٦ زیندانى سیاسى كورد رۆیشتنه ناو‌و ٤١مین رۆژى مانگرتنه‌كه‌یان
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، شه‌ش زیندانى سیاسى كوردى ده‌ستبه‌سه‌ر كراو‌و له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى كه‌ره‌ج رۆیشتنه ناو‌و ٤١مین رۆژى مانگرتنى خۆیانه‌وه و رایانگه‌یاندووه كه تاكوو ئاخر له پاى مانگرتنه‌كه‌یان ده‌وه‌ستن. به پێى ئه‌م راپۆرتى ئه‌و شه‌ش زیندانییه كورده له رۆژى سێشه‌ممه ١٣ى خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له ناره‌زایه‌تى به حوكمى ئێعدامه كه‌یان و دهسترِانهگهیشتنیان به پارێزه‌ر و بارودۆخى غه‌یره ئینسانى ناو‌و زیندان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. جێگه‌ى باسه كه قازى نه‌سیرى پوور، قازى چاودێرى زیندان رۆژى چوارشه‌ممه به‌و شه‌ش زیندانییه‌ى راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كۆتایى به مانگرتنه‌كه‌یان نه‌هێنن حوكمى ئێعدامه‌كه‌یان زووتر جێ به جێ ده‌كات، زیندانییه‌كانیش له ولامى ئه‌و قازییهدا وتویانه كه ئێمه حوكمه‌كه‌ى تۆمان قبووڵ نییه و ئه‌و حوكمه زاڵمانه‌یه و تا پاى گیانمان به مانگرتنه‌كه‌مان درێژه ده‌ده‌ین.
ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كان كۆڵبه‌رێكی كوردی ناوچه‌ی چاڵدورانی كرده قوربانی
كۆڵبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی "چالدوران"ی سه‌ربه شاری ورمێ له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بریندار كرا. به‌پێی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی گوندی "مام خانزاد" له ناوچه‌ی سنووریی شارۆچكه‌ی "چاڵدوران" له ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به‌ناوی "ئیبراهیم پیردێهقانی" به‌هۆی ته‌قه
ی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه به توندی بریندار بوو. ئیبراهیم پیردێهقانی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، خێزاندا ر و باوكی چوار منداڵه و له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولـله و به‌هۆی به‌ركه‌وتی ٢ گولـله به توندی بریندار كراوه و ناوبراو هه‌نووكه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری خۆی له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه. ده‌گوترێت كه ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی گوندی مام خانزاد له ناوچه‌ی چاڵدوان، شه‌وی رابردوو رێكه‌وتی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن هیزه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رله‌به‌یانیی هه‌مان رۆژ سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ی كوردی خه‌ڵكی گوندی "پیرانجخ"ی سه‌ربه به‌خشی سۆمای ورمێ به‌هۆی هه‌ره‌سی كلیله به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه كه هه‌تا ئیستا ته‌رمی ٢ كه‌سیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
زیادبوونی تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر و رێژه‌ی مردنی تووشبوان
رێژه‌ی تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و گیان له‌ده‌ست دان به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه‌وه له شاره‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یكی به‌رچاو رووی له‌زیادبوون كردووه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له رۆژانی حه‌فته‌ی رابردوودا هاووڵاتییه‌كی سه‌قزی به‌ناوی "به‌همه‌ن" ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ژێر پردی میراوای شاری بۆكان گیانی دا. ماوه‌ی نزیك به ١٠ ساڵه ژێر پردی میراوا بۆته شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی تووشبوان به مادده‌ی هۆشبه‌ر و سهرهرِای ئاگاداربوونی ناوه‌نده حكوومییه‌كان له‌و مه‌سه‌له‌یه، هه‌تا ئێستا هیچ ههڵوێ
ستێكیان نه‌نواندووه". رێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ پزیشكی دادوه‌ریی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بڵاوی كرده‌وه كه‌له ٦ مانگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ٨ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و ئوستانه گیانیان داوه. به‌پێی ئاماری ئیداره‌ی بێهزیستیی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، هه‌نووكه ١٥ هه‌زار تووشبوو به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بوونی هه‌یه كه ٧%ی ئه‌و تووشبوانه ژنان پێكی دێنن. زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران له حاڵێك دایه كه به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به ئاژانسی كوردپا گه‌یشتوون، سوپای پاسدارانی حكوومه‌تی ئێران به ئاشكرا له شاری سه‌رده‌شت ٣٠٠ بنكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ری دامه‌زراندووه و به‌شێوه‌ی پلان بۆ دارِێژراو و سیستماتیك له شاره‌كانی كوردستاندا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور: رژێمى ئێران له سه‌ره‌وه‌ى پێشێلكهرانى ئازادى راگه‌یاندن و ئازادى به‌یانه
به پێى را
پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور له نوێترین راپۆرتى خۆیدا رایگه‌یاندووه كه رژێمى ئێران له سه‌ره‌وه‌ى لیستى پێشێلكهرانى ئازادى به‌یان و ئازادى راگه‌یاندنه به بیانووى مه‌زهه‌بییه‌وه. ئه‌م سازمانه له نوێترین راپۆرتى خۆى له ژێر ناوى زانیارى له قوربانگاى مه‌زهه‌ب، رایگه‌یاندووه، له ناو وولاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، ئافریقا، ئاسیا و به‌شێك له رۆژئاوا رژێمى ئێران له سه‌ره‌وه‌ى وولاتانى پێشێلكارى ئازادییه‌كانى راگه‌یاندنه.
سه‌ناتۆر لیندزى گراهام: رژێمى ئێران درۆده‌كات كه ده‌ڵێت به شوێن چه‌كى ناوه‌كییه‌وه نییه
به پێى
راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌ناتۆر لیندزى گراهام له ئه‌ندامانى سه‌ناى ئه‌مریكا له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى فاكس نیوز رایگه‌یاند، ئامانجى رژێمى ئێران كوێخایى ناوچه‌كه‌یه. ئه‌وان به شوێن چه‌كى ناوهكییهوهن تاكوو هێزى خۆیان له ناوچه‌كه بسه‌لمێنن. ئه‌وان تكنۆلۆژى خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست گرووپه تیرۆریسته‌كانى ناوچه‌كه و ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێمه‌ش هه‌یه. سه‌ناتۆر گراهام وتى، كاتێكه رژێمى ئێران ده‌ڵێت ته‌نیا ئه‌یه‌وێت نیرووگاێكى كاره‌با بۆ مه‌به‌ستى ئاشتى ئامێز درووست بكات درۆ ده‌كه‌ن ئه‌وان به شوێن به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ناوهكییهوهن له ئێران هیچ رفۆرمخوازێك بوونى نییه و ئه‌و كه‌سانه خهتهرناكن ئه‌گه‌ر ئاخونده‌كان چه‌كى ناوه‌كى به ده‌ست بێنن ئه‌بێت خودا ره‌حممان پێ بكات.
شه‌پۆلی سه‌رما (١١) منداڵی ئاواره‌ی سوریای كرده قوربانی
به‌هۆی شه‌پۆلی سارد و سه‌رما و خراپی بارودۆخی ژیانیانه‌وه، زیاتر له بیست ئاواره‌ی سوریا گیانیان له‌ده‌ستدا كه له نێویاندا (١١) منداڵ هه‌یه. تۆرِی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فربارین و سه‌رمایه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و به هۆی خراپی ژیانی خێزانه ئاواره‌كانی سوریا له خێمه‌دا و پچرِانی به‌رده‌وامی ته‌زوی كاره‌با له ناو كه‌مپه‌كانی نیشته‌جێبونیان (١١) منداڵی ئاواره‌ی سوریا گیانیان داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، (٦) منداڵی تازه له دایكبوی نێو كه‌مپی ئاواره‌كانی سوریا له توركیا و ژنێكی به‌ساڵاچو گیانیان له ده‌ستداوه و چوار منداڵیش له نێو خێمه‌كانی شاری (جرابلسی) نزیك شاری (منبجی) پارێزگای حه‌له‌بی نزیك سنوری توركیا گیانیان له ده‌ستاوه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گیان دانی دو منداڵی دیكه‌شی به هۆی سه‌رما و سۆڵه و پچرِانی به‌رده‌وامی كاره‌باوه راگه‌یاند له نێو خێمه‌كانی (ئورفه١) له توركیا، باسی له‌وه‌ش كردوه كه ژنێكی به‌ساڵاچوی دیكه له خێمه‌كانی (ئهلكولان) له (ئیدله‌ب) به‌هۆی بارینی به‌فری زۆره‌وه گیانی له ده‌ستداوه. له سه‌ره‌تای ساڵی (٢٠١١) هو ده‌ستپێكردنی شهرِی ناوخۆ له سوریا تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن هاوڵاتی ئه‌و وڵاته ئاواره‌ی وڵاته دراوسێكانی بون كه له ئێستادا له ژیانێكی سه‌ختدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
باڵا به‌رزه‌كان كه‌متر توشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن
لێكۆڵی
نه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات، ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵایان به‌رزه، كه‌متر توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵایان نزمه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زانا له سه‌نته‌ری پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باڵایان به‌رزه، رێژه‌ی نیشتنی كالیسیۆم، له‌ناو بۆریه‌كانی دڵیان‌دا كه‌مه و به‌و شێوه‌یه‌ش، ده‌ماره‌كانی دڵی كه‌سانی باڵا به‌رز، كه‌متر ره‌ق ده‌بێت كه هۆكارێكه بۆ نه‌خۆشی دڵ. مایكل میدیما، یه‌كێك له پزیشكانی به‌شدار له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، رایگه‌یاند: ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر سێ هه‌زار هاوڵاتی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌و بۆمان ده‌ركه‌وتوه، رێژه‌ی نیشتنی كالیسۆم له ده‌ماره‌كانی دڵی كه‌سانی باڵابه‌رز به رێژه‌ی سێ یه‌ك كه‌متره.
ماندێلا بۆ دوا مه‌نزڵگه‌ی ده‌گوازرێته‌وه
ته‌رمی رێبه‌ری كۆچكردوی باشوری ئه‌فه‌ریقا نیلسۆن ماندێلا گه‌شتی كۆتایی دهستپێدهكاتو ده‌گوازرێته‌وه بۆ دوا مه‌نزڵگه‌ی له گوندی (كون‌و) كه شوێنی لهدایكبونیهتی و له‌وێ به‌خاكده‌سپێردرێت. له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا نزیكه
ی ١٠٠ هه‌زار كه‌س دواین ماڵئاواییان له ته‌رمی ماندێلا كرد كه ته‌رمه‌كه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی حكومی له شاری پرۆتۆریای پایته‌خت دانرابو. به‌رله‌وه‌ی به فرِۆكهیهك بگوازرێته‌وه بۆ فرِۆكهخانهی (ماساسا) له كیپی خۆرهه‌ڵات، ته‌رمی ماندێلا ده‌برێت بۆ فرِۆكهخانهیهكی نزیك‌و ئه‌ندامانی پارتی كۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فه‌ریقی بۆ دواجار ماڵئاوایی لێده‌كه‌ن. پرۆسه‌ی به‌خاكسپاردنی رێبه‌ری كۆچكردوش رۆژی یه‌كشه‌ممه به ئاماده‌بونی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له‌نێویاندا شانده بیانییه‌كان بهرِێوهدهچێت. اوڵاتیانی باشوری ئه‌فه‌ریقا به‌نیازن له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ماندێلادا لهفرِۆكهخانهوه تاوه‌كو گوندی (كون‌و) ریزببهستن، رۆژی دوشهممهش په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی ماندێلا لاده‌برێت كه له‌باره‌گای سه‌ره‌كی حكومه‌ت له‌شاری پرۆتۆریا دروستكراوه.