كوژران
و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی كرماشانی به ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان دوو هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی كرماشان له ناوچه‌ی هه‌مه‌دان به ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران كوژراو و بریندار بوون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی بێهزاد یاری ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و كورِی فه‌ره‌یدوون به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئیران كوژرا. رووداوه‌كه رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١٨ی سه‌رماوه‌ز له‌نزیك گوندی "نه‌هاوه‌ند"ی سه‌ربه شاری "رهزن" له ئوستانی هه‌مه‌دان هاتۆته ئاراوه و بێهزاد یاری به‌هۆی به‌ركه‌وتنی دوو گولـله گیانی داوه. هاوكات له‌و رووداوه‌دا موحسین محه‌ممه‌دی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولڵهیهك كه له شانی دراوه، به توندی بریندار كراوه و هه‌نووكه له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه. بێهزاد و موحسین له تارانه‌وه به‌ره‌و كرماشان له‌حاڵی گه‌رانه‌وه‌دا بوون و هه‌تا ئێستاش ته‌رمی بێهزاد راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه و موحسین محه‌ممه‌دی به‌هۆی قووڵیی برینه‌كانییه‌وه له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
راوه‌دوونانی هێزه ئینتزامیه‌كان قوربانی بوونی دوو هاووڵاتیی پاوه‌یی لێكهوتهوه
دوو هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی پاوه به هۆی راوه‌دوونانی هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران، ماشێنه‌كه‌یان وهرگهرِاوه
و بۆته هۆی كوژران و بریندار بوونیان. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئێواره‌یی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٢١ی سه‌رماوه‌ز دوو هاووڵاتیی كورد به‌ناوه‌كانی موبین ره‌شیدی كوری وه‌زیرو كه‌یوان مورادی كه به ماشێنێكی جۆری سایپا له‌حاڵی تێپهرِین به جاده‌ی نه‌وسوود ـ نهروێدا بوون له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه وه‌دوایان كه‌وتوون و به‌و هۆیه‌وه ماشێنه‌كه‌یان له‌شوێنێك به‌ناوی سه‌ركۆ وهرگهرِاوه. له‌ئه‌نجامی وهرگهرِانی ماشێنه‌كه‌دا موبین ره‌شیدی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی داریانی پاوه گیانی داوه و كه‌یوان مورادی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی پاوه به توندی بریندار بووه. هێزه ئینتزامیه‌كان به‌گومانی هه‌ڵگرتنی كاڵای قاچاغ به شوێن ئه‌و دوو هاووڵاتییه كه‌وتوون.
عه‌لائدین برۆجێردى ، ئه‌مریكا یه‌كه‌م دژمنى ئێمه‌یه
سه‌رۆكى
كۆمسیونى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تى ده‌ره‌كى مه‌جلیس ووتى ، ئه‌گه‌ر رۆژێك پێویست به پاڵاوتهكردنى ٢٠ له سه‌دى یا زیاتر بێت مه‌جلیس ده‌وڵه‌ت پێ مل ده‌كا تا به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاژانس نیازى وه‌ڵاته‌كه‌مان له بوارى وه‌زه‌ى ناوكهیى دابین بكا . ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ى كه ئه‌مریكا ئێستاش هه‌ر وه‌ك رابردوو دژمنى یه‌كه‌مى ئێمه‌یه ووتى ، پێویسته قسه‌كانى خامنه‌یى قبوڵ بكه‌ین سه‌باره‌ت به متمانه نه‌كردن به وه‌ڵاتى ئه‌مریكا . ناوبراو ووتى له ماوه‌ى ١٠ ساڵى رابردو به پێچه‌وانه‌ى خواستى وه‌ڵاتى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ته‌واوى هه‌وڵى خۆمان داوه تا زانستى ناووكهیى به‌ده‌ست بێنین .
تێكدانى گۆرستانى به‌هاییه‌كان له شارى سنه
به‌پێى هه
واڵدهرى هێرانا دواى په‌سه‌ندكردنى حوكمى دادگایه‌ك له سنه و ده‌ست به سه‌ر داگرتنى زه‌وى به‌هاییه‌كان كه وه‌ك گۆرستان كه‌ڵكیان لێ وه‌ر ده‌گرت به بوردزێل تێك درا . جێى ئاماژه‌یه ئه‌و عه‌رزه كه له ساڵى ١٣٧٢ ى كۆچى خۆرى له لایه‌ن به‌رپرسى شار و شاره‌دارى ئه‌و كات درا به هاوهڵاتیانى به‌هایى وه‌ك ده‌ست به سه‌ر داگرتن له ده‌ست به‌هاییه‌كان ستێندراوه . جێگاى باسه ئه‌و سێهه‌مین گۆرِستانى به‌هاییه‌كانه دواى هاتنه سه‌ر كارى رژیمى ئێران له شارى سنه كه ده‌ستى به سه‌ر دا ده‌گیرێ .
ناره‌زایه‌تى خوێندكارانى كرماشان و درۆشمى نه‌مان بۆ دیكتاتور
خوێند
كارانى كرماشان سه‌باره‌ت به دانانى سه‌رۆكى نوێى ئه‌و زانستگایه نارازیهتیان ده‌ربرى . رۆژى سێ شه‌ممه ١٩ى سه‌رماوه‌ز خوێندكاران دواى بیستنى هه‌واڵى دانانى سه‌رۆكى نوێى زانستگا ناره‌زایه‌تیان ده‌ربرى و درۆشمى نه‌مان بۆ دیكتاتوریان ده‌وته‌وه.
ئه‌مریكا به مه‌به‌ستى پشتگیری به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران ژماره‌یه‌ك گه‌وره كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی ده‌خاته لیستی ره‌شه‌وه
وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك گه‌وره كۆمپانیای دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌خاته لیستی ره‌شه‌وه كه پشتگیری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردوه بۆئه‌وه‌ی بۆ كاروباری سه‌ربازی به‌كار بهێنرێت و بره‌وی پێبدرێت. رۆژى پێنجشه‌ممه، هه‌ردو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دارایی ئه‌مه‌ریكا، رایانگه‌یاند: وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌یان سزای بۆ ژماره‌یه‌ك ب
هرپرس و (١٠) كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئێران ده‌ركردوه و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خستوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه كه پشتگیری ئه‌وه‌یان كردوبو به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ كاروباری سه‌ربازی به‌كار بهێنرێت و بره‌وی پێبدرێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێت كه له رێكه‌وتننامه‌ی (ژنێف ٢) دا هاتوه ئه‌مریكا به ره‌سمی ده‌توانێت به‌دواداچون یاخود چاودێری هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بكات كه هاوكاری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی ئاشتییانه به‌كار نه‌هێنرێت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه له ژێر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا خۆیان ده‌رباز بكه‌ن. پێشتریش كۆشكی سپی دژایه‌تی له هه‌وڵی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وڵاته‌كه‌ی دهربرِی بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به سه‌ر وڵاتی ئێران ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیش به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێننه‌وه.
دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و خۆرئاوا رِاگیرایهوه
تیمی پسپۆرِانی ئه‌تۆم ئێواره‌ی دوێنێ دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ پسپۆرِانی گروپی ٥+١ هه‌ڵپه‌سارد كه لهرِۆژی دووشه‌ممه‌ی رِابردوو ده‌ستیپێكردۆته‌وه. ئاژانسی ئیرنای فهرِمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، دوای سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌و
وڵاته‌دا، تیمی دانوستكاره ئێرانییه‌كان دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ تیمی پسپۆرِانی گروپی ٥+١ هه‌ڵپه‌سارد تا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران‌دا وتووێژ بكه‌ن. ئه‌و برِیارهش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ١٢ كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تی خسته نێو لیستی رِهشی سزا نێوده‌وڵه‌تییه سه‌پێندراوه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه‌به‌پێی رِێكهوتنی ئیمزاكراوی نێوان ئێران و گروپی ٥+١، ده‌بێت تا ٦ مانگی داهاتوو سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا نه‌سه‌پێندرێت. به‌و پێیه‌ش كه كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر رِێكهوتنهكهی ژنێف ده‌بێت، له‌چه‌ند رِۆژی رِابردوودا به‌پرسه ئێرانییه‌كان هۆشداریاندابوو له سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا: گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان پێویستیان به‌كاتی زیاتر هه‌یه
یه‌كێتی ئه‌وروپا رِایگهیاند، گفتوگۆكانی نێوان ئێران‌و شه‌ش ولاَته زلهێزه‌كه‌ی جیهان پێویستیان به‌كاتی زیاتر هه‌یه بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوه ته‌كنیكیه پێویسته‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی رِێكهوتنی كاتیی نێوان هه‌ردوولا. مایكڵ مان، وته‌بێژی كاسرین ئاشتۆن به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رِایگهیاند، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵۆزبوونی بابه‌ته ته‌كنیكییه
كانه‌وه، پێویست ده‌كات هه‌ردوولا كاری زیاتر بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌پلانێك بۆ جێبه‌جێكردنی رِێكهوتنهكه، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌كاتی زیاتر هه‌یه. مایكڵ مان وتیشی، هه‌ردوولا پێویستیان به‌وه‌یه له پایته‌خته‌كانی خۆیاندا گفتوگۆی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ئهنجامبدهنو پێشبینی ده‌كرێت گفتوگۆكان له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و وتانه‌ی مایكڵ مان دوای ئه‌وه دێت له‌دووه‌م رِۆژی كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێران بۆ وه‌رگرتنی رِاوێژو گفتوگۆ كردن گهرِاونهتهوه تارانی پایته‌خت.
ده‌ست به سه‌ر كردنى پێنچ كه‌س له رێوره‌سمێك
به پێى هه
واڵى هێرانا له رێوره‌سمى رۆژى پێنچ شه‌ممه ٢١ ى سه‌رماوه‌ز له گوندى قیجلى سه‌ر به شارى میاندواو پێنچ كه‌س له به‌شداربووان ده‌ست به سه‌ر كران . ناوبراوان بریتین له داریوش عهندهلیبیان ، یوسف موختارى ، جه‌واد سۆدبهر ، عه‌لى مه‌نفى ئازه‌ر و موختار ئیبراهیمی . ئه‌و رێوره‌سمه به مه‌به‌ستى رێزگرتنى یادى خانعهلى موتیعى گیرابوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و دژكردهوهیهى ده‌سه‌لات روبه‌روبوونه‌وه . خانعهلى موتیعى له هاوهڵاتیانى نارازى له ناره‌زایه‌تیه‌كانى ٢١ ى سه‌رماوه‌زى ١٣٢٤ كوژرابوو.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: زیاتر له پێنج جار چه‌كی كیمیایی له سوریا به‌كارهاتوه
تیمی لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرتی كۆتایی خۆیدا ئاشكرایكرد كه زیاتر له پێنج جار چه‌ك كیمیایی له سوریا به‌كارهاتوه. تیمی شاره‌زایانی چه‌كی كیمیایی كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه راسپێردرابون بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شهرِی ناوخۆیی سوریا، دوێنێ راپۆرته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سكرتێری گش
تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد و ئاشكرایانكرد: گازی كوشنده‌ی سارین له چوار هێرشدا به‌كارهاتوه كه جارێكیان روبه‌رێكی فراوانی گرتوه‌ته‌وه. ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، له چه‌ند جارێكی تریشدا ئه‌و چه‌كه به‌كارهاتوه كه سه‌ریاز و هاوڵاتی مه‌ده‌نی كردوه‌ته قوربانی، بێئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌كارهێنه‌ر ئاشكرا بكه‌ن، یان بیسه‌لمێنن له‌لایه‌ن كێوه به‌كارهاتوه. ئاكی سیلسترۆم، گه‌وره لێكۆڵه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندوه: تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه چه‌كی كیمیایی له ناكۆكی و شهرِی ناوخۆیی سوریادا به‌كارهاتوه. لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و تیمه له راپۆرته (٨٢) لاپهرِهییهكهیدا گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه كه چه‌كی كیمیایی له‌چه‌ند شوێنێك لهكارهاتوه له‌وانه: خانعهسهل له حه‌له‌ب و سهراقی له ئیدله‌ب و جوبر و ده‌وروبه‌ری سهحانایا و غۆته له دیمه‌شق. هه‌روه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (١٦) راپۆرتی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن حكومه‌ت به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و ته‌نانه‌ن سوریاوه به‌ده‌ستگه‌یشتوه و لێكۆڵینه‌وه ئه‌و تیمه‌ش به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتوه كه حه‌وتجار ئه‌و چه‌كه به‌كارهاتوه.