی رۆژهه‌ڵاتی له‌هه‌ولێر) ده‌ستی بهكاركردو له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ١٠٩٨ كه‌س به‌تۆماركردنی ناوی خۆیان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌ندكراوانه ئازادبكرێن‌و ده‌شڵێن "راگرتنیان له‌به‌ندیخانه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش ده‌بێ له‌مێژوی حوكمرِانی كابینه‌ی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی".
پێك هێنانى فه‌رمانده‌یى هاوبه‌شى وهڵاتانى كه‌نداوى فارس به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ههرِهشهكانى رژیمى ئێران
ئه‌ندامان
ى شۆرِاى هاوكارى كه‌نداوى فارس له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌ى دوو رۆژه له كووه‌یت رێكه‌وتنیان كرد له‌سه‌ر پێك هێنانى فهرماندهیێكى نیزامى هاوبه‌ش . ئه‌و وه‌ڵاتانه بریتین له ، عه‌ربستان ، كووه‌یت ، قه‌ته‌ر ، ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بی ، به‌حره‌ین و عه‌ممان . ئه‌ندامانى ئه‌و شۆرِایه له راگهێندراوهكهدا خوازیار بوون ئه‌و وه‌ڵاتانه خۆ بپارێزن له ده‌ست تێوه‌ردانى رژیمى ئێران له‌و وه‌ڵاتانه . هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوونى كومهڵكوژى له لایه‌ن رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د له وه‌ڵاتى سوریا مه‌حكوم كرا و له سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌كانى وهڵاتانى ده‌ره‌وه وه‌ك هێزه‌كانى رژیمى ئێران و حیزبوڵڵا پێداگرییان كرد .
داكۆكى سادق لاریجانى له ئیعدامه‌كان
سادق لاریجانى سه‌رۆكى ده‌زگاى دادوه‌رى داكۆكى له ئیعدامه بهربڵاوهكانى حكوومه‌ته‌كه‌ى كرد و ئیدعاى كرد دژای
هتى له‌گه‌ڵ حوكمى ئیعدام دژایه‌تى له‌گه‌ڵ حوكمى ئیسلامه . ناوبراو سه‌باره‌ت به ئیعدامه‌كان ووتى ، ده‌زگاى دادوه‌رى به بێ گوێدان به ناره‌زایه‌تیه‌كان به برِشتانه به‌ردوام ده‌بێ له ئیعدام كردن و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌شى له‌و وه‌ڵاتانه گرت كه له سزاى ئیعدام كردنى كه‌ڵك وه‌رناگرن .
وریایى دان سه‌باره‌ت به ئیعدامى دوو زیندانى سیاسى له ئه‌هواز
لێبووردنى
نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به ئیعدامى دوو زیندانى سیاسى له ئه‌هواز وریایى دا . ئه‌و رێكخراوه رایگه‌یاند مامۆستایانى زیندانى هادى ره‌شیدى و هاشم شه‌عبانى خه‌ڵكى شارى ئه‌هوازن و بۆ زیندانێكى نادیار گواستراونه‌وه . جێى ئاماژه‌یه باس له ئیعدام كردنى ناوبراوان ده‌كرێ ، له‌دواى هه‌واڵى ئیعدام كردنى ٤ زیندانى به نه‌هێنى ، ئه‌و كه‌سانه له له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى ئیعدام كردنى به په‌له بهروروون .