٧١ مین رۆژى مانگرتنى زیندانیانى سیاسى كورد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه چوار زیندانى سیاسى كورد ٧١ رۆژه كه مانیان له خواردن گرتووه و له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كێشه‌ى زۆرى جه‌سته‌یى به‌ره‌وو روو بوونه‌ته‌وه. ناوى ئه‌م زیندانییانه بریتییه له كه‌ماڵ مه‌ولایی، جه‌مشید و جه‌هانگیر دێهقانى و حامد ئه‌حمه‌دى كه له ناره‌زایه‌تى به حوكمى ئێعدام‌یان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن جێگه‌ى باسه كه بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ش له شارى سنه بۆ پشتیوانى له رۆڵه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ماۆستاێكى دێگۆلانى له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى كه‌مپه‌ینى به‌رگرى له زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى، مه‌ئمورانى ئه‌منییه‌تى شارى دێگۆلان رۆژى ١٩ى به‌فرانبار به بێ ئاگادار كردنه‌وه ماڵى حشمه‌ت مهتاحى، یه‌كێك له مامۆستایانى ئه‌و شاره‌یان ته‌فتیش كردووه و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته حشمه‌ت مهتاحى كه یه‌كێكه له مۆعهلمانى زمانى ئینگلیسى شارى دێگۆلان دواى گه‌رانى ماڵه‌كه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ر وهسایلى شه‌خسى و كامپیوتهرهكهیان داگرتووه. جێگه‌ى باسه كه بنه‌ماڵه‌ى فه‌تاحى تاكوو ئێستا هیچ زانیاریێكیان لهمهرِ شوێن و تۆمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ناوبراو نییه.
گه‌ڵاڵه‌ی كۆنترِۆڵ كردنی كافی نێتهكان شاری بۆكانیشی گرته‌وه
گه‌ڵاڵه‌ی كۆنترِۆڵ كردنی كافی نێتهكان شاری بۆكانیشی گرته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی رابردوودا خاوه‌ن كافینێتهكانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێــزه ئیتلاعاتییهكانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه بهرهورِووی فشار بوونه‌ته‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی و لیباس شه‌خسییه‌كان له چه‌ندین كافینێتی شاری بۆكان به بێ ره‌زامه‌ندیی خاوه‌ن كافینێتهكان، كامێرای چاوه‌دێریان دامه‌زراندووه. ده‌گوترێت، هێزه ئه‌منییه‌كان به خاوه‌ن كافینێتهكان راگه‌یاندووه، كه وێرِای وه‌رگرتنی كارتی پێناس له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی كافی نێتهكان ده‌كه‌ن، ده‌بێ كاتی هاتن و رۆیشتنیشیان تۆمار بكه‌ن. پێشتریش مه‌ئموورانی ئه‌ماكن له چه‌ندین كافینێتی شاره‌كانی پاوه و كرماشان، به بێ ره‌زامه‌ندیی خاوه‌ن كافینێتهكان، كامێرای چاوه‌دێریان دامه‌زرابوو. به‌وته‌ی خاوه‌ن كافینێتهكان، ئه‌و كامێرایانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه چاوه‌دێری ده‌كرێن و سه‌رجه‌م هاتوچۆی به‌كارهێنه‌رانی ئینتێرنێت له كافینێتهكان كۆنترِۆڵ ده‌كه‌ن. فشاری ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌كان له چوارچێوه‌ی كافینێتهكاندا سنووردار نه‌ماوه‌ته‌وه و له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا به‌كارهێنه‌رانی ئینتێرنێت ته‌نانه‌ت له ماڵی خۆشیاندا له‌لایه‌ن پۆلیسی "فه‌تا"وه كۆنترِۆڵ كراون
دوكتور هاشمی: فه‌وتانی كانیاوی "بڵ" له‌ئوستانی كرماشان خه‌ساری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌دواوه ده‌بێت
ناوهرِاستی زستانی ساڵی رابردوو رێكخراوی میللی "ههوانهوردی و فه‌زایی" ئه‌مریكا باسی له كه‌مبوونه‌وه‌ی ١٤٤ كیلۆمیتری سێجا پاشكه‌وته‌كانی ئاوی شیرینی ئێران، عێراق، توركیه و سووریه‌ی كرد و له‌و نێوه‌شدا ئاوی كانیاوی "بڵ"یش له شاری نۆدشه له‌و كێشه‌یه بێبه‌ری نه‌بووه. لێدانی به‌نداو له‌ئێران به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه، وهرزێرِی و پیشه‌یی، به‌شێوه‌ی زانستی ره‌خنه‌ی له‌سه‌ره و كارناسان له‌و باوهرِهدان خه‌ساره‌كانی دروست كردنی به‌نداو له قازانجه‌كانی زیاتره و به‌نداوی "داریان" له چۆمی سیراوان له ١٠ كیلۆمیتری شاری نۆدشه له‌ئوستانی كرماشان یه‌ك له‌و به‌نداوانه‌یه كه خه‌سارێكی به‌رچاوی ژینگه‌یی به دوای خۆیدا هێنا و به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ی كانیاوه‌كانیش بۆ وێنه "بڵ" مه‌ترسیی له‌ناو چوونیان له‌سه‌ره. له‌و باره‌یه‌وه د. موختار هاشمی به‌رپرسی گرووپی " فریا كه‌وتن"ی كانی بڵ له وتووێژێكدا پرژایه سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی هه‌وڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها مه‌ترسیی له‌ناو چوونی كانییه‌كه. دوكتور هاشمی سه‌ره‌تا باسی له‌گرینگی "كانی بڵ" كرد و وتی: ئه‌و كانیاوه یه‌ك له‌و هه‌زاران كانیاوه‌یه كه زاگرۆس به ئێمه‌ی به‌خشییه‌وه و ئه‌وه‌یكه ئه‌و كانییه له كانیاوه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، ئاوی زۆر و بهرفراوانییهتی و ساڵانه نزیك به ١٥٠ میلیۆن میتری سێجا به واتایه‌كی دیكه له هه‌ر چركه‌دا چوارهه‌زار لیتر ئاوی هه‌یه و ئه‌و ئاوه‌ش پێویستی به پاڵاوتن نیه و خاوێنه و كانی بڵ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاوی خواردنه‌وه‌ی ٢ میلیۆن كه‌س دابین بكات. ئه‌و كارناسه ئه‌وه‌شی خسته رِوو، كانیاوی بڵ له‌نزیك ئاوایی هه‌جیج و مه‌قبه‌ره‌ی ئیمامزاده عه‌بیدوڵڵا (ناسراو به كۆسه‌ی هه‌جیج) هه‌ڵكه‌وتووه و خه‌ڵكی ئه‌و ئاوه به مه‌به‌ستی "شیفا"ش به‌كار دێنن، هه‌ر بۆیه ئه‌و ئاوه بۆ خه‌ڵكی كوردستان لایه‌نی ئاینییی و دینیشی پێوه دیاره و هه‌روه‌ها له بواری ئابووریشه‌وه بۆ خه‌ڵكی و ناوچه‌كه گرینگه
لاریجانى: رێكه‌وتننامه‌ى ژنێڤمان قبووڵ نییه و به‌رێوه‌ى نابه‌ین
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، جه‌واد لاریجانى سه‌رۆكى ستادى مافى مرۆڤى ده‌زگاى قهزاییهى رژێم له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى فارس لهمهرِ رێكه‌وتننامه‌ى ژنێڤ رایگه‌یاند، ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه له سه‌ره‌تاوه قاچێكى شه‌ل بوو، رێكه‌وتننامه ده‌بێت به‌رنامه‌ى كرده‌وه‌یى به پێى یاسا بێت له حاڵێكدا ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه هیچ ژێرخانێكى یاسایى نییه و هه‌ر كات یه‌كێك له لایه‌نه‌كان بیانه‌وێت ئه‌توانن ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌م سه‌نه‌ده به له به‌ر چاو گرتنى یاسا هیچ ئێعتبارێكى نییه كێشه‌ى دووهه‌مى ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو بریارنامهكانى شۆراى ئه‌منییه‌تى تێدایه و قبووڵ كراوه له كاتێكدا كه هه‌موو بریارنامهكانى شۆراى ئه‌منییه‌ت له لایه‌ن ئێمه‌وه قبووڵ نه‌كراوه له‌و بریارنامانهدا ئێمه تاوانبار كراوین كه زیاتر له ناوكهیى هه‌نگاومان ناوه و قبووڵ كردنى ئه‌م بریارنامانه به پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى نیزامه و له‌م كاته به دواوه رژێم هیچ به‌رپرسیاره‌تیه‌كى له‌مه‌ر ئه‌و سه‌نه‌ده نییه.
نیزام له خاته‌مى داوا ده‌كات له به شێوه‌ى ئاشكرا داواى لێبۆردن بكات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان/ رۆژنامه‌ى حكومه‌تى كه‌یهان له ژماره‌ى ئه‌مرۆى خۆى نوسیویه كه به برواى نیزام و كه‌سانێك وه‌ك شهرێعهتمهدارى كه نوێنه‌رى وه‌لى فه‌قێه له كه‌یهان، خاته‌مى ده‌بێت به شێوه‌ى ئاشكرا گه‌نده‌ڵى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو ره‌د بكاته‌وه و به هۆى هارێیهتى و هاودڵى له‌گه‌ڵ مووسه‌وى و كه‌روبى داواى لێبۆردن بكات. به‌و شێوه‌یه‌ى كه زۆرێك له وه‌زیرانى پێشنیاركراوى ده‌وڵه‌تى نوێ دانیان به‌وه‌دا نا كه گه‌نده‌ڵى نه‌كراوه، نیزام چیتر ناتوانێت كرده‌وه دوو رووه‌كانى خاته‌مى قبووڵ بكات.
مل دانى رژێمى تاران به رێكه‌وتننامه‌ى راگرتنى چالاكییه ناوكهییهكهى
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سایتى كۆشكى سپى به بلاو كردنه‌وه‌ى بهیاننامهێكى خێرا، له لایه‌ن ده‌فته‌رى وته‌بێژى راگه‌یاندنى ئۆباماوه له پێ مل بوونى رژێمى تاران به ناوه‌رۆكى رێكه‌وتننامه ناوكهییهكه و راگرتنى چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانى به‌رنامه‌ى درووست كردنى بۆمبهكهیدا هه‌واڵى دا و رایگه‌یاند، رێكه‌وتنى ئه‌مرۆ بۆ ده‌ستپێكى گهلاڵهیێكى هاوبه‌ش له مانگى نوامبر، هه‌نگاوێكى ده‌ستپێكه كه رژێمى تاران بۆ یه‌كه‌مین جار له ماوه‌ى ده‌یه‌ى رابردوو به كرده‌وه‌ێكى ئاشكرا بۆ راگرتنى پێشكه‌وتنى به‌رنامه ناوكهییهكهى و به دوا گه‌رانه‌وه له به‌شه گرینگه‌كانى درووست كردنى بۆمب هه‌ڵى گرتووه له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه كه له ٢٠ى ژانویه‌وه، رژێمى تاران بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌ست ده‌داته له ناو بردنى پاشه‌كه‌وته‌كانى ئۆرانیۆمى پیتێندراوو به رێژه‌ى زۆر و به‌شێك له‌و ژێرخانانهى كه پیتاندنى تێدا كراوه له ناو ده‌بات. له به‌رانبه‌ریشدا ئێمه و شه‌ریكه‌كانمان له ٥+١ دواى ئه‌م شه‌ش مانگه له ئه‌گه‌رى پێبه‌ند بوونى رژێم به ناوه‌رۆكى رێكه‌وتننامه‌كه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به كه‌م كردنه‌وه‌ى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئه‌و رژێمه.
واشنتۆن برِی (٥٥٠) ملیۆن دۆلار ده‌داته ئێران
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا برِی (٥٥٠) ملیۆن دۆلار له چوارچێوه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران، دهگهرِێنێتهوه بۆ ئه‌و وڵاته. به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت به ئاژانسی (فرانس پرێس)ی راگه‌یاندوه: دوای رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دو وڵاته له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌ریكا برِی (٥٥٠) ملیۆن دۆلار ده‌داته‌وه به ئێران له كۆی (٤.٢) ملیار دۆلاری بلۆككراو.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و پاره‌یه له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه ده‌ستپێده‌كات. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، كه له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ردو وڵات چه‌ندین دانشتنیان كرد له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و له به‌رامبه‌ر ره‌زامه‌ندبونی به رێككه‌وتننامه‌كه‌ش، ئێران داوای پاره بلۆككراوه‌كانی خۆی كردوه له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی ناوی كۆمپانیاكانی له لیستی ره‌شدا
ماده‌ی هۆشبه‌ر ههرِهشه له‌كوردستان ده‌كات
هاورده‌كردن‌و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆته ههرِهشهو مه‌ترسی له‌سنوری قه‌زای سۆراندا، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا نزیكه‌ی ٩٠ كه‌س به‌و هۆیه‌وه دهستگیركراونو توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش هۆشداری دهداتو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌باشی رِێگهی پێنه‌گیرێت، رێژه‌ی به‌كارهێنه‌ران له‌سۆران زیاتر ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوه‌كه‌ی بدرێت، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٣دا نزیكه‌ی ٩٠كهس به‌هۆی بازرگانیكردنو به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه دهستگیركراونو دراونه‌ته دادگا‌و سزا دراون". ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان خه‌ڵكی بیانی بوون‌و بهكارهێنهرهكانیش هه‌موو جۆره ته‌مه‌نێكی تیادا بوه