به (٤٠٠) كه‌س بوون.
یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له مانگی فێبرایری ٢٠١٢ له لیبرتی نیشته‌جێ كران و یه‌كه‌م په‌لاماری موشه‌كیش له مانگی فێبرایری ساڵی دواتر ئه‌نجام درا. لیبرتی ئێستا جێی سه‌رنجی زۆرێك تاك و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه و هه‌ر شتێك له‌و شوێنه روو بدات ده‌ستبه‌جێ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا گرینگی پێده‌درێت. چون راسته‌وخۆی په‌یوه‌ندیی هه‌یه به هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی روو له ئێران ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه به پێویستم زانی جارێكی‌تر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌یسه بخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ران تا ره‌هه‌نده مرۆیی و سیاسییه‌كانی له‌به‌رچاو بگرن. به تایبه‌ت كه وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ واتا ساڵی ٢٠١٤ زۆر شت له رۆژهه‌ڵاتی ناوِهراست روو بدات كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان په‌یوه‌ندیدار ده‌بن به‌و كه‌یسه‌وه. هیوادارم جێی په‌سندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
لیبرتی وه‌ك سه‌ربازگه
لیبرتی پێشتر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه به‌ر له‌وه‌ی له عێراق ده‌ربچن له كۆتایی ساڵی ٢٠١١. ئه‌م شوێنه وه‌ك شوێنێكی كاتی درووست كرا. هه‌ربۆیه بێ خانووبه‌ره و بێ رێگاوبانی قیرتاو و ئاسفاڵتهیه. ژمارێكی زۆر ژووری سه‌فه‌ری له‌و شوێنه دانرابوو كه هه‌ر هه‌موویان به دیواری كۆنكرێتی كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێ تی.وال(ُT.wall) پارێزاو بوون تا له كاتی په‌لاماردان و بۆردومانكردن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژووره‌كان زۆر ناسك و له دار و ته‌خته و ته‌نه‌كه درووست بوون هێزه‌كانی ئه‌مریكا تووشی زیانی گیانی نه‌بن. رووبه‌ری لیبرتی نزیك به (٤٠)كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه كه به پێی نه‌خشه‌یه‌كی رێكوپێكی كلاسیكیانه ژووره‌كان له ته‌نیشت یه‌كتر ریز كراون كه به هه‌ر به‌شێكیان به ئینگلیزی ده‌وترێت سێكشن (section).
لیبرتی وه‌ك شوێنێكی كاتی بۆ تێپهرِبوون (TTL)
دوای ململانه‌یه‌كی سه‌ختی چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌ت و داواكاریی حكومه‌تی ئێران له ساڵی ٢٠١١ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه دوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، لیبرتی بكرێت به شوێنێكی كاتی بۆ تێپهرِبوونی دانیشتووانی كامپی ئهشرِهف به‌ره‌و وڵاتانی‌تر كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Temporary Transit Location) بێ ئه‌وه‌ی دانیشتووان له‌و رێككهوتنانهدا به‌شدار بكرێن.
پارووه چهورهكه !
تا كۆتایی ساڵی ٢٠٠٨ دانیشتووان له كامپی ئهشرِهف له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه پارێزراو بوون. لێ له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٩ حكومه‌تی ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنامه فه‌رمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتووانی، ئه‌و كامپه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرد. له‌و كاته‌وه كامپی ئهشرِهف بووه «پارووه چهورهكه» بۆ حكومه‌تی ئێران كه هاوكات سه‌ره‌تایه‌كی خوێناوی بوو بۆ سه‌پاندنی ره‌وشێكی ترسناك به‌سه‌ر دانیشتووانیدا كه ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانن.
حكومه‌تی ئێران هه‌موو وه‌زاره‌ت و هێزه‌كانی خۆی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی له عێراق خسته كار بۆ ئه‌وه‌ی پارووه چهوإرهكهی له ده‌ست نه‌دات. سه‌روژێری ئامانجه‌كانیشی له‌م كه‌یسه‌دا بریتی بوو له كوشتاری دانیشتووان و ده‌رنه‌چوونی ته‌نانه‌ت تاكێكیان له عێراق. به‌تایبه‌ت كه هه‌ر هه‌موویان ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق، دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی حكومه‌تی ئێرانن و ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته كه داوای ده‌ركردنیانی ده‌كرد له عێراق.
گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانی ئهشرِهف و سیناریۆكانی
سیناریۆی خوازراوی حكومه‌تی ئێران بۆ كوشتاری دانیشتووان ئه‌وه بوو كه له‌و ئیمكانیاته دوور یان بخاته‌وه كه له ئهشرِهف هه‌یانبوو. چون ئهشرِهف جیا له گه‌وره‌یی شوێنه‌كه، زۆرێك خانووبه‌ره و سه‌نگه‌ری تێدا بوو به ئیماكانیاتێكی زۆری پزیشكی و ئه‌منی و ته‌كنۆلۆژیا و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه. هه‌نگاوی یه‌كه‌می سیناریۆكهش بریتی بوو له ئابڵۆقه‌دانی بێ سێ و دووی كامپی ئهشرِهف دوابه‌دوای راده‌ستكردنی كامپه‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٩.
هه‌نگاوی دووه‌می سیناریۆكه بریتی بوو له جیاكردنه‌وه و دابه‌شكردنی دانیشتووان به‌سه‌ر چه‌ند شوێنی دووره‌ده‌ست له ناو عێراقدا و له ناویانیدا نوگره سه‌لمان و چه‌ند شوێنێكیتر له باشووری عێراق كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی حكومه‌تی ئێراندان، تا دوور له چاوی كامێرا و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ قرِیان بكه‌ن و بیانتوێننه‌وه. بۆ جیاكردنه‌وه و دابه‌شكردنه‌كه‌ش لێهاتووترین و لێزانترین پسپۆرِانی حكومی كاریان له‌سه‌ر پلانه‌كه كردبوو. فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی ئێران، (قاسم سلێمانی)ش وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه دیاری كرابوو.
نارِهزایهتی دهربرِینی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و به تایبه‌ت دانیشتووانی ئهشرِهف خۆیان نه‌یتوانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا كه بنه‌مای هه‌ڵوێست و كاری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه بگۆرِێت و بیگهرِێنێتهوه سه‌ر پره‌نسیب و یاسا و رێزگرتن له مافی مرۆڤ ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه دابه‌شكردنی دانیشتووانی پووچه‌ڵ كرده‌وه و گواستنه‌وه‌كه‌شی ماوه‌یه‌ك دواخست.
خیانه‌تكردن و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی
بێگومان ده‌وری ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و كه‌یسه‌دا ناشارستانیانه بووه و ده‌چێته ناو بازنه‌ی بهرژهوهندخوازییهكان و خیانه‌تكردن و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هۆی ئاسانكاری و هاوكاریكردنی حكومه‌تی ئێران بۆ له‌ناوبردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و به تایبه‌ت په‌نابه‌رانی بێ‌دیفاع. چون جیا له رێككه‌وتننامه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پره‌نسیب و ئوسولی كاری مرۆیی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بوو راده‌ستكردنی نه‌یارانی ئێرانی به ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ئێران له عێراق ته‌نها ده‌بێته هۆی كوشتاری ئه‌و په‌نابه‌رانه. به تایبه‌ت كه تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٢ حكومه‌تی ئه‌مریكا به ناحه‌ق و بێ بنه‌ما به‌رده‌وام بوو له ناودێرِكردنی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی كه ئه‌وه‌ش پاساوێكی گه‌وره‌ی خسته به‌رده‌ست ئێران بۆ ئه‌شكه‌نجه و ئیعدامی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ناو ئێران و كوشتاریان له ناو خاكی عێراقدا. ته‌واوكه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بێده‌نگی ئه‌مریكا بوو به‌رانبه‌ر به‌و هه‌موو كوشتاره‌ی كرا له ئهشرِهف و لیبرتی و تا ئێستا ته‌نانه‌ت یه‌ك له دانیشتووانی وه‌ك په‌نابه‌ر قبووڵ نه‌كردووه كه بیانگوازێته‌وه بۆ ئه‌مریكا كه ئه‌وانه‌ش نارِهزایهتییهكی زۆری لیكه‌وتۆته‌وه به‌رانبه‌ر به ئیداره‌ی ئۆباما له ناو كۆنگریسی و سیناتی ئه‌و وڵاته و زۆرێك له گه‌وره به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مریكا و له ناویاندا ده‌یان ده‌یان وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆشكی سپی و ده‌یان ژه‌نه‌راڵ و چه‌ندین سه‌رۆكی پێشووی هه‌ر دوو پارتی دیموكرات و كۆماریخواز.
جیا له‌وه‌ی به درێژایی سێ ساڵ حكومه‌تی عێراق به پاڵپشتی هه‌موو ده‌زگا دیپلۆماتی و هه‌واڵگری و سیخورِی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازییه‌كانی ئێران دانیشتووانی خستبووه ژێر گوشار و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا گوشارێكی ده‌روونی بهرِێگهی به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌س و كاری دانیشتووان یاخود چه‌ند خائنێك، له دوایین رۆژه‌كانی ساڵی ٢٠١١ كامپی ئهشرِهفی مووشه‌كباران كرد وه‌ك پاڵ پێوه‌نانێك بۆ چۆڵكردنی ئهشرِهف.
له لایهكیترهوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتووانی ئهشرِهف قبووڵی چۆڵكردنی ئهشرِهف بكه‌ن وه‌ك دواتر (تاهیر بومیدرا) به‌رپرسی پێشووی به‌شی مافی مرۆڤی یونامی له عێراق ئاشكرای كرد هه‌ندێك وێنه له لیبرتی هه‌ڵگیرا و به فتۆشاپ جوانكاری بۆ كرا و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی ساخته له لایه‌ن نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتی، مارتین كۆبله‌ر، درا به دانیشتووانی ئهشرِهف و ئه‌وانیش به نابه‌دڵی گواستنه‌وه‌كه‌یان قبووڵ كرد وه‌ك دهربرِینی نیازپاكییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كه‌یان.
فێلكردن و بێ پره‌نسیبی
برِیار وابوو دانیشتووان له «لیبرتی» ئازاد بن له هات و چۆكردن بۆ ده‌ره‌وه و له‌وێشه‌وه به خێرایی بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاتانی سێیه‌م و هه‌روه‌ها بتوانن داراییه‌كانیان بفرۆشن و پاره‌كه‌ی خه‌رجی نیشتهجێكردنهویان بكه‌ن له وڵاتانی‌تر و زۆرێك واده و بهڵێنیتر...تاد. كه‌چی هه‌ر هه‌موویان به درۆ ده‌رچوون. كاتێ یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی دانیشتووان له مانگی فێبرایری ٢٠١٢ به‌ره‌و لیبرتی گواسترانه‌وه، سه‌رسام بوون كه بینییان سهرپهرشتكاران و بهرِیوهبهرانی «لیبرتی» هه‌ر ئه‌و بكوژانهن كه له كوشتاری ته‌موزی ٢٠٠٩ و ئاپریلی ٢٠١١ دانیشتووانی ئهشرِهفیان قه‌تڵوعام كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها به‌شێكی زۆر بچووكی لیبرتی درا به دانیشتووان كه نیو كیلۆمه‌تری چوارگۆشه بوو. بێ ئاو و كاره‌با ، بێ دار و دره‌خت و ژینگه و خانووبه‌ره‌و و شه‌قام بوو كه به دیواری كۆنكرێتی به جۆرێك له شوێنهكانیتر جیا كراوه‌ته‌وه كه ته‌نانه‌ت یه‌ك دره‌خت به‌ر دانیشتووان نه‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به دووری چه‌ند مه‌تر له هه‌ر چوار ده‌وری «ئازادی» ژینگه و ئاو و دار و دره‌خت به زۆری هه‌ن!.
ئاماده‌كاری بۆ كوشتار
به گواستنه‌وه‌یان بۆ لیبرتی دانیشتووانی ئهشرِهف به‌ته‌واوی بێ ئیمكانیات كران. به‌ر له گواستنه‌وه‌كه‌ش، لیبرتی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له ئیمكانیات رووت و قوت كرابوو. هه‌موو سه‌نگه‌ر و دیواره كۆنكرێتییهكانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی لیبرتی گواسترانه‌وه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كوشتاری دانیشتووانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا رێگه نه‌ده‌درا به ئێستاشه‌وه كه دانیشتووان هیچ ئیمكانیاتیان بۆ بچێت ته‌نانه‌ت به خه‌رجی خۆیان. كه‌ل و په‌ل و داراییه‌كانیشیان له ئهشرِف بلۆكه كرا. به پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی چوارقۆڵی له نێوان ئه‌مریكا و عێراق و ی‌و.ئێن و دانیشتووان كه به‌و پێیه (١٠١) كه‌س له ئهشرِهف مابوونه‌وه بۆ پاسه‌وانیكردن به‌سه‌ر داراییهكانیاندا له رۆژی ١ی سێپتامبه‌ری ٢٠١٣ هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه و ٥٢ كه‌سیان ئیعدام و ٧ كه‌سیان رفاند و به‌و كۆمه‌ڵكوژییه ئهشرِهف به دانیشتووانی چۆڵ كرا و ئه‌و شاره‌ی كانگای هیوا بوو نه‌ك ته‌نیا بۆ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌ڵكو بۆ زۆرێك له بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌كان و نه‌یارانی دیكتاتۆرییه‌تی ئایینی كوژایه‌وه و یاد و كاریگه‌رییه‌كانی بووه سرۆدهر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاتری به‌ره‌ی فۆندهمێنتالیزم و بره‌ودان و درووستكردنی «ئهشرِهف» له هه‌موو شوێنێكیتری ئه‌م جیهانه. ئهشرِهف له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ٨٠ ده‌شتاییه‌ك بوو كه دانیشتووان به ره‌نجی شانی خۆیان كردبوویان به شارێكی مودێرِن و به سه‌دان ملیۆن دۆڵاریان تێدا خه‌رج كردبوو..
مارتین كۆبله‌ر نێرده‌ی سكرتێری گشتی یا ...؟!
مارتین كۆبله‌ر له ناوهرِاستی ساڵی ٢٠١١ وه‌ك نێرده‌ی سكرتێری گشتی، (بان كی مۆن) دیاریكرا بۆ عێراق. خۆی ئاڵمانییه و سه‌ر به پارتی سه‌وزی ئه‌و وڵاته‌یه. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدانییه‌وه خۆی به پاڵه‌وانی پاڵه‌وانانی گۆرِهپانی كێشه مرۆییه‌كان نواند كه ده‌توانێ هه‌موو كێشه‌كانی ناو گۆره‌پانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات... زۆری پێنه‌چوو ده‌ركه‌وت كه كۆبله‌ر به پێی سیناریۆیه‌كی دیاریكراو بۆ ئه‌م پۆسته هه‌ستیاره ده‌ستنیشان كرابوو له پێناو پێشخستنی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئێران له عێراق. هه‌ربۆیه به‌ر له‌وه‌ی خولی دوو ساڵه‌ی خۆی ته‌واو بكات به هۆی به‌شداربوونی له تاوانه‌كاندا گواسترایه‌وه بۆ وڵاتی كۆنگۆی ئه‌فریقی. كۆبله‌ر له هه‌موو كه‌یسه‌كاندا لاگریی له حكومه‌تی عێراقی ده‌كرد و سیمایه‌كی ناشیرین بوو له‌و پۆسته جیهانیه هه‌ستیاره‌دا. تایبه‌ت به كه‌یسی دانیشتووانی ئهشرِهف، وه‌ك مارتین كۆبله‌ر خۆی وتبووی، له سه‌دا نه‌وه‌دی كاته‌كانی ته‌رخانكراوه به چاره‌سه‌ر(!)ی كێشه‌ی دانیشتووانی ئهشرِهف. هه‌ر به‌و پێیه زێدهرِۆیی نییه كه بڵێین تاوانه‌كانی كوبلر ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی ئهشرِهف (٩) هێنده‌ی تاوانه‌كانیه‌تی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی عێراق. چون ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران به رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه نه‌یتوانیبوو بیكات دژ به ئهشرِهف و دانیشتووانی ئهشرِهف، مارتین كۆبله‌ر له ژێر ئاڵای (ی‌و.ئێن)دا بۆی ئه‌نجامدا.
نامۆ نیه و جێی داخیشه كه جاروبار له هه‌ندێك پۆستی هه‌ستیار و جیهانی و ته‌نانه‌ت مرۆیی كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون كه به هۆی بێ پره‌نسیبی سكی خۆیان به خوێن و ره‌نجی گه‌لانی سته‌ملێكراو تێر ده‌كه‌ن. مارتین كۆبله‌ر وه‌ك نموونه كه له‌و كه‌یسه‌دا وه‌ك پاسدارێكی سیاسی ئێران ده‌ركه‌وت!
كوشتارگای لیبرتی!
لیبرتی زیندان نیه، خراپتره. چون دانیشتووانی له زۆر شت بێبه‌ش كراون كه سوودمه‌ندبوون له‌و شتانه له ناو زیندان شتێكی زۆر ئاسایین. شتی وه‌ك دیداری پارێزه‌ر یا بینینی خزم و كه‌س و كار یا پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و ... هتد. حكومه‌ت رێگه نادات په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان لیبرتی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه بن. لێ تاقمه تیرۆریسته‌كان بۆیان هه‌یه زۆر به ئاسانی و به رۆژی رووناك و به مووشه‌كی ١٠٧ م.م و ٢٨٠ م.م له لیبرتی نزیك ببنه‌وه و مووشه‌كیان به‌سه‌ردا ببارێنن. ئاخۆ ئه‌و تاقمه تیرۆریستانه كێن؟!... ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به به‌رده‌م هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراقدا ده‌چنه ناو ئهشرِهف و ئه‌و خه‌ڵكه به كۆمه‌ڵ ئیعدام ده‌كه‌ن و ئهیانرِفێنن كێن؟!... جیا له حكومه‌ت خۆی!
نه‌ك كه‌م نین به‌ڵگه و شایه‌تحاڵ كه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن سه‌روژێری تاوانه‌كان و تاوانكاران حكومه‌تی عێراق خۆیه‌تی لێ حكومه‌ت جیا له خۆی هه‌مووان به گه‌وج داده‌نێت و لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه درووست ده‌كات و ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینهوهكهكانیشی بریتی بوون له‌وه كه: دانیشتووان خۆیان خۆیان كوشتووه و تاوانبار دانیشتووان خۆیانن و ...!
ئه‌زموونێك
دوای برِیارنامهی ٥٩٨ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تایبه‌ت به راگرتنی شهرِی نێوان ئێران و عێراق له ناوهرِاستی ساڵی ١٩٨٨ ده‌ستبه‌جێ له سه‌ر فه‌توای ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و له ماوه‌ی دوو مانگدا (٣٠) هه‌زار زیندانیی سیاسی له ناو زیندانه‌كانی ئێران‌دا قه‌تڵوعام كران. جێگره‌وه‌ی خومه‌ینی، (ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری) هاته ده‌نگ و له نامه‌یه‌كدا بۆ خومه‌ینی كه بووه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی له‌و پۆسته و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تا كۆتایی ژیانی نووسی كه «موجاهیدین به كوشتار له ناو ناچن». دوای ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ش تا به ئهمرِۆ به ده‌یان هه‌زار موجاهید و ئازادیخوازیتریش له لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه ئیعدام و كوشتار كراون كه‌چی ئه‌و هێزه نه‌ك هه‌ر له ناو نه‌چووه به‌ڵكو سه‌رباری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به سه‌دان ملیارد دۆڵاریشی بۆ له‌ناوبردنی خه‌رج كردووه و به هه‌زاران پلان و پیلانیشی بۆ رێكخستووه، لێ موجاهیدینی خه‌لق زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ندووه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا زۆر تاك و لایه‌نی خستووه‌ته پاڵ خۆی و زۆرێك ناتۆره و پیلان و تۆمه‌تی گه‌وره‌ی وه‌ك لیستی تیرۆر له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای سرِیوهتهوه و پرسی خۆی به نێوده‌وڵه‌تی كردووه و به‌هێزتر له جاران به‌رانبه‌ر به رژێمی ئێران ده‌ركه‌وتووه و ئه‌و رژێمه‌ی له رووخان نزیك كردۆته‌وه. هه‌ر ئه‌و لاوازبوون و بێدهرهتانبوونهشه وای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردووه ته‌نوری كوشتار بۆ دانیشتووانی لیبرتی تاو بده‌ن له عێراق.
زۆرانبازییه‌كی مێژویی
به درێژایی ٣٥ ساڵی رابردوو رژێمی ئێران نه‌یتوانیوه هێزی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی، واتا موجاهیدینی خه‌لق له گۆرِهپانهكه بسرِێتهوه و خوی سه‌قامگیر بكات. موجاهیدینی خه‌لقیش تاكه هێز بووه به ئێستاشه‌وه توانیویه‌تی نه‌ك ته‌نها به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو گوشار و پلان و پیلانه‌ی حكومه‌ت و لۆبیی حكومه‌ت بگرێت، به‌ڵكو له هه‌موو روویه‌كه‌وه ته‌نگ به حكومه‌ت هه‌ڵبچنێت و پێناسه و راستییه‌كانی حكومه‌تی ئێران بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا بكات. وه‌ك نموونه ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری عێراق و سوریا و لوبنان و وڵاتانی‌تر، به‌رهه‌مهێنانی بۆمبای ئه‌تۆم، پاڵپشتیكردنی تیرۆر و توندوتیژی و ... هتد. هه‌ر به‌و پێیه‌ش كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت به‌رده‌وام موجاهیدینی خه‌لق به مه‌ترسیی سه‌ره‌كی ده‌زانن بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌یان. هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت وتی: موجاهیدینی بێ چه‌ك مه‌ترسیدارترن له‌و كات كه چه‌ك و سوپایان هه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بنه‌مای ئه‌و راستییه‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق تا ئێستا ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی ئهشرِهف كردوویه‌تی هه‌ر هه‌موویان حكومه‌تی ئێرانی له پشت بووه و له‌مه‌ودواش هه‌روا ده‌بێت. چون زۆرانبازییه‌كه به‌رده‌وامه و لیبرتی پردێكه بۆ پهرِینهوه به‌ره‌و تاران و ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه روو ده‌دات قۆناغێكه له قۆناغه‌كانی ئه‌و زۆرانبازییه‌ی ٣٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له تارانه‌وه ده‌ستی پێكرد.
ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و بابه‌ته توانیبێتی ئه‌و راستیه به‌رجه‌سته بكات كه لیبرتی كامپ نیه، زیندانیش نیه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك كوشتارگا بۆ له‌ناوبردنی دانیشتووانی ئهشرِهف ده‌ستنیشان كراوه. با شه‌رم بكه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی شوێن په‌نجه‌یان به‌و تاوانه‌وه دیاره و به‌ر له هه‌مووانیش، حكومه‌تی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تا ئێستا نه‌ك هیچیان نه‌كردووه بۆ پاراستنی گیانی دانیشتووانی ئه‌و كامپه به‌ڵكو خۆیان به‌شێك بوون له كێشه‌كه نه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر!
كۆتایی