په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ماڵئاوایی لێ کردین و دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت. کۆچی دوایی ئه‌و ڕێبه‌ره زانایه، بۆ هه‌موو که‌س جێگه‌ی داخ و که‌سه‌ر بوو، به‌تایبه‌تیش بۆ ئێمه‌ی که قوتابی ده‌ستی ئه‌و ڕێبه‌ره بووین. کاریگه‌ری و کاریزمایی ئه‌و، له‌گه‌ڵ توانایی سیاسی و ئه‌ده‌ب زانی و ژیریه‌که‌ی توانی سازمانی خه‌بات به‌سه‌ر گه‌لێک که‌ند و کۆسپی دژوار‌دا زاڵ بکا و له دوژمنی ده‌ره‌کی و خۆیی بی پارێزێ. سازمانی خه‌بات وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی سیاسی و خاوه‌ن مێژوو کاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد له ڕۆژهه‌ڵات دا هه‌یه و توانیویه‌تی ببێته پشت و په‌نا و پارێزه‌ری ماف و داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که بێگومان ئه‌میش جیگه و پێگه و توانایی ئه‌و ڕێبه‌ره مه‌زنه ده‌رده‌خا، که ساڵانێکی زۆر توانی قۆناغ به قۆناغ سازمانی خه‌بات و ڕێباز و کاریگه‌ریه‌که‌ی له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا جێگیر بکا.
مامۆستاى هه‌میشه زیندوو وه‌ك بلێى پێش وه‌خت زانیبێتى ئیتر كۆنگرهیێكى تر له‌گه‌ڵمان نابێ له سه‌ره‌تاى کۆنگره‌ی ٤ دا فه‌رمووی: سلاوتان لێبێ له ته‌واوى ئه‌ندامانى كونگره‌ى سازمانى خه‌بات، ئه‌و سازمانه كه به خوێنى شه‌هیدانى عه‌زیز ره‌نگى گرت و دامه‌زرا و ریشه‌ى ئاو درا .سوپاس بۆ خودا كه پێش مردنم ده‌بینم سازمانى خه‌بات ، له گهشهیێكى زۆر دایه. پیرۆز بێ لێتان. ئه‌گه‌ر من عومرم هاتۆته ئاخر و ئۆخرى و نه‌گه‌م كونگره‌ى تر بگرن ئومێده‌وارم سازمانى خه‌بات كونگرهكانى تر‌ى له خاكى كوردستانى ئێرانى ئازادكراودا بگرێ. پاشان ده‌فه‌رمووێ: وه‌ك چۆن كابرا ده‌مرێ دڵَخۆشه به‌وه‌ى ئه‌ولادى له‌دواى خۆى به جێ ده‌مێنێ، ئه‌گه‌ر من بشمرم كه ئه‌و كۆرِه دڵسۆزه ده‌بینم و له پشت ئه‌وانیشه‌وه جه‌ماوه‌رێك ده‌بینم، یه‌ك دنیا سه‌ربه‌رزم.
یادت به‌خێربێ ئه‌ی مامۆستای ژیر و بوێر و زانا
کۆنگره‌ی ٥ وه‌ک کۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ تۆ و ڕێبازه پیرۆز و کوردانهکهت، که سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه ده‌ست نیشان کرا، هیوادارین ئێمه بتوانین به دڵ و به‌گیان ئاواتی تۆ به‌دی بێنین و له‌و ڕێبازه‌دا خه‌بات بکه‌ین که دژی زوڵم و زۆرداری و چه‌وسانه‌وه‌یه. سازمانی خه‌بات هه‌میشه خه‌باتی ده‌مێنێ و خه‌بات ده‌کا تا زوڵم له‌سه‌ر گه‌ل و نیشتمانی بمێنێ. سازمانی خه‌بات ده‌بێته زامنکه‌ری ئازادی و پاراستنی مافی فه‌رد و کۆ له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دا، ئێمه پاشه‌کشه له مافی خۆمان و نه‌ته‌وه‌که‌مان ناکه‌ین و به‌دڵ و به‌گیان هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین.
کۆنگره‌ی ٥ی سازمانی خه‌بات، سه‌ره‌تایی نوێبونه‌وه و به‌رده‌وامی تێکۆشان ده‌بێ له سازمانی خه‌بات دا. پێویسته به بڕوا‌و ئومیده‌وه به‌رده‌وام بین. سازمان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و داخوازی و پێویستی کار و خه‌باتی ئێستامان بگونجێنین و ڕێبازی پیرۆزی ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین، به گونجاندن و چه‌سپاندنی به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و تۆکمه بۆ سازمانی خه‌بات وهلامدهرى خه‌باتی سه‌رده‌م بین.
سازمانی خه‌بات خۆی له ئه‌رکی به‌رپرسیاری له خه‌بات و تێکۆشانی کورد ناشارێته‌وه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر وه‌ک ڕابردوی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ له داهێنان و دابین کردنی ماف و ئازادیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و پاراستنی له ده‌ستی زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه. به‌و هیوایه کۆنگره‌که‌مان سه‌رکه‌وتوبێ و بتوانێ له‌ئاست چاوه‌ڕوانی ئه‌ندامان و لایه‌نگران دابێ و خزمه‌تی زیاتر به بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد بکا.