راپۆرتى پێشێلكارى مافى مرۆڤ له ئێران _ تایبه‌ت به ساڵى ٢٠١٣
سه‌رچاوه: هێرانا
وه‌رگێر: فوئاد جه‌عفه‌رى
٥١ له‌سه‌دى ئه‌م راپۆرتانه له لایه‌ن چالاكانى مافى مرۆڤه‌وه تۆمار و كۆكراوه‌ته‌وه ، ٢٩ له‌سه‌دیان له لایه‌ن هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژێمه‌وه بلاو كراوه‌ته‌وه و ٢٠ له‌سه‌دیش له سه‌رچاوه‌كانى مافى مرۆڤ وه‌ر گیراوه. جێگه‌ى باسه كه به هۆى ئیزن نه‌دان به چالاكانى مافى مرۆڤ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى زانیارى و هه‌روه‌ها نه‌بوونى ئازادى چاپه‌مه‌نى له ئێران له‌وانه‌یه كه ئه‌م راپۆرته به‌رى له كه‌م و كۆرى نه‌بێ به پێى ئه‌م راپۆرته له كۆى ١٨٦٩ راپۆرت كه له‌سه‌ر ١٣٦١٦٤٤ كه‌س له شارۆمه‌ندانى ئێرانى جێ به جێ كراوه، ٣٦٢٣٨ حاڵه‌تى پێشێلكارى راسته‌وخۆى مافى مرۆڤه و ١٣٢٥٤٠٦ حاڵهتیشى پێشێلكارى مافییه كه به بوونى بریارنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پێشێلكارى راسته‌وخۆى مافى مرۆڤ ئه‌ژمار ناكرێن.
كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له‌م به‌شه‌دا ٥٢ راپۆرت له لایه‌ن چالاكانى مافى مرۆڤه‌وه له ئێران تۆمار كراوه كه له‌م رێژه‌یه ٢٥٨ شارۆمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ٤٣ حاڵه‌تى سووكایه‌تى و لێدان بووه و ٣ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و قه‌زاییه‌كان و هه‌روه‌ها ٢٢ شارۆمه‌ند له لایه‌ن دادگاى ئینقلابه‌وه موحاكمه كراون و بۆ ٢٤ كه‌س ٧٢٢ مانگ زیندانى ته‌عزیرى و ١٠ میلیون ریال سزاى پووڵى په‌سه‌ند كراوه. له كۆى ٥٢ راپۆرت له‌م به‌شه‌دا ٥٣ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى مرۆڤ له ئاست ٣٥١ كه‌س تۆمار كراوه.
كه‌مینه ئاینییه‌كان
له‌م به‌شه‌دا له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو ١٥٩ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه تۆمار كراوه و به‌م پێیه ٥٣١ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ١٢ حاڵه‌تى سووكایه‌تى و لێدان و ٦٦ حاڵه‌تى پشكنینى ماڵ، ١ حاڵه‌ت داخستنى شوێنى مه‌زهه‌بى، ٣٩ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له چالاكى ئابوورى كه‌مینه ئاینییه‌كان، ٨٨ حاڵه‌تى بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تى – قه‌زاییه‌كان و ٩ حاڵه‌تى بێ به‌ش كردن له خوێندن رووى داوه. هه‌روه‌ها ٧٩ كه‌س له كه‌مینه ئاینییه‌كان له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٣٦٢٠ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ٢٠٠ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو و ٤١ میلیارد و ٣٠ میلیون ریاڵ سزاى پووڵى و ٧٥ قامچى مه‌حكوم كراون. له‌م به‌شه‌دا به‌هاییه‌كان به ٤٩ له‌سه‌د و ده‌روێشه‌كان ١٦ له‌سه‌د، ئه‌هلى سوننه‌ت ١٤ له‌سه‌د له پله‌كانى دوایى جێگه‌یان گرتووه.
ئه‌ندێشه‌و به‌یان
له‌م به‌شه‌دا له ماوه‌ى ساڵى ٢٠١٣، ٣٥٢ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه ٣٣ حاڵه‌تى فیلته‌ر كردنى ئینترنێت، ٨ حاڵه‌تى راگرتنى گۆڤار، ٥ حاڵه‌ت كێشه نانه‌وه‌ى عه‌مدى له رایلكه‌ى ئینترنێت و ٣٣٦ حاڵه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، ١٤ حاڵه‌تى سووكایه‌تى و لێدان، ١٦ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له كۆبوونه‌وه و مه‌راسم، ٦٨ حاڵه‌ت داخستنى ناوه‌ند و ده‌فته‌ر، ١٢٧ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى به كۆمه‌ڵ و ١٧٨ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تى – قه‌زاییه‌كان تۆمار كراوه. له ساڵى ٢٠١٣ له به‌شى ئه‌ندێشه‌و به‌یان ١١٧ كه‌س له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانه‌وه به ٤٥٦٧ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ١١١ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو و ٣ میلیارد و ٧٣٨ میلیون ریاڵ غه‌رامه، ١٦٤ قامچى و ٢٤١ مانگ بێ به‌ش كردن له چالاكى كۆمه‌لایه‌تى مه‌حكوم كراون. جێگه‌ى باسه كه ١٨٨٥٥ حاڵه‌ت كۆكردنه‌وه‌ى ماهوارهش له لایه‌ن هه‌واڵنێران و هه‌واڵده‌رییه‌كانى حكومه‌ته‌وه تۆمار كراوه. له كۆى ٣٥٢ راپۆرت له‌م به‌شه‌دا ٣٩٤ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى مرۆڤ بۆ ١٩٩٧٤ كه‌س تۆمار كراوه.
ئه‌سناف
له به‌شى ئه‌سناف له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو ٣٥ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه بریتییه له ٤ حاڵه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى چالاكانى مافى ئه‌سناف، ٤٣١ حاڵه‌تى داخستنى ناوه‌ند و دووكان، ١ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له چالاكى رێكخراوه‌یى، ٢ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان كه به ٧٢ مانگ زیندانى ته‌عزیرى مه‌حكوم كراون. له كۆى ٣٥ راپۆرت، ٢٥ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى مرۆڤ بۆ ٤٥٨ كه‌س رووى داوه.
خوێندكارى
له ساڵى رابردوو ٥٨ راپۆرت له‌مه‌ر پێشێلكارى مافى خوێندكاران له ئێران تۆمار كراوه كه بریتین له، ٢٧ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى خوێندكار، ٤ حاڵه‌ت شێواندنى كۆبوونه‌وه، ١ حاڵه‌ت سووكایه‌تى و لێدان، ٨ حاڵه‌ت پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ئیجازه‌ى گۆڤارى خوێندكارى، ٣٠ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ دادگا و ٢٠ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ كمیتهكانى ئینزباتى، ٢٦ حاڵه‌ت هه‌ڵپه‌ساردن له خوێندن و ١٨ حاڵه‌ت بێبه‌ش كردن له خوێندن. له‌م به‌شه‌دا ٤ خوێندكار له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٣٣ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ٨٠ قامچى و ٧٥٠ هه‌زار ریاڵ غه‌رامه مه‌حكوم كراون. له كۆى ٥٨ راپۆرتى تۆمار كراو‌و ٥٦ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى خوێندكاران بۆ ١٣٧ كه‌س رووى داوه.
ئێعدام
له ماوه‌ى ساڵى رابردوو ٢٥٣ راپۆرت له لایه‌ن نههادى ئاماره‌وه له به‌شى ئێعدام له ئێران تۆمار كراوه كه بریتییه له مهحكومییهتى ٣٩٧ كه‌س به ئێعدام، و به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئێعدام بۆ ٥٨٥ كه‌س، كه له‌م رێژه‌یه ٤٩ كه‌س له‌به‌ر چاوى گشتى له سێداره دراون، ١٥ كه‌س له‌م ئێعدامكراوانه به تاوانى چالاكى سیاسى و دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا ئێعدام كراون كه تاكوو ئێستاش لاشه‌كانیان به بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. له كۆى ٢٥٣ راپۆرت، ٢٨٢ حاڵه‌ت پێشێلكارى ماف بۆ ١٠٣١ كه‌س تۆمار كراوه.هه‌روه‌ها به پێى ریزبه‌ندى پارێزگاكان، پارێزگاى ئه‌لبۆرز به ١٦ له‌سه‌د و ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا ١٠ له‌سه‌د وكرماشان و سیستان و به‌لوچستان به ٨ له‌سه‌د له پله‌ى دوایدان. جێگه‌ى باسه كه ئێعدامى ژنان له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوودا دوو هێنده زیادى كردووه.
فه‌رهه‌نگى
له به‌شى فه‌رهه‌نگى ٣٨ راپۆرت له لایه‌ن هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤه‌وه تۆمار كراوه كه بریتییه له، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٢٤٥ كه‌س، پێش‌گرتن له بلاو كراوه‌ى فه‌رهه‌نگى ٣ حاڵه‌ت و پێش‌گرتن له به‌رێوه بردنى به‌رنامه‌ى فه‌رهه‌نگى ٥ حاڵه‌ت، ده‌ر كردنى چالاكێكى فه‌رهه‌نگى و ٦ حاڵه‌تى بانگهێشت بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان، له‌مبه‌شه‌دا ٤١ كه‌س له چالاكانى فه‌رهه‌نگى به ٥٣٤ مانگ زیندانى ته‌عزیرى و ٣٩ میلیارد ریاڵ سزاى پووڵى مه‌حكوم كراون. جێگه‌ى باسه كه ١٢ شوێنه‌وارى مێژوویى خراب كراون و ٢ شوێنه‌واریش به هۆى پێرانه‌گه‌یشتن له حاڵى خراب بووندان.
كرێكارى
پێشێلكارى مافى كرێكاران له ئێران له ماوه‌ى سالى رابردوو ٣٠٠ راپۆرت تۆمار كراوه كه به‌و پێیه ٣٩ كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ٣ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له مانگرتنى كرێكارى، ٤٧٠٦ كرێكار له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر كراون و ٦٣٣ مانگ حه‌قده‌ستى كریكاران دوا كه‌وتووه ١١٠٢١١ كرێكار بێكار بوون، ٤٨ كه‌س به هۆى رووداوى كاره‌وه زیانیان پێ گه‌یشتووه، ٧٠٩١٥٨ حاڵه‌ت نه‌بوونى بیمه‌ى بێكارى و ١٩ كرێكار بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌كان بانگهێشت كراون. ٧ كرێكار له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٥٣ مانگ زیندانى ته‌عزیرى و ١٢ مانگ زیندانى ههڵپهسێردراوو مه‌حكوم كراون. له كۆى ٣٠٠ راپۆرتى تۆمار كراو‌و ٢٧٩ حاڵه‌ت پێشێلكارى بۆ ٩٦٤٤٧٨ كه‌س له ئێران رووى داوه.
مافى مندالان
له به‌شى مندالان ١٨ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه بریتییه له ٢ حاڵه‌تى منداڵ ئازارى، ١ حاڵه‌تى فرۆشتنى منداڵ ١ حاڵه‌ت ته‌جاوز و ئازارى جنسى، ٢٠٠٠٠٠ حاڵه‌ت نه‌بوونى خواردنى پێویست، ١٦١٠٠٠ حاڵه‌ت مندالانى بێبه‌ش له خوێندن. له كۆى ١٨ راپۆرت، ١١ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى مندالان بۆ ٣٦١٠١٠ كه‌س له ئێران تۆمار كراوه.
ژنان
له‌م به‌شه‌دا له ساڵى ٢٠١٣، ١٨ راپۆرت تۆمار كراوه كه بریتییه له، ٤٦ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردن به هۆكارى حیجاب، یه‌ك حاڵه‌ت خۆسووتاندن و ٥ حاڵه‌ت قه‌تڵى نامووسى، ١ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تى – قه‌زاییه‌كان. له كۆى ئه‌و ١٨ راپۆرته ١١ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى ژنان بۆ ٥٦ ژن تۆمار كراوه.
زیندانیان
له‌م به‌شه‌دا ٤٧ حاڵه‌تى سوكایه‌تى و لێدان، ٢٨٨ حاڵه‌ت پێرانه‌گه‌یشتن یان بێبه‌شى له پێداویستى پزشكى، ٩٧ حاڵه‌ت گواستنه‌وه‌ى نایاسایى زیندانى بۆ ژوورى تاكه كه‌سى، ١٩٠ حاڵه‌تى فشار له ده‌ره‌وه‌ى یاسا بۆ سه‌ر زیندانیان، ٤٣٢٤ حاڵه‌ت مانگرتن ٢ حاڵه‌ت خۆكوشتنى زیندانى، ٢ حاڵه‌ت مردنى زیندانى به هۆى نه‌خۆشى، ١ حاڵه‌ت په‌روه‌نده‌سازى دژبه زیندانى و ٧٢٤٦ حاڵه‌ت هێشتنه‌وه‌ى زیندانى له شوێنى نه‌شیاودا كه له كۆى ٥٨٦ راپۆرتى تۆمار كراو‌و ٩٣٠ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى زیندانیان بۆ ٢١١٣٤ زیندانى رووى داوه.
مهحكومیهتهكان
له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو ناوه‌نده قهزاییهكانى رژێم ٩٥٢٩ مانگ زیندانى ته‌عزیرى و ٣٩٥ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراویان سادر كردووه كه له‌م رێژه‌یه ٧٢ مانگ له به‌شى ئه‌سناف، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ٧٢٢ مانگ، كه‌مینه ئاینییه‌كان ٣٨٢٠ مانگ، ئه‌ندێشه‌و به‌یان ٤٦٧٨ مانگ، خوێندكاران ٣٣ مانگ، فه‌رهه‌نگى ٥٣٤ مانگ و كریكاران ٦٥ مانگیان به خۆیان ته‌رخان كردووه. له لێكۆلینه‌وه‌ى وردتردا ده‌زگاى قه‌زایى رژێم ٢٤٧ كه‌س له شارۆمه‌ندانى به زیاتر له ٢٤١ ساڵ بێ به‌شى له مافى كۆمه‌لایه‌تى، زیاتر له ٨٢٧ ساڵ زیندانى ته‌عزیرى و ههڵپهسێردراوو مه‌حكوم كردووه.