له ده‌ره‌وه‌ش دا زیانی بۆ ده‌ورو به‌ر نه‌بێ و به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌ر به‌خۆییان نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه. بۆ هه‌ر رووداو و پێشهاتێكی سیاسی چ له ناو خۆ و چ له‌ده‌ره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندی شیاو و هه‌ڵوێستی شوێندانه‌ر و برێاری چاره‌سه‌ر سازی هه‌بێت.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، وه‌ك سازمانێكی خاوه‌ن مێژووی پرِ له سه‌روه‌ری و شانازی و فیداكاری له پێناو گه‌یشتنی گه‌لی كورد به ئاوات و ئامانجه‌كانی، وه‌ك لایه‌نێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و شۆرِشگێر،به شێوه‌ێكی به‌رچاو جێ په‌نجه‌ی دیاره و به پشت به‌ستن به هێزی ماددی و مه‌عنه‌وی جه‌ماوه‌ری خۆراگری كوردستان تێكۆشاوه و به دڵنیایشه‌وه تا گه‌یشتن به ئاوات و ئامانج، درێژه به هه‌وڵ و به‌رخودانی ده‌دات.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوون و پێشكه‌وتنی خۆییدا به ئه‌زموون وه‌رگرتن له هه‌ر تێك شكان و سه‌ر كه‌وتنێك، سیاسه‌ت و رێره‌وی شیاوی قۆناغ و سه‌رده‌م، شان به شانی هێزه خه‌ڵكی و شۆرِشگێرهكانی گۆرِهپانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و سه‌قامگیر بوون و په‌ره‌پێدانی دێموكراسی و مافی به‌رانبه‌ری هه‌موو چین و ئایین و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان به‌گشتی و ئازادی و مافی به‌رانبه‌ری ژن و پیاو، هه‌نگاو ده‌نێ و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌لی كورد و هه‌موو دانیشتوانی كوردستان، ده‌خاته سه‌رووی هه‌ر جۆره بهرژهوندێكی ته‌ك لایه‌نانه و پاوانخوازانه‌وه. سازمانی ئێمه، سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران ،وه‌ك لایه‌نێكی به‌رپرس و خاوه‌ن ده‌ور و دیار له بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد و كوردستاندا، خۆی له هه‌ر جۆره هه‌ڵه‌شه‌یی و رارِای و له‌رزۆكی سیاسی و هه‌ڵوێستی نه‌شیاو پاراستوه و پێی وایه كه مادام شۆرش و خه‌باتمان له پێناو گه‌لێكی خاوه‌ن بیر و بۆچوون و خه‌ت و رێبازی جۆراوجۆردایه، له مه‌سه‌له گرینگ و جاره‌نووس سازه‌كانی ئه‌و گه‌له‌دا نابێ لایه‌ن و كه‌سانی ناو گۆره‌پانی خه‌بات بۆ رزگاری، یه‌ك لایه‌نانه و تهكرِهوانه برِیار بده‌ن و پیرۆزی و به‌رزی ئاوات و ئامانجه گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌لك و لایه‌نه سیاسیه‌كان، بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و ببنه هۆی دڵساردی و دوره په‌رێزی به‌شێكی به‌رچاو له جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه خاوه‌ن ره‌نج و تێكۆشاوهكان له پێناو گه‌یشتن به لوتكه‌ی به‌رزی رزگاری و سه‌رفرازی.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران به پشت به‌ستن و رووسور به جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن هه‌ڵوێست و تێكۆشه‌ر و تێگه‌یشتووی كوردهواری ، رێگای راستی خۆی دهبرِێ . له‌م پێناوه‌دا بۆ هه‌رچی باشتر به‌ره‌و پێش چونی كاره‌كانی و ره‌چاو كردنی باشترین رێره‌وی سیاسی ودانی برِیاری شیاو و پێویست، كۆنگره‌ی كردۆته به‌رز و پیرۆزترین ویستگه‌ی بریار دان و پێداچوونه‌وه به ئه‌رك و كاره‌كانی رابردوی خۆی و، ده‌ست نیشان كردنی له‌بارترین و گونجاوترین شێوه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی سهردهمیانهله پێناو گه‌یشتن به ئاوات و ئامانج دا.
كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران ، به‌سه‌رنج دا به خواست و تێروانین وئامانجی به‌رز و هه‌ستی شۆرِشگێری ئێوه ،جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی،كۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆی به‌رێوه‌برد و هیواداره هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمان له پێناو وه‌دی هاتنی ئاوت و ئامانجی به‌رزی نه‌ته‌وه بهلنگازهكهماندابێ و نوختهگۆرانێكی به‌رچاو بێ له‌راستای هه‌رچی زیاتر لێك نزیك بوونه و هاو هه‌ڵوێستی خه‌باتگێرانی ده‌ربه‌ست به یه‌كده‌نگی له هه‌مبه‌ر رووداوه‌كانی رۆژ و یه‌كخستنی خاڵههاوبهشهكان وه‌ك پرۆسه و به‌رنامه‌ێكی هاوبه‌ش له دژی داگیركه‌رانی كوردستاندا.
به‌و بۆنه‌وه پیرۆزبایی له تێكرای جه‌ماوه‌ری كوردهواری ده‌كه‌ین و سه‌ر كه‌وتنی هه‌رچی زووتری بزاڤه ره‌واكه‌مان به‌ئاوات ده‌خوازین و داوا له كۆمه‌لانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین له‌م پێناوه‌دا پشت و په‌نا و هاو هانگاومان بن، تابتوانین به هیممه‌ت و بریاری تێكرِایی، كه‌شتی به‌خته‌وه‌ری و رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمانمان، بگه‌ێنینه كه‌ناری به‌خته‌وه‌ری وئاوه‌دانی و ئارامی و سه‌رفرازی.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كۆنگره یپێنجهم
١٢ى به‌فرانبارى ١٣٩٢