به زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند كرا، له‌رۆژى چواره‌مى كارى كۆنگره برِگهى دانه‌وه‌ى راپۆرتى هه ركام له به‌رپرسی ئورگانهكانى سازمانى خه‌بات ده‌ستى پێكرد و هه‌ر كام له به‌شه‌كان به جیاواز راپۆرتى كار و چالاكى خۆیان پێش كه‌ش به ئه‌ندامانى كۆنگره كرد و ئاماژه‌یان به كێشه و له‌مپه‌ر و رێگه‌چاره‌ى لابردنى به‌ربه‌سته‌كان له ئورگانهكانى خۆیان كرد. له دواى پێش كه‌ش كردنى هه‌ر كام له راپۆرته‌كان ئه‌ندامانى كۆنگره راو و سه‌ره‌نج و پێشنیاره‌كانى خۆیان له پێوه‌ند به‌و ئورگانانه دهربرِى.
له‌دواى گوێگرتن له راپۆرته‌كان و كۆكردنه‌وه و نووسینى پێشنیار و بۆچوونه‌كان دواهه‌مین برِگه كه هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردایه‌تى نوێى سازمان بوو به‌رێوه چوو. هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یێكى دیموكراتیك و به ده‌نگى نه‌هێنى به‌رێوه چوو و له ناو كۆهلێك به‌ربژیر ٧ كه‌س وه‌ك كومیته‌ى ناوه‌ندى و ٢ جێگر ههلبَژێردران. هه‌وه‌رها له كۆنگره‌ى پێنجه‌مى سازمانى خه‌بات بریار درا به‌رپرسی ئورگانهكانى ئافره‌تان و لاوان و خوێندكاران سیستماتیك پله‌ى راوێژكاریی كومیته‌ى ناوه‌ندییان پێبدرێ.
ئه‌ندامانى كۆنگره به تێكرا پێداگرییان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى كار و تێكۆشانى شێلگیرانه له‌سه‌ر رێبازى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى له پێناو وهدى هێنانى ئازادى بۆ گه‌لى كورد و رووخانى تهواویهتى رژیمى ملهورى ئاخوندى دووپات كرده‌وه.
ئه‌ندامانى كومتیهى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوى كۆنگره‌ى پێنجه‌م بریتین له:
١ـ بابه‌شێخ حسێنى
٢ـ بێهروز ئه‌رده‌لان
٣ـ كامیل نورانى فه‌رد
٤ـ زێنه‌ب حسێنى
٥ـ جه‌لال خۆشكه‌لام
٦ـ رێبوار حسێنى
٧ـ شیلان محه‌ممه‌دى
ئه‌ندامانى جێگرى كومتیهى ناوه‌ندیی بریتین له:
١ـ به‌ختیار عه‌زیزى
٢ـ محه‌ممه‌د ره‌حیمى
له كۆتایی برگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنى له چه‌ند ووتهیێكدا سپاس و پێزانینى خۆى به ئه‌ندامانى كۆنگره بۆ به‌شدارییان له كۆنگره و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م حێزب و رێكخراو و كه‌سایه‌تی و دۆستانى سازمان به ناردنى په‌یام و پێشنیاره به سووده‌كانیان پیش كه‌ش كرد.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٧ى به‌فرانبارى ١٣٩٢