توانای بنهرِهتی جوڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد و ته‌واوی خه‌ڵكی ئێرانن . سڵاو له‌تێكرای رێبوارانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خه‌بات كه به‌رده‌وامن له‌خزمه‌ت به‌گه‌لی كورد و سازمانی خه‌بات و ماندوونه‌ناسانه و بێ سڵكردنه‌وه له كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای تێكۆشان، هه‌نگاو به‌ره‌وپێش هه‌ڵده‌گرن و هه‌ر یه‌ك به‌راده‌ی توانای، هه‌وڵی بۆ به‌ره‌وپێش بردنی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و سازمانی خه‌بات داوه.
ئه‌ندامانی به‌رێزی كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات له لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چواره‌می سازمان كه له ئێستا به‌دواوه، كۆتایی به به‌رپرسیاره‌تی مان دێت پرِ به‌دڵ به خێرهاتنتان ده‌كه‌م، هومێدمه كۆنگره‌ی پێنجه‌م كۆنگره‌یه‌كی پرِدهستكهوت و سه‌ركه‌وتوو بێ و ئه‌وكۆنگره‌یه بتوانێ كاری باش بۆ گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به‌ئازادی وسه‌ركه‌وتنی سازمانی خه‌بات ئه‌نجام بدات. بێگومان گه‌یشتن به ئازادی ئامانجی رێبوارانی سازمانی خه‌بات وئاواتی له مێژینه‌ی گه‌له‌كه‌مانه.
به‌رێزان: خه‌باتی ئازادیخوازیی گه‌لێك پرِ هه‌وراز و نشێوه كه تیایدا ده‌یان هه‌زار كه‌س له رِۆڵهكانی كورد و تێكرای خه‌ڵكی ئێران گیانیان له‌پێناویدا فیدا كردوه. له ئێستاشدا رۆڵه‌كانی كورد بهوپهرِی لهخۆبوردوییهوه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره فیداكاریهكن. لێره‌دا پێویسته، درود بنێرین بۆ گیانی پاكی تێكرای ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له‌و پێناوه‌دا گیانیان فیداكرد.
ئه‌ندامانی به‌رێزی كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران!
ئێمه له كاتێكدا ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌گرین كه بهداخهوهمامۆستاسهیید جه‌لال حوسه‌ینی رێبه‌ری تێكۆشهرو دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات له ناوماندا، نه‌ماوه، به‌پێویستی ده‌زانین كه بۆ رێز‌و پێ‌زانین بۆ ره‌نج وفیداكاری ئه‌و رێبه‌ره مه‌زن ولێوه‌شاوه كۆنگره‌ی پێنجه‌م ناوی كۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی لێ بندرێ.
به‌رێزان له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا‌و له نێوان كۆنگره‌كانی ٤ و ٥ دا ئاڵوگۆرِێكی به‌رچاو له باری سیاسی، ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی له جیهاندا روویداوه. ئه‌و ئاڵوگۆرِانه هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وه‌زعی جیهان داناوه، به تایبه‌ت ئه‌و ئاڵوگۆرِه سیاسیانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی نێوهرِاست به‌گشتی و له ووڵاتانی عه‌ره‌بی، بهشێوهییكی به‌رچاو له‌سه‌ر ئێران و كوردستان كاریگه‌رییان داناوه.
راپۆرتی سیاسی كومیته‌ی ناوه‌ندی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وكاریگه‌ریانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی ئاڵوگۆره سیاسیه‌كان هاتوونه ئاراوه هه‌وڵی داوه ئه‌و گۆرِانكارییانه له‌و راپۆرته‌دا بخاته به‌رباس و لێكدانه‌وه تا له ئاكامدا و به له‌به‌رچاوگرتنی لێكدانه‌وه‌كان، بتواندرێ سیاسه‌تێكی دروست و واقعیی بۆ داهاتووی سازمانی خه‌بات و چوار ساڵی داهاتوو دارِێژین و له چوارچێوه‌ی هه‌لسه‌نگاندنی دروست سیاسه‌ته گشتییه‌كان دیاری بكرێ وسازمانی خه‌بات و به‌رنامه‌كانی به‌ره‌و پێش بچێ .
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تادا باس كرا،كۆنگره له هه‌لومه‌رجێكی حه‌سته‌م وگرینگدا به‌رێوه‌ده‌چێ. دیاره ئه‌م كۆنگره‌یه زیاتر له كۆنگره‌كانی دیكه هه‌ستیارتر و گرینگتره. یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌م كۆنگره‌ی سازمانی خه‌باته كه مامۆستاسهییدجهلال حوسه‌ینی رێبه‌ری خۆشه‌ویستمان له ناوماندا نیه. دووهه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆرِهكانی ئه‌م چوار ساڵه له‌پێوه‌ند به هه‌لومه‌رجی گه‌لی كورد و رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی به‌قازانجی گه‌لی كورد و تێكرای گه‌لانی ئێرانه و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی خستۆته هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆ كه یا ده‌بێ ته‌سلیمی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر بن و یا له‌دروشمه زریقهوبریقهدارهكانیان ده‌ست هه‌ڵگرن و له‌به‌رانبه‌ر فشاره جیهانیه‌كان چۆك داده‌ن.
گه‌لانی ناوچه‌كه و خه‌ڵكی ئێران بهتێكراو گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت كه‌وتوونه‌ته قۆناغێكی چاره‌نووس ساز و هه‌لومه‌رجێكی یه‌ك لاییكهرهوه.
كومیته‌ی ناوه‌ندی پێ وایه چه‌ند ساڵی داهاتوو بۆ خه‌ڵكی ئێران وگه‌لی سته‌م لێكراوی كورد سه‌رده‌مێكی نوێ و چاره‌نووس سازه، له‌به‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه گرینگه و هه‌روه‌ها وه‌ك كارێكی به‌رپرسانه، پێویسته راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و وردبینانه‌ی له‌سه‌ر بكرێ به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی و گه‌یشتن به ئاكامێك كه قازانجی جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كور دو خه‌باتی ئازادیخوازانه له‌به‌رانبه‌ر رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێش بردنی سازمانی خه‌بات ی لێ به‌دیی بێت.
خوشكان وبرایانی بهرِێز!
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا كار‌و تێكۆشانی ئورگان وبه‌شه جۆراوجۆره‌كانی سازمان له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان درێژه‌ی هه‌بووه. له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تی و كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگر و پێشمه‌رگه‌كان شانیان داوه‌ته به‌ر باری به‌رپرسایه‌تیی و هه‌مووپێكه‌وه كاریان كردوه له‌پێناو ئازادی بۆ گه‌لی كورد و سازمانی خه‌بات و به پێ توانا ئه‌ركه‌كانی ته‌شكیلاتی یان به‌رێوه بردوه كه له‌گه‌ڵ كاروچالاكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ش، بێگومان كه‌موكورتی وكه‌م كاریش كراوه. بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م بهرپرسایهتییكی گرینگه كه به‌شیوه‌یه‌كی ورد لهكهموكورتیهكان بكۆڵنه‌وه تابتواندرێ بهشێوهییكی باشتر ئه‌رك و كاره‌كانی سازمان له‌داهاتودا ئه‌نجام بدرێن. ئاشكرایه ئه‌و ئه‌ندامه به‌رێزانه به‌شداری كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانن ته‌نیا نۆێنه‌رایه‌تی ته‌شكیلاتی ئاشكرای سازمان ناكه‌ن، به‌ڵكو نۆێنه‌رایه‌تی ته‌شكیلات و ئه‌ندامانی ناوخۆی سازمانیش ده‌كه‌ن كه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی زاڵ بهسهركوردستانی ئێران و فشاروههرِهشهی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه به‌شداری كۆنگره بكه‌ن وه‌ك نوێنه‌رانی به‌شێكی ئه‌ندامانی سازمان له‌ناوخۆی ووڵاتیشن. بێگومان به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ندامانی ناوخۆی كۆردستان له كۆنگره كاریگه‌ری نه‌گه‌تیفی ههیهوسازمان ناتوانی له‌نه‌زه‌ر و بۆچوونی ئه‌و بهرێزانهبهشێوهییكی راسته‌وخۆ كه‌ڵك وه‌رگرێ، ئه‌ویش له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌دا كه زۆر پێویست ده‌بوو به‌شدارییان بكردایه. ئێمه لێره‌دا سڵاو درودی تایبه‌ت به‌ئه‌ندام ولایهنگره چالاكه‌كانی سازمان له ناوخۆی كوردستان ده‌نێرین وهومێدوارین له‌خزمه‌ت به‌گه‌لی كورد‌و سازمانی خه‌بات وجوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی له‌به‌رانبه‌ر رژیمی سه‌ره‌رۆی ئاخوندی سه‌ركه‌وتوبن.
خوشكان، برایانی به‌رێز!
هه‌لومه‌رجی سیاسی جیهانی
به دوای رووخانی بلۆكی سۆسیالیستی و كۆتایی هاتنی شه‌ری سارد و كه‌م بوونه‌وه‌ی كێشه زه‌ق وگهورهكانی نێوان ئه‌مریكا و روسیه له‌ساڵانی رابردوو سیاسه‌تی جیهانی ئاڵ وگۆرِی به‌رچاوی به‌سه‌رهات و به‌كرده‌وه ئه‌مریكا بووه گه‌وره هێزی جیهانی و له سه‌ر به‌شێكی زۆری كێشه‌و ئاڵوزییه جیهانیه‌كان ته‌نیا ئه‌مریكا بِریاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌دا. دیاره به سه‌ركردایه‌تیی كردنی به‌ره‌ی ووڵاتانی رۆژئاوا، بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی كێشه حه‌سته‌م و گه‌وره‌كانی به‌رده‌می توانی كه‌ڵك له توانای ژوماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ووڵاتانی رۆژئاوا وه‌رگرێ. بۆنمونه رووبه‌روبونه‌وه‌ی تروریستی جیهانی وئهلقاعیده، شهرِ له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌ین و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ی جیهانی وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست. ئه‌مریكا به‌بێ ركه‌به‌ر له‌سه‌ر حاستی جیهان نه ته‌نیا لهروبهروبونهوه نیزامی وسهربازییهكان، به‌ڵكو له‌سه‌ر وه‌زعی ئابووری جیهانیش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه، كاریگه‌ری ئه‌مریكا له‌سه‌ر باری ئابوری بهشێوهییكه كه ئه‌گه‌ر ئابووری ئه‌مریكا تووش دابه‌زین و هه‌ڵاوسان بێ ئه‌وه كار ده‌كاته سه‌ر ئابووری هه‌موو جیهان. ده‌سه‌ڵات وتوانای ئه‌مریكا له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كه كه هه‌م سیاسه‌تی گشتی جیهانی و هه‌روه‌ها ئابووری و نیزامی له‌ئه‌ستۆیدایه و ته‌نانه‌ت خۆی به‌به‌رپرسی پاراستنی ئاسایش وهێمنایه‌تی جیهانی ده‌زانێ. له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد و به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وتنی ئه‌مریكا وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی جیهان و به‌تایبه‌ت له‌ده‌یه‌ی ١٩٩٠ی زایینی به‌دواوه ئه‌مریكا حوزووری خۆی له زۆربه‌ی شوێن وووڵاتی جیهان په‌ره‌پێ دا و له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی جیهانی یه‌ك جه‌مسه‌ری و یه‌ك گه‌وره هێزیی هه‌ڵوێست وبرِیار و سیاسه‌ت و ئابووریی جیهانی دارِشت. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیانه‌ی كه له پێوه‌ند به‌جێ و پێگه‌ی ئه‌مریكا باس كران، ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش له‌به‌رچاوبگرین كه له‌چه‌ندین ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌ت له دوای هاتنه‌سه‌ركاری باراك ئۆباما شێوه‌یه‌ك له‌پاشه‌كشه وله‌ده‌ستدانی ئه‌و مهوقعیهتانهی رابردووی ئه‌مریكا له‌جیهاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، راسته به‌شێكی زۆر له سیاسه‌ته ریشه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا به گۆرِینی به‌رپرسان وسه‌رۆك كۆماره‌كان ئاڵوگۆرِی به‌سه‌ر دانایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێندێك كاركرد و سیاسه‌ت گۆرِانیان به‌سه‌ردا دێ. بۆنمونه، حكومه‌تی باراك ئۆباما زیاتر گرینگی به‌كاروباری ناخۆیی له ئه‌مریكادا ده‌دا كه هه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته نۆێیه‌ی ئه‌مریكا كاری كردۆته سهرپێگهونفوزی ئه‌و ووڵاته له‌جیهاندا. لهلاییكی دیكه‌وه له‌م چه‌ندین ساڵه‌ی دوایی به‌و ئاڵوگۆرِانه له‌سیاسه‌تی ده‌ڵه‌تی ئێستای ئا‌مریكا و هه‌روه‌ها له‌به‌ر چه‌ندایه‌تی كه‌لتووری و چه‌ندایه‌تی شارستانیه‌ت له جیهاندا و هاتنه ئارای ناوه‌ندیی ئابووریی نوێ، وه‌ك ئابووری رووله‌گه‌شه‌ی چین وكوره‌ی جنوبی و ته‌نانه‌ت ئابووری پێشكه‌وتووی هیندوستان و له هه‌مانكاتدا خاوه‌نداریه‌تی ووڵاتانی چین و هیندوستان وروسیه به پیشه‌سازی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی پێش كه‌وتوو وده‌ست رِاگهیشتنیان به بۆشایی ئاسماندا (فچا) و كێبركێ كردنی ئه‌مریكا له‌و پێوه‌ندیه‌دا هۆی دیكه‌ن بۆ پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له لایه‌ك و به‌ره ئاڵوگۆرچوونی نه‌قشه‌ی سیاسی جیهانی، به‌جۆرێك به‌ره‌و كۆتایی چوونی باڵا ده‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌جیهاندا. جیهانی تاك جه‌مسه‌ری كه ورده ورده به‌ره‌و جیهانی چه‌ند جه‌مسه‌ری هه‌نگاوى نا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی هاوكاری و یه‌كترقه‌بووڵكردن نه‌چێ مه‌ترسی ئاڵۆزی و دانهمهزراویی سیاسی وسه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سارد و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی جه‌نگی نێوان گه‌وره هێزی كۆنی جیهانی و ئه‌وانی تازه، ره‌نگه رووبدات. ئه‌مریكا ناچاره بۆ ئه‌وه‌ی، له‌لایه‌ك بتوانێ سه‌نگ وقورسایی خۆی له‌سیاسه‌تی جیهانی بهێلێته‌وه، هاوپه‌یمانی وهاوبه‌شی بكات له‌گه‌ڵ ووڵاتانی خاوه‌ن هێزی دیكه‌و له به‌شێك له قازانجه‌كان وبهرپرسایهتیهكان بیانكاته خاوه‌ن به‌شی سیاسی وته‌نانه‌ت ئابووریش. ناكرێ چاودیری وجاسوسی كه لایه‌نێكی هه‌ستیاری دیكه لهپێوهندیهكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ووڵاتانی جیهان وبه‌تایبه‌ت ووڵاته دۆسته‌كانی ئه‌مریكایه له‌به‌رچاو نه‌گرین. وه‌ك ئاشكرایه له‌چه‌ندین ساڵی رابردوودا به‌گشتی وله ساڵی ٢٠١٣ به‌تایبه‌تی باسی چاودێری كردنی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ووڵاتانی دۆستی خۆی و هه‌روه‌ها گۆی گرتن وچاودێری خستنه سه‌ر ته‌له‌فونی به‌رپرسانی ووڵاتانی ئوروپایی، یه‌كێك له‌باس گرینگه‌كانی هه‌واڵده‌رییه‌كان وناوه‌نده سیاسیه‌كان بوو. ئه‌گه‌ر چی جاسوسی وچاودێری كردنی ووڵاتان له‌سه‌ر یه‌ك تر كارێكى نوێ نیه، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه له‌چاودێری كردنه‌ی ناوه‌نده جاسوسیه‌كانی ئه‌مریكا، به‌سه‌ر ووڵاتانی دیكه به تایبه‌ت ووڵاته دۆسته‌كانی له سنووری ئاسایی ونۆرماڵ تێ په‌ریوه و كاری كردۆته سه‌ر به‌شێكی به‌رچاو له په‌یوه‌ندی وسیاسه‌تی خارجی ئه‌مریكا. په‌نابردنی كارمه‌ندێكی ناوه‌ندێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكا به‌ناوی ئیدواردئیستودن، بۆ ووڵاتی روسیه و ئاشكرا كردنی به‌شیكی به‌رچاو و هه‌ستیاری زانیاریه جاسوسی وچاودێرییهكانی ئه‌مریكا به سه‌ر ووڵاتان وناوه‌نده سیاسیه‌كانیان وهه‌روه‌ها ئاشكرابوونی چاودێری كردن وگۆێ گرتنی ئه‌مریكا له پێوه‌ندیه تهلهفۆنیهكانی ئانگێلا مێركێل سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ووڵاتانی دیكه، له‌ئێستادا بۆته كێشه‌ییكی گه‌وره‌ی سیاسی ودیپلۆماسی بۆ ئه‌مریكا. مه‌وزوعی جاسوسی ئهمریكاو چاودێری كردنی ئه‌و ووڵاته به‌سه‌ر تێكرای ووڵاتان به تایبه‌ت ووڵاته دۆسته‌كانی بۆته یه‌كێك له ئاڵۆزترین پرسی ده‌وڵه‌تی باراك ئۆباما، كه ئه‌و پرسه‌ش كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌مریكا له جیهان و راده‌ی موتمانه پێكردن به‌و ووڵاته‌ی داناوه. یه‌كێك له زیانه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى نافه‌رمى شه‌رى سارد كه‌ڵك وه‌رگرتنى وه‌لاتانى دیكتاتۆریی له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌یه و رژیمى ئاخوندى و رژیمى به‌عسی سوریا دوو نمونه‌ى زه‌قى ئه‌و زیانه‌ن كه به هۆى كێشه‌ى وه‌لاته زلهێزه‌كان توانیویانه كه‌ڵك له‌و دۆخه وه‌ربگرن.
ئابووری جیهانی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا
هه‌لومه‌رجی گرێدراوی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان و ووڵاتانی جیهان به شێوه‌ییكی زۆر خێرا له ئارادایه كه ئه‌و خێرایه له پێوه‌ندیه جۆراوجۆره‌كان به تایبه‌ت پێوه‌ندییه ئابووری وبازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ر سوورِ هێنه‌ره له هه‌مانكاتدا كاری كردۆته سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی. له‌سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر وه‌ك چۆن پێشكه‌وتنی راگه‌یاندن وپێوه‌ندی كردن به شێوه‌یێكی سهرِسوورِهێنهر پێشكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر به‌و خێرایه‌ی راگه‌یاندن و پێوه‌ندی كردنیش نه‌بێ، بێگومان شۆرِشی ئابووری و پیشه‌سازی و زانستی وتكنۆلۆژی و زانیارییه‌كان پێشكه‌وتنی به‌رچاو خێرایان هه‌یه كه ئه‌و پێشكه‌وتنانه كاری راسته‌وخۆشیان كردۆته سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئابووری جیهانی، بهشێوهییك تا پێوه‌ندی نێوان ووڵاتان له باری ئابووری و سیاسی نزیكتر و خێراتر بێ و شێوه‌ی ژیان و ته‌نانه‌ت كه‌لتوور داهاتوو چاره‌نووسیان زۆر لێك نزیك ده‌بێته‌وه. له سه‌ده‌ی ٢١ به‌جیهانیبوونی ئابووریی ده‌ستی پێكرد كه كاری كرده سه‌ر لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندی سیاسی ودیپلۆماسی نیوان وڵاتان، به شێوه‌یه‌ك كه زۆر جار له پێوه‌ندی نیوان ووڵاتان، ئابووری ده‌وری یه‌كه‌می هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت هێندێك جار له به‌ر قازانجه ئابوورییه‌كان پشت له هاوپه‌یمانی كۆن وئیستراتیژیك به‌ردراوه، بۆ نمونه ووڵاتی روسیه زۆر جار له به‌ر قازانجه ئابوورییه‌كان پشتی له دۆست وهاوپه‌یمانانی خۆی كردوه.
بێگومان له ئێستا ئابووری ده‌ورێكی دیار‌و چاره‌نوس سازی هه‌یه له سه‌ر ووڵاتان و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه له جیهاندا كه‌لوپه‌لی به‌رهه‌م هاتووی وڵاتان ده‌تواندری به شێوه‌یه‌كی خێرا بگوازرێته‌وه كه ئه‌وه سهرچاوهییكی گه‌وره‌یه بۆ شێوه‌ی ژیانی خه‌ڵك و داهاتی تاكه كه‌س. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵوگۆره بازرگانی و ئابووریانه‌ش به جۆرێك شێوه‌ی ژیان و كولتوور‌و شارستانیه‌ت و ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مه ده‌ستیه‌كانی دانیشتوانی ووڵاتان ده‌گوازرێنه‌وه و مروڤه‌كان زیاتر ئاشنای پیشه‌سازی ده‌ستی و غه‌یره ده‌ستی یه‌كتر ده‌بن. وه‌ك ئاشكرایه ئابووری به‌شێكی دیاره له سیاسه‌ت وه هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای ئابووری بناخه‌ی به‌شێكی زۆر له رێگه‌و شێوه‌كاره سیاسیه‌كان داده‌رێژرێن. ئه‌و راستیه‌ی كه ئابووری قسه‌ی سه‌ره‌كی و هێندێك جار یه‌ك لاییكهرهوه ده‌كات له پێوه‌ندی و رێكه‌وتنه سیاسیه‌كاندا شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئه‌و راستیه به چاو گێرِانێكی خێرا به‌سه‌ر روداو و پێوه‌ندییه سیاسیه‌كانی ووڵاتان، به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی بیست ویهكهمدا به باشی ده‌رده‌كه‌وێ.
خێرایی له پێش كه‌وتنی ئابووری و ره‌وتی به‌جیهانیبوونی ئابووریی وای كردووه كه كه‌لوپه‌له به‌رهه‌م هاتوهكان وهه‌لی كار له جیهاندا ببێته شتێكی هاوبه‌ش و غه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كان له جیهان بهتێكراو و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌كانی ئابووریی جیهان به تایبه‌ت. ئابووری جیهانی به شێوهییك ئاڵوگۆری به‌سه‌ردا هاتووه كه ناتواندرێ ووڵاتێك به خاوه‌نی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مێك بزاندرێ. بۆ نمونه كارخانه گه‌وره‌كانی وه‌ك مارسدیس بێنز له ئاڵمان لقی به‌رهه‌م هێنه‌ری له چه‌ندین ووڵاتی دیكه‌ی جیهان هه‌یه، هه‌روه‌ها شیركه‌تی ماشین سازی (وهڵوۆ)ی سوئێد له چه‌ند ووڵاتی دیكه‌ی جیهان لقی به‌رهه‌م هێنه‌ر واته كارخانه‌ی هه‌یه. ته‌نانه‌ت چه‌ند كارخانه فرۆكه سازی وكه‌شتی سازی جیهانی هه‌ن كه هه‌ر كام بێجگه له ووڵاتی خۆیان له ووڵاتانی دیكه بنكه و لقی به‌رهه‌م هێنه‌ریان هه‌یه. ئاشكرایه، به‌جیهانیبوونی ئابووریی قازانجی هاوبه‌شی له نێوان ووڵاتان دروست كردوه كه ئه‌و قازانجه هاوبه‌شانه دروست كردنی هاوپه‌یمانی نوێ به دواوه بووه. ئه‌و هاوبه‌شی ئابووریی له لاییكی دیكه‌وه وای كردوه كه مه‌ترسی له سه‌ر ئه‌و ووڵات و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه ئابووریه‌ن دروست بكا، جا ئه‌و مه‌ترسیانه هه‌م ده‌كرێ لایه‌نی ئابووری له خۆ بگرێ و له هه‌مانكاتدا ده‌كرێ مه‌ترسی له سه‌ر داهاتوی سیاسی به‌دواوه بێ. ره‌نگه یه‌كێك له كێشه‌كان، یا به پێچه‌وانه، خێری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له به جیهانی بوونی ئابووری هاتنه مه‌یدانی هێزی گه‌وره‌ی ئابووری وسیاسی له جیهاندا بێ كه له ئه‌نجامی سیاسه‌ت و سیستمی نوێ سه‌ر هه‌ڵده‌دا. گلوبالیزمى ئابووریی ئه‌گه‌رچی قازانجى هاوبه‌ش به دواوه‌یه، به‌ڵام به بێ گرفت ومه‌ترسی نیه. یه‌كێك له مه‌ترسیه‌كانی به جیهانی بوونی ئابووری ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كات كێشه‌و هه‌ڵاوسانی ئابووری له هه‌ریه‌ك له ووڵاتانی خاوه‌ن ئابووری به هێز سه‌ر هه‌ڵبدا، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ له سه‌ر ئابووری باقی ووڵاتانی جیهان به تایبه‌ت ووڵاتانی خاوه‌ن ئابووری به هێزو گه‌شه سه‌ندوو. ئاڵۆزی و هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئه‌مریكا كه له چه‌ند ساڵی رابردوو سه‌ری هه‌ڵدا زه‌ربه‌ی گه‌وره‌ی له ئابووریی جیهانی وه‌شاند، به شێوه‌یه‌ك كه تا ئیستاش ئاسه‌واره زیانباره‌كانی له سه‌ر ئابووری زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان وبه تایبه‌ت ئابووری ئوروپا به‌رده‌وامه. ئه‌و زیانانه به‌راده‌یه‌ك كاریگه‌ری خراپیان له سه‌ر ووڵاتانی ئوروپایی داناوه كه ووڵاتانی یونان، ئیسپانیا‌و پورته‌قاڵ گیرۆده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژوماره‌ی بێكاری وههڵاوسانیی ئابووری قورس بوون كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌گه داراییه‌كانی ئاڵمان وووڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ناوچه‌ی یۆرۆ نه‌بوایه ئه‌گری سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی وشێواوی و سه‌رهه‌ڵدانی شۆرِشی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ریی له‌و ووڵاتانه له ئارادا بوو. ئه‌و قه‌یرانی ئابووریه‌ی له ساڵی ٢٠٠٧ به‌دواوه له ووڵاتی ئه‌مریكا سه‌ری هه‌ڵدا ده‌ری خست كه پێویسته سیستمی بازار‌و ئابووری و بانكداری ئازاد چاودێری بكرێ وهه‌روه‌ها كونترۆڵی ناراسته‌وخۆ بكرێن و له كاتی پێویستدا رێنوێنی و هاوكاریان بكرێ له پێوه‌ند به زانیاری پێدان و ته‌نانه‌ت پێدانی به‌رنامه‌و گه‌ڵاڵه‌ی ئابووری تۆكمه‌و به‌كه‌ڵك. ئاشكرایه ئه‌گه‌ر بازارِی ماڵی ئازاد چاودێری و كۆنترۆڵ نه‌كرێ و گه‌ڵاله تۆكمه‌و زانستیانه‌و دروستی بۆ دانه‌نرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا روو لهگهشهبێ به‌ڵام له ئاكامدا ئه‌و گه‌شه سه‌ندنانه راده‌وه‌ستن و ئاڵۆزی وهه‌ڵاوسانی ئابووری به دوای خۆیدا دێنێ. و له راستیدا یه‌كێك له كێشه‌كانی ئابووری ته‌واو ئازاد‌و به بێ چاودێری كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه له ده‌ست ژماره‌یه‌كی كه‌م له كه‌سه‌كان وچه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌م داهات وله خوار مام ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگا كه ئه‌و ره‌وته بێكاری وگرانی هه‌ڵاوسانی ئابووریی و ئاڵۆزی به دواوه ده‌بێ. به‌شێوه‌یه‌ك بێكاری و گرانی، نارِهزایهتی جه‌ماوه‌ریی به‌رینی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌ره‌شه له سه‌قامگیری زۆربه‌ی ووڵاتانی به دواوه ده‌بێ كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاكامی ئه‌و ئاڵۆزییانه به شێوه‌یه‌ك به‌رین بنه‌وه كه هه‌ره‌شه بێ له سه‌ر تێكرای كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی. به گشتی نه‌بوونی سه‌قامگیریی ئابوریی جیهانی بۆته هۆی كیشه‌ی گه‌وره‌و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانی جیهان له سه‌رویانه‌وه رژیمی ئاخوندی كه‌ڵكی له‌و هه‌لومه‌رجه وه‌رگرتوه‌و توانیوه به‌رده‌وام بێ له ده‌ست تێ وه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ووڵاتان و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێ له سه‌ر گه‌ڵاله ئهتومیهكانی. ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم به هه‌ست كردن به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و ووڵاته خاوه‌ن هێزه‌كان به‌و ئابووریه دانه‌مه‌زراوه‌ی هه‌یانه ناتوانن به شێوه‌ییكی جیددی تر روبه‌روی رژیم بنه‌وه كه‌ڵكیان وه‌رگرتوه.
ئه‌فریقا ، ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست
بیگومان ئه‌و ئاڵوگۆره خێرا‌و گرینگانه‌ی كه له ماوه‌ی زیاتر له‌٤ ساڵی رابردوو ژماره‌یه‌ك له ووڵاتانی ئه‌فریقایی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌كانی به‌رێوه‌به‌ری له ووڵاتانه گۆری له هه‌مانكاتدا مژده به‌خش بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئاڵوگۆرانه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێ بۆ ئاڵوگۆری سیاسی له ته‌واوی ئه‌و ووڵاتانه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرین له ئه‌فریقاو ئاسیا به گشتی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به تایبه‌تی. ئه‌و ئاڵوگۆره سیاسیانه‌و روخانی رژیمه دیكتاتۆره‌كان له ووڵاتی تونس، لیبی و میسر مه‌ترسی خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان له ناوچهكهداو هومێدی له دڵی ستهملێكراودا زیندوو كرده‌وه. ئه‌و ئاڵوگۆره سیاسیانه ده‌كرێ سه‌رچاوه‌یه‌كی له پێشكه‌وتنی زانست و به جیهانی بونی راگه‌یاندن وزانیاری وهه‌روه‌ها پێش كه‌وتنی هۆكانی پێوه‌ندی كردن وبه جیهانی بوونی جۆره‌كانی سیستمی ئابووری وكه‌لتوری بزاندرێ. ئاشكرایه له سه‌رده‌می كۆندا و پێش به‌جیهانیبوونی هۆكانی راگه‌یاندن، ئابووری و سیاسه‌تدا، ده‌سه‌ڵاته‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ركی بوون بۆ هه‌واڵ و زانیاری پێ دان. ئه‌وانیش چۆن وبه چ شێوه‌یه‌ك له قازانجی خۆیاندا بوایه هه‌واڵ و زانیاریه‌كانیان به گۆی جیهاندا ده‌دا. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه خۆیان به خاوه‌نی شه‌رعیه‌ت ده‌زانی بۆ ده‌خاله‌ت له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی مرۆڤه‌كان، وه‌ك ئه‌و نمونه ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به داخه‌وه له‌ئیستادا حكومه‌ت به سه‌ر ووڵاتی كوره‌ی شومالی دا ده‌كا هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كان له ئێران به پله‌ی دووهه‌م دێت له‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتانه. به‌ڵام له سه‌رده‌می به جیهانی بوونی ئابووری و هۆكانی راگه‌یاندن، وه‌ك ماهواره‌و ئینترنێت، ئه‌م ره‌وته مێژووییه سه‌قه‌ته گۆرانێكی نه‌وعی به‌سه‌ردا هات كه دواتر ئاڵوگۆره‌كان له‌مه‌یدانی سیاسی و كلتووریشدا روویاندا. له سه‌رده‌می به‌جیهانیبوونی ئابووری و راگه‌یاندا، زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی نێوهرِاستدا، ناچار بوون له گه‌ڵ ئه‌و ره‌وتی پێشكه‌وتنه خۆیان رێكبخه‌ن و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بگۆرن خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه جیهانیه ئابوورییه‌كان رێك بخه‌ن. ئیتر حكومه‌ته‌كان ناچار بوون سنووره‌كانی ووڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و له لایه‌ك ریگه به هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌لتوری سیاسی و هه‌روه‌ها بازرگانی ووڵاتانی دیكه بده‌ن ده‌روازه‌كانیان به رووی جیهاندا بكه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت هێندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌وه‌نده موحتاجی هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی بازگانی و هه‌روه‌ها هاوكاری و رێنوێنی ئابووری بوون كه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ناچار بوون به‌رتیل بده‌ن و هه‌روه‌ها له‌دابه‌شكردنی خێر‌و قازانجه‌كان ته‌ره‌فه بازرگانیه‌كان بكه‌نه خاوه‌ن به‌ش. ئه‌و ره‌وته وای كرد كه دیارده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری له به‌شی ده‌وڵه‌تیی بو به‌شی خسوسی ببێته دیارده‌یه‌كی ئاسایی وته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات بۆ پێدانی خزمه‌ت گوزاریه ده‌وڵه‌تیه‌كان به به‌شی خسوسی كێبه‌ركێیان ده‌ست پێ كرد. ئاشكرایه كه ئه‌و ووڵاتانه‌ی نه‌یانتوانی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌م ره‌وتی به جیهانی بوونی ئابووری و راگه‌یاندن تووش زیانی گه‌وره بوون وله ئاكامدا جهماوهركهیان ده‌ستیان دایه راپه‌رین وبه گژداهاتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه راسته كه ئه‌و راپه‌رینانه‌ی له ووڵاتانی میسر و توونس رویاندا به‌شێكی مه‌سه‌له‌ی سیاسی و شێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرانه بوو، به‌ڵام له راستیدا هۆیێكی دیكه‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه كێشه‌ی ئابووری وبه‌شداری نه‌كردن و هاوبه‌شی نه‌كردنی خه‌ڵك بوو له كاروباری ئابووری ووڵاتهكاندا.هه‌رچه‌ند له دوای رووخانی دهسهڵاتهدیكتاتۆرهكان له‌و ووڵاتانه تا ئێستاش وه‌ك پێویست ره‌وتی به جیهانی بوونی ئابووری جێگیر نه‌كراوه، به‌ڵام گومان نیه له‌وه‌ی كه به تێپه‌رینی كات شێوه‌ی كاركردی ئابووری وسیاسی وراگه‌یاندنی جێگه‌ی په‌سه‌ندو مه‌تڵوب ده‌یانگرێته‌وه. نابێ ئه‌و راستیه‌ش له به‌رچاونه‌گرین كه هێندێك له كاری راگه‌یاندنه‌كان له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ وكه‌لتوری به‌شی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه نامۆن، به‌ڵام ئه‌و نامۆیه نه‌بۆته هۆی ئه‌وه، كه خه‌ڵك له لایه‌نه به‌كه‌ڵك وپۆزوتیڤهكانی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بێ به‌ش بێ. دیاره به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان هه‌وڵیاندا ئه‌و لایه‌نه نه‌گه‌تیڤانه بكه‌نه بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له هاتنه ناوه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌وتوی راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها به جیهانی بوونی ئابووری، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام به هۆی حه‌یاتی بوون وپێویست بوون به‌و زانستانه له ئاكامدا ته‌سلیمی به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و پێویستیانه بوون. بیگومان ئه‌و پێشكه‌وتنی پێوه‌ندی و راگه‌یاندن وای كرد كه شێوه باوه سیاسیه‌كان به‌ره‌و له ناوچوون برِۆن و شێوه‌و سیستمی نوێ و سه‌رده‌میانه‌تر جیگه‌یان بگرنه‌وه، لێره‌دا كه باس له سیستمی نوێ و سه‌رده‌م ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه باس له ده‌سه‌لات وشێوه‌ی حكومه‌ته لاییك و غه‌یره دینیه‌كان بكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دینی و ئیسلامیش به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوانه حكومه‌ت ده‌كه‌ن وبه‌رنامه داده‌رێژن، نمونه وه‌ك حكومه‌تی ئێستا له توركیه. به‌و پێیه گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن له چواچێوهیهكداو ته‌نیا له روانگه‌یه‌كی تایبه‌ت قه‌تیس نه‌ماوه‌ته‌وه. كاتێك باس له پێشكه‌وتن ده‌كرێ به مه‌عنای ئه‌وه نیه دینی ئیسلام بخرێته به‌ر توانج، به‌ڵكو باوه‌ری به‌شی زۆری زانا ئیسلامی وباقی ئهدیانهكانی دیكه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان له سه‌ر ره‌وتی پێشكه‌وتنی زانستی هه‌مه‌لایه‌نه‌كان، وه‌ك ئابووری و راگه‌یاندن وپیشه‌سازی وتكنهلۆژی بنیاد بنرێ، بێگومان ئه‌و ره‌وتی به زانستی كردنی هه‌موو مه‌یدان ولایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی له ئه‌فریقا، ئاسیا به گشتی وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به تایبه‌تی گرتۆته‌وه‌و بۆته هۆی به‌ره‌و سه‌ر چوونی راده‌ی ووشیاری ئینسانه‌كان و هه‌ست كردن به پێگه‌یان له كۆمهڵگاداو ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیانه‌ی له سه‌ر شانیانه.له ئیستادا پێداگری له سه‌ر ئازادی هه‌ڵبژاردن، ئازادی تاك ,وئازادی رِادهربرِین وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئاسایی له زۆربه‌ی ووڵاتاندا جێ گرتوه,و یا خه‌بات بۆ جێگرتن وبه دیهێنانیان ده‌كرێ. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا سه‌رهه‌ڵدانی شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر هاووڵاتیه‌ك به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ك نه‌ریتێكی ئاسایی لێ هاتوه و ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتداران گرینگی پێ بده‌ن، ئه‌وه له كاتێكدایه كه له رابردوو وپێش به جیهانی بوونی زانسته جۆراوجۆره‌كان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه بوو. به‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و ره‌وته نوێ یانه‌وه‌یه ویستی تاكه‌كان له پێوه‌ند به ئاڵوگۆرِی سیاسی بایه‌خی پێ ده‌درێ و پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستگاو ناوه‌ندی رِاپرسی رێگه‌ی ده‌نگدانی لایه‌نه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵه باش و پۆزوهتیڤانهشدا ده‌بێ ددان به‌و راستیه‌دا بنێین كه ووڵاتانی خاوه‌ن هێزی جیهان كه‌متر به شێوه‌ی جیددی هاوكاری ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا, ئاسیا‌و به تایبه‌ت ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوون,ووڵاتانی خاوه‌ن هێزی دونیا له سه‌رویانه‌وه ئه‌مریكا به ئاشكرا باسیان له قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان كردوه له هاتنه مه‌یدانی ئاڵوگۆریهكان. خۆ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به شێوه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی هاوكاری ووڵاتان ومیللهتانیان بكردایه بۆگه‌یشتن به تروپكی زانست و پێشكه‌وتن، بێگومان نه توندوتیژی ونه ترۆوریسم، ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه هه‌ره‌شه له هێمنایه‌تی جیهاندا ده‌كا سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌دا. مه‌عامه‌له و سات و سه‌وداكانی هێزه گه‌وره جیهانیه‌كان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان له ئه‌فریقاو ئاسیا‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاست وای كردوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌رده‌وام بن له كاری قیزه‌ون و ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی كۆمه‌ڵگاكان و وڵاته‌كانی ناوچه‌كه دوا بخه‌ن. دیاره هێز و ناوه‌نده‌كانی ئابووری و سیاسیه‌كانی جیهانی به‌شێك له گرینگی پێدانیان له چوارچێوه‌ی قازانجهكانیاندایه كه زۆر جار بۆ به‌ده‌ست هێنانی مه‌سڵه‌حه‌تی زیاتر له نێوانیاندا كێشه په‌یدا ده‌بێ، ئه‌و كێشانه‌ش به زیانی میلله‌تانی ناوچه‌كه ته‌واو ده‌بێ. ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئورووپایهكانی به‌رژه‌وه‌ندییان له بوونیان له‌و ناوچه‌دا هه‌بووه، له به‌رانبه‌ریاندا رووسیه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و سیاسی و مێژوویی هه‌بووه به حزووری ئهمریكاو ئوروپا نیگه‌ران بوه‌و هه‌وڵی داوه رێگه له به‌رده‌م بوونی ووڵاتانی رۆژئاوا له ناوچه‌كه‌دا بگرێ. دیاره ووڵاتی چین و هیندوستان وه‌ك گه‌وره‌ترین ووڵاتی ئابووری و نیزامی وله ناوچهكهداو هه‌روه‌ها به تازه‌یی له جیهانیشدا كێ به‌ركێ ووڵاتانی غه‌ربی وهه‌روه‌ها روسیه ده‌كه‌ن بۆ به ده‌ست هێنانی قازانج و هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك گه‌وره هێزێكی سیاسی وئابووری پێگه‌یان هه‌بێ له پێوه‌ند به كێشه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌كان وقازانجه ی. دیاره بۆ ئه‌مریكا ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست چ له باری سیاسی و چ له باری ئابووری حه‌یاتی وچاره‌نووس سازه. ئه‌مریكا وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئابووری وسه‌ربازی پێشكه‌وتوو، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ده‌ڵێ پاراستنی هێمنایه‌تی جیهان له به‌رپرسایه‌تیه سهركیهكانمه. هه‌روه‌ها پاراستنی مه‌وجوودیه‌ت و ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئیسراییل وه‌ك هاوپه‌یمانی ئیستراتیژیك به ئه‌ركی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی ده‌زانێ وهیچ كات ئاماده نیه هیچ ریسك وگریمانهیهك بكات له پاراستنی ئیسرائیل. له لایێكی دیكه‌وه ووڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداوی فارس ووڵاتانی عه‌رب به تێكرا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، ئه‌و ووڵاته قازانجی زۆری سیاسی و بازرگانی له راگرتنی هاوپه‌یمانی كردووه له گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌دا.
تیرۆریزم كێشه‌ی گه‌وره و گرێ كوێره‌ی ناوچه‌كه‌یه
ئه‌گه‌رچی له ده‌یه‌ی ٨٠ى زایینی به دواوه ترۆریزم له قاره‌ی ئه‌فریقا، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست په‌یدا بوو، كه رژیمی ئاخوندی ئێران هۆیه‌ك و پشتیوانێكی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ترۆریزم بوو له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام له دوای ١١ى سپتامبری ٢٠٠١ كه ئه‌لقاعیده هێرشی ترۆریستی كرده سه‌ر ئه‌مریكا و له به‌رانبه‌ردا ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر تالیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان، هه‌م دیارده‌ی ترۆریزم چووه قۆناغێكی جیاوازتر له رابردوو و هه‌م جه‌نگی دژی ترۆر بووه جه‌نگێكی هه‌مه‌لایه‌ن وسه‌ره‌كی ووڵاتانی رۆژئاوا‌و و هاوپه‌یمانانیان له ناوچه‌كه‌دا. زۆر جار رێ ره‌وی ئه‌و جه‌نگه گۆرِاوه و بۆته هۆی سووتانی ته‌ر و ووشك پێكه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی ئێران كه ماكه و سه‌رچاوه‌ی ترۆریزمی جیهانیه توانیوه ده‌ست كراوانه و ئازادانه له په‌ره پێدانی ترۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وری هه‌بێ، له‌و چوارچێوه‌دا هه‌م موخالفانی سیاسی خۆی له ناوخۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوه‌ته به‌ر هێرش وهه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی به‌كرێگیراوانی قازانج ومهسڵهحهتهكانی ووڵاتانی جیهان به تایبه‌ت ووڵاتانی غه‌ربی كردۆته ئامانج. بێ شك دیارده‌ی ترۆریزم به پێچه‌وانه‌ی چوارچێوه‌ی ئوسوڵی ئیسلامیه و له قازانجی گه‌لانی موسڵمان وتێكرای گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا نیه، به‌ڵكو زیان دیتووی سه‌ره‌كی له دیارده‌ی ترۆریزم گه‌لانی ناوچه‌كه بوون. ترۆریزم رێگری كردوه له به دیموكراسی بوونی ناوچه‌كه‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی. نه‌بوونی دێمۆكراسی وئازادی و بوونی حكومه‌ته سه‌ركوتگه‌ره‌كان كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی دوای ترۆریزم بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه، حكومه‌ته سه‌ركوتگه‌ره‌كان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوونه هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی جه‌نگ و نائارامی له ووڵاته‌كانیان، له هه‌مانكاتدا به سه‌ركوتی بێ به‌زییانه‌ی خه‌ڵك بوونه هۆی دواكه‌وتوویی و قه‌تیس بوونی پیشكه‌وتن وزانست وئابووری سه‌رده‌میانه‌و گه‌شه‌سه‌ندوو. بوونی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان له ووڵاتانی ناوچه‌كه، ریگه‌ی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خۆش كردوه. بوونی حكومه‌ته سه‌ركوتگه‌ره‌كانی وه‌ك رژیمی ئاخوندی و سه‌دام حسه‌ین له عێراق و به‌شار ئه‌سه‌د له سوریه و هه‌وڵ بۆ دروست كردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و ئه‌تومی له لایه‌ن ئه‌و رژیمانهوه وای كردوه به به‌رده‌وامی ناوچه‌كه له ئاڵۆزی و قه‌یراندا بێ. هێرشی سه‌ربازی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر تاڵیبان و رووخاندنی حكوومه‌ته‌كه‌یان، هه‌روه‌ها رووخاندنی حكوومه‌تی به‌عس له عێراق له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانی ماددی و گیانی زۆری به دواوه بوو بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام هیوایێكی هێنایه گۆرِ كه ره‌وتی ده‌سه‌ڵاته ئازاد و دیموكراته‌كان له ووڵاتانی ناوچه‌كه جێگیر بكرێ. دیاره رووخانی ئه‌و رژیمانه ئه‌گه‌ر چی هومێد به‌خش بوون بۆ هاتنه دی هه‌لومه‌رجی ئازاد‌و دیموكراتیك، به‌ڵام گومان له‌وه دانیه تا رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی له ئێران حكومه‌ت بكا نه حكومه‌تی ته‌واو ئازاد‌و دیموكرات له ناوچه‌كه‌دا جێگیر ده‌بێ و نه مه‌ترسی ودڵه‌راوكێ له سه‌ر هه‌ڵدانی جه‌نگ كۆتایی پێ دێ. به‌و هومێده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی زیاتر له ئیستا هه‌ست به مه‌ترسیه‌كانی رژیمی ئاخوندی له سه‌ر ناوچه‌كه‌و جیهان و دیموكراسی و هه‌روه‌ها حه‌زی شهر خوازانه‌و دستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ووڵاتان بكا. ئاشكرایه تا ئه‌و رژیمه له سه‌ر كار بێ نه ئازادی ونه هێمنایه‌تی له به‌شێكی زۆری جیهان و ناوچه‌كه وه‌دیی نایه‌ت. له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێك له‌هۆكانی به‌ره‌و پێش نه‌چوونی دیموكراسی له ناوچه‌كه‌دا, جیاواز له سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه, بوونی كێ به‌ركی وقازانج ویستی گه‌وره هێزه‌كانی جیهان له مانه‌وه‌ی حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كانه. كاتێك ووڵاتانی روسیه‌و چین به ئاشكرا پشتیوانی له حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌ربازیی وهه‌روه‌ها زانیاریی ده‌ده‌نه ئه‌و رژیمه,كاتێك روسیه‌و چین به ئاشكرا پشتیوانی له سیاسه‌ته‌كانی رژیمی ئاخوندی ده‌كه‌ن ورێگرن له چه‌سپاندنی بریاره كاریگهركانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له دژی ئه‌و رژیمه,گومان نیه به‌ره‌وپێش چوونی ره‌وتی دیموكراسی وئازادی و به جیهانیبوونی ره‌وته به‌كه‌ڵكه‌كان بۆ كۆمه‌لگاكانی ناوچه‌كه, وه‌ك پێویست ناچێته پێش. دیاره ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی و هاتنه سه‌رشه‌قامی لایه‌نێكی گرینگن بۆ له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه,به‌ڵام ئاشكرایه كاتێك ده‌سه‌ڵاتێك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو جۆره‌كانی سه‌ركوت و بێ به‌زه‌ییانه خه‌ڵك دهچهوسێنهتهوه، جێگیر كردنی ره‌وتی دیموكراسی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان هه‌ست به پشتیوانی كردنی هێزی جیهانی له خۆیان بكه‌ن. له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكی حاشالێ نه‌كراوه كه ده‌سه‌ڵاته سهرهرِۆ و سه‌ركوتگه‌ره‌كان له ناوچه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆن و له‌م سه‌رده‌مه له مێژوودا ده‌سه‌ڵاته ملهورِهكان بایه‌خیان نییه و ناتوانن به‌ربه‌ستی هه‌تاهه‌تایی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵك و داوا ره‌واكانیان دروست بكه‌ن و هه‌ر ده‌بێ له ناوبچن. سه‌رهه‌ڵدانی دێموكراسی و دامه‌زرانی حكومه‌تی دێموكراتیك ره‌وتێكه بۆ دواوه ناگه‌رێته‌وه و دوژمن و نه‌یارانی دێمۆكراسی هه‌رچه‌ند ههرِهشهو به‌ربه‌ست له‌سه‌ر رێگه‌ی ئه‌زموونی دیمۆكراسی دابنێن ناتوانن له كپ كردن وخه‌باتی به دیموكراسی بوونی ووڵاتانی ناوچه‌كه سه‌ركه‌وتوبن. بهوتهجروبهی كه له سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی جه‌ماوه‌یی خه‌ڵكی میسر، تونس و لیبی ده‌ست كه‌وتوه، ئه‌و ره‌وتی به دیموكراسی بوونه‌ی ناوچه‌كه له سه‌ره‌تادا بێ كێشه و كه‌م وكورتی نابێ. به تایبه‌ت كه خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه ساڵانێكی زۆره به ده‌ست دیكتاتۆره‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ر بۆیه ئاسان نابێ له ماوهییكی كورتدا هه‌موو ئه‌زموون وتهجروبهكانی دیموكراسی وه‌رگرن و سه‌قامگیریی هه‌میشه‌یی له‌و ووڵاتانه به زوویی جێگیر بێ. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌مان له به‌ر چاو بێ كه سه‌ره‌تا وبناغه‌ی دامه‌زرانی سیستمی دێموكراتیك له‌ووڵاتانی دیكتاتۆر لێدراو، له یه‌كه‌م قۆناغ و هه‌نگاویدا، له ناوچوون و رووخانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و هه‌ڵبژاردن وهاتنه سه‌ر كاری حكومه‌تی خه‌ڵكیه كه ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یه هه‌ڵگیرا ئه‌ركه‌كان و رێكاره‌كانی دیكه‌ی سه‌قامگیریی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی به‌ره‌و پێش ده‌چن. یه‌كێك له دیارده نهگهتیڤهكانى جه‌نگ له دژى ترۆریسم نه‌بوونى سنوورێك بۆ ئه‌و جه‌نگه‌یه، به شێوه‌یێك كه پێشرِهوانى جه‌نگ دژى ترۆریسم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵگاى ئیسلامیان به چاوى ترۆریست ده‌بینى. ئه‌و خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌یه واى كرد كه ریزى لایه‌نه توندره‌وه‌كان و روانگه‌ى توندرهوانهیان زیاتر خوازیارى هه‌بێ. هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته پێوهركانى دیارى كردنى ترۆریسم و پێناسه‌ى ترۆرییسم پێداچوونه‌وه‌ى پێ دا بكرێ و وه‌لاتانى رۆژئاوایی هه‌موو خاوه‌ن باوه‌رانى گووتاریی ئایینى ئیسلام به یه‌ك روانگه ته‌ماشا نه‌كه‌ن و جیاكاریی له نێو میانه‌ره‌و و توندره‌و له‌و پێوه‌ندییه دا بكرێ و كار بۆ به هێز كردنى كلتووریی میانه‌ره‌ویی و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى شارستانیهتیهكانى مرۆڤایه‌تى بكرێ.
بارودۆخى ئێران ، به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانی رژیمی ئاخوندی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی
سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیمی ئاخوندی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ووڵاتانی جیهان به تێكراو و ووڵاتانی ناوچه‌كه به تایبه‌ت دارِێژراوه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه بنه‌مای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر حكومه‌تێكی مه‌شروع و نیشتمانیی، ده‌ستتێوه‌رنه‌دان له كاروباری ووڵاتانی دیكه‌و دروست كردنی هه‌لومه‌رجی له بار بۆ پێكهێنانی پێوه‌ندی دۆستانه له سه‌ر بنه‌مای رێز‌و قازانجی سیاسی و ئابووری به‌رانبه‌ره كه له پێش هه‌ر شتێك‌دا له دروست كردنی پێوه‌ندی دۆستانه به مه‌سڵه‌حه‌ت وقاوانجی تێكرایی ده‌گه‌رێته‌وه. بێگومان شێوه دروست وقانونیهكهی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی، سیسته‌می سیاسی ئه‌و ووڵاته ده‌بێ له‌گه‌ڵ "پارادیمی فیكری زاڵ "كه ره‌فتاری ده‌وڵه‌ت له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ست نیشان ده‌كات وه‌ك یه‌ك بێ. به‌م شێوه‌یه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌رخه‌ری كاركردی ئه‌و ووڵاتهیهو بۆچوونه‌كانی له پێوه‌ند به روداوه سیاسیه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی ووڵاتان له به‌رانبه‌ریدا به دوادا دێ، ده‌بێته هۆی ره‌فتاری دروست له حاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی بۆچوون وروانگه‌ی مه‌زهه‌بی ووشك و روانگه‌ی فیكری دواكه‌وتوانه‌وه بێت ئه‌وه سیاسه‌تێكی ده‌ره‌وه‌یی هه‌ڵه و به بێ گوێ دانه قازانجی گشتی وته‌نانه‌ت سیاسه‌تی ئوسووڵی و مه‌شروعی خارجی دروست ده‌بێ. وه‌ك باسمان كرد سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژیمی ئاخوندی له ئێران و ریشه و ناوه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی له‌سه‌ر چه‌ند روانگه‌و خه‌تی ئیدۆلۆژیك دامه‌زراوه كه مه‌به‌ست لێ یان ته‌نیا روانگه‌ی فیكری دواكه‌وتوانه‌ی مه‌زهه‌بی ووشكه، هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و بنه‌ما فیكری و فه‌لسه‌فیه‌كانی شه‌رعی سیسته‌مه‌یه كه خومه‌ینی دایهێنا كه ئه‌ویش له چه‌ندها شیعاری توندره‌وانه‌ی وه‌ك هه‌موو ده‌بی : له چواچێوه‌ی بیركردنهوی خومه‌ینیدا خۆیان ببیننه‌وه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئینقلابی خومه‌ینی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاته غهربیهكان و هه‌روه‌ها دژایه‌تی سیستمی دیموكراسی به‌گشتی، و یارمه‌تی دانی تاقمه تروریستیهكان و دژایه‌تی راسته‌وخۆی ووڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریكا وئیسرائیل و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و سوننی له ناوچه‌كه‌دا بووه. له به‌راورد كردن ولێكۆلینه‌وه له‌و سیاسه‌ته‌ی رژیم,ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌ند هۆێ سه‌ركی بۆ دارشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌و شیوهیهو ده‌بیندرێ، له لایه‌ك بۆ ده‌ستدا گرتنی سیاسی به‌سه‌ر ووڵاتانی ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها دروست كردنی ئیمپراتۆری شیعه‌ی ئاخوندانه و هه‌روه‌ها دیارترینیان بۆ پاریزگاری كردن له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندهكانه. ئه‌وه سیاسه‌تی زۆربه‌ی حكۆمه‌ته دیكتاتۆره‌كانه كه به‌دارشتنی سیاسه‌تی ده‌ست تێوه‌ردان و به‌رپاكردنی جه‌نگی سیاسی ونیزامی له گه‌ڵ ووڵاتانی دیكه، له لایه‌ك مه‌به‌ستیان پارێزگاری كردن له سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریانه و له لاییكی دیكه بهلارِیدابردنی رِای گشتی خه‌ڵكی ووڵاتهكانیانه له وه‌زعی خراپی ئابووری وسیاسی. رژیمی ئاخوندی ئێران به وهرِیِ خستنی جه‌نگی سیاسی وهه‌روه‌ها جه‌نگی سه‌ربازی و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ووڵاتانی دیكه به خه‌یاڵی، ده‌توانێ خۆی له‌و گشت قه‌یرانانه ده‌ربازبكات. ره‌نگه به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمی ساویلكه خهڵهتێنانهی ئاخونده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى ههڵخهڵهتاندبێ و گه‌یاندبێته سه‌ر ئه‌و باوهرِهی كه ئاخونده‌كان حكومه‌تی عه‌دڵی ئیلاهی و ..... هتد بۆ به دیاری دێنن. به‌ڵام ئه‌و دروشمانه‌ی ئاخوندان نه‌یتوانیوه روی راسته‌قینه‌یان كه هه‌مان ئاژاوهگێرِی و سیاسه‌تی چه‌وت ونادروست و غه‌یره ئوسوڵی سیاسیه له رِای گشتی جیهانی وه‌شارێ و سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی له قه‌یرانی سیاسه‌تی خارجی ده‌رباز بكات. له‌و پێوه‌ندیه‌دا زۆر گرینگه كه كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی زیاتر له‌وه، مه‌ودا به رِژیم نه‌دات سیاسه‌ته هه‌ڵه‌و ناسروشتیه خارجیهكهی درێژه پێ بدا‌و له‌وه زیاتر كێشه بۆ ووڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان دروست بكات. وه‌ك ئاشكرایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له‌روانگه‌ی مه‌زهه‌بی و هێندێك كاتیش ئایینی هه‌ستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆلای خۆی راكێشێ. له‌و چوارچێوه‌دا چه‌ند بۆنه‌و رۆژی وه‌ك حه‌وتوی (قودس) و برایه‌تی نیوان سوننی وشیعه هتد.. پێك هێناوه تا له‌و رێگه‌وه رِای خه‌ڵكی موسڵمان به قازانجی خۆی هان بدات و به شێوه‌یه‌ك خۆی ده‌ربخا كه ته‌نیا ئه‌وه دیفاع و پارێزگاری له موسڵمانان ده‌كات. وه‌ك ئاشكرایه كه زیاتر له ٣٣ ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوندی له ئێران بێجگه له دواكه‌وتویی له سیاسه‌تی خارجی و شه‌رو وێرانی بۆ ئێران وخه‌ڵكی ئێرانیان به دیاری نه‌هێناوه، ئه‌وه له كاتێكدایه زۆربه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌كه، كه ژماره‌یه‌كیان له رابردودا، حاستی پێشكه‌وتنی سیاسی وئابووری وپیشهسازیان وه‌ك ئێران نه‌بوو,له ئێستادا له پێشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاوی سیاسه‌تی خارجی وئابووری وسیاسیدان. پێشكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاته‌كانی وه‌ك ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ، قه‌ته‌ر، هیندووستان، توركیه، كۆره‌ی جنوبی له قاره‌ی ئاسیا، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی ووڵاتی برێزیل له ئه‌مریكای جنوبی ده‌ری ده‌خات كه رژیمی ئاخوندی چی به سه‌ر ئێران هێناوه‌و ئه‌و ووڵاته‌ی به‌ره‌و چ چاره‌نووسێكی خراپ و ره‌ش بردوه. سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موه كهمو كورتیه سیاسی و ئابووری و دواكهوتویه، زۆر جار ئاخونده ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بێشه‌رمانه باس له پێشكه‌وتنی ئابووری و ژیانی باشی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ست ددان به كهموكورتیهكاندا بنێن,ئه‌وه به‌رپرسایه‌تیه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و دوژمنانی نیزامی ئیسلامی. له راستیدا بنه‌ماكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژیم له سه‌ر چه‌ند بنه‌مای نادروست و پێچه‌وانه‌ی ئوسووڵهسیاسیه باوه‌كانی پێوه‌ندی نێوان ووڵاتان دارێژراوه، كه ئه‌ویش بریتیه له به نێوده‌وڵه‌تی كردنی زمانی هه‌ره‌شه له ووڵاته جیاجیاكانی جیهان و ووڵاتانی رۆژئاوایی به تایبه‌ت ئه‌مریكا و پرِوپاگهندهی به‌رده‌وام كه ئه‌مریكا دوژمنی سه‌ره‌كی ئێران و شه‌یتانی گه‌وره‌یه. ته‌نانه‌ت به‌شی هه‌ره زۆری ووڵاتانی موسڵمانیش بێ به‌ش نه‌بوون له هه‌ره‌شه‌و زمانی زبر‌و شه‌رخوازانه‌ی سیاسه‌تی خارجی رژیمی ئاخوندی. له لایه‌كی دیكه‌وه به ههرِشه به‌رده‌وامه‌كانی به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل هه‌م شێوه‌ی سیاسه‌تی شهرِخوازانهی خارجی نیشان داوه هه‌روه‌ها هه‌وڵی داوه سه‌رنجی موسڵمانانی جیهان بۆ لای خۆی رِاكێشێ و بتوانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست له بشێوی و دانه‌مه‌زراوی بێڵێته‌وه,تا له ئاوی لێڵ ماسی بگرێ و به‌رده‌وام بێ له مه‌به‌سته خراپه‌كانی. شكی تێدا نیه كه سیاسه‌تی خارجی رژیمی ئاخوندی له سه‌ر نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و دژایه‌تی كردنی هه‌موو ره‌وته دیموكراتیك و ده‌سه‌ڵاته دیموكراته‌كان و ئاژاوه نانه‌وه له ناوچه‌كه‌و پشتیوانی ترۆر و تاقمه‌و هێزه ترۆریستیهكان بنیاد نراوه. ئاخونده ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌شێكی به‌رچاو له پووڵ وداهاتی خه‌ڵكی ئێران ده‌ده‌ن به حیزبووڵڵای لوبنان، و رژیمی به‌عسی سوریه‌و موخالفانی حكومه‌تی به‌حره‌ین و حوسیه‌كان له یه‌مه‌ن ...هتد. له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌رجێكی به‌رچاو له به‌رێوه‌بردن و جێ به‌جێ كردنی كردوه تیرۆریستیه‌كان له جیهاندا به فیرِۆدهدا، هه‌ر له به‌ر جێ به جێ كردنی ئه‌و كرده‌وه ترۆریستیانهیهكه له لایه‌ن چه‌ندین ووڵاتی جیهان به پشتیوانی تیرۆریست تاوانبار كراوه و زیاتر له بیست حوكمی دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له سه‌ر دراوه. ئاشكرابوونی كرده‌وه‌ی تاقمه ترۆریستیهكان وسێبهرهكانی رژیم له وڵاته‌كانی به‌حره‌ین، لوبنان، ئازه‌ربایجان،گورجستان، ئه‌ڵمان، ، ئارژانتین، كنییا، نیجریه، تایله‌ند،هیندوستان و په‌ره پێدانی به‌رنامه‌ی چه‌كسازی ئه‌تۆمی وكۆمهڵكوژ, بۆته كێشه‌یێكی گه‌وره‌ی جیهانی. به‌و ئاماژه سه‌ره‌تاییانه,ده‌رده‌كه‌وێ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی رژیمی ئاخوندی له سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه‌و تا چ رِادهیهك پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما جیهانی ونێودهوڵهتیهكانه. درێژه‌دانی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی به‌و شێوه سیاسه‌تانه و له‌به‌ر ئه‌م جۆره كرده‌وه‌و سیاسه‌تانه‌یه كه به‌ره‌ی جیهانی, ئابڵوقه‌ی جۆراوجۆری به سه‌ر رژیمدا سه‌پاندوه‌و چه‌ندین ته‌نگژه‌ی ئابووریی وبێكاری و سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووریی قورس له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیه‌وه بۆ رژیم به دواوه بووه. له ناوچه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی عه‌ره‌ب هیچ موتمانهیهكیان به حكومه‌ت له ئێران نیه‌و پشتیوانی زیاتری فشاره جیهانیه‌كان ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت له دوایین ئهگهرهكانیشیاندا هه‌ڵبژاردنی رێگه چاره‌ی سه‌ربازی و هێرش بۆ سه‌ر رژیم به رِهوا ده‌زانن. وه‌ك باسمان كرد سه‌ره‌كی ترین سیاسه‌تی خارجی رژیمی ئێران ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ووڵاتان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و په‌ره پێدانی تروریزمی نیوده‌وڵه‌تیه، له گه‌ڵ په‌یره‌و كردنی ئه‌و سیاسه‌ته دزێوه‌دا، به هه‌رزان فرۆش كردنی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی ئێران وبه‌ستنی رێكه‌وتننامه بازرگانی له گه‌ڵ ووڵاتانی روسیه‌و چین,كه قازانجی گه‌وره‌و سه‌ركیه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ چین وروسیهیه و هه‌روه‌ها به چاو پۆشین له مافه‌كانی ئێران له ده‌ریای خه‌زه‌ر و پێ مل بوون به فشاره‌كانی روسیه بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌رچاوه به‌نرخه ئابوریه‌كانی له ده‌ریای خه‌زه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژیم نیشانه‌دا. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به په‌یره‌و كردنی سیاسه‌تی به‌خشینه‌وه‌ی داهات وسه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و به چاوپۆشینیان له خاوه‌نداریه‌تی خاكی ئێران و نه‌قشه‌ی جوغرافیای سیاسی ئێران ,مه‌به‌ستیانه پشنیوانی روسیه‌و چین بۆ پشتیوانی كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر ههرِشهكانی ووڵاتانی رِۆژئاوایی له سه‌رویانه‌وه ئه‌مریكا راكێشن. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا به كرِینی فرِۆكهی نه‌فه‌ر هه‌ڵگرو جه‌نگی له روسیه كه كهیفهت و توانایان سنوور داره به تایبه‌ت فرِۆكه موسافربهریهكانی روسیه له خراپترین جۆره‌كانی فرِۆكهی نه‌فه‌ر هه‌ڵگرن له جیهانداو ژماره‌یه‌كیان هه‌ر له ئێران كه‌وتونه خواره‌وه‌و زیانی گیانی وماددی زۆر به ئێران گیاندوه. هه‌روه‌ها رێگه‌ی به سه‌رمایه‌داره ئێرانیه‌كان داوه تا كه‌لوپه‌لی هه‌رزان و بێ كه‌ڵكی چین له بازاره‌كانی ئێران‌دا ساغ بكه‌نه‌وه. له چه‌ند ساڵی رابردودا ووت وێژی رژیمی ئێران له گه‌ڵ ووڵاتانی ٥+١ درێژه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام به بێ ئاكام بوون و هیچ رێكه‌وتنێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه و سه‌ره‌رای به‌ڵێنی به هاوكاری ئابوری و كارئاسانی بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئاشتیخوازانه‌ی رژیم له لایه‌ن ووڵاتانی رۆژئاوایی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سوور بوون له سه‌ر به‌رده‌وام بوونی گه‌ڵاڵه ناوكهیهییهكانیان. له دوو مانگی پاییزی ئهمساڵداو به دوای هاتنه سه‌ركاری ئاخوند حسن روحانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی رژیم و هۆمێدواربونی ووڵاتانی غه‌ربی به ئاڵوگۆر له سیاسه‌تی حكومه‌تی ئێران و هه‌روه‌ها به دوای لێدوانی تازه‌ی ئاخوند خامنه‌یی رێبه‌ری رژیم له ژێر ناوی (نرمش قهرمانانه) ووتوێژه‌كانی ووڵاتانی ٥+١ ورژیم به شێوه‌ییكی زیاتر‌و له راده‌ی به‌رپرسانی گه‌وره‌تر وته‌نانه‌ت دانیشتن وكۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئهمریكاو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی ئاخوندی به‌رده‌وام بوو. له ئاكامی ئه‌و ووت وێژانه‌دا ووڵاتانی ٥+١ له گه‌ڵ نۆینه‌رانی رژیمی ئاخوندی رێكه‌تن له سه‌ر ئه‌وه‌ی رژیمی ئاخوندی پیتاندنی ئۆرانیوم راگرێ هه‌روه‌ها هیچ سانترۆفیۆژیكی تازه دانه‌مه‌زرێنێ و سانتریۆفیوژهكان له‌دامه‌زراوه‌ی فهردو له كار بخات، رێژه‌ی ئورانیومی پاڵیوراو بكاته ٣٥ له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتودا. هه‌روه‌ها ئۆرانیومی هه‌وێن كرا‌و ده‌بێ بكرێ به ئوكسیدی ئۆرانیوم. له دوای ئه‌و رێكه‌وتنه له‌رزۆكه، هه‌م ئیسرائیل و عه‌ربستانی سعودی به شێوه‌ی ئاشكرا ره‌خنه‌یان له ووت وێژه‌كان و ئاكامه‌كانی گرتوه‌و رایانگه‌یاندوه، كه ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی كردوه له حاست به‌ڵێنیه‌كانی بۆ رێگه‌گرتن له خاوه‌نداری رژیمی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی. له چوارچێوه‌دا به‌رپرسانی رژیمی ئاخوندی ئه رێكه‌وتنه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ خۆیان دزانن. به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه شكستێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی رژیمی ئاخوندی له به‌رانبه‌ر فشاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بوو. ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه به خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هری تازه له لایه‌ن خامنه‌یی و ته‌واویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی ده‌ژمێردرێ. دیاره مه‌ترسیه‌كانی عه‌ربستانی سعودی له گه‌ڵاله ئه‌تۆمیه‌كانی رژیمی ئاخوندی به راده‌یه‌ك زیاتری كردوه كه له هه‌وڵی كرِینی بۆمبی ئه‌تۆمی له پاكستان و دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئه‌تۆمیه به هاوكاری روسیه. سه‌رای هۆمێدواری ووڵاتانی رۆژئاوایی به ئاكامی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌تۆمی، به‌شێك له ووڵاتانی رۆژئاوایی به تایبه‌ت حكومه‌تی فه‌رانسه زۆر نائۆمیده له ئاكامی رێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دوایه كه له ژنێف روویاندا. هه‌ر به‌دوای رێكه‌وتنه‌كان به‌رپرسانی رژیمیش رِایدهگهێنن ئاماده نین ده‌ست له پیتاندنی ئۆرانیوم هه‌ڵگرن. سهرهرِای زانینی ئه‌و راستیه له لایه‌ن ووڵاتانی رۆژئاوایی بۆ ئه‌وه‌ی كه رِژیمی ئاخوندی مه‌به‌ستی به ده‌ست هێنانی چه‌كی ناوكهییه و ناوه‌نده ئهمنییهتییهكانی رۆژئاوا باس له مانگ و ساڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران لانی كه‌می بتوانێ بۆمبێكی ئه‌تۆم دروست بكا به داخه‌وه ووڵاتانی رۆژئاوایی و به تایبه‌ت ئه‌مریكا به دوای هاتنه سه‌ر كاری باراك ئۆباما كه‌مته‌ر خه‌میان كردوه‌و هه‌ڵۆێستی جیددیان نه‌گرتوه له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی رژیم بۆ دروست كردنی بۆمبی ئه‌تۆم. زیاتری هه‌وڵه‌كانی ووڵاتانی رۆژئاوایی له چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری‌دا بووه كه هێندێك جار ئه‌و ئابڵوقانه له لایه‌ن ووڵاتانه‌وه پێ شێلكراوه و رژیم توانیویه له ناكۆكی نیوان گه‌وره هێزه‌كانی جیهان به سه‌ر به‌شێك له كۆسپه‌كانی سه‌ر رِێگیدا تێ پهرِێ.
وه‌زعی ئابووری
ئاشكرایه كه وولاتی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر و به نرخی ئابووری هه‌یه‌و سامانی سرووشتی، وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به بوونی نه‌وت ،گاز، ته‌ڵا،ئۆران‌یۆم ، به‌رهه‌می كشتووكاڵیی، پیشه‌سازی ده‌ستی وه‌ك فه‌رش، هێزی ئینسانی لێهاتوو وبه توانا و..... هتد، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته نهزانكاریهكان و دواكه‌وتووانه‌كانی رژیمی ئاخوندی به تێكراو به تایبه‌ت له هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی بۆمبی ئه‌تۆم و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی ووڵاتان و به فیرِۆدانی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی ئێران له ده‌سته‌و تاقمه ترۆریستیهكان و ئاژاوهگێرِییهكان، ئابووری ئێران به شێوه‌یێكی مه‌ترسیدار له لاوازیدایه كه ته‌نانه‌ت گه‌وره به‌رپرسانی سیاسی وئابووری رژیم ددان به خراپی ومهترسیداریی هه‌لومه‌رجی ئابووری ئێران‌دا ده‌نین. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا (عادل) سه‌رۆكی گشتی سه‌رژمێری و ئامار له مانگی ئوكتۆبری ٢٠١٣ ووتی نرخی بێكاری له ئێران گه‌یشتۆته هه‌لومه‌رجێكی مه‌ترسیدار به پێى قسه و به‌رپرسانی ئابووری رژیم و كارناسانی ئابووریی، سۆنامی ئابووری له ئێران‌دا نزیكه. به پێى قسه‌كانی عادل اژر نرخی بێكاری له كۆتایی ساڵی ١٣٩١ كۆچی خۆری له ١٢,٢ له سه‌ده كه له ئیستادا نرخی بێكاری له ناو لاوان‌دا له هه‌ڵكشاندایه. سهرهرِای ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئابووری رژیم له سهرههلومهرجی خراپی ئابووری، زۆربه‌ی كارناسان نرخی بێكاری له ئێران‌دا به سه‌روی ١٧ له سه‌د ده‌زانن. ئه‌وه له كاتێكدایه كه له هه‌ر ساڵێكدا یه‌ك ملوێن كه‌س به هێزی كار زیاد ده‌بێ كه به‌شی زۆریان له تووێژی لاوانن. علی گیب نیا وه‌زیری ئابوری حكومه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی ئیعترافی كرد كه ٣ ملوێن بیكار له ئێران‌دا هه‌یه و به زویش ٥ ملوێن خوێندكار كه خۆێندنیان ته‌واو ده‌بێ به بێكاران زیاد ده‌بن و ژماره‌ی بێكاران ده‌گاته هه‌شت ملوێن ونیو. هه‌ر به‌پێی راپۆرتی بانكی ناوه‌ندی ئێران له مانگی گه‌لاویژی ئه‌م ساڵ ١٣٩١ كۆچی خۆری هه‌ڵاوسانی ئابووری گه‌یشتۆته ٣٩ له سه‌د كه له چاو ساڵی رابردوو ١٥,٥ له سه‌د زیادی كردوه. سه‌ر ژمێرییهكانی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات رێژیم ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه زیاتر له ١٥ میلیۆن كه‌س له ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان. به پێى راپۆرتی بانكی ناوه‌ندی ئێران و به پێى حیسابه‌كان له گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ١٣٩٢ كۆچی خۆری له چاو ساڵی ١٣٩١، له شاره‌كاندا ٣٩ له سه‌د نرخی كه‌لوپه‌ل به‌رز بۆته‌وه. ئاخوند رۆحانی سه‌رۆك كۆماری رژیمیش رۆژی ١٣ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له قسه‌كانیدا له مه‌جلیسی رژیم كردنی، بێ هومێدی خۆی له چاره‌سه‌ر كردنی ته‌نگژه‌ی ئابووری دهربرِیوه و هۆكه‌ی بۆ رژانه پووڵی زۆر بۆ بازار گێرِایهوه كه ئه‌وه‌ش به جۆرێك تاوانبار كردنی حكومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد و به‌رنامه ئابورییه‌كی بوو. ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆك كۆماری حكومه‌تی ده‌یه‌م یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی رشتنی پووڵ بۆ سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵك بوو. یه‌كێك له شێوه‌كانی رشتنی پووڵ بۆ سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵك به‌رنامه یارانه و دانی پووڵی مانگانه به خهلًك بوو ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد نه‌ك نه‌یتوانی خه‌ڵك له هه‌ژاری و برسیه‌تی رزگار بكا به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بووه هۆی پوڵی زیاتر له بازاردا و گران بوونی كه‌ل وپه‌ل و بێ نرخ بوونی زیاتری پووڵی ئێران. له لاییكی دیكه‌وه حكومه‌تی ئاخونده‌كان له ئیستادا نه ده‌توانێ یارانه هه‌ڵگرێ و نهبووجهی ته‌واویشی بۆ دابین كردنی پووڵی یارانه له به‌رده‌ستدایه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا (علی گیب نیا)وه‌زیری كاروباری ئابووری حكومه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی له رۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت ساڵانه ٤٢ هه‌زار ملیارد تمه‌ن یارانه ده‌دات له كاتێكدا كه ته‌نیا ٢٨ هه‌زار ملیارد تمه‌نی له رێگه‌ی زیادبوونی نرخی سوته‌مه‌نی داهات هه‌بووه به‌و پێیه حكومه‌تی ئێران ٢٨ هه‌زار ملیارد تمه‌نی دیكه‌ی بۆ پێدانی یارانه پێویسته كه به ووته‌ی وه‌زیری ئابووری رژیم ١١ هه‌زار ملیارد تمه‌نی له بودجه‌ی حكومه‌تدا له به‌ر چاوگیرابوو. به ووته‌ی وه‌زیری ئابووری حكومه‌تی روحانی ده‌بێ ئه‌و ١١ هه‌زار ملیارده له بووجه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه هه‌ڵگیرێ به‌و پێیه بودجه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه له دابه‌ش كردنی یارانهدا خه‌رج ده‌كرێ. بهبهراوردێكی سه‌ره‌تایی ده‌ریده‌خات كه سهرهرِای كه‌ڵك وه‌رگرتن له ١١ هه‌زار ملیاردی پووڵی ئاوه‌دان كردنه‌وه، به‌و جۆره‌ش حكومه‌ت ١٧ هه‌زار ملیارد تمه‌نی دیكه‌ی بۆ دابین كردنی پووڵی یارانه پێویسته. وه‌زیره‌كه‌ی رژیم قورسایی هه‌ڵاوه‌سانی ئابووری به راده‌یه‌ك قورسه كه لابردنی یارانه ته‌نانه‌ت له سه‌ر چینی مام ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگا مه‌حاڵ بێ. كێشه ئابوورییه‌كان له ئێران له‌به‌ر سیاسه‌ته نهزانكارانهی حكومه‌ت و دارشتنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌ی به ئامانجداركردنی یارانه‌كان له كاتێكی نالهبارداو به بوونی ئه‌و ئابڵوقه به‌رده‌وامه ئابوریانه‌ی ووڵاتان له سه‌ر رژیم، كارێكی كرد كه خه‌ڵكی ئێران تووش گه‌وره‌ترین وقورس ترین كێشه‌ی ئابووری ببنه‌وه‌وه ، نرخی كه‌ل و په‌ل به شێوه‌یێكی سهرسوورِهێنهر به‌رز بێته‌وه‌و بێكاری و داخستنی كارگه‌و ناوه‌نده ئابوورییه‌كان بگرێته‌وه. گه‌ڵاڵه‌ی ماڵوێرانیی ئابووری بۆ چینی مام ناوه‌ند و كارمه‌نده‌كانی غه‌یره سه‌ربازیی حكومه‌تی بوو. ئه‌و به‌رنامه‌یه بووه هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل وخواردن به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه. هه‌وڵی رژیم بۆ به خۆماڵی و خسوسی كردنی كارگه‌كان و ناوه‌نده ئابوریه‌كان له به‌ر شێوه‌ی نادروست و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئابووریه جیهانیه‌كان وهه‌روه‌ها ئازاد كردنی خاوه‌ن كار له پێ دانی رێژه‌ی حه‌ق ده‌ستی كرێكاران و كه‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی كرێكاران، فه‌رمانبه‌ران، و ته‌نانه‌ت كه‌م داهاتی جوتیاران و دارِمانی پیشه‌ی جوتیاریی، بوونه هۆی زیاتر به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌له‌كان. سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابووری و به فیرِودانی سه‌رمایه‌ی گشتی و دروست كردنی كێشه‌و ئاڵۆزی له سیاسه‌تی خارجی، نرخی سووته‌مه‌نی و نان و خۆراردهمهنی له خه‌ڵك بۆ چه‌ند قات گران كرد‌و و له ئاكامدا بێكاری ، هه‌ژاری و نه‌داری له ئێران‌دا به شێوه‌ییكی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ند. زۆر كات بیستومانه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له جێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه ئابووریه‌كان, بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ نهزانكاریهكانیان,خه‌ڵكیان تاوانبار كردوه كه له ژیانی خوش گوزه‌رانی و تهجومهل گه‌راییه‌وه ئاڵاون. له كاتێكدا ئه‌وه كاربه‌ده‌ستانی رژیم بوون كه ژیانی ته‌واو جیاوازیان له خه‌ڵك بۆ خۆیان دابین كردبوو. هێندێك جاریش حكومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد،باسی له دابه‌ش كردنی پووڵ به سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كرد و رایده‌گه‌یاند كه پووڵی زیاده كه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاره جیهانیه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێ به سه‌ر خه‌ڵكی كه‌م داهاتدا دابه‌ش ده‌كا و مانگانه پووڵ به خه‌ڵك ده‌دا. ئاشكرایه حكوومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد به دارشتنی پرۆژه‌ی یارانه مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه به‌ناو ئه‌و پرِوپاگهندهی له پێش شانۆی هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تی ده‌یه‌م ده‌یكردن بهێنێته دی كه له بنه‌ره‌تدا بۆ خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك بوو كه سیاسه‌ته چاوبهستهكهشی نه‌یتوانی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێ و خه‌ڵك زیاتر گه‌نده‌ڵی و نهزانكاری ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ده‌ركه‌وت. له‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌دا كه كه‌مترین ناوه‌ندی سه‌رمایه‌گوزاری وئابووری خارجی له ئێران‌دا سه‌رمایه گوزاریان ده‌كرد وكارگا و كارخانه‌كان داده‌خران و سپای پاسدارانی رێژیم ده‌ستی گرت به سه‌ر ئه‌و به‌شه له كارگاو دامه‌زراوه ئابووری و پیشه‌سازی جاده‌و تونێل وسه‌د دروست كردن‌دا و خۆی كرد به ئیمپراتوری ئابووری ئینحساری و تایبه‌ت له ئێران‌دا، هه‌موو رێره‌وه گرینگ و حه‌یاتیه‌كانی ئابووریی ئێرانی له ژێر ركێفی خۆیدا هێشته‌وه و ته‌نانه‌ت له ووڵاتانی لوبنان و عێراقیشدا لق وپرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له ژێر ناوی شیركه‌ت و كۆمپانیای تایبه‌ت و خسوسی دامه‌زراند. سپای پاسداران ده‌ستی به سه‌ر بازارِ و ئه‌و ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنانه‌ی كهڵكیكیان مابوو و ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی نه‌وت و برقیشدا گرت. به‌و پێیه ئابووری ئێران له ده‌ست پاسداره‌كان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خامنه‌ییدان و خه‌ڵكی ئێران به بوونی ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاته تاڵانكهرو نه‌زانه له مه‌ینه‌تی رزڤگاریان نابێ و ئابووری ووڵاتیش تا پێ ده‌چی به‌روه خراپتر ده‌روات. هه‌لومه‌رجی كرێكاران و جوتیاران له ئێران‌دا بێگومان به بوونی هه‌لومه‌رجی ئابووری داته‌پیوی ئێران و دزی وتاڵان كردنی سه‌رمایه‌ی گشتی خه‌ڵك له لایه ژماره‌یه‌ك ئاخوند‌و لایه‌نگرانیان وه‌زعی كرێكاران و جوتیاران باش نابێ و گومان نیه هه‌ژاری و بێكاری و رێژه‌ی برسیه‌كان كه‌می كار‌و داخستنی كارخانه‌و كارگاكانی به دوادا دێ و وه‌زعی جوتیاران و به‌روبوم و به‌رهه‌مه‌كانیان له خراپترین ههلومهرجا ده‌بێ. داخستنی كارگه و كارخانه‌كان و هێنانی كه‌لوپه‌لی هه‌رزان و خراپ له ووڵاتی چین و ریگه خۆش كردنی كاربه‌ده‌ستانی رژیم بۆ ژوماره‌یه‌ك كه‌س بۆ بازرگانی كردن به كه‌لوپه‌له كه‌م كه‌ڵكه‌كان و هێنانیان بۆ ناو ئێران هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له نهزانكاری ئابووریانی پێ داپۆشن و هه‌روه‌ها كهمو كورتیه‌كان له بازاره‌كانی ئێرانیان پێ كه‌م كه‌نه‌وه,دیاره به‌شێكیش له كه‌لوپه‌له‌كان به شێوه‌ی قاچاغ و به به‌رتیل دان ده‌هێندرێنه ئێرانه‌وه كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ندی دیكه وه‌زعه‌كه‌ی خراپ كردوه. هه‌لومه‌رجی جوتیاران به‌رهه‌می ساڵانه‌یان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه به بوونی جوتیارانی كارامه‌و خاكی به‌ربڵاو به پیت وبهركهتی ئێران بۆ به‌رهه‌م هێنانی دانه‌وێڵه‌كان، له به‌ر پێ رانه‌گه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتداران كه‌مته‌رخه‌میان له به‌رانبه‌ر پیشه ی به كه‌ڵك و حه‌یاتی جوتیاریی,ساڵانه هه‌زاران تۆن گه‌نم و برینج له ووڵاتانی دیكه‌وه هاورده‌ی ئێران ده‌كرێ. له ماوه ٨ مانگی رابردودا به‌نرخی یه‌ك ملیاردو ٤٦٤ ملوێن دۆلار برینج هاورده‌ی ئێران كراوه, له كاتێكدا كه ئێران به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی شمال و سه‌ره‌وه‌ی ئێران به گونجاوترین ناوچه‌ی جوتیاری به تایبه‌ت برینج له ئێران و ناوچه‌كه‌دایه. داخستنی كاگه بچوك و كارخانه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، بوونه‌ته هۆی بێكاری ژماره‌یه‌كی زۆرتری كرێكاران.بێكاری كریكاران بوته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تی و مانگرتن و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له جیات ئه‌وه‌ی ماف وداوای كرێكاران جێ به جێ بكه‌ن,پێشره‌وانی ناره‌زایه‌تیه كرێكاریه‌كانیان زیندانی كردوه‌و سه‌ركوتی كرێكارانی كردۆته به‌رنامه‌و كاری هه‌میشه‌یی یان. گه‌نده‌لی و به تاڵانانبردنی سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ره‌رای نهێنی كارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران، ئاشكرا بوونی گه‌نده‌ڵیی ٣٠٠٠ میلیارد تمه‌ن و ته‌ڵه‌كه‌بازی و گه‌نده‌ڵی(رێكخراوی دابینكرانی كۆمه‌ڵایه‌تی) كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌وه‌ی رێژیم راسته‌وخۆ ده‌ستیان تێدا بووه. جێگه‌ی خۆشیه كه سه‌ره‌رای گه‌نده‌ڵیه‌كانی كاربه‌ده‌ستان كرێكاران له ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وامن، ناره‌زایه‌تی ومانگرتنی چه‌ندین رۆژه‌ی كرێكارانی( پلی اكریل)له خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ناره‌زایه‌تی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی ئوتووبوسی تاران، كرێكارانی شه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ی خوزستان و ...هتد، ناره‌زایه‌تی جوتیارانی خوراسانی و ئیسفه‌هان له هاوینی ئهمساڵداو داواكردنی غه‌رامه‌ت له رژیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌روبومه‌كانیان به هۆی لێ برِینی ئاو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له ناو چوون, ناره‌زایه‌تی جوتیاران و خانه‌واده‌كانیان له ئیسفه‌هان به هۆی كه‌م ئاویی و نبوونی ئاوی پێویست بۆ كشت وكاڵهكانیان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه كرێكاران و جوتیاران له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناله‌باردان و هه‌روه‌ها ئه‌و راستیه‌ش نیشان ده‌دا كه ئه‌و دوو چینه كاریگه‌ره‌ی كۆمه‌ڵگا ته‌سلیمی سیاسه‌تی به سه‌ركوتی رژیم نابن و رێگه ناده‌ن به‌ری ره‌نج و ماندووبونیان به ئاسانی تاڵان بكرێ.
لاوان و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری
له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی خوێندكاران و لاوان به‌رده‌وام له ژێر ههرِشهو بێ مافیدان، هه‌ر له سه‌ره‌تادا خومه‌ینی رێبه‌ری رژیم رایگه‌یاند كه زانستگامان ناوێ و ده‌بێ دانشگاكان داخرێن به كرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی نۆێ كه‌وته دژایه‌تی لاوان وخوێندكارانی دانشگاكان و مه‌دره‌سه‌كان. ئه‌گه‌رچی خومه‌ینی و رژیمه‌كه‌ی نه‌یانتوانی دانشگاكان دابخه‌ن، به‌ڵام به به‌رده‌وامی له هه‌وڵدا بوون ده‌ست به سه‌ر دانشگاكان وناوه‌نده‌كانی خوێندندا بگرن, ودهرسهكان و كتێبه‌كان به شێوه‌یه‌ك بن كه له دایره‌ی بیروبۆچوون وسیاسه‌تی خۆیاندا بێ، به‌ڵام سهرهرِای توند‌و تیژی و فشاره‌كان و دروست كردنی به‌سیجی دانشجویی و ناوه‌ندی ئوموری ته‌ربیه‌تی بۆ چاودێری كردنی مه‌دره‌سه‌كان و فریو دانی ژماره‌یه‌ك دانشجو و خوێندكار بۆ چاودێری كردنی دانشجوه‌كان و خوێندكاره‌كانی مه‌دره‌سه‌كان به خۆشیه‌وه نه‌یتوانیوه به‌و ئامانجه گڵاوه‌ی بگات و به ته‌واوی دانشگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. ئه‌و كات كه خومه‌ینی رایگه‌یاند اقتصاد مال خر است و هه‌روه‌ها له ساڵی ١٣٥٩ له ژێر ناوی شۆرِشی فه‌رهه‌نگی، زانكۆكانی داخست بهخۆشیهوهی خوێندكارانی تێكۆشه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نهزانكاریهی ده‌سه‌ڵات مقاومه‌تیان كرد و هێرش و هه‌ره‌شه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بۆكۆنترۆڵكردنی دانشگاكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتداران به سه‌ر نه‌كه‌وتنی ته‌واوی پیلانه‌كانیان هه‌وڵیاندا له ژێر ناوی ریفۆرم و گۆرِانخوازی چینی خۆێندكار بۆ لای خۆیان رِاكێشن. له پێش شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ساڵی ١٣٧٨ ئاخوند خاته‌می به به‌ڵێنی زریقه‌و بریقه‌داری به خه‌ڵكی ئێران به تێكراو خۆێندكاران به تایبه‌ت هه‌وڵیدا سه‌رنجی دانشجو و خۆێندكاران بۆ لای ده‌سه‌ڵات رِاكێشێ، له دوای بهرِێوهچوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و ده‌رچوونی محمد خاته‌می به سه‌رۆك كۆماری رژیم، خۆێندكاران به‌رده‌وام بوون له داوا رِهواكانیان و دانشگاكان بوونه مه‌یدانی نارِهزایهتی دانشجویانی ئازادیخواز. ئاخوند خاته‌می كه پێشتر به‌ڵێنی زۆری به خه‌ڵك و خۆێندكاران به تایبه‌ت دابوو، له جیات جێ به‌جێ كردنی داوای رِهوای خۆێندكاران برِیاری هێرش كردنی بۆ سه‌ر خۆێنكاران ده‌ركرد و ته‌نانه‌ت رِایگهیاند كه ئه‌گه‌ر خۆێندكاران ناره‌زایه‌تیه‌كانیان كۆتایی پێ نه‌هێنن ئه‌وه ده‌ستور به هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌دا به توندترین شێوه روبه‌روی خۆێندكاران بنه‌وه. ناره‌زایه‌تی دانشجویی له ساڵی ١٣٧٨ی كۆچی خۆری و شه‌هید كران و گرتنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان و هه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تیه به‌ربڵاوه‌كانی خوێندكاران و دانشجوه‌كان له ساڵی ١٣٨٨ و ١٣٨٩ی كۆچی خۆری، په‌یامێكی گرینگی به ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئاخوندی گه‌یاند، ئه‌ویش په‌یامی مقاومه‌ت و خۆراگری له به‌رانبه‌ر سته‌م و چه‌وسانه‌وه ئه‌گه‌ر زۆریش بێ بهزییانهو توندبێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئاخوندی بریاری سه‌ركوتی دانشجوو خوێندكارانیان ده‌ركرد كه چه‌ندین خوێندكار شه‌هید كران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان زیندانی كران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیان له درێژه‌دانی خوێندن بێبه‌ش كران. شه‌هیدان كیانووش ئاسا، محه‌ممه‌دجه‌واد په‌ره‌نداخ، محه‌ممه‌د موختاری و سانع ژاڵه له خوێندكار‌و دانشجوه كورده‌كانن كه له لایه‌ن هێزهسهركوتگهرهكانی رژیم شه‌هید كران. به پێى زانیاریه‌كان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خۆێندكاران له خۆێندن بێ به‌ش كراون و زیاتر له ٩٢ بڵاوكراوه‌ی خوێندكاری داخراون. له هه‌نگاوێكی دیكه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه و دانشگای كورِان و كچانی دارشتوه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی لابردنی چه‌ند ده‌رسی گرینگ له كتێبه ده‌رسیه‌كان و له جێگه‌یان دانانی ده‌رسی ئه‌وتۆ كه ئاخوندان دایده‌نێن و له مه‌سڵه‌حه‌تی دهسهڵاتهكهیاندایه. هه‌روه‌ها ریگه ده‌گرن كه خوێندكارانی كچ له چه‌ندین مه‌یدانی زانستیدا بخوێنن. سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و به‌ربه‌ست دروست كردن بۆ دانشجویان پێ رانه‌گه‌یشتن به ناوه‌نده‌كانی خۆێندن وای كرده‌و نه‌خوێنده‌واری له ئێران‌دا په‌ره بستێنێ، به پێ ئاماره‌كان كه له رۆژنامه‌ی حكومه‌تی (ئیعتماد) بڵاو بۆته‌وه سه‌رۆكی سازمانی فێربوونی خۆێندن (سواد اموزی) ووتویه‌تی له ئیستادا٦/١٤ درسهدی رێژه‌ی ٧٥ میلوێنی ووڵات بیسوادن. به ووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی رژیم: زیاتر له ٩میلیون و ٧١٥ههزار نه‌خۆێنده‌وار له له ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌ی ٦ساڵ له ووڵاتدا سه‌رژمێری كراون و زیاتر له سێ ملوێن و ٤٥٦ههزار نه‌خۆێنده‌وار له ته‌مه‌نی ١٠ تا ٤٩ساڵ له ووڵاتدا سه‌رژمێری كراون كه ۶.۸ له سه‌دی دانیشتوانی ئێرانن. علی باقر زاده سه‌رۆكی سازمانی دامه‌زراوه‌ی فێربوونی خۆێندن (نهچت سواد اموزی) ژماره‌ی نهخۆیندهوارهكانی زیاتر له ۱۱ ملوێن كه‌س له ژماره‌ی ۷۵ ملوێن ونیوی ئێران راگه‌یاند. ئاشكرایه كه خوێندكارانی كورد جیاواز له كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی خۆێندن چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌یان له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن بۆ دروست ده‌كرێ. ناوه‌ندی ئوموری ته‌ربیه‌تی له مهدرهسهو ناوه‌نده‌كانی خۆێندنی كوردستاندا به شێوه‌ییكی به‌ربڵاو بۆ ده‌ست نیشانكردنی خۆێندكارانی ئازادیخواز و نیشتمان په‌روه‌ر كارده‌كات و له سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی خوێندكاران له دانشگاكان كاریگه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌سیجی دانشجویی و خۆێندكاری وته‌نانه‌ت ئیداره‌كانی ئیتلاعات وئه‌منیه‌تی رژیمیش هه‌ركام به شێوه‌ی جیا جیا له سه‌ر دانشجو و خوێندكاران وناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌وریان هه‌یه‌و چه‌ندین به‌ربه‌ستی وه‌ك گوزینش و ئهستێرهداركردن و به خۆماڵی كردنی دانشگاكان له دژی خوێندكارانی كورد كردوه به قانوون تا خوێندكارانی كورد نه‌توانن به ئاسانی له دانشگا دیاره‌كانی ئێران‌دا بخوێنن. له‌لایێكی دیكه خوێندكارانی كورد، كه‌متر له ئیداره حكومه‌تیه‌كان كاریان ده‌درێتێ، هه‌ر بۆیه دوای ته‌واو كردنی خوێندن كاریان ده‌ست ناكه‌وێ. به‌رنامه‌ی جیاوازی دانانی زیاتر له به‌رانبه‌ر خۆێندكارانی كورد به شێوه‌یه‌كه كه به‌شێكی به‌رچاو له لاوانی كورد ناچار بوون ده‌ست له خۆێندن هه‌ڵگرن وهه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان له دوای كۆتایی هاتنی خۆێندنهكانیان، بێكارن و له ماڵه‌وه دانیشتوون كه بوونی ئه‌و وه‌زعیه‌ته تووش كێشه‌و نه‌خۆشی فكری و رِوانی كردون. له گه‌ل هه‌موو به‌ربه‌ست و فشار‌و سه‌ركوته‌كان،خۆێندكاران به تایبه‌ت و لاوانی كورد به تێكرا له مقاومه‌ت و خۆرِاگری له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ست هه‌ڵناگرن و به‌رده‌وامن له تێكۆشان له پێناو گه‌یشتن به ویسته‌كانیان و سه‌ربه‌رزانه له كاروانی زانست خوازی و فێربوونی عیلم شێلگیرانه به‌ره‌و پێش ده‌رۆن.
مامۆستایانی مهدرهسهو ئوستادانی دانشگاكان
چینی مامۆستایان له ئێران‌دا به هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی ئابووریدا تێ ده‌په‌رن، ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئابووریه خراپه‌ی تێكرای خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌ت چینی هه‌ژار و مام ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه، له سه‌ر مامۆستایانیش كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داراییان ته‌نیا ئه‌و حه‌قی مامۆستاییهیه كه حكومه‌ت به شێوه‌ی نیوه و ناچڵ و هێندێك جار به هۆی نه‌بوونی و كه‌م داهاتی فشاری زۆریان له‌سه‌ر بووه و له‌به‌ر وه‌زعی خراپی ژیان وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه به ده‌رس ووتنه‌وه رابگه‌ن. مامۆستایان بۆ ده‌ربرینی ویسته‌كانیان ناچار بوون ده‌ست بده‌نه مانگرتن له ده‌رس ووتنه‌وه,ژماره‌یه‌ك له ئوستادانی دانشگاكان له به‌ر پێ رِانهگهیشتنی حكومه‌ت ناچار بوون رێگه‌ی ووڵاتانی رِۆژئاوایی بگرنه به‌رو هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان له ئێران به هۆی سیاسه‌تی دژ به زانست و مه‌عریفه له لایه‌ن رژیمه‌وه, هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان خانه‌نشین ده‌كرێن له كاتێكدا هه‌م توانای ده‌رس ووتنه‌وه‌یان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیشیان ئه‌و راده نیه كه رێگر بێ له ده‌رس ووتنه‌وه‌یان. به بوونی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ی كه مامۆستایان تووشی بوون و بۆ هاتنه دیی داواكانیان له ماوه‌ی ساڵانی رابردودا چه‌ندین نارِهزایهتی یان ده‌ربریوه. له‌ماوه‌ی رابردوو ١٢ ئوستادی دانشگای (علامه ته‌باته‌بایی) به زۆر خانه نشین كران. به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆیان و به زۆر خانه نشین كردنی ١٢ كه‌س له ئوستادانی دانشگا له ئێران‌دا زیانێكی گه‌وره‌ی له پرۆسه‌ی خۆێندن له دانشگای ته‌باته‌بایی داوه.له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو چه‌ندین جار ئوستادانی دانشگاكانی ئێران به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆیان خانه نشین كراون. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئوستادانهی دانشگا كه ره‌خنه‌یان هه‌بێ ده‌كه‌ونه زیندان و لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێ. له ٦ تا ٨ی بانه‌مه‌ری ١٣٨٨ كۆچی خۆری ,مامۆستایان و ئوستادانی دانشگاكان ده‌ستیان دایه مانگرتن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران به شێوه‌یه‌كی درندانه ده‌ستیان دایه سه‌ركوت و بێ رێزی كردن به مامۆستایان و ئوستادانی دانشگاكان.
پێشێلكارییه‌كان به‌رانبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا
حكومه‌تی ئاخوندی له ساڵی یه‌كه‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی مرۆڤی له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی ئازادی قسه كردن،ئازادی مه‌زهه‌ب،ئازادی راگه‌یاندن،ئازادی و مافی ژنان و هتد...پێشێل كردوه. ته‌نانه‌ت خومه‌ینی رێبه‌ری رژیم هه‌ر له سه‌ره‌تادا گۆرانی و موزیكی حه‌رام كرد. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ستی مه‌زهه‌بی خه‌ڵكی ئێران یاسای ووشك و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئینسانی و ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌كانیشیان به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا سه‌پاند و ئه‌و یاسایانه‌یان كرده بنه‌مایه‌ك بۆ به قانوونی كردنی پێ شێلكارییهكان دژ به مافه‌كانی مرۆڤ. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به به‌رده‌وامی تا دوایین توانایان ئهوپهرِی سته‌م و پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر به مافه سه‌ره‌تایی دانیشتوانی ئێران و ته‌نانه‌ت گرینگ‌یان به مه‌حكوم كردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆف له لایه‌ن ناوه‌نده جیهانیه‌كانی پارێزه‌ر و چاودێری مافی مرۆڤ نه‌داوه. ترۆری ئازادیخوازان،رۆژنامه نووسان،سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جودایی كردن له نێوان چینه‌كانی كۆمهڵگاو دیاری كردنی سنووری باش وخراپ به واتایه‌ك ئه‌وانه‌ی كه به خراپ ده‌ژمێردران ئه‌وانه بوون كه سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان قه‌بووڵ نه‌بوو و یا ره‌خنه‌یان له شێوه‌ی كاركردی ده‌سه‌ڵات ده‌گرت. جا ئه‌و خراپانه، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران به غه‌یره خودی ناویان ده‌هێنن، كه‌وتنه به‌ر بێره‌حمانه‌ترین شێوه‌ی سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه كه له مێژووی مرۆڤایه‌تی نمونه‌ی ئه‌و شێوه درهندهیهیانه كه‌م بوون. له به‌رانبه‌ردا خۆییه‌كان (خودی‌ها)ژماره‌یه‌كی كه‌م به‌ڵام ده‌ست رۆیشتوو بوون و ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی دزێو بوه‌و چۆنیان پێ یان خۆش بووه له به‌رانبه‌ر زۆرینه‌ی بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامیان داوه. ده‌سه‌ڵاتێك كه دانیشتوانی ووڵات به سه‌ر دوو به‌شی خۆیی و غه‌یره خۆیی دابه‌ش بكات و به‌و دابه‌ش كردنه‌و به دانانی قانونی غه‌یره ئینسانی ریگه بۆ سه‌ركوتی بێ به‌زییانه‌ی خۆش بكات، بێگومان كارنامه‌یه‌كی بیجگه له سه‌ركوت، ئێعدام،شكه‌نجه، زیندانیكردن، ئاواره‌یی ،ئازاری خه‌ڵك نابێ. پێشێلكردنی مافی مروف له ئێران‌دا هه‌موو سنووره‌كانی تێ په‌راندوه به تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ،به سه‌ركوت و توندوتیژی و پێشێلكاریی به‌رده‌وام و ئیعدامی به‌رده‌وامی لاوان و رۆڵه ئازادیخوازه‌كان مێژووییكی ره‌شی بۆ خۆی تۆمار كردوه. ئیعدامی چه‌ندین چالاكی سیاسی له‌وانه، حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ری پوور خه‌ڵكی شاری سنه و ره‌زا ئیسماعیلی خه‌ڵكی سه‌ڵماس و شێركۆ معارفی خه‌ڵكی شاری بانه و هه‌روه‌ها ئیعدامی ١٦ كه‌س له هاوه‌لاتیانی به‌لوچستان ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ری ساڵی ١٣٩٢ كۆچی خۆری و هه‌روه‌ها به‌رێوه چوونی ئیعدامی چه‌ندین كه‌سی دیكه هه‌ر له ماوه ئه‌و مانگه‌دا له ژێر ناوی بازرگانانی مه‌وادی موخهدر ...هتد. ئیعدامی لاوه‌كانی ئێران له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٨٠ زایینی و ئیعدامی به كۆمه‌ڵی زیاتر له ٢٥٠٠٠ له لاوانی ئازادیخوازی ئێران له هاوینی ساڵی ١٣٦٧ كۆچی خۆری ئه‌ویش ته‌نیا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا. ئیعدامه‌كانی پاییزی ئه‌مساڵ له كاتێكدا به‌رێوه چوون ، كه ئاخوند حه‌سه‌نی رۆحانی سه‌رۆك كۆماری تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتووی رژیم به هه‌ڵگرتنی شیعاری نه‌رمی نواندن و ئاڵوگۆر له سیاسه‌تی سه‌ركووت و تۆقاندن، سه‌رله‌نوێ ژماره‌یێك خه‌ڵكی فریو دا‌و هێندێك له وه‌لاتانی رۆژئاوایشی به‌و به‌ڵێن و دروشمه درۆیانه دڵخۆش كرد. به‌رێوه چوونی حوكمی ئێعدامی خه‌ڵك و هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئێران به شێوه‌یه‌ك بووه، كه له پێوه‌ند به ژماره‌ی ئێعدام له جیهاندا,ئێران پله‌ی دووهه‌مه. به‌رده‌وام بوونی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا، به راده‌یه‌ك به‌ربڵاوه كهكۆرِی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی پارێزهرو چاودێری مافی مروڤ زیاتر له ٥٥ بریارنامه‌ی له دژی رژیمی ئێران و پێشێلكاریی به‌رانبه‌ر مافی مرۆڤ له ئێران‌دا ده‌ركردووه. له سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵی ١٣٩٠ كۆچی خۆری، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌حمه‌د شه‌هیدی كرد به نوێنه‌ری خۆی، تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران‌دا. هه‌ر چه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌هید نه‌یتوانیوه سه‌ردانی ئێران بكا و چاوه‌دێری هه‌لومه‌رجی مافی مرۆڤ له ئێران بكا، به‌ڵام به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و زانیاریه‌كانی ناو خۆی ئێران چه‌ندین راپۆرتی له سه‌ر وه‌زعی ناله‌باری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا بڵاو كردوونه‌ته‌وه. جێگه‌ی داخه كه سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌هیدو ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی مروف ئاڵوگۆرێكی ئه‌رێنی بۆ باش بوونی وه‌زعی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا روی نه‌داوه.
پێ شێلكردنی مافی ئافره‌تان له ئێران‌دا
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی له یه‌كه‌مین ووڵاتانی سه‌ركوتگه‌ری مافی ئافره‌تانه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دواكه‌وتووه به چه‌سپاندنی قانوونی غه‌یره ئینسانی و غه‌یره ئیسلامی به شێوه‌ییكی زۆر درندانه مافی ئافره‌تان پێ شێل ده‌كات و سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه و ماف زه‌وتكردنی ژنانی كردۆته یه‌كێك له سه‌ره‌كی ترین به‌رنامه‌و كاره‌كانی حكومه‌ت. گه‌وره‌ترین پێشێلكاریی ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌به‌رانبه‌ر ژنان له بوارى سیاسیه‌وه‌یه، به‌شێوه‌یێك كه ژنان كه‌مترین به‌شدارییان له كاروبارى سیاسی حكوومه‌ت پێده‌كرێ و ئه‌و مه‌یدانه له ده‌ستى ئاخوندان مۆنۆپۆل كراوه. پرۆژه‌و گه‌ڵاڵه‌كان و ره‌وتی نوێ لهفشارهێنان بۆ سه‌ر ژنان له شۆێنه گشتیه‌كان له دانشگاكان و مه‌دره‌سه‌كان و ته‌نانه‌ت له ناو حه‌ریمی خسوسیدا، جیاكردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان له دانشگاكان و ته‌نانه‌ت جوداكردنه‌وه‌ی ئوتوبووسی ژنان له گه‌ڵ پیاوان و ریگه‌دان به پیاوانی بێ به‌زیی ودواكه‌وتوو بۆ هێرش كردنه سه‌ر ژنان له كۆمه‌ڵگادا به ناوی پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، سووكایه‌تییه‌كی سیستماتیك به ژنان ، كه زۆر جار فیلمی ئه‌و سه‌ركوت‌و بێ رهحمیانه له لایه‌ن تلویزیون و هۆكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌بنه‌وه,وه‌ك كوشتنی ئافره‌تان به شێوه‌ی (سه‌نگسار)كه نمونهییكی زۆر قێزه‌ون و نائینسانیه. سه‌ركووتكردن و سووكایه‌تیپێكردنی ئافره‌تان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه،ده‌رخه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن كه رژیمی ئاخوندی وه‌ك سه‌ره‌كی ترین دوژمنی ئافره‌تان و مافه‌كانیان بناسرێ. جێگه‌ی داخه كه ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی شۆێن كه‌وتووی سیستم و ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی به پشتگیری كردن له سیاسه‌تی سه‌ركوت به‌رانبه‌ر به هاونهوعهكانیان بوونه هۆی زیاتر گه‌رم داهێنانی سه‌ركوت وبێرهحمی به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان له ئێران‌دا. ئاخوندانی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌نیا له‌و كاتانه باس له ژنان و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن كه بازاری شانۆی به ناو ههڵبژاردنهكانیانیان گه‌رم دابێنن, وبه مه‌به‌ستی چاوبه‌ست كردن و راكێشانی سه‌رنجی رای گشتی جیهانی وهه‌روه‌ها خه‌ڵك،وا نیشان بده‌ن كه ئافره‌تانیش له ئێران به‌شیان هه‌یه‌و خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی و نه‌زه‌رن. دیاره ژنانی كورد زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر سته‌م و زیاتر چه‌وسانه‌وه‌یان له به‌رانبه‌ردا په‌یره‌و ده‌كرێ,و سهرهرِای ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی كه به بۆنه‌ی ژن بوون لێیان ده‌كر ێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن سته‌می چه‌ندقاتیان له‌سه‌ره.به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئافره‌تانی كوردستان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ به‌زه‌ییانه فشاریان ده‌خرێته‌سه‌ر و ده‌گیرێن و شكه‌نجه و ئازار ده‌درێن زۆر ئازایانه و به‌رپرسانه له مه‌یدانه سیاسی و راگه‌یاندنه‌كاندا تێكۆشاون ده‌ورێكی گرینگ‌یان له خه‌باتی ماف خوازانه‌و یه‌كسانی خوازانه گێراوه. به‌شێك له كاری رژیم اخوندی له پێوه‌ند به ئافره‌تان له ٧ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٥٧كۆچی خۆری،ته‌نیا دوو حه‌وتوو به سه‌ر سه‌ركه‌وتنی شۆرشی خه‌ڵكی ئێران له به‌رانبه‌ر رژیمی شاهه‌نشاهی، ده‌فته‌ری خومه‌ینی رایگه‌یاند,كه قانونى دیفاع و حیمایه‌ت له خانه‌واده هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.به پێ ئه‌و قانوونه، تایبه‌تمه‌ندی سنووردار له مافه‌كانی ناو خانه‌واده به ژنان ده‌درا. روژێك له دوای ئه‌وه, واته له ٨ی ره‌شه‌ممه‌دا,خزمه‌ت گوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ ژنان به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و له دوای سێ رۆژ وله ١١ی ره‌شه‌ممه‌ی ٥٧: قازی (حاكم)ه ئافره‌ته‌كان له قه‌زاوه‌ت كردن دوور خرانه‌وه. ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵی ١٣٨٥، زیاتر له ٦٠ حوكمی ئیعدام و سه‌نگسار له به‌رانبه‌ر ژنان له ئێران‌دا به‌رێوه چووه. به پێ سه‌رژمێرییه ره‌سمیه‌كان، ژماره‌ی كچانی هه‌ڵاتوو له ساڵی ١٣٨٥ گه‌یشتۆته زیاتر ٣٠٠ هه‌زاركه‌س. مه‌لاحه‌سه‌نی نوینه‌ری ولی فقیه و ئیمام جومعه‌ی رژیم له‌شاری ورمێ له سیهه‌می به‌فرانباری ١٣٨٦:“ووتی من نازانم چۆن تا ئیستاش وله دوای تێ په‌رینی ۲۸ ساڵ به سه‌ر ئینقلابی ئیسلامی، ژنانی به‌دحیجاب زیندوون. ئه‌و ژنانه‌ی كه حیجابی ئیسلامی په‌یره‌و ناكه‌ن، ده‌بێ خویان، مێرده‌كان و باوكه‌كانیان بمرن“. خومه‌ینی له,كتێبی:تحریرالوسیله :به‌رگی دووهه‌م سه‌فحه‌ی ٣٢٧ مه‌سه‌له‌ی ٨: نوسیویه «له كاتی ته‌ڵاقداندا پێویست نیه ژن ئاگادار بێ ، جا چ بگا به‌وه‌ی كه رازی بێ “. خومه‌ینی هه‌ر له كتێبی :تحریرالوسیله: جڵدی دوهه‌م سه‌فحه‌ی ١٣ مه‌سه‌له‌ی ٥:نوسیویه «به‌رپرسایه‌تی كردن خاوه‌نداریه‌تی سه‌رمایه‌ی منداڵ … بۆ باوك و باپیره ده‌گه‌رێته‌وه‌و دایك و نه‌نك واته دایكی دایك هیچ مافێكی خاوه‌نداریه‌تیان نیه». ئاخوند خامنه یی ولی فقیه رژیم له ٣٠ی پهشپهر,تیر ٧٦. ووتی «ئه‌م مه‌سه‌له‌یه, كه ده‌بێ ژنانیش له ناوهندو بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به راده‌ی پیاوه‌كان بوونیان هه‌بێ،خاڵێكی لاواز، بۆچونێكی كاڵ،بێ بایه‌خ و منداڵانه‌یه». گالیندوپل،راپۆرت نووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له پێوه‌ند به مافی مروف له ئێران ،له مانگی ژانویه‌ی ١٩٩٢: ووتی«ابوالفزل موسه‌وی تبرێزی، دادستان گشتی ووڵات، ووتویه هه‌ر كه‌س بنه‌ره‌تی حیجاب پێ شێلبكا كافره‌و حوكمی كافرێكیش مه‌رگه». به پێ سه‌رژمێریه رسمیه‌كان « خودكوشتن له ئێران به شێوه‌ی مام ناوه‌ند ٢٥ تا ٣٠ له سه‌د كه‌سه». ئه‌و سه‌رژمێریه به‌رزترین سه‌رژمێری خۆكوشتنه له جیهان ، چونكه رێژه‌ی مام ناوه‌ندی خۆكوشتن له جیهان نزیك به ١١ تا ١٢ له هه‌ر یه‌ك سه‌دهه‌زار كه‌سدایه». هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ژنان چوار به‌رابه‌ری پیاوان خۆدهسوینن. به‌رزبوونه‌وه‌ی ١٠ تا ١٥ ته‌نانه‌ت ٣٠ له سه‌دی ژنانی خیابانی و كچانی هه‌ڵاتوو، گه‌یشتنی ته‌مه‌نی له‌ش فرۆشی ئافره‌تان بۆ ژێر ٢٠ساڵ له به‌رهه‌مه قێزنهونهكانی حاكمیه‌تی ئاخوندیه. هه‌ر له‌ماوه‌ى مانگه‌كانى رابردوو یاسایێكى نوێى قێزه‌ون په‌سه‌ند كراوه كه رێ به سه‌رپه‌رشتى منداڵه هه‌ڵگیراوه‌كان ده‌دا له داهاتوو ژیانى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پێك بێنن كه ئه‌وه‌ش ته‌وژمێكى به‌ربلاو له ناره‌زایه‌تى به‌دواوه بوو.
په‌ره سه‌ندنی فه‌سادو دیارده دزێوه‌كان شێوه هه‌ڵه‌ی حوكمرانی ئاخوندان
په‌ره پێ دانی جینایه‌ت و نهزانكاری له به‌رێوه بردنی ووڵات، به تایبه‌ت له پێوه‌ند به ئابووری ووڵات و هه‌ڵاوسانی ئابووری، دزی به‌رپرسان و بهرِێوهبهران و دهستوپێوهندهكانی ده‌سه‌ڵات,قۆرغ كردنی ئه‌و به‌شه به كهڵكهی ئابووری ووڵات له لایه‌ن سپای پاسداران و به‌یتی خامنه‌یی,نه‌بوونی هومێد به ژیان وداهاتویهكی باش له ناو تێكرای چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت لاوان,بێكاری بیرفراوان و دانه‌مه‌زرانی خۆێندكارانی ده‌رچوو له دانشگاكان و ناوه‌نده زانستیه‌كان,ووهرشكهست بوون وداخرانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كارخانه‌و كارگه‌كان ....هتد بوونه هۆی به‌ره‌و سه‌ر چوونی راده‌ی دیارده دزێوه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگادا. په‌ره سه‌ندنی دیارده‌ی بێكاری و داته‌پینی باری ئابووری ووڵات و بێ هومێدی خه‌ڵك به باش بوونی هه‌لومه‌رجه حهستهمهكان, بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی فه‌سادی كۆمه‌ڵایه‌تی,زیاد بوونی دیارده‌ی له‌ش فرۆشی,تێك چوونی پێوه‌ندی خێزانی و به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌ڵاق,په‌ره سه‌ندنی له راده‌به‌ده‌ری تووش بووان به مه‌وادی موخه‌ده‌ر له ته‌مه‌نه جیاجیاكان و به تایبه‌ت لاوانی خوار ١٨ ساڵ ,خۆ سوتاندن,هه‌ڵاتنی كچان و ژنان له ماله‌كانیان,دزیی و جینایه‌تی به‌ربڵاو,به‌ربڵاو بوونی درۆ و بوختان و رشوه ....هتد به داخه‌وه بوونه دیارده باو وئاساییهكان. بیگومان رژیمی ئاخوندی نه مه‌به‌ستیه‌تی چاره‌سه‌ری دیارده دزێوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكا,و به‌و شێوه كاركرد‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی بێ ناتوانی چاره‌سه‌ریان بكا.
هه‌لومه‌رجی سیاسی له ئێران‌دا
زۆر جار ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم ئیدعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك له ئێران ئازادن و هه‌موو تاكێك مافی سیاسی هه‌یه, به‌ڵام وه‌ك له كرده‌وه‌دا ده‌یبینین پێچه‌وانه‌ی ئیدهعاكانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم, په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ركوت و توندوتیژیی بێ سنوور له به‌رانبه‌ر هاووڵاتیانی ئێراندایه. پیشَ شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و شانۆی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس, كاربه‌ده‌ستان به قسه‌و به زاهیر سیمای جیاواز له‌خۆیان نیشان ده‌ده‌ن,و باس له كرانه‌وه‌و ئازادی و دابین كردنی مافه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن. له ئێستادا شاهیدی حكومه‌تی یانزده‌هه‌می رژیمی ئاخوندین,كه پێش له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ركام له پاڵێوراوانی سه‌رۆك كۆماری باسیان له ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و باش تر بوونی وه‌زعی خه‌ڵك و دابین كردنی ئازادیه‌كان ده‌كرد.ئاخوند حسن روحانی كه خۆی به نۆێنه‌ری باڵی ریفورمیست ده‌ناساند و له شانۆی هه‌ڵبژاردنی هاوینی ١٣٩٢ كۆچی خۆری سه‌ری له سندوقه‌كانی ده‌نگدان هێنایه ده‌ر و وه‌ك سه‌رۆك كۆماری حكومه‌تی یازده‌هه‌م ده‌ست به كار بوو,ته‌نیا له ماوه‌ی ٣ مانگ له كار كردنی زیاتر له ٣٠٠ كه‌س زیندانی سیاسی و له ژێر ناوی دیكه حوكمی ئیعدامیان له به‌رانبه‌ردا به‌رێوه چووه. بیگومان وه‌زعی سیاسی له ئێران شتێك نیه بێجگه له به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركوتگه‌ر له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رێك كه به زۆر و توند‌و تیژی حكومه‌تیان به سه‌ردا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن دڵیان به‌وه خۆش كردبێ كه به دوای گۆرینی مۆره‌كان و دموو چاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌لومه‌رجێك به قازانجی جه‌ماوه‌رو به‌شداریی كردنی عه‌مه‌لی خه‌ڵك له كاروباری سیاسی ووڵات دێته ئاراوه,له به‌رانبه‌ر هومێدو دڵخۆشی ئه‌و كه‌سانه,شاهیدی ئه‌و راستیه‌ی بووین,كه نه هیچ باڵ و هێ مۆره‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران نه ده‌توانێ و نه مه‌به‌ستیه‌تی ئاڵوگۆر له هه‌لومه‌رجی سیاسی له ئێران‌دا بكات و ئه‌و روانگه راست ورهوایهی حكومه‌تی خه‌ڵك به سه‌ر خه‌ڵكدا جێ به جێ بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ست و پێوه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵات و حاكمیهتیش ئه‌گه‌ر رخنهیهكییان له شێوه‌ی ئیداره كردنی ووڵات و راده‌ی بێ به‌زییانه‌ی خه‌ڵك گرتبێ كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرش و زیندانی كردن و دوور خستنه‌وه‌و له سه‌ر كار لابردن. ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ئاغای مونته‌زری و رێگه گرتن له‌وه‌ی كه پێوه‌ندی به لایه‌نگرانیه‌وه بكا,زیندانی كردنی عه‌بدوڵا نووری,ته‌نانه‌ت ده‌ست به سه‌ركردنی كه‌روبی و میر حسینی موسه‌وی و.....هتد. بیگومان ئاخوندان ته‌نیا ئه‌و كاته پێویستیان به به‌شداری خه‌ڵك له به‌شداری كردن له كاری سیاسی ووڵات هه‌یه كه به‌رنامه‌ی به‌رێوه بردنی شانوی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه, و بۆ گه‌رمتركردنی بازارِی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی هه‌موو تواناكانیان دهخهنهگهرِ تا به كۆمه‌ڵگای جیهانی نیشان بده‌ن خه‌ڵك به‌شداری كاری سیاسی و بریاری سیاسی له ووڵاتدا هه‌یه. كارنامه‌ی زیاتر له ٣٣ ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی ئه‌و راستیه‌ی نیشان داوه كه هه‌لومه‌رجی سیاسی وكاری سیاسی ئه‌و كاته رێگه‌ی پێ ده‌درێ كه به ته‌واوی له چواچێوه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی ئاخونداندا بێ. جه‌ماوه‌ری ئێران ته‌نیا ئه‌و كاته رێگه‌یان پێ ده‌درێ به‌شداری كاری سیاسی بكه‌ن كه شانۆی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه ده‌چێ,به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه نه ده‌توانن له ئه‌نجامه‌كانی شانۆگه‌ریه‌كان به قازانجیان ده‌وریان هه‌بێ و نه بۆچوونه‌كانیان و ئه‌و پاڵێوراوه‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه ریگه‌ی پێ ده‌درێ به‌شداری كێ به‌ركێ كان بكات. له‌و ئاكامانه‌ی له سیاسه‌تی سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌ی حاكمیه‌ت له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكدا ده‌یبینین و هه‌روه‌ها به‌وه‌ی كه هه‌ر جۆره هومێدێك به ئاڵوگۆرِو ریفورم لو چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریدا هومێدێكی به تاڵه‌و,ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌وه به رونی ده‌ركه‌وتوه,ریگهیهك جیاواز له یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵۆێستی خه‌ڵكی ئێران له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته دژی ئازادیه‌كانی حكومه‌ت وجودی نیه,سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به‌رده‌وام ئه‌و راستیه له راگهیاندنهكانیداو له بۆنه جیا جیاكاندا به رای گشتی راگه‌یاندوه. دیاره بۆ به ئه‌نجام گه‌یشتنی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندان,جیاواز له‌یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ر,هاواكاریی و یه‌ك ده‌نگی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئێرانی و كوردستانی پێویست و هه‌روه‌ها حه‌یاتی و گرینگه. سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران باوه‌ری وا بووه كه ئاخوندان بێجگه له خۆیان و قازانجه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ئاگاداری هه‌لومه‌رجی سیاسی ووڵات نین و له بنه‌ره‌تدا خه‌ڵك وداهاتوی سیاسی یان بۆ گرینگ نیه‌و هه‌ر كات باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات باس له گۆران و ریفورم ده‌كه‌ن ته‌نیا مه‌به‌ستیان چاوبه‌ست و بازار گه‌رمی بۆ ده‌سه‌ڵاته سهركهتگهرهكهیانه. به‌و باسانه‌ی له سه‌ر وه‌زعی گشتی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی رژیم و وه‌زعی ئابووری و هه‌لومه‌رجی ناله‌باری كۆمه‌لایه‌تی له ئێران‌دا كران ئه‌و راستیه حاشا ههڵنگرهی كه هه‌موو ده‌بێ كار بكه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به‌و ده‌سه‌ڵاته له هه‌موو سه‌رده‌مێك زیاتر به‌رپرسایه‌تی سیاسی و ئه‌خلاقی و به‌رپرسانه‌مان ده‌خاته ئه‌ستۆ.دیاره فاكته‌ری گرنگ كه تائێستا به كرده‌وه به‌رچاو ناكه‌وێ،نه‌بوونی یه‌كگرتوویی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیه دژ به رژیمی ئاخوندی. له‌و پێوه‌نده‌دا سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له ساڵی ١٩٩٥ ی زایینی به دواوه هاوپه‌یمانیه‌كی سیاسی گرینگی له گه‌ڵ سازمانی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران ئیمزا كردوه‌و تا ئیستاش درێژه‌ی هه‌یه,هه‌روه‌ها بۆ پێك هێنانی هاوكاری و هاوپه‌یمانی و پێك هێنانی به‌ره‌ی كوردستانی هه‌وڵی زۆری داوه,له پێوه‌نده‌دا نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاوه‌ڵه كه ١٠ خاڵی گرینگ بۆ سه‌ره‌تای هاوكاری نیوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێرانه خستۆته به‌ر ده‌می لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران.سازمانی خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێ له سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ پێك هێنانی یه‌ك ده‌نگی وهاوكاری له ئێران و كوردستان به تایبه‌ت.
هه‌ل و مه‌رجى نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
وه‌ك ئاشكرایه ئێران ووڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه، كه به به‌رده‌وامی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه هه‌م حاشا له فره‌نه‌ته‌وه بوونی ئێران ده‌كرێ و هه‌روه‌ها سته‌میش له نه‌ته‌وه‌كان ده‌كرێ. حاشا لێ كردنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێران نه‌ك خزمه‌تی به سه‌قامگیری ئێران نه‌كردوه,به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه بۆته هۆی ناسه‌قامگیری و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن و شهرِو نابه‌رابه‌ریی. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له هه‌موو ده‌ورانه جیاجیاكان وبه تایبه‌ت له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌زا شاه و ده‌سه‌ڵاتی محمد ره‌زا په‌هله‌وی سته‌می به‌ربڵاویان له گه‌لانی پێك هێنه‌ری ئێران كردوه.دیاره سته‌م له گه‌لانی ئێران له سه‌رده‌می حكومه‌تی ئاخوندان به شێوه‌یێكی سیستماتیك و ته‌نانه‌ت له رێگای به كار هێنانی هه‌ستی مه‌زهه‌بی، گرتن و شكه‌نجه دان، هه‌وڵ بۆ سرِینهوهی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، قه‌ده‌غه كردنی خوێندن به زمانی زگماك و رێگه گرتن له به‌رێوه بردنی به‌شێك له رێ و ره‌سم و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوندی له ئێران، ته‌نانه‌ت ریگه‌یان نه‌داوه به‌رپرسی ئوستان وشاره‌كانی هه‌ركام له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له كه‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كان خۆیانه‌وه بێ. هه‌روه‌ها حكومه‌تی ویلایه‌تی فه‌قێ رێگه به كه‌سانی سه‌رده‌رچوو شاره‌زا له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه نادات له پۆست و پله به‌رزه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌ركیان هه‌بێ. هیچ شكی تێدا نیه به په‌راوێز خستن و هه‌وڵ بۆ سرینه‌وه‌ی واقعی كۆمهڵگاو,حاشا لێ كردن له بوونی كارا‌و ئه‌ركداری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه زیانی زۆری بۆ تێكرای ئێران له مه‌یدانه جیاجیاكان به دواوه بووه. بوونی نه‌ته‌وه و واقیعیهتهكهو ریگه گرتن وبه‌ربه‌ست دروست كردن له به‌رانبه‌ر مافی مرۆیی و سرووشتیی نه‌ته‌وه‌كان بۆ به‌رێوه‌بردن به سه‌ر چوارچێوه‌ی جوغرافیایی خۆیان و به‌شداریی یه‌كسانیان له بهرِێوهبردنی ئێران‌دا، تاوانێكی دیكه‌یه له تاوانه‌كانی حاكمیه‌تی دواكه‌وتو له ئێران‌دا. خه‌ڵكی به‌لووچستان له ئێران گه‌وره‌ترین و بێ ره‌حمانه‌ترین سته‌میان له به‌رانبه‌ردا به‌رێوه ده‌چێ.ناوچه‌كانی بلوچستان له دواكه‌وتوترین شۆێنه‌كانی ئێرانن و له به‌ر نه‌بوونی هه‌لی باش بۆ كار و كه‌م ئاویی و نه‌بوونی زه‌وی زه‌راعه‌تی باش، له هه‌ژاری تاقه‌ت پرِوكێندان و ده‌سه‌ڵاتدارانیش به كرده‌وه‌و به‌رده‌وام له باری ئابووریی وسیاسی دهیانچهوسێنێنهوهو هه‌لی كار و سه‌رمایه‌دانان و ته‌نانه‌ت ژیانی سه‌ره‌تاییان پێ رِهوا نابینن. ده‌سه‌ڵاتدارنی رژیم به شێوه‌ییكی به‌رنامه دارێژراو له ریگه‌ی بیری ته‌سكی مه‌زهه‌بی و به ناردنی ئه‌فرادی به‌كرێگیراوی بلووچ و غه‌یره بلووچ هه‌وڵ بۆ گۆرین و شێواندنی سیمای نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی بلوچستان ده‌ده‌ن، و بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژه قێزه‌ونه، سه‌رمایه‌ی زۆریان بۆ دابین كردوه‌و پووڵی زۆریشیان بۆ خه‌رج كردوه. سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، ئابووری، كولتووری و ئایینی كه دژ به به‌لووچه‌كان به‌رێوه ده‌چێ، وای كردوه خه‌ڵكی بلوچستان به‌رانبه‌ر حاكمیه‌ت نارِهزایهتی دهرببرِن و هه‌روه‌ها بۆ هێنانه دیی خواسته‌كانیان ده‌ست بده‌نه خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی چه‌كداری و سیاسی, بوونی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی بلوچستان له ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی و پێ مل نه‌بوونیان به سیاسه‌تی جیاوازی دانان و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی به كار هێنانی هێزی سه‌ربازی و هه‌ره‌شه‌و ئیعدام و زیندان ی كردنی تێكۆشه‌رانی بلوچستان بۆ گۆرینی دیموگرافی بلوچستان ده‌یدا, بلوچستانی كردۆته ناوچهییكی دواكه‌وتوو له باری ئابووری و پیشه‌سازی و كشتو‌كاڵى. له بلوچستان هێزه‌كانی رژیم به ناوی سپای "مرصاد" و ئیداره‌ی به‌دناوی ئیتلاعات به درِندانهترین شێوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی بلووچ. ئاخوندانی ده‌سه‌ڵاتدار له لاییكی دیكه‌وه به هێرش كردن بۆ سه‌ر رێبه‌ره ئایینیه‌كانی سوننی و بێ رێزی كردن به باوه‌ری مه‌زهه‌بی بلوچهكان وزیندانی كردن و ئیعدام كردن وترۆر كردنی زانایانی ئایینی ، وه‌ك عه‌بدولمه‌لیك مه‌لازاده و مه‌وله‌وی ئه‌حمه‌د سه‌یدی هه‌وڵی داوه فشاری زیاتر بۆ په‌یره‌وانی سوننی له بلووچستان بێنێ. له لاییكی دیكه‌وه رێگه‌ی به رێكخراوه ترۆریستیهكان له ده‌ره‌وه‌ی بلوچستان داوه كه له بلوچستان به ناوی جیهاد ته‌بلیغ بۆ لاوه‌كانی بلووچ بكه‌ن تا له‌و رێگه‌وه,له لایه‌ك ژماره‌یه‌ك له لاوانی بلووچستان به‌ره‌و ووڵاتانی دیكه بچن به ناوی جیهاد كردن,كه به‌و رێگه ژماره‌یه‌ك له لاوان كه خاوه‌ن هه‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ن له بلووچستان دوور بخاته‌وه‌و هه‌روه‌ها زانیاریان له سه‌ر كۆبكاته‌وه.دیاره ئاخوندان دوور كه‌وتنه‌وه‌ی لاوانی بلوچستانیان له بلووچستان له ژێر هه‌ر ناوێك وبۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك پێ گرینگتره له‌وه‌ی وه‌ك كه‌سانی عه‌بدولمالك ریگی و هاوكارانی بكه‌ونه دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات له بلوچستاندا. كه‌سێكی وه‌ك عه‌بدولمالیك ریگی و هاوكارانی ببونه هۆی كێشه‌ی زۆر بۆ ئاخوندان و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانیان له بلوچستان,كه به‌داخه‌وه ناوبراو له پیلانێكی به‌رنامه بۆ دارِێژراودا كه تا ئیستاش به ته‌واوی نه‌زاندراوه له لایه‌ن ئیتلاعاتی رژیم گیراو و دوایه‌ش ئیعدام كرا. ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانن, كه به ئیعدامی ئازادیخوازانی بلوچستان ناتوانن كۆتایی به ویستی ماف خوازانه‌ی گه‌لی بلووچ بێنن كه له ژێر توندترین و بێره‌حمانه‌ترین شكه‌نجه‌و چه‌وسانه‌وه‌و ئازاردان. دیاره ئه‌و ره‌فتارو سیاسه‌ته‌ی به‌رانبه‌ر به گه‌لی بلووچ ده‌كرێ به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیش به شێوه‌ی كه‌م و زۆر ده‌كرێ. گه‌لی عه‌ره‌ب له ناوچه جنوبیهكانی ئێران,له ئوستانی خوزستان به تایبه‌ت, نیشته جێن, ئه‌و ناوچانه به سه‌رمایه‌ی زۆر به نرخی گاز‌و نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن،ئه‌و ناوچه‌یه له باری ئابووری و جوغرافیای سیاسی گه‌لێك گرینگ ستراتیژیكه. به‌ڵام بوونی ئه‌و هه‌مووه سه‌رمایه بنه‌ره‌تیه ئابووریه نه‌بۆته هۆی بوژانه‌وی ئابووری و كۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تی و برسیه‌تی و هه‌ژاری خه‌ڵكه‌كه‌ی. به پێچه‌وانه‌وه,ئه‌و گشته سه‌رمایه گرینگه, وای كردوه كه هاونیشتمانانی عه‌ره‌ب زیاتر بكه‌ونه به‌ر ئازار‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوندی و سامانی گشتی خه‌ڵكی ئێران و سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب له خوزستان له لایه‌ن ئاخونده‌كانه‌وه تاڵان بكرێ وبه فیرِۆبچێ. له لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌نده سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات له ئازاردانی هاونیشتمانیانی عه‌ره‌ب به‌رده‌وامن و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی زیندانی وشكهنجه ده‌ده‌ن,ده‌سه‌ڵاتداران هه‌روه‌ها به‌ربه‌ست له به‌ر بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن و به شێوه‌ییكی سیستماتیك هه‌وڵ بۆنه‌هیشتنی كه‌لتوور و رێ وره‌سمه نه‌ته‌وییه‌كانی هاونیشتمانیانی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن. سیاسه‌تی سه‌ركوت وچهوسانهوی هاونیشتمانیانی عه‌ره‌ب بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی راپهرِین و نارِهزایهتی,له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردو هاونیشتمانیان و خه‌ڵكی عه‌ره‌ب له حه‌میدیه, ئه‌هواز و شووش ، ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی جیاوازی دنان و هه‌وڵه‌كانی رژیم بۆ سرِینهوه مۆركی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌كانی عه‌ره‌ب نشینی ئێران. ترك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه له ئێران كه رێژهییكی زۆری جه‌ماوه‌ری ئێران پێك ده‌هێنن و ده‌وری سه‌ره‌كی یان هه‌یه له باری ئابووری ,سیاسی ئێران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ترك له پۆسته باڵاكانی حكومه‌تدا به‌رپرسایه‌تیان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ی كه گه‌لی تركی ئازه‌ری خاوه‌ن پێگه‌و جیگه‌ی سیاسی و ئابوورین له ئێران‌دا, به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش زۆر جار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه چالاكانی ترك زمان ده‌كه‌ونه زیندان و فشاریان ده‌خرێته سه‌ر. نه‌ته‌وه‌ى ترك ماف و داوا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ و رێگه نادرێ خوێندن و نووسینیان به زمانى دایكیی بێ و زۆرجار له لایه‌ن ده‌سه‌لات و میدیاى حكوومه‌تى بێ حورمه‌تى و سووكایه‌تیان پێده‌كرێ. گه‌لى تركمانیش كه زۆربه‌یان له پارێزگاى گولستان نیشته‌جێن هه‌ر له سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ر كارى رژیمى ئاخوندى له‌گه‌ڵ سه‌ركووت و سیاسه‌تى په‌راوێز خستنى ده‌سه‌لات رووبه‌روو بوون و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داواى مافه‌كانى گه‌لى تركمان سه‌حراییان ده‌كرد كه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه سهركووتگهرهكانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى. به به‌راوردێكی به په‌له‌و خێرا له سه‌ر وه‌زعی نه‌ته‌وه‌كانی پێك هێنه‌ری ئێران ئه‌و راستیه حاشا ههڵنهگرهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری وته‌نانه‌ت نه‌بوونى خزمه‌تگوزاری له شوێن وناوچه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به تێكرا بوونی هه‌یه‌و رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارِێژراو سیاسه‌تی جیاوازی دانان له به‌رانبه‌ریان په‌یره‌و ده‌كات.
گه‌لی كورد و نیشتمانی كوردستان
دیاره مێژووی گه‌لی كورد چه‌ندین قۆناغی جودای هه‌یه. قۆناغی حكومه‌تداری به شێوه‌ی عه‌شایری ودوور له شێوه‌ی دروستی به‌رێوه‌به‌ری و حكومه‌ت كردن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ره‌تای حكومه‌ت كردنه‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی باشتر بوایه گومان نه‌ده‌بوو كه وه‌زعی كورد له ئێستادا زۆر جیاواز ده‌بوو له‌وه‌ی كه شاهیدی هه‌ین. هه‌لومه‌رجی گه‌لی كورد‌و نیشتمانه‌كه‌ی له مانگی ئووتی ساڵی ١٥١٤ وله دوای شهرِی چاڵدێران ،له نێوان حكومه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌كان به شێوه‌یه‌كی زیانبار به سه‌ر كوردا شكایه‌وه. خاكی كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند وڵات‌دا دابه‌ش كرا كه هه‌ریه‌ك له‌و حكوومه‌تانه به‌شێوه‌یه‌كی ملهورِانه سته‌م و بیعهداڵهتیان به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد په‌یره‌و كرد. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی سرینه‌وه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتوری كوردیان دا. سیاسه‌تی حكومه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان بۆ پاك كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كه‌لتورو زمان و نیشتمانه‌كه‌ی, بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ناره‌زایه‌تی و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و ماف خوازانه كه نزیك به ١٢٠ ساڵه درێژه‌ی هه‌یه. خه‌بات و تێكۆشانێك كه قوربانی گیانی وماددی زۆری ویستوه‌و هه‌روه‌ها وێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری زۆری لێ كه‌وتۆته‌وه,به‌ڵام به خۆشیه‌وه له ئێستادا شاهیدی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی گه‌لی كوردین له تێكرای پارچه‌كانی كوردستان و ده‌بینین به‌شێك له حكومه‌تی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كوردیان به سه‌ردا دابه‌ش كراوه ناچار بوون ددان به ره‌وایی و به‌شێك له مافه‌كانی گه‌لی كورد بنێن و هه‌روه‌ها كێشه‌ی كورد بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی جیهانی و له ئێستادا له لایه‌ن ووڵاتانی خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه بایه‌خی پێ ده‌درێ. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له مانگی ٢١٧٢٠١٣ به ده‌ست پێش خه‌ری به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی نۆێنه‌ری ٣٩ لایه‌نی سیاسی پارچه‌كانی كوردستان له هاوینه هه‌واری شارۆچكه‌ی سه‌لاح ا‌لدین سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌رێوه چوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كاك مه‌سعود بارزانی ووتارێكی له سه‌ر زه‌روره‌تی پێك هێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان پێش كه‌ش كرد. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بابه‌شێخ حوسه‌ینی سكرتێری گشتی سازمان به نۆێنه‌رایه‌تی له سازمانی خه‌بات ووتهییكی پێش كه‌ش كرد. له ووته‌كانیدا سپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی كرد بۆ سازدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه گرینگه. سكرتێری سازمان ئاماده‌یی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێرانی بۆ هه‌ر جۆره هاوكاریه‌ك بۆ باشتر به‌رێوه چوون و پێك هێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ربری. سازمانی خه‌بات له سه‌ره‌تاوه باوه‌ری وابووه كه ده‌بێ كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان دوور بێ له هه‌ستی پاوانخوازی و قاوانج خوازی,كه به‌داخه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تادا چه‌ند دیارده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له نیو لایه‌نه‌كانی به‌شدار به‌ر چاوكه‌وت كه ره‌خنه‌ی سازمانی خه‌باتی به دواوه بوو. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێك هاتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركێكی گرینگه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد, به‌ڵام سازمانی خه‌بات باوه‌ری وابوه كه ریگه‌دان به به‌شداری كردنی رژیمه دیكتاتۆره‌كانی سته‌مگه‌ر به تایبه‌ت رژیمی ئاخوندی ئێران زیان به هه‌وڵه‌كان و پرۆسه‌ی پێك هێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ینێ. هه‌رچه‌ند هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامه, به‌ڵام به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی وكێشه له نێوان چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ، له ئێستادا هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی قه‌تیس و بێ ئاكام ماونه‌وه. هومێد ده‌كه‌ین به زوویی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان كۆتایی پێ بێ و به زوویی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێك بهێندرێ.
كوردستانی تركیه
كوردستانی تركیه گه‌وره‌ترین به‌شی كوردستانه، گه‌لی كورد له كوردستانی تركیه به به‌رده‌وامی له تێكۆشاندا بووه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه زه‌وت كراوه‌كانی. تێكوشان و جوڵانه‌وه‌ی مافخوازی گه‌لی كورد له كوردستانی تركیه چه‌ندین قۆناغی شكان و هه‌ستانه‌وه‌ی بریوه‌و به خۆوه دیوه. هه‌لومه‌رجی ئێستای جوڵانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی تركیه گه‌لێك جیاوازه,جیاوازیه‌كه‌ی له به‌ره‌و پێش چوون و گه‌یشتن به هه‌ل و قۆناغێكه كه ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به به‌شێك له مافه‌كانی كورد له‌و به‌شه له كوردستان نزیكه. دیاره له به‌رانبه‌ریشدا توركیه,كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ناتۆیه‌و هه‌روه‌ها دووه‌هه‌م هێزی گه‌وره‌ی ناتۆیه‌و ده‌ورێكی به‌ر چاوی هه‌یه له ئوروپا‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌پێی پێگه‌ی ژێئۆستراتژیك و ده‌وری مێژوویی وسیاسی له كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهاندا،به‌رده‌وام له لایه‌ن ئه‌مریكا وئوروپا گرینگی پێ دراوه. بێگومان به‌رده‌وامی كاری بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی تركیه به بوونی حكومه‌تی ئه‌وه‌نده به هێز له لایه‌نی سه‌ربازی و سیاسی گه‌لێك حه‌سته‌م و گرینگه,سه‌ره‌رای به هێزی حكومه‌تی توركیه, به خۆشیه‌وه له چه‌ند ساڵی رابردوودا جوڵانه‌وه‌ی ماف خوازانه‌ی كورد له توركیه گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی سیاسی به خۆیه‌وه بینیوه. به تایبه‌ت دوای ئاماده بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ووت وێژو هه‌روه‌ها وه‌ڵامی به‌ڵی حكومه‌تی توركیه به داوای ووت وێژ هه‌لومه‌رجێكی باشی به قازانجی كورد‌و هه‌روه‌ها به قازانجی توركیه‌ش هێناوه‌ته ئاراوه. بوونی پارله‌مانتاره چالاكه‌كانی كورد له پارله‌مانی توركیه‌و هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له خه‌باتی دێموكراتیك وچالاكی راگه‌یاندن و خه‌باتی مه‌ده‌نی، بونه هۆی پاڵپشتی و به هێزی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد‌و، هه‌روه‌ها ره‌وتی ئاشتی گه‌لی كورد له گه‌ڵ حكومه‌تی توركیه. له گه‌ڵ ئه‌و راستیانه‌ش كه باس كران جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به راستیه‌كی دیكه بكه‌ین كه ئه‌ویش هاتنه سه‌ر كاری حكومه‌تی موعته‌دل و ریفورمخوازی ئیستای تركیهیه به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوغان. بێگومان هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی ئێستای تركیه له به ئاشتی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان ده‌ورێكی گرینگی هه‌یه. بێ شك به ئازادی عه‌بدوڵلا ئۆجهئالان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان له زیندانی ئیمراڵی هه‌لومه‌رجی ئاشتی له توركیه قۆناغێكی نوێ وباشتر دهبرَی و ئه‌گه‌ری به ئاكام گه‌یشتنی خێراتر ده‌بێ. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێستای توركیه به‌رده‌وام بێ له سیایه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی و وه‌ڵامی لایه‌نه توندرۆ و ره‌گه‌ز پهرهستهكانی تورك نه‌داته‌وه بۆ فشار هێنان بۆ سه‌ر گه‌لی كورد, ووڵاتی توركیه نه ته‌نیا له ناوخۆیدا كێشه‌ی له گه‌ڵ كورد نامێنی به‌ڵكوو وه‌ك دۆستی كورد له تێكرای پارچه‌كانی دیكه ده‌ناسرێ. هه‌روه‌ك ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانی عێراق باشترین شێوه‌ی پێوه‌ندی سیاسی وئابووری هه‌یه‌و كونسوڵخانه‌ی تركیه له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چالاكی هه‌یه. گۆرِانكارییهكان له سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی توركیه،له پێوه‌ند به كێشه‌ی كورد به تایبه‌ت سیاسه‌ته‌كانی حیزبی داد و گه‌شه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فاكته‌ری ده‌ره‌كی هه‌بوه‌وه به‌شێكی له هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌ندام بوون له یه‌كیه‌تیی ئورووپایه به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌و هۆیه‌ش,ناكرێ حه‌زی حكومه‌تی ئێستای توركیه به هێند نه‌گرین. سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران به باشی له‌و ئاڵوگۆره به كه‌ڵكانه له كێشه‌ی مێژژوی كورد له كوردستانی تركیه ده‌روانێ وپشتیوانی سیاسی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌ربریوه‌و له‌و چوارچێوه‌دا پشتگیری جوڵانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی تركیهو هه‌وڵه سیاسی و ئاشتیخوازانه‌كانی دهكاو هه‌روه‌ها داواكاره به زوویی به‌رێز ئۆجهئالان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی توركیه له زیندان ئازاد بكرێ تا ووت وێژوو هه‌وڵه‌كانی ئاشتی ئاكامی خێرای بپێكێ.
هه‌لومه‌رجی كوردستانی سووریه
له كۆنه‌وه گه‌لی كورد له كوردستانی سوریه قورسترین سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌كرێ. هاونیشتمانانی كورد له سوریه له پێناسه‌ی كارتی(شناسنامه)ی سوریه بێ به‌ش كرابوون. سه‌رمایه‌و زه‌وی زه‌راعه‌تی و جوتیاریهكانیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریه‌وه داگیردهكراو ده‌درا به به‌رپرسان و به‌كرێگیراوانی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی سوریی. حكومه‌تی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتداری سووریه به به‌رده‌وامی و چه‌ندها ساڵه له رێگه‌ی به كار هێنانی هێزی سه‌ربازی وناوه‌نده ئیتلاعاتی و چاودێریه‌كانی گه‌لی كورد‌و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سوریه‌ی خستۆته به‌ر فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌ركوتی بێ به‌زه‌ییانه‌و كوشتار و سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه و ته‌نیا له رێگه‌ی توندوتیژیه‌وه توانیویه به‌رده‌وام بێ له حكومه‌ت كردن. وه‌ك ئاشكرایه له دوای راپه‌رینی خه‌ڵكی ژماره‌یه‌ك له ووڵاتانی عه‌ره‌بی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی، وولاتی سوریه‌ش كه‌وته به‌ر كاریگه‌ری راپه‌رین له ووڵاته‌كانی تونس ,لیبی و میسر‌و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی له‌و ووڵاته به مه‌به‌ستی رووخاندنی و ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی حاكم سه‌ری هه‌ڵدا. به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا ئامانجی خه‌ڵكی سوریه نه‌هاتۆته دیی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ری به‌عس،به پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ماددی ونیزامی وته‌نانه‌ت ناردنی هێزی پاسدار له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه‌و هه‌روه‌ها پشتیوانی سیاسی و ماددی و ته‌قه‌مه‌نی و مه‌عنه‌وی سیاسیی چین و روسیه‌و, له لایه‌كی دیكه نه‌بوونی یه‌كیه‌تی و یه‌كریزی لایه‌نه موخالفهكانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بوونه هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره.ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د به بێ ره‌حمی و درنده‌یی كه‌م وێنه كوشتاری خه‌ڵكی بێ تاوان و تۆپباران و بۆمببارانی ماڵ و موڵكی خه‌ڵكی ئاسایی و مه‌ده‌نی ده‌كات. وه‌ك پێشتر باسمان كرد,خۆ به‌رێوه‌به‌ری كورد له كوردستانی سوریه ده‌ستكه‌وتێكی باشه‌و ده‌بێ له خزمه‌ت ته‌بایی زیاتری لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی سوریه به تایبه‌تی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌گشتی كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێ.جێگه‌ی داخه دوژمنانی كورد مه‌به‌ستیانه لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد له گه‌ڵ یه‌كتر تووش ناكۆكی بكه‌ن,تا له‌و رێگه‌وه به ئامانجه چه‌په‌ڵه‌كانیان بگه‌ن.به باوه‌ری سازمانی خه‌بات له قازانجی تێكرای لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی سوریه‌دا ده‌بێ كه پێكه‌وه ئیداره‌ی ووڵات بكه‌ن و باش نیه لایه‌نێك ویا چه‌ند لایه‌نی دیاری كرا‌و به بێ گۆی دانه هێزو لیهاتوویی لایه‌نه‌كانی دیكه‌و په‌راوێزخستنیان و به به‌كار هێنانی هێز ئیداره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان بكه‌ن.بێ شك ته‌جروبه‌ی جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران له ده‌یه‌ی ٨٠ زایینی كه چه‌ند لایه‌ن هه‌وڵیاندا به په‌راوێز خستنی لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌ر خۆیان حاكمی موتڵه‌ق بن,كه له ته‌جروبه تاڵه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران زیانی گه‌وره‌ی كرد, هه‌ر ئه‌و ته‌جروبه‌و, ته‌جروبه‌ی جوڵانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان شتێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكیه‌كان و له ئاكامدا پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سازمانی خه‌بات ئه‌و دهستكه سیاسیه له كوردستانی سوریه به‌رز ده‌نرخێنی, به‌ڵام باوه‌ری وایه كه پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته له ئه‌نجامی یه‌كریزی و هاوكاری لایه‌نه‌كانی كوردستانی سوریه‌و, ریگه گرتن له پیلانه‌كانی دوژمنانی كوردستان به‌رده‌وامیی ده‌بێ.بێ شك رژیمی ئاخوندی یه‌كێكه له دوژمنه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌روه‌ها ررژیمی سوریه كه هاوپه‌یمانی ئه‌و رژیمه‌یه، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌ست له به‌رانبه‌ر ماف وئازادیه‌كان بۆ گه‌لی كورد‌و تێكرای سته‌ملێكراوان دروست بكه‌ن. هومێدوارین لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی سوریه له‌م ده‌رفه‌ته باشه كه‌ڵك وه‌رگرن وریزهكانیان یه‌ك بخه‌ن و پێكه‌وه له پێناو ئازادی و به‌ختیاریی گه‌لی كورد له كوردستانی سوریه تێ بكۆشن.
هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستانی عێراق
له مێژووی ١٠٠ ساڵی رابردوودا گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق له گه‌ڵ سه‌خت ترین و بێ به‌زییانه‌ترین سته‌م و چه‌وسانه‌وه به‌ره‌و رو بووه. به تایبه‌ت له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبی به‌عس سته‌مه‌كان چه‌ند به‌رابه‌ر بوون. ئیعدامی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك له گه‌ره‌ك و شه‌قامه‌كانی كوردستان, ئیعدامی به كۆمه‌لی لاوانی شۆَرشگێرِی كورد, رشتنی گازی كوشه‌نده‌ی شیمیایی به سه‌ر خه‌ڵكی شاری هه‌ڵبجه‌و شه‌هید كردنی ٥٠٠٠ كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌نفالى ١٨٢ هه‌زار هاوه‌لاتى كورد له نمونه‌كانی درنده‌یی حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد له كوردستانی عێراقه. سه‌ره‌رای ئه‌و گشته سته‌مه بێ به‌زییانه به‌رانبه‌ر به دانیشتوانی كوردستانی عێراق, گه‌لی كورد له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی به‌رده‌وام بووه‌و توانیوه له سه‌ختی وئازاره‌كان ته‌حه‌مول بكا. به دوای رووخانی حكومه‌تی به‌عس له ساڵی ٢٠٠٣ و هاتنه مه‌یدانی هه‌لومه‌رجی ئازاد‌و ده‌ست به كاربوونی حكومه‌تی كاتیی له عێراقدا, كه گه‌لی كورد ده‌ورێكی سه‌ره‌كی گێرِا له‌و حكومه‌ته كاتیه‌و هه‌روه‌ها له دامه‌زرانی حكومه‌تی نۆی عێراقدا,وه‌زعی سیاسی و ئابوری كوردستانی عێراق گۆرانی به‌رچاوی به سه‌ردا هات و بوژانه‌وه‌ی سیاسی وئابووری و راگه‌یاندن و میدیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و گه‌شه‌و پێشكه‌وتن چوون. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار بوونی حكومه‌تی نۆی له عێراق گه‌لی كورد توانی به‌شێكی دیار له ئامانجه‌كانی به ده‌ست بێنی و له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری تازه‌ی عێراقدا گه‌لێك مافی زه‌وت كرا‌و بۆ خۆی بگێرێته‌وه, هه‌روه‌ها مافی فیدراڵی و مافی ریكه‌وتنی بازرگانی و به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له گه‌ڵ شیركه‌ت و دامه‌زرازه خاجیهكان بۆ حكومه‌تی كوردستان بسه‌لمێنێ. دیاره ئه‌و قۆناغ و هه‌لومه‌رجه تازه‌یه به بێ گرفت و كێشه نه‌بوه‌و بۆ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كانی, كێشه‌كان هه‌م له لایه‌ن رێكخراوه ترۆریستیهكان بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی نۆێ له عێراق,كه گه‌لی كوردیش له كرده‌وه ترۆریستیانهو هه‌وڵه ترۆریستیهكان زیانی به‌رده‌كه‌وت و تا ئێستاش زیانی به‌ر ده‌كه‌وێ و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ی عێراق له ژێر فشاری به‌رده‌وامدایه‌و زۆر جار ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له سه‌ر رێگه‌ی جێ به جێ كردنی رێكه‌وتنه‌كان كۆسب دروست ده‌كه‌ن. حكومه‌تی عێراق له تازه ترین هه‌وڵیدا فشاری خستۆته سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنه نه‌وتی وبازرگانیهكانی له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانی عێراق راگرێ, هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا رێگه‌ی له هاتنی فرِۆكهكانی توركیه بۆ هه‌ریمی كوردستانی عێراق گرت. ئاشكرایه له گه‌ڵ ئه‌و كۆسپ دروست كردنانه‌ی ترۆریستان و حكومه‌تی تازه‌ی عێراق بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی چه‌ندین ساڵه‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانی عێراق,حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كانیش راسته‌و خۆ ناراستهوخۆَ كۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م كاری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن. سه‌ره‌رای هه‌موو كێشه‌كان وكۆسپهكان حكومه‌تی ناوه‌ند له عێراق دروستیان ده‌كا,به خۆشیه‌وه شاهیدی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی هه‌ریمی كوردستان له باری سیاسی و ئابووری وكۆمهڵایهتیهوهین, و جیاوازیه‌كی زۆری له باری گه‌شه‌و پێشكه‌وتنه‌وه هه‌یه له گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق وته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌و ووڵاتانه‌ی كه ساڵانێكه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌و حكومه‌ت ده‌كه‌ن. لایه‌نێكی دیكه به كه‌ڵك له كاری سیاسی هه‌ریمی كوردستانی عێراق خۆ به دوور گرتن له‌و شه‌ره‌ی كه به شهرِی شیعه‌و سوننه له عێراق بوونی هه‌یه,كه بێگومان رژیمی ئاخوندی ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له سازدانی ئه‌و جه‌نگه دهگێرِێ. سیاسه‌تی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له راگرتنی پێوه‌ندیه‌كانیان له گه‌ڵ هه‌ر دوو به‌ره‌ی سوننی وشیعه بۆته هۆی مانه‌وی هه‌ریمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی دوور له كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و ئایینی. بیگومان به‌رده‌وام بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ریمی كوردستان له سیاسه‌تی هێمنانه‌و دروست كاریگه‌ری باشی ده‌بێ له سه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی هه‌ریمی كوردستان و گرینگی پێ دانی زیاتری حكومه‌ت وناوه‌نده جیهانیه‌كان به هه‌ریمی كوردستانی عێراق. سیستمی سیاسی له هه‌ریمی كوردستانی عێراق له ساڵی ١٩٩١ به دواوه له سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و فره‌یی ده‌ستی پێ كردوه,هه‌رچه‌ند به داخه‌وه چه‌ند ساڵێك جه‌نگی براكوژی له نێوان زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ریمی كوردستان و به تایبه‌ت له نێوان یه‌كیتی نیشتمانی وپارتی دیموكراتی كوردستان روویداو ئه‌و جه‌نگه بووه هۆی دواكه‌وتنی هه‌ریمی كوردستان و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان به‌شێك له دانیشتوانی هه‌ریمی كوردستانی عێراق, كه به داخه‌وه ئاسه‌واره خراپه‌كانی ئه‌و جه‌نگه تا ئیستاش ماوه. هه‌ر به هۆی ئه‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌ی له هه‌ریمی كوردستانی عێراق رویدا, سازمانی خه‌بات و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران كه له هه‌ریمی كوردستانی عێراق بنكه‌یان هه‌یه زیانی هه‌مه‌لایه‌نیان پێ گه‌یشت. بێگومان سه‌قامگیری و بوونی سیستمی دیموكراتیك له ووڵاتی عێراقدا كاریگه‌ری ده‌بێ له سه‌ر زیاتر گه‌شه سه‌ندنی كوردستان, به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه له بیر نه‌كه‌ین كه سیستمی دیموكراسی له عێراق لهرزۆكهو هه‌ر لایه‌نه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و بۆچوونه به روانگه‌ی خۆی و به پێ قازانجه‌كانی ته‌عبیر و لێكدانه‌وه بۆ سیستمی دیموكراسی له عێراق ده‌كات. له هه‌لومه‌رجێكی له‌و شێوه‌دا كه دیموكراسی نیوه دهڵهمهیهو هه‌ر كات ئه‌گه‌ری له به‌ین چوون و قوربانی بوونی لێ ده‌كرێ,ده‌بێ هه‌ریمی كوردستان زیاتر به ته‌نگ ئه‌و پرسه هه‌ستیاره‌وه بێت ولایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ریمی كوردستان كه ئاگاداری مه‌ترسی وههرهشهكانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسین, به هاوكاری و یه‌كده‌نگی و به‌رپرسانه به‌ره‌و رووی مه‌ترسی و مه‌به‌سته نه‌ویسته‌كان ببنه‌وه. له تازه‌ترین ئاڵوگۆری سیاسی له هاوینی ساڵی ٢٠١٣ هه‌ڵبژاردنی پارڵمانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رێوه چوو,زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ریمی كوردستان به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد. ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و شێوه بووكه پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین ده‌نگی هێنا,بزوتنه‌وه‌ی گۆران پله‌ی دووهه‌می به ده‌ست هێناو یه‌كیتی نیشتمانی پله‌ی سیهه‌می به ده‌ست هێنا.به دوای ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی وچه‌ند لایه‌نی دیكه دێن.دیاره ئه‌و ئاڵوگۆرانه له رێژه‌ی ئه‌ندامانانی لایه‌نه سیاسیه‌كان له پارڵمانی كوردستان, و وه‌ڵامی سه‌ره‌تایی و موسبه‌تی لایه‌نه‌كانی ئوپۆزیسیون بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌تی نۆی هه‌ریمی كوردستان و ده‌ست پێ كردنی رِاوێژهكانی نێچیروان بارزانی پالێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری هه‌ریمی كوردستان و ئه‌گه‌ری پێك هێنانی حكومه‌تی نیشتمانی و هه‌مه‌گیر نوقته گۆرانێكی باشه‌و ئاسۆی گه‌شه سه‌ندن وسه‌قامگیری سیاسی وهێمنایه‌تی له هه‌ریمی كوردستان زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له گه‌ڵ ره‌خنه‌ی له به‌شێكی به‌رچاو له شێوه‌ی ئه‌دا وكرده‌وه‌ی حكۆمه‌تی هه‌ریمی كوردستان و ئه‌و فشارانه‌ی بۆ سه‌ر سازمانی خه‌بات هێندران و نه‌بوونی هه‌ر جۆره هاوكاریه‌ك بۆ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران, به‌و حاڵه‌ش پشتیوانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ریی كوردستان به ده‌ستی كورد دهكاو له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئه‌وه‌ی هاوكاری له ده‌ست بێ بۆ دامه‌زراویی و سه‌قامگیری و ره‌وتی دیموكراسی و مافی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی ئه‌نجامی ده‌دات و هومێدی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق و حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه.
هه‌لومه‌رجی سیاسی, ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی ئێران
له ماوه‌ی حوكمرانی تێكرای ده‌سه‌ڵاته‌كان له ئێران‌دا، كوردستانی ئێران وه‌ك نیشتمانێكی له بیر كراوه‌و گه‌لی كوردیش وه‌ك دوژمن وگه‌لێكی بێ به‌ش له هه‌موو مافێك وله هه‌موو سامانه‌كانی ئێران وته‌نانه‌ت سامانه‌كانی كوردستانیش هه‌ڵسوكه‌وتی له گه‌ڵ كراوه. هاونیشتمانیانی كوردستان وه‌ك هاوڵاتی بێ پله له ئێران‌دا حیسابیان له گه‌ڵ كراوه. له ده‌ورانی حكومه‌تی شاهه‌نشاهی كوردستان مه‌یدانی رمبازێنی ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی حكومه‌ت بوو, هاونیشتمانان بێ تاوان ده‌كه‌وتنه ژێر لێپرسینه‌وه‌و زیندانی كردن. به‌دوای روخانی حكومه‌تی په‌هله‌وی له‌ساڵی ١٣٥٧ كۆچی خۆریدا, كه گه‌لی كورد ده‌ورێكی دیاری هه‌بوو له روخاندنیدا, خه‌ڵكی كوردستانی ئێران هومێدوارو دلخۆش له‌وه كه ئیتر سته‌م و بێدادیهكان له به‌رانبه‌ریدا كۆتایی دێت و ئیتر له كوردستانی ئێران سهردهدمێكی نۆی به بێ چه‌وسانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا, به‌ڵام هه‌موو ئومێده‌كان بوونه بڵقی سه‌ر ئاو،و به پێچه‌وانه‌ی هومێدهكانی جه‌ماوه‌ری كوردستان, ده‌ورانێكی ره‌ش له سته‌م و بێعه‌داڵه‌تی به‌رانبه‌ر به كورد‌و نیشتمانی ده‌ستی پێ كرد. سته‌م و بێعهداڵهتیهك كه نه‌وه له دوای نه‌وه به بیستنی روداوه‌كانی هه‌ناسه‌ی سارد هه‌ڵ ده‌كێشن و ده‌تلێنه‌وه. له ماوه‌ی ٣٤ ساڵی رابردوو، رژیمی ئاخوندی به توندترین شێوه دژایه‌تی هه‌ر جۆره بیركردنه‌وه‌و داوای ماف خوازانه‌ی به زه‌بری هێز بۆ تاوانباركردن و به كافر دانان و ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی به كار هێنانی هه‌ستی مه‌زهه‌بی خه‌ڵك و به‌ڵێنی ده‌سته‌به‌ر كرانی به‌هشت بۆ ئه‌و فریو خواردوانهی له ئه‌نجامی هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌كوژران. ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی, كوردستانیان وه‌ك نیشتمانیی گه‌لێكی دژمن بینیوه‌و هه‌موو شێوه‌كارو رێگه‌یه‌كیان بۆ په‌راوێز خستن و دواكهوتوتر و بێ به‌ش كردنی سیاسی گه‌لی كورد تاقی كردوتهوه، روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم به‌رانبه‌ر به كوردستان وه‌ك هه‌میشه رِوانینێكی ئه‌منییه‌تی بوه‌و, هه‌ر ئه‌و روانگه دوژمنكارانه‌ی حاكمیه‌ت و بیعهداڵهتیهكان وای كرد, كه كاردانه‌وه‌و روانگه‌ی گه‌لی كوردیش به‌رانبه‌ر به رێژیم، دژبه‌رانه و له چوارچێوه‌ی خه‌بات كردن بێ بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌كان و ره‌د كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره شه‌رعیه‌تێكی ده‌سه‌ڵات. گه‌لی كورد رق و بێزاری به شێوه‌ی جودا جودا و له هه‌لومه‌رجی جۆراوجۆرهدا، به نافه‌رمانی له ده‌سه‌ڵات,به رووبه‌روبونه‌وه‌ی ناوه‌نده سه‌ركوتگه‌ره‌كان و بایكوت كردنی كۆبوونه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها به خه‌باتێكی شۆرشگێرانه‌ی به‌رهه‌لستی كردنی ناچاریی پێشمه‌رگانه نیشان داوه. ئه‌و جموجۆڵ و چالاكیه مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵك بۆ ئیعتراز له كوشتنی كاسبكاران، له سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسان بۆ په‌ره پێ دانی مه‌وادی موخه‌درو فه‌سادی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك كوشتنی ژنان و گه‌ڵاڵه دواكهوتوانهكانی ده‌سه‌ڵات بۆ زیاتر په‌راوێز خستن و بێ به‌ش كردن ئافره‌تان له مافه بنچینیهكانیان، به شێك بوون له‌و چالاكیانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان به شێوه‌ی جۆراوجۆر و له راده‌و مه‌ودایه‌كی به‌رفراواندا هه‌لۆێست و سیاسه‌ته‌كانی رژیمیان مه‌حكوم كردووه و به‌و په‌ری توانا دژایه‌تی رژیمیان، كردوه. كوردستانی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئاخوندان به تێكراو له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌ت مه‌یدانی خه‌باتی ئازادیخوازنه‌ی نه‌ته‌نیا گه‌لی كورد بووه به‌ڵكوو پێشره‌وی خه‌باتی ئازادیخوازی تێكرای خه‌ڵكی ئێرانیش بووه. ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی زۆر جار بۆ گه‌رم داهێنانی شانۆی هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها بۆ چاوبه‌ستی خه‌ڵك و له‌بیر بردنه‌وه‌ی سته‌مه بێ به‌زییه‌كانی, باسیان له ئاڵوگۆر له شێوه‌ی كاركردی ده‌سه‌ڵات كردۆته‌وه‌و باسیان له ریفۆرم وگۆرانكاری كردوه. له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و مه‌جلیس و هه‌روه‌ها شۆراكانی شار‌و دێ,به دروشمی زریقه‌و بریقه‌دارو بێ ناوه‌رۆك, ویستویانه گه‌لی كورد له ریبازی ئازادیخوازی سارد بكه‌نه‌وه. له شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له كۆتایی به‌هاری ساڵی ١٣٩٢ كۆچی خۆری,جارێكی دیكه ئاخوند حه‌سه‌ن روحانی خۆی وه‌ك نۆێنه‌ری باڵی ریفۆرمخواز‌و ئیعتدالگه‌را نیشاندا, ئه‌و ئاخوندهش وه‌ك ئاخوند خاته‌می جارێكی دیكه به سیاسه‌تی چاوبه‌ست و له ژێر ناوی گه‌رانه‌وه‌ی ئازادی و كرانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت باس له هێندێك ماف بۆ نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌ری له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ر هێنا, به‌ڵام ئه‌وه به تێ په‌رینی زیاتر له ٤ مانگ ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوند روحانی, به‌شی گه‌لی كورد‌و گه‌لانی ئێران ئیعدامی لاوه ئازادیخوازه‌كان و به‌رده‌وامی سه‌ركوتی بێ به‌زییانه بووه. ئاشكرایه شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و تێكرای بۆ راكێشانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقهكانه نه‌ك مه‌به‌ست به‌شداری خه‌ڵكی كورد له چاره‌نوسی سیاسی خۆیان,هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ به‌شداری له شانۆی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا به مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوونی ده‌سه‌ڵاتی ستهمگهرانهو نیشاندانی ئه‌و فریوكاریه بهكۆمهڵگهی جیهانی, كه به ناو له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی دیموكراتیك به‌رێوه ده‌چێ, له كاتێكا ئه‌گه‌ر مۆری هه‌ڵبژاردن به پێناسهكهیهوه نه‌بێ ئه‌گه‌ری زۆره له لایه‌ن رژیمه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست بكرێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كارمه‌ندێكی حكومه‌تی به‌شداری ده‌نگدان نه‌كات ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره كاره‌كه‌ی له ده‌ست بدا. جیگه‌ی داخه ژماره‌یه‌ك كه‌س به هومێدی ئه‌وه كه رژیمی ئاخوندی گۆران به سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵویسته دوژمنكارانهكانیدا دێ به‌شداری شانۆكانی هه‌ڵبژاردنیان كرد, و چه‌ند لایه‌نی سیاسی كوردیش هه‌ر به‌و دروشمه زریقه‌و بریقه‌دارانه‌ی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكیان هانده‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. كه ئه‌و ههڵۆیستانه به پێچه‌وانه‌ی راستیه‌كان له سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی رژیم و هه‌روه‌ها دوور له ویست و دواخوازی تێكرایی خه‌ڵكی كوردستان بوو, و زیانی به یه‌ك هه‌ڵۆێستی سیاسی گه‌لی كورد و هێزه سیاسیه‌كان گه‌یاند كه له ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتداری رژیمدا به‌رچاو ده‌كه‌وت. له‌و ته‌جروبانه‌ی له ماوه‌ی ٣٤ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری سهركوتگهرانهو دژ به دیموكراسی رژیمی ئاخوندی ده‌ركه‌وتوه‌و,به‌و ته‌جروبه‌ی له چه‌ندین ساڵی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی ده‌ست كه‌وتوه كه هه‌ر له سه‌ره‌تادا گه‌لی كورد داوای ئاشتی دهكردو ده‌سه‌ڵات وه‌لامی به ئاگرو ئاسن ده‌داینه‌وه, هۆمێد به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی حاكمیه‌تی ئاخوندی و هه‌ركام له باڵه‌كانی ئه‌گه‌ری زۆر لاوازه‌و دووره له راستیه‌وه. هه‌ر بۆیه گه‌لی كورد وه‌ك هه‌میشه ده‌بێ پشت به شێوه جیاجیاكانی موبارزه بۆ هاتنه دیی ئاواته‌كانی ببه‌ستێ. دیاره كه باس له بابه‌تی سیاسی ده‌كه‌ین ناكری له سه‌ر باسی چالاكی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران و كاریگه‌ریان له سه‌ر وه‌زعی خه‌ڵك نه‌كه‌ین. ئاشكرایه كه له كوردستانی ئێران چه‌ندین لایه‌نی سیاسی هه‌ڵسورانیان هه‌یه‌و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان مێژوویێكیان له خه‌بات له به‌رانبه‌ر رژیمی ئاخوندی و تێكۆشان بۆ وه‌دی هاتنی ئاواته‌كانی گه‌لی كورد. یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی تێكرای لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران جێگیر بوونیان له كوردستانی عێراقه و وه‌ك ئوسوڵ و خواستی خۆیان ره‌عایه‌ت كردن و له به‌ر چاو گرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له عێراقه, كه ئه‌وه‌ش رێگه له هه‌ڵسورانی ئازادانه‌و به‌رده‌وام بوون له چالاكی پێشمه‌رگانه وته‌نانه‌ت هێندێك جار چالاكی سیاسیش ده‌گرێ. له لایێكى دیكه‌وه پشت به‌ستنی لایه‌نه‌كانى كوردستانى ئێران به‌و كار‌و چالاكیانه‌ی كه له رابردوو ئه‌نجامیان داوه‌و خۆ گهورهكردنهوهیێكی زاهیری و بێ ناوه‌رۆكه. كۆمه‌ڵه‌كان و دیموكراته‌كان كه هه‌میشه وه‌ك گه‌وره هێز و هێزى سه‌ره‌كى خۆیان پێداگرى ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان بۆ پێك هێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد, ده‌ركه‌وت كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستانی ئێران په‌راوێز خراین و له ناو خۆشمان، هه‌وڵی په‌راوێز خستنی یه‌كتر دراو به لێكدانه‌وه خهیالیهكان له سه‌ر تێزى گه‌وره حیزب و گه‌وره لایه‌ن مافی سازمانی خه‌باتیان پێ شێل كرد و جارێكی دیكه‌و له دووری نیشتمان و له میوانیشدا بنه‌مای پێكه‌وه كاركردنیان وه‌ك سه‌ره‌تایی ترین چوارچیوه‌ی كاری هاوبه‌ش و غه‌می هاوبه‌ش بۆ داهاتوی نیشتمان و گه‌لی سته‌م دیتوو پێ شێل كرد. به داخه‌وه ئه‌وه وه‌زعی پێوه‌ندیه ناسالم و چه‌قبه‌ستووى هێزه‌كانی كوردستانی ئێرانه, كه هومێدوارین هه‌موو بیر بكه‌ینه‌وه‌و كورد و جوڵانه‌وه‌كه‌ی له‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره ده‌ر بێنین. له ناوخۆی كوردستانی ئێران چالاكی و هه‌ڵسورانی چه‌ند لایه‌ن بوونی هه‌یه, كه چه‌ند ساڵه باس له كاری سیاسی بۆ چه‌ند مافی سه‌ره‌تایی بۆ گه‌لی كورد ده‌كه‌ن. ئه‌و جه‌ره‌یانانه پێ یان وایه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندی ده‌تواندرێ چالاكی سیاسی بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌و جه‌ره‌یانانه تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه ئیجازه‌ی ره‌سمی بۆ به‌رده‌وام بوون له كاری سیاسی له رژیم وه‌رگرن. لایه‌نه‌كانی وه‌ك ، مه‌كته‌بی قورئان و جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح چالاكییان به نهێنی هه‌یه‌و زیاتر كار له سه‌ر فكری ئیسلامی ده‌كه‌ن و كه‌متر باس له مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی كورد ده‌كه‌ن. دیاره به‌و چاوپۆشیهی رژیم له سه‌رئه‌و جه‌ریانانه، ئه‌وان توانیویانه ژماره‌یه‌ك له لاوان به خۆیان په‌یوه‌ست بكه‌ن. سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پێوه‌ندی له گه‌ڵ هیچ یه‌ك له‌و لایه‌نانه نیه, به‌ڵام هومێدواره،ئه‌وان گرینگی به پرس و مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد بده‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و راستیه‌ش بزانن كه ناكرێ له چوارچێوه‌ی رژیمدا چالاكی بكرێ, مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران له‌و جه‌ریانانه رازی بن. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ی كه په‌ژاك لایه‌نێكی سیاسیه‌و له‌گه‌ڵ پارتی كریكارانی كوردستانه و له‌كوردستانی ئێران چالاكیان هه‌یه، سازمانی خه‌بات كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ په‌ژاك هیچ یه‌ك له لایه‌نه‌كانى دبكهى كوردستان نییه.
جێگه‌ی دڵخۆشیه كه له ئێستادا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وئازادیخوازی له كوردستانی ئێران به شێوه‌ییكی به‌ر چاو په‌ره‌ی سه‌ندوه, ژماره‌یه‌كی به‌ر چاو له لاوان به كار‌و چالاكی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هه‌روه‌ها پێك هێنانی ناوه‌ندی جیاجیا توانیویانه گۆرانێكی باش له وه‌زعی سیاسی و زانیاریی و بڵاوكراوه و گۆوارو رۆژنامه به دیی بێنن و سه‌ره‌رای فشاره‌كانی رژیم لاوان و خۆێنكاران و رۆشنبیران ده‌ورێكی باش دهگـێرن و توانیویانه به‌شی له‌و بهتاڵیانهی به هۆی نه‌بونی چالاكی لایه‌نه سیاسیه‌كان پر بكه‌نه‌وه. له باری ئابوریه‌وه به داخه‌وه وه‌زعی خه‌ڵك له كوردستانی ئێران تا دێت به‌ره‌و خراپی و حه‌سته‌می زیاتر ده‌روات, ده‌سه‌ڵاتداران به قۆرغ كردنی هه‌موو سه‌رچاوه دارایی و ئابوورییه‌كان و بێ به‌ش كردنی خه‌ڵك، هه‌لومه‌رجی ژیانی ئاسایی و دابین كردنی بژیویان بۆ خه‌ڵك زه‌حمه‌ت كردوه. به‌رپرسانی رژیم له جیات ئه‌وه‌ی به‌رنامه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و باش كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك دارێژن, به پێچه‌وانه‌وه, وایان كردوه خه‌ڵكی كوردستان بۆ دابین كردنی داهات و بژیوی ژیان پشت به ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه ببه‌ستن. هه‌ر له پێوه‌نده‌دا زۆر خانه‌واده‌ی كورد به مه‌به‌ستی كاركردن و له روی ناچاری به كۆمه‌ڵ روو ده‌كه‌نه ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران له كورهخانهو و باغه‌كان و ده‌چه‌وسێننه‌وه حه‌قی كاری كه‌میان ده‌درێتێ. له ساڵانی رابردودا پیشه‌سازی ده‌ستی به تایبه‌ت دروست كردنی فه‌رش سه‌رچاوه‌یێكی باش بوون بۆ دابین كردنی پووڵی بهژیوی خه‌ڵك. به‌ڵام له ئێستادا به هۆی سیاسه‌ته نهزانكاریهكانی ده‌سه‌ڵات و ئابڵوقه ئابووریه جیهانیه‌كان له سه‌ر ئێران كه ئه‌ویش هه‌ر به هۆی پێ داگری و سوور بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له سه‌ر گه‌ڵاڵه ناوكهییهكان به شێوه‌ییكی خێرا له دابه‌زینی خێرادایه‌و كرِیاری كه‌می كردوه. له لاییكی دیكه‌وه له به‌ر كه‌م بارانی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی بهرنامهییكی تۆكمه‌ی ئابووری و زانستی جوتیاریی و باغداریی، وه‌زعی جوتیارانی كوردستان و جوتیاریی و باغداریی له خراپترین حاستدایه. له لایه‌ك به‌رهه‌می جوتیاری زۆر كه‌مى كردوه,و زۆربه‌ی میوه‌كان به تایبه‌ت ترێ به نرخێكی هه‌رزان له ده‌ست باغدارانی كورد ده‌كردرێ. زۆربه‌ی دێهاته‌كان له به‌ر خراپی وه‌زعی ژیان و پێ رانه‌گه‌یشتن پێ یان به ناچاری رویان له شاره‌كان كردوه‌و به شێوه‌ی نه‌مرو نه‌ژی ژیان ده‌به‌نه سه‌ر. هه‌ر له به‌ر وه‌زعی خراپی ئابووری,ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به ناچاری روویان كردۆته كۆڵكێشی و به هه‌ڵگرتنی كۆڵی قورس له ناوچه سنووریه‌كان كاسپی ده‌كه‌ن,سه‌ره‌رای سه‌ختی و ناره‌حه‌تی كۆڵكێشی,زۆر جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ست رێژی گولله,كه تا ئێستا ده‌یان هاونیشتمانی هه‌ژارو بێ تاوانی كورد له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه شه‌هید كراون, و ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان توانای دابین كردنی ئه‌سپ و ئێستریا بووبێ بۆ كار له سه‌ر سنووره‌كان,ئه‌وه هه‌م خۆیان و هه‌م ئه‌سپ و ئێسترهكانیان دراونه به‌ر ده‌سترێژی چه‌كی نیروی به ناو ئینتزامی و باقی هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رژیم. سه‌رمایه‌دانانی حكومه‌ت له كوردستان له نزمترین حاستدایه, زۆربه‌ی كارگاكان و كارخانه‌كانی كوردستان داخراون. له ماوه‌ی ٣٣ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندی شار‌و ناوچه‌كانی كوردستان، نزیك له كه‌مترین داهاتی ناخالیسی نێوخۆیی ئه‌و ناوچانه بووه. ئاژه‌ڵ و حهیوانداریش له حاستێكی زۆر كه‌مدایه,به هۆی كۆچ كردنی به‌شێكی زۆری خه‌ڵك له دێهاته‌كان و كه‌مته‌ر خه‌می كاربه‌ده‌ستان بۆ دابین كردنی هه‌لومه‌رجی له بار بۆ ئاژه‌ڵداری, ئه‌و پیشه‌و سه‌ر چاوه گرینگی ئابووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌ی له رادهبهدهرو تا سنووری له ناوچوون رۆیشتوه. خه‌ڵكی كوردستان نه ته‌نیا له باری سیاسی و ئازادی كه‌وتونه به‌ر فشاری تاقه‌ت پروكین, به‌ڵكو به لایه‌نی فشاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی موعتادان به مه‌وادی موخه‌درو به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی فه‌سادی كۆمه‌ڵایه‌تیش سه‌خت ترین و قورس ترین ده‌ورانی ژیانیان دهگوزهریێنن. هه‌ر به‌و رون كردنه‌وه سه‌ره‌تاییانه‌و به‌و هۆیانه‌ی باس كران, ده‌بینین كه به شێوه‌یێكی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ست بێكاری وه‌زاڵه هاتوون و به هه‌زاران لاو و كه‌سی به توانای كورد ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بوون، هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌س كه خاوه‌نی پله‌ی به‌رزی خۆێندنن، بێكارن. حه‌سه‌ن تایی جێگری په‌ره پێدان و دروست كردنی هه‌لی كار له وه‌زاره‌تی (تعاون، كار و رفاه): له هاوینی ساڵی ١٣٩٢ كۆچی خۆری رایگه‌یاند,گومانی له‌وه‌دانیه كه ئوستانه‌كانی سیستان و بلوچستان، ئیلام، كرماشان و كوردستان له گه‌ڵ ژماره‌ی بێكاری لاوانی خوازیاری كار به‌ره‌و روون. جێگری ئابووری ناسی, وزیری كار ده‌ڵێ هه‌لومه‌رجی بێكاری له ناوچه سنووریه‌كانی ووڵات كاره‌ساتباره.. به پێ ئاماره‌كانی رژیم رێژه‌ی بێكاری له كوردستانی ئێران‌دا ١٣%ه به‌ڵام رێژه راستیه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتره‌و تا سه‌روی ٣٠ %ه، به‌ڵام حكومه‌تی ئاخوندی ژماره‌ی بێكاران زۆر به كه‌متر له‌و راده‌یه راده‌گه‌ینێ. ده‌سه‌ڵاتدران راده‌گه‌ینن كه راده‌ی بێكاری له ئوستانی ئیلام٢١%, هه‌روها، ئوستانی كرماشان ١٣%ه كه له راستیدا رێژه‌ی بێكاری له‌و ئوستانانه و كوردستان ,له سه‌رژمێری وئامارهكانی حكومه‌تی زیاترن. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه بێ ده‌ره‌تان و هه‌ژاره‌ی كوردستانی ئێران كه به مه‌به‌ستی كاسبی و په‌یدا كردنی بژیوی, روو له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ن, وه‌ك له سه‌ره‌تادا باسمان كرد یا ده‌درێنه به‌ر ده‌ست رێژی گولله‌ی چه‌كی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم و لێ یان دهكوژۆێ و بریندار ده‌كرێن, ویا ده‌كه‌ونه به‌ر فشار‌و زیندانی و هه‌ره‌شه‌و ئازاردان. به كورتی وه‌زعی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران كارهساتبارهو ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم نه‌ك كارێك بۆ باش بوونی وه‌زعی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن, به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه بۆ دارێژراو هه‌روه‌ها به كه‌مته‌رخه‌می به‌رده‌وام به كرده‌وه هه‌وڵ بۆ خراپتر بوونی وه‌زعی كوردستانی ئێران ده‌ده‌ن.
هه‌لومه‌رجی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
به‌رێزان له كۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات (كۆنگره‌ی گه‌شه‌سه‌ندن)كه چوار ساڵ له‌وه‌و پێش به‌رێوه چوو, گۆرانێكی گرینگی له به‌ره‌و پێش چوونی سازمانی خه‌بات له باری سیاسی و پێش كه‌وتنی كاریی وبه‌شداری له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌بات و تێكۆشان به دیی هێنا. وه‌ك ئاشكرایه له كۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات, مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی ریبَهری خاوه‌ن هه‌ڵۆێست و خۆ نه‌ویستی گه‌لی كورد و سازمانی خه‌بات یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆنگره كه به داخه‌وه له‌م كۆنگره له گه‌ڵمان نیه تا به رێنوێنیه به كه‌ڵك و گرینگه‌كانی یارمه‌تی زیاترمان بدات بۆ باشتر به‌رێوه چوونی كۆنگره‌ی پێنجه‌م. به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه,كه ئه‌ندامانی كۆنگره به بیره‌وه‌ری و رێنۆێنیهكانی مامۆستای هه‌میشه سه‌ربه‌رزو دلسۆز، ئه‌م كۆنگره ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به پشت به‌ستن به مێژووی پاك سه‌ربه‌رزانه‌ی سازمانی خه‌بات كارێك ده‌كه‌ن كۆنگره‌ی چواره‌مى سازمانی خه‌بات به شێوه‌ییكی باش و به دارشتنی به‌رنامه‌و رێگه‌و شێوه‌كاری تۆكمه‌تر سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كاره‌كانی بێنێ. له كۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات به كار‌و هه‌ڵسوران,په‌یره‌و پرۆگرام و ئورگانهجیاجیاكانی سازماندا چووینه‌وه. ئه‌ندامانی كۆنگره چالاكانه‌و به كه‌ڵك به‌شداری باسه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی كۆنگره‌یان كرد. له‌كۆنگره‌ی چواره‌می سازمان گرینگی تایبه‌ت به ئاڵوگۆره جیهانی وناوچهییهكان و ناوخۆی ئێران درابوو كه به‌شێكی زۆر له‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌و باسانه‌ی له كۆنگره‌دا راوێژیان له سه‌ر كرا‌و په‌سه‌ند كران وه‌ك چاوه‌روانیه‌كانی سازمانی خه‌بات و كۆنگره‌ی چواره‌م هاتنه‌وه. ئه‌و ئاڵوگۆره سیاسی و ناوچه‌یی و ناوخۆییانه‌ی ئێران له ماوه‌ی چوارساڵی رابردودا هاتونه مه‌یدان زۆر گرینگن و خێرابوون كه پێویسته له كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمان به شێوه‌یێكی ورد باس و لێكدانه‌وه‌یان له سه‌ر بكرێ وبریاری پێویست وبه جێ یان له باره‌وه بدرێ. به تایبه‌ت كه ئه‌و ئاڵوگۆرانه گه‌لێك به قازانجی گه‌لی كوردن و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی ویسته‌كانی رژیمی ئاخوندی ئێران ده‌شكێنه‌وه. ئه‌و ئاڵوگۆره سیاسیانه به شێوه‌یه‌كن, كه گه‌لی كورد ده‌توانێ قازانجی گه‌وره‌ی سیاسی له چوارچێوه‌ی به دیهاتنی ماف و ئامانجه‌كانی لێ به دیی بێنێ, دیاره سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێرانیش وه‌ك ته‌شكیلاتی سیاسی خاوه‌ن مێژوو و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسی به جێ, پێویسته به مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی زیاتر و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و گۆرِانكارییه پێویستانه، ده‌بێ هه‌وڵ بدا خه‌باته‌كه‌ی په‌ره‌گرتوو,به هێزو بهربڵاوترو رو به جه‌ماوه‌ریتر بكا، تا له‌و ئاڵوگۆرِانه به قازانجی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران وهاتنه دیی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد كه‌ڵكی ته‌واو وه‌رگرێ. له‌و ئاڵوگۆرِانهدا, له ماوه‌یه‌كی كورتدا,چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ناوچه‌كه رووخان و له ئێستادا به باشی ئاڵوگۆری سیاسی نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسیی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ,و به به‌راورد له گه‌ڵ پێش كۆنگره‌ی چواره‌م, گۆرانی به سه‌ر هاتوه. سازمانی خه‌بات له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشه‌و كۆسپی گه‌وره‌ی كاری و سیاسی و، قورس تر له‌وانیش دارایی و ئابووریی به‌ره‌و رووبووه,كه كاری كردۆته سه‌ر كار‌و ههڵسورانهكانی و شوێنه‌واری نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ركار و چالاكییه‌كان داناوه. ئه‌و كهمو كورتیانه به شێوه‌یه‌كن كه ئه‌گه‌ر بۆ ساڵانی داهاتوو قۆناغی نوێ كار‌و چالاكیه‌كانی سازمان چاره‌یان بۆ نه‌دۆزرێنه‌وه, ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی كێشه‌كانی سازمان و ته‌نانه‌ت هه‌لومه‌رجی خراپتر بۆ سازمان چاوه‌روانكراو ده‌بێ. له گه‌ڵ بوونی ئه‌و كێشانه‌ش سازمانی خه‌بات و ئورگانه جیاجیاكانی توانیویانه كاربكه‌ن و له ههڵسورِان به‌رده‌وام بن.
برگه‌ی یه‌كه‌م:
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو , پێوه‌ندی به ئه‌ندامانی ناوخۆی كوردستان ومامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تیه رۆشنبیری و هونه‌ریه‌كان به‌رچاو بووه‌و ده‌كرێ, به رِاشكاو بیلێین كه پێوه‌ندی كردن به ئه‌ندامانی ناوخۆ,ماموستایانی ئایینی و ئوستادانی دانشگاو ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان و ئاڵوگۆری بیر‌و بۆچوون له گه‌ڵیان و وه‌رگرتنی سه‌رنج وتێ بینیهكانیان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رنج و پیشنهادهكانیان. دیاره ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی و تێكرای سازمان له‌و چوارچێوه‌دا ئه‌گه‌رچی گرینگ بووه‌و به‌ره‌و پێش چوونی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه,به‌ڵام بێ كه‌م و كوری نه‌بوه‌و پێویسته سه‌ركردایه‌تی داهاتوی سازمان گرینگی زیاتری پێ بدات.
برگه‌ی دووهه‌م:
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سازمانی خه‌بات له ماوه‌ی چوارساڵی رابردوو, سه‌ر رای كه‌م وكورتیه‌كان و تهنگو چه‌ڵه‌مه‌كان به پێ تواناههڵسووراون . به‌ڵام ههڵسورِان و چالاكه سه‌ركردایه‌تی وكادری رێبه‌رایه‌تی سازمان وه‌ك چاوه‌روانیه‌كان نه‌بوه. هه‌ر بۆیه پێویسته له كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك سه‌ركردایه‌تی نۆێ هه‌ڵده‌بژێردرێن به كار و هه‌ڵسوورانى به‌رچاویان په‌ره‌ی زیاتر به سازمانی خه‌بات و مێژووی پرِ له سه‌روه‌ری بده‌ن. جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م به هه‌موو توانای خۆیان له سه‌ر زیاتر قایم كردنی پێگه‌ی سازمانی خه‌بات له جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی به‌رده‌وام بن و هه‌روه‌ها یادی بۆنه‌كانی سازمان به‌رز رابگرن و گرینگ‌یان پێ بده‌ن.
برِگهی سێهه‌م:
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو هه‌وڵه‌كانی سازمانی خه‌بات بۆ یه‌كریزی و هاوكاری نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران به‌رده‌وام بوو. ماوه‌ی چه‌ند مانگێك سازمانی خه‌بات و چوار لایه‌نی سیاسی دیكه له كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا بوون بۆ پێك هێنانی به‌ره‌ی كوردستانی، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی جۆرێك له نارونی و هه‌روه‌ها سوور بوونی چه‌ند لایه‌ن له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان و هه‌روه‌ها قه‌بوڵ نه‌كردنی دوو پێشنهادی گرینگی سازمان كه بریتی بوون, له هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی كوردستانی له سه‌ر ره‌د كردنه‌وه‌ی ووت وێژ له گه‌ڵ رژیمی ئاخوندی وهه‌روه‌ها ئامانجی به‌ره‌ی كوردستانی له پێوه‌ند به مافی گه‌لی كورد‌و ئه‌و خواسته‌ی كه ده‌بێ به‌ره‌ی كوردستانی په‌یره‌وی بكات، سازمان پێشنهادی كرد گرینگی به‌وه بدرێ كه ئیستراتیژی و سیاسه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی به شێوه‌یه‌ك بێ, كه سیاسه‌ت و ئامانجی تێكرای لایه‌نه‌كان له خۆ بگرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیانه‌ش چه‌ند به‌ربه‌ست و هه‌روه‌ها سوور بوونی چه‌ند لایه‌نێك له سه‌ر به‌شداری لایه‌نی دیكه كه سیاسه‌تی روونیان له پێوه‌ند به مه‌سه‌له سیاسیه‌كان نه‌بوو, كاری كرده سه‌ر شكست هێنانی هه‌وڵه‌كان بۆ پێك هێنانی به‌ره‌ی كوردستانی. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا سكرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌یاننامه‌یه‌كی ١٠ خاڵی خسته به‌ر ده‌ست لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران و داوای هاوكاری ونزیكی بۆ ئێستا‌و داهاتوو لێ كردن به‌ڵام تا گرتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات هیچ كام له هه‌وڵه‌كان به ئاكام نه‌گه‌یشتوون. دیاره ماویه‌كه هه‌وڵێك هه‌یه كه جۆرێك له دوو به‌ره‌یی له نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستانی ئێران له ئارادایه كه سیاسه‌تی سازمانی خه‌بات به شێویهكه كه به‌شداری له پێك هێنانی دووبه‌ره‌یی له كوردستانی ئێران ناكات.
برِگهی چواره‌م
به داخه‌وه له به‌ر بوونی چه‌ندین كۆسپی جیاجیا و هه‌روه‌ها كه‌م كاری تێكرایی له سازمانی خه‌بات دا وه‌ك پێویست سازمانی خه‌بات نه‌یتوانیوه سیاسه‌ته‌كانی به‌رێته پێش و گه‌شه بكات. به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا باس له جۆرێك كاری رێكخراوه‌یی په‌ره‌ى سه‌ندووه كه ئه‌ندامه‌كان له ته‌شكیلاتدا ئازاد بن له رِادهرِبرِینی سه‌ربه‌خۆیانه‌و دوور له سیاسه‌تی گشتی ته‌شكیلاتی. ئه‌و جۆره مودیله له كاری ته‌شكیلاتی بۆته باسێكی سه‌رده‌م, به‌ڵام سازمانی خه‌بات خۆی به دوور گرتوه له‌و شێوه كاری ته‌شكیلاتیه و تا ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش تۆكمه‌یی و یه‌ك هه‌ڵۆیستی كاری ته‌شكیلاتی په‌یره‌و كردوه. به باوه‌ری ئێمه له كۆنگره‌ی پێجهمدا ده‌بێ به یه‌كجاری ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه بهێندرێ و له داهاتودا ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات له سه‌ر ریگه‌و سیاسه‌تێك به‌رده‌وام بن كه سیاسه‌تی گشتی و زنجیره‌ییه. ره‌نگه باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره كاره سیاسی و ته‌شكیلاتیه، بوونی ئه‌و كه‌ندوكۆسپ وزیانایهیه كه چه‌ندین لایه‌نی سیاسی به په‌یره‌و كردنی چه‌ند باڵی و چه‌ند ده‌سته‌یی و چه‌ند روانگه‌یی تووشی هاتوون. بێگومان هه‌موو برِیارهكان و سیاسه‌ته‌كان به گشتی دارێژرێن و به گشتی په‌یره‌و بكرێن كارێك ده‌كات سازمانی خه‌بات له كاروانی پێش كه‌وتن و سیاسه‌ت كردنی سهردمیانهو دیموكراسیانه به‌رده‌وام بێ و نه‌كه‌وێته گێژاو هه‌ڵدێره‌وه.
برِگهی پێنجه‌م:
ئاشكرایه كه له چه‌ند ساڵی رابردودا سازمانی خه‌بات هه‌م له باری ته‌شكیلاتی و هه‌م له باری سیاسی و كاریی رێكخراوه پێشهییهكانى وه‌ك لاوان و خوێندكاران و ئافره‌تان گه‌شه‌ی سه‌ندوه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و راده‌یه بۆ سازمانی خه‌بات به راده‌ی مێژووی هه‌ڵسوورانی سازمان ته‌واو وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه. هه‌ر بۆیه پێویسته به شێوه‌ییكی جیددی تر له به‌ره‌و پێش بردنی سازمان بۆ به‌رزترین راده تێ بكۆشین. دیاره هه‌م كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمان و هه‌م سه‌ركردایه‌تی داهاتوی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه گرینگه‌یان له ئه‌ستۆ ده‌بێ كه بریاری به جێ و هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن له‌و پێناوه‌دا به‌رنامه‌ی نوێ و هه‌مه‌گیر به مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كان و دواجار چالاكتر كردنی ئه‌ندامانی سازمان بده‌ن. كه ئه‌و كارانه زیاتر له شێوه‌ی نوێی كاری رێكخستن، چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان و بهرِێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌كان, راوێژكردن به كه‌سانی دڵسۆز‌و تێكۆشهرو سه‌رده‌رچوو، رێگاكانی سه‌رده‌میانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌م وكوورییهكان و به‌رینتركردنی كار‌و چالاكی رێگه گرتن له حاڵه‌تی بێ هیوایی گهرموگورَی له كاری سازمانی و باوهرِبوون به سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانج. هه‌روه‌ها رێز گرتنی ته‌واو له بۆنه‌و یاده‌كانی سازمانی خه‌بات, وه‌ك ٥ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زرانی سازمان,١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر رۆژی پێشمه‌رگه‌ی سازمان كه به راستی رۆژێكی مێژووی و گرینگی سازمانی خه‌بات و جوڵانه‌وی ئازادیخوازی كورد له كوردستانی ئێرانه، یادی شه‌هیدان و یادی مامۆستا سه‌یید جلال حسینی ریبَهرو دامه‌زرێنه‌ری سازمان هه‌روه‌ها دیاری كردنی رۆژێك به ناوی رۆژی شه‌هیدانی سازمان كه گرینگی دان به‌و یادانهو تێكرای بۆنه‌كانی دیكه‌و سازدانی رێ وره‌سمی به شكۆ بۆیان ئه‌ركێكی گرینگی سازمانی و نه‌ته‌وه‌ییه.
برِگهی شه‌شه‌م:
وه‌ك ئاشكرایه ئابووریی لایه‌نێكی گرینگه بۆ به‌رده‌وام بوون و به‌ره‌و پێش چوونی ئه‌ركی ته‌شكیلاتی و هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێش چوونی سازمانی خه‌بات, له به‌ر گرینگی لایه‌نی ئابووری سازمانی خه‌بات زۆر گرینگه كه كۆنگره‌ی پێنجه‌م به وردی باس بكات و كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی پێجه‌م رێگه چاره‌ی كۆنكرێتی بۆ بدۆزێته‌وه. دیاره بۆ كومیته‌كانی سازمان و هوڵسوراوانی سازمان له ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش زۆر گرینگه كه جیاواز له كاری سیاسی و هه‌ڵسوران و چالاكی جۆراوجۆری دیكه گرینگی به لایه‌نی ئابووریش بدرێ. له رابردوودا هه‌وڵ دراوه كه هاوكاریه‌كانی ئه‌ندامانی سازمان له ده‌وره به‌شێكی به‌رچاو له سه‌رچاوه‌ی دارایی سازمان دابین بكات، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌و لایه‌نه گرینگه ورد بینی زۆری گه‌ره‌كه‌و پێویست به له خۆبوردویی و زیاتر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی گشتی و تێكرایی ده‌كات. به‌و هومێده‌ی له داهاتودا سازمانی خه‌بات به سه‌ر ئه‌و كێشه گه‌وره‌دا زاڵ ببێ و بتوانێ له قه‌یرانی دارایی رزگاری بێ.
له خودای گه‌وره داواكارین یارمه‌تی ده‌رمان بێ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م كۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی بێ.
سهركهوتوبێ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
برووخێ رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران