حسێنی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد،به شێوه‌یێكی سه‌رده‌میانه و دیموكراتێك به‌ێوه چوو. له‌م كۆنگره‌دا سیاسه‌ته‌كانی سازمان سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆرِی جیهانی و ره‌وتی گلوبالیزم و پێوه‌ندی دیپلۆماسی لهحاستی جیهانیدا شی كرایه‌وه و رِاپورتی كومیته‌ی ناوه‌ندی له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به چه‌ندین برِگه و بابه‌ت كردبوو.
پێوه‌ندی سازمان له‌گه‌ڵ حیزب ولایهنهسیاسیهكان ومیكانیزمی گونجاو بۆ لێك نزیك بوونه‌وه و گه‌یشتن به به‌رنامه‌یێكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت بهرِووبهرِوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تروریزم ودیارده دزیوهكان وهاوكات گرتنه‌به‌ری رِێگای گونجاو سه‌باره‌ت به خه‌بات له‌دژی دیكتاتۆری ودیفاع له سته‌م لێكراوان،برِگهیێكی سه‌ره‌كی ویه‌كێك له‌كاره‌كانی كۆنگره‌بوو. كونگره له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ كاری به‌رده‌وام له‌پێناو نزیك بوونه‌وه و دروست كردنی به‌ستێنی هاوكاری له‌نێو سازمان وحێزب ولایهنهسیاسیهكانی كوردستان و به‌رده‌وامى دۆستایه‌تى و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران پێداگری كرده‌وه و له‌ژێر رۆشنایی راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی و هاوكات په‌یامی حیزب ولایه‌نه هاوپه‌یمان ودۆسته‌كانی سازمان،له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به به‌رنامه‌یێكی هاوبه‌ش و بردنه پێشه‌وه‌ى ره‌وتى خه‌باتى رزگاریخوازانه دژى رژیمى ئاخوندى پێداگری كرده‌وه.
كونگره‌ی پێنجه‌می سازمان لهسهرپێوهندی وهاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌كان كه بنهرهتهكهی، قازانجی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی بێت ، پێى داگرت و ئه‌م رێكاره‌ی به سه‌ره‌كیترین هۆی پێوه‌ندی زانی ولهم باره‌وه به‌بێ دوو دڵی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین وهه‌رجۆره خه‌بات وپێوهندیێك كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی خه‌بات بۆ رِووخانی رِژیمی ئاخوندی وده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی بێت به‌پێویستی ده‌زانن.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
كۆنگره‌ی پێنجه‌م
٨ى به‌فرانبارى ١٣٩٢