زیاتر له ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختى بریندار بوونه.
سهرهرِاى ئه‌وه‌ى هه‌موو جارێك ناوه‌نده پێوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بیروراى گشتى له ئه‌گه‌رى هێرشه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، به‌لام به داخه‌وه ئه‌وه چه‌نده‌مین جارى یه‌ك له‌دواى یه‌كه هێرشی نامرۆڤانه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌ندامانى بێ چه‌كى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران و تا هه‌نووكه‌ش هیچ هه‌نگاوێكى جیددى بۆ به‌ربه‌ست دروست كردن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هێرشه درندانه‌یه نه‌نراوه.
بێگومان هێرشی شه‌وى پێنج شه‌ممه وه‌ك هێرشه‌كانى رابردوو، ئه‌گه‌رچى لایه‌نى وه‌ك حیزبوڵلاى عێراق به‌رپرسیاره‌تى له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ، به‌لام شوێن په‌نجه‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى به روونى تێدا به‌دى ده‌كرێ و روونتریش ده‌تواندرێ بوترێ ئه‌و هێرشه له‌دواى سه‌ردانى ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌رى نورى مالیكى بۆ تاران پلاندارێژى بۆ كراوه و له‌دواى گهرِانهوهى بۆ عێراق جێ به‌جێ كرا.
خاتوو مه‌ریه‌مى ره‌جه‌وى سه‌رۆك كۆمارى شۆراى میللى موقاومه‌تى ئێران له راگه‌ێندراوێكدا ماوه‌یێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن خه‌رجى تێچووى گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى موجاهیدین له عێراق به‌ره‌و وهلاتێكى دیكه بده‌ن به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌به‌رانبه‌رى دا پاراستنى ئه‌و په‌نابه‌رانه تا كاتى گواستنه‌وه‌یان بۆ وهلاتێكى دیكه دابین بكرێ. به‌لام به‌داخه‌وه نه گوێ درایه ئه‌و پێشنیارانه و نه ئه‌وه‌ى كه هه‌نگاوێكى جیددى بۆ پاراستنى گیانى ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسیانه هه‌ڵگیراوه.
ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ئه‌و جینایه‌ته قێزه‌ونه‌ى شه‌وى پێنج شه‌ممه به توندى مه‌حكووم ده‌كات و داوا له‌سه‌رجه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و مرۆڤدۆسته‌كان ده‌كات، به جیددى له پێناو كۆتایی هێنان به‌و ره‌وشه شه‌رمه‌زارانه‌یه له هه‌وڵ دابن و به‌ربه‌ستێك بۆ كوشتارى به ناحه‌قى په‌نابه‌رانى سیاسی ئێران له وه‌لاتى عێراق دروست بكه‌ن.
ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى سازمانى خه‌بات هاوخه‌مى ٍو په‌ژاره‌ى خۆى له‌گه‌ڵ كه‌س و كارى شه‌هید و برینداران سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵق دهردهبرِێ.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كۆنگره‌ى پێنجه‌م
٦ى به‌فرانبارى ١٣٩٢