هاورێیانى تێكۆشه‌ر!
بێ شك وه‌فادارى و هاوخه‌باتى ئێوه‌ى به‌رێز بۆ رێبازى پر له سه‌روه‌رى و شانازى سازمانى خه‌بات و رێگاى پر رێبوارى شه‌هیدانى هه‌رگیز نه‌مر و قاره‌مانى سازمانى خه‌بات، هانده‌ر و رێنیشانده‌رمانه بۆ درێژه‌دان به خه‌بات و گه‌یشتن به مافه بنچینه‌ییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان له كوردستانى ئێران و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى دروست و شیاوى سازمانى خه‌باته له بارودۆخه هه‌ستیاره‌كاندا، ئه‌و سازمانه كه به بوونى ده‌یان كۆسپ و له‌مپه‌ر ڵه لایه‌ن نه‌یارانییه‌وه به خۆشییه‌وه توانیویه ئه‌م رێگا پر له هه‌وراز و نشێوه تا ئێستا ببرِێت و بۆ داهاتووش به‌رنامه‌ى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى به جێگه و شیاو‌و دابنێت. و له‌م كۆنگرهییشدا توانیویه به له‌به‌ر چاو گرتنى باروودۆخى جیهان به گشتى و ناوچه‌كه به تایبه‌تى په‌یره‌و پرۆگرامێكى واقعبینانه و ئه‌مرۆیى په‌سه‌ند بكات بۆ گه‌یشتن به حكومه‌تێكى دیموكراتیك و پارله‌مانى له ئێران و كوردستان تێ بكۆشێت.
ئه‌ندامانى و ههڵسۆراوانى ماندوو نه‌ناسى سازمانى خه‌بات!
كۆنگره‌ى پێنج داواتان لێ ده‌كات كه وه‌ك هه‌مێشه پشت و په‌نامان بن و شێلگیرانه‌تر له رابردوو بۆ به‌ره‌و پێش بردنى كاروانى خه‌باته‌كه‌مان تێبكۆشن، چوونكوو به بێ ماندوو هه‌وڵ و تێكۆشانى ئێوه‌ى به‌رێز گه‌یشتن به لوتكه‌ى هیوا و ئاره‌زوو مه‌حاڵه. ئێوه ئاوێنه‌ى بالانوێنى سازمانهكهمانن و ئاوات و ئاره‌زووى رێبه‌رى هه‌میشه زیندوومان جه‌نابى مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسێنى وشههیدانى سوورخه‌لاتى سازمان به هاورێبازى و پشتیوانى ئێوه‌ى به‌رێز ده‌توانیین به دى بێنین.
سه‌ركه‌وێت شۆرشى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى كورد!
نه‌مان و سه‌رشۆرى بۆ دوژمنانى گه‌له‌كه‌مان!
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كۆنگره‌ى پێنجه‌م
١٠ى به‌فرانبارى ١٣٩٢