به‌ڵام ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی سازمان له‌نێو دڵی هه‌مووماندا زیندو بوون. ئێمه خۆمان به‌درێژه‌ده‌ری رِێبازی پیرۆزی مامۆستای رِێبهر و باقی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی سازمانی خه‌بات ده‌زانین و تا گه‌یشتن به ئازادی و یه‌كسانی و هاتنه دی ئاواته‌كانی ئه‌وان و جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌دا ناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان و خه‌بات.
كۆنگره‌كه‌مان در‌و سڵاو ده‌نێری بۆ یادگاری شه‌هیدان و داوایان لێ ده‌كا كه هه‌میشه پشت و په‌نای كادر‌و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات بن و چالاكانه له كۆرِی سازمانی خه‌بات دا نه‌خش و رِهنگیان هه‌بێ.
به‌و هیوایه‌یی كه سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران بتوانێ خزمه‌تی زیاتری كه‌س و كاری شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان بكا تا به مافی رِهوای خۆیان بگه‌ن.
شادبێ رِۆحی پاكی شه‌هیدانی رِێگهی ئازادی.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
كۆنگۆهى پێنجه‌م
٨ی به‌فرانباری ١٣٩٢