به‌رێز كاك بابه‌شێخى حسێنى وه‌ك به‌رێوه‌به‌ریی گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه. له‌دواى ههڵبژادرنى به‌رێوه‌به‌رى گشتى سازمانى خه‌بات ئه‌ركى به‌رێوه‌بردنى پلینۆم خرایه ئه‌ستۆى به‌رێزیان و چه‌ند ووتهیێكى سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى داهاتوویی كاریی سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێردراوى كۆنگره‌ى پێنجه‌م و ئه‌ركى سازمان له راست بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى كورد له كوردستانى ئێران پێش كه‌ش كرد.
له‌دواى ووته‌كانى به‌رێوه‌به‌ری گشتى پێداچوونه‌وه به ئایینامه و قه‌واره‌ى سازمانى خه‌بات كرایه‌وه و به هێندێك چاكسازیی و ئاڵ وگۆر قه‌واره‌یێكى نوێ بۆ ئورگان و به‌شه‌كان داندرا.
له‌پاش رێكخستنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سازمان و دیاریی كردنى ئه‌رك و مافه‌كان كومیسیۆن و به‌شه‌كانى سازمانى خه‌بات به‌رپرسی نوێیان بۆ دیاریی كرا و هه‌ر كام له كومیسیونهكانی ماڵی و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی نیزامی و راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كان به هه‌موو لقه‌كانیانه‌وه رێكخرانه‌وه. له‌پێوه‌ند به‌كاری كومیسیونهكان، به‌رنامه و په‌یره‌وی نوێ قسه‌ى له‌سه‌ر كرا و پرۆگرامى نوێ خرایه ده‌ستووری كاره‌وه.
پلینۆم راسپارده و برِیارهكانى داهاتووی به بایه‌خ وه‌سف كرد و له‌سه‌ر جێ به جێ كردنی خاڵ به خاڵی په‌سه‌ندكراوه‌كانى كۆنگره‌ى پێنجه‌م پێداگری كرد.
له‌كۆتایی پلینۆمی یه‌كه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كونگره‌ی پێنجه‌مى سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به‌ڵێن به كه‌س وكاری شه‌هیدان درایه‌وه كه تاسه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی درێژه‌ده‌ری رِێگای رِۆڵهكانیان بن وله پێناو ئازادی و به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵكی كوردستان دا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان سه‌ریه‌ك بخه‌ن.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
١٢/١٠/١٣٩٢