هەڕەشەی بەرپرسانی قوتابخانەیەکی مەریوان لە قوتابیان بەهۆی نەدانی پارە
دوابەدوای ئەوەی کە قوتابییانی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان نەیانوێستوە بڕە پارەی داواکراوی بەرپرسانی قوتابخانە دابین بکەن، ب

ەرەوڕووی فشار و هەڕەشە بوونەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ بەرپرسانی قوتابخانەی "سادقی" لە شاری مەریوان بەهۆی ئەوەی کە قوتابییان لە دانی پارە بە قوتابخانە خۆیان بواردووە، هەڕەشەیان لە قوتابییان کردووە، کە " دەبێ چاوەڕوانی هەڵوێست و هەڕەشەی توند" بن. پێشتریش لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا قوتابییانی هونەرستانی "عیفەت"ی شاری سەوڵاوا بەهۆی نەدانی پارە بە قوتابخانە، لەلایەن بەرپرسانی قوتابخانەوە ئیزنی بەشداری کردنیان لە تاقیکردنەوەدا پێ نەدرابوو.ئەستاندنی زۆرەملی پارە لە قوتابییان لە کاتێک دایە، کە هەر قوتابییەک ساڵانە بڕە پارەیەكی بە ناوی "هەزینەی ساڵانەی قوتابی" لەئێراندا هەیە و پێویستە لێپرسراوانی قوتابخانەكان بۆیان خەرج بكەن، بەڵام نە تەنیا ئەو بڕە پارەیە بە قوتابیان نادرێت، بەڵکوو زۆر جار قوتابیان بەهۆی نەدانی پارە، لە قوتابخانە دەرکراون یان بە ناچاری دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە. بەپێی یاسای بنەڕەتیی وڵاتی ئێران، خوێندن بۆ منداڵانی "(واجب تحصیل)" بەخۆڕاییە، بەڵام لە کردەوەدا قوتابخانە دەوڵەتییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر لە پرۆسەی خوێندندا و لەژێر ناوی بەڕێوەبردنی خوڵی فێرکاریی غەیرە دەرسی، پارە لە قوتابییان ئەستێنن. لە ماوەی ئەمساڵدا قوتابخانەی نزیک بە تێکڕای ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بڕی ٥٠ هەتا ١٠٠ هەزار تمەن پارەیان بە بیانووی دابین کردنی سووتەمەنی و کەلوپەلی قوتابخانە، لە قوتابیان ئەستاندووە.
مەترسیی ماددەی ژەهراویی سیانوور بۆ سەر گیانی کرێکارانی کانگەی زێڕی تیکاب
کرێکارانی کوردی کانگەکانی زێڕی تی

کاب لەدۆخێکی زۆر نالەبار دان و مەترسیی مادەی سیانوور بۆ سەرگیانی ئەو کرێکارانە نوێنەری ئەو شارستانەی لەمەجلیس، هێناوەتە دەنگ.نوێنەری شارەکانی تیکاب، سایین قەڵا و میاندوا لە مەجلیسی ئێران خوازیاری بەدواداچوون بە دۆخی خراپی کرێکارانی کانگەکانی زێڕی تیکاب بوون، کە بەردەوام لەگەڵ مادە ژەهراوەییەکان تێکەڵاون. کرێکارانی ئەو دوو کارگەیە بە مەبەستی جیاکردنەوەی زێڕ لەخۆڵ و خاشاک ومادەکانیتر، کەڵک لەمادەی سیانوور وەردەگرن و ئەو مادە ژەهراوییەش دەتوانێکاریگەریی لەسەر هەناسەی و بەشە ناوخۆییەکانی لەشی کرێکاران دابنێ. بەوتەی چالاکانی کرێکاری، کرێکارانی کوردی کانگەکانی تیکاب لە بوونی جلی تایبەت بە جیاکردنەوەی زێڕ لە خۆڵ و خاشاک بێبەرین و ئەو "ماسک"انەی کە دەبێهەر ٢٤ کاتژمێر بگۆردرێن، لەماوەی شەش مانگدا دەگوڕدرێن. نوێنەری شاری تیکاب لەمەجلیس، بە هەواڵدەریی فارسی راگەیاندووە، هەتا ئێستا ژمارەیەک کرێکار بە هۆی هەڵمژینی مادەی سیانوور و "جیوە"وە گیانیان لەدەست داوە و لە زۆر حاڵەتیشدا کرێکاران بە فەرغوون سیانوور بۆ شوێنی بەرهەمهێنانی زێر دەگوازنەوە. شارستانی تیکاب خاوەنی دوو کانگەی زێڕی "زرە شوران و ئاغدەڕە"یە و بەوتەی هاووڵاتییانی تیکاب داهاتی ئەو دوو سەرچاوەیە بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێران دەبردرێو بۆ هاووڵاتیان و شارستانی تیکاب خەرج ناکرێ. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو دوو کانگە بەنرخە لە نزیک شارستانەکانی سایین قەڵا و تیکاب هەڵکەوتووە، بەڵام ئەو دوو ناوچە کوردنشینە بە هەژارترین و بێبەریترین شوێنەکان دێنە ئەژمار. کانگەی زێڕی ئاغدەرە ماوەی ٨ ساڵە چالاکیی هەیە و ساڵانە دوو تۆن زێڕی ٢٤ عەیار بەرهەم دەهێنێت و کانگەی "زرە شوران"یش بە گەورەترین کانگەی زێڕ لەرۆژهەڵاتی ناڤین دێتە ئاژمار
پەتی جۆلانە گیانی منداڵێکی سەقزی ستاند
منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی سەقزی لەکاتی جۆلانە کردندا، ملی بە پەتی جۆلانەکەوە بووە و بەو هۆیەوە خنکاوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ دانیال

باقری تەمەن ١٠ ساڵ و دانیشتوی گەڕەکی "حەماڵاوای سەروو" لە کاتی جۆلانە کردندا، پەتی جۆلانە لە ملی ئاڵاوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
دەگوترێت، دانیالی تەمەن ١٠ ساڵ قوتابیی پۆلی چواری سەرەتایی بووە، کە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار لە کاتی جۆلانە کردندا لە ژێرخانی ماڵەکەین تووشی ئەو رووداوە بووە. نەبوونی شاری یاری و شوێنی کات بەسەر بردن بۆ منداڵان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بوونەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی منداڵان پەنا بۆ یاریی ناستاندارد ببەن، کە زۆر جار گیان لەدەست دان و برینداربوونی منداڵانی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها ئەو پارک و شوێنانەی کە لەو شارانە هەن، هیچ ستانداردێکیان تێدا رەچاو نەکراوە و منداڵان لە کاتی یاری کردندا تووشی رووداوی دڵتەزێن دەبنەوە. لە ناوەڕاست مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا کچێکی تەمەن ١١ ساڵەی ئیلامی لەکاتی جۆلانە کردندا، لە یەکێک لە پارکەکانی شاری ئیلام، بەهۆی بەربوونەوە لە جۆلانە تووشی خوێنڕێژی هاتبوو کە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
هەڵوێستی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دۆخی کارەساتباری گۆلی ورمێ
نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەئێر

ان، دۆخی گۆلی ورمێی بە کارەساتبار بۆسەر ژینگەی ناوچەکە لەقەڵەم دا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، گری لوئیس لەسەردانێکیدا بۆ گۆلی ورمێرایگەیاندووە، پێویستە هەر چی خێراتر حکوومەتی ئێران و ناوەندە پێوەندیدارەکان فریای ئەم گۆلە بکەون. ئەو نوێنەرەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی زەریاچەی هاموون لە سیستان و بەلووچێستان و سیستمی گەیاندنی ئاوی شاری مەشهەدیشی کردووە و لەو پێوەندییەدا وێڕای رەخنەگرتن لە ئیدارەی ژینگەپارێزی، باسی لە خراپی ئەو شوێنانەش کردووە. لوئیس وتوویەتی: "لە سەردانەکانمدا دۆخی گۆلی ورمێزۆر کارەساتبار لەشوێنەکانی دیکە بووە و ئەگەر ناوەندە پێوەندیدارەکان فریای نەکەون ئەگەری ئەوە هەیە کارەساتی مرۆیشی لێبکەوێتەوە". لەو بارەیەوە بە بەردەوامی کارناسانیش سەبارەت بە هەڵکردنی تۆفانی خوێ لە گۆلی ورمێ هوشدارییان داوە و لەو باوەڕەدان، وشکبوونی ئەو گۆلە گۆڕانکاریی خراپی ژینگەیی لەکوردستان و بەتایبەت لە ناوچەکەدا دروست دەکات. گۆلی ورمێ بە رووبەری زیاتر لە ٥٠٠ هەزار هێکتار، یەکێک لە گرینگ‌ترین و پڕبایەخترین ژینگە ئاوییەکانی جیهان دێتە ئەژمار، کە هەنووکە بەشێکی بەرچاوی بووەتە خوێجاڕ و شۆرەکات.
چەندین جۆری گیانلەبەری وەکوو "گواندار، باڵندە، خشۆکە، دووژیانە و ماسی" لەگۆلی ورمێ‌دا دەژین کە مەترسیی لە ناوچوونیان لەسەرە و بەوتەی چالاکانی ژینگەپارێز بەشێکیشیان لەناو چوون. دەرهێنانی لەرادەبەدەر ئاو لەسەرچاوە ژێرزەوییەکان، وەرزێڕیی نازانستی، لێدانی بەنداو و دروست کردنی پرد لەسەر گۆلی ورمێ، لە هۆکارە سەرەکییەکانی وشکبوونی ئەو گۆلەن.
كۆشكى سپى دانانى تاجه گوڵینه‌ى زه‌ریفى له‌سه‌ر گۆرِى عێماد مۆغنییه مه‌حكوم كرد
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له كاتى رۆیشتنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى تاران بۆ لۆبنان تاجه گۆڵینهى له‌سه‌ر قه‌برى تیرۆریستى به ناوبانگ، عێماد مۆغنییه دانا كه كیتلین هایدین وته‌بێژى شۆرِاى ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا به ده‌ر كردنى بهیاننامهێك ئه‌و كاره‌ى زه‌ریفى مه‌حكوم كرد. به پێى ئه‌م راپۆرته ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه جینایاتێكه مۆغنییه كردویه و حیزبۆلڵاى لۆبنان به پاڵپشتى ماڵى و مادى رژێمى تاران له ناوچه‌كه په‌ره‌ى پێداوه، كاریگه‌رى خراپى بۆ لۆبنان له ناوچه‌كه هه‌بووه. جێگه‌ى باسه كه له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه كه پاڵپشتى له وه‌ها تیرۆریستێك په‌یامێكى خراپى هه‌یه كه ئالۆزى له ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
بان كى مۆن: له مهرِ به‌شدارى رژێمى تاران له كۆنفه‌رانسى ژنێڤى ٢ هاوده‌نگى نییه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، بان كى مۆن له سه‌فه‌رى خۆى بۆ كوردستانى عێَراق له هه‌ولێر رایگه‌یاند، له مهرِ به‌شدارى
رژێمى تاران له كۆنفه‌رانسى ژنێڤى ٢ هاوده‌نگى بوونى نییه، ناوبراو‌و وتى، بۆ هه‌موو میوانه‌كان ده‌عوه‌ت نامه رۆیشتووه. میوانان ٣٠ وولات به تایبه‌ت ئه‌ندامانى هه‌میشه‌یى شۆراى ئه‌منییه‌تن، به‌لام لهمهرِ به‌شدارى رژێمى تاران هاوده‌نگى بوونى نییه.
ئێعدامى لانیكه‌م ٣٢ كه‌س له ماوه‌ى رۆژانى رابردوو
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، شه‌ش كه‌سیتر ئه‌مرۆ له زیندانهكانى شاهروود و ته‌به‌س له سێداره دران كه تاوانه‌كه‌یان بازرگانى به ما
ده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه راگه‌ێندراوه. جێگه‌ى ئاماژه‌یه كه له رۆژى رابردووش ٧ كه‌س له زیندانى ره‌جایى شارى كه‌ره‌ج ئێعدام كران. به پێى ئه‌م راپۆرته رژێمى دژه مرۆڤى ئاخوندى له ماوه‌ى ٩ رۆژى رابردوو لانیكه‌م ٣٢ كه‌سى له ئێران له سێداره داوه.
جاسوسى مۆههندسێكى ئه‌رته‌شى ئه‌مریكا بۆ رژێمى تاران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵ
دهریێكى ئیسرائیلى، هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى ئه‌رته‌شى ئه‌مریكا مۆههندسێكى ٥٩ ساڵه‌ى ئێرانی‌یان به ناوى مۆزه‌فه‌ر، به تاوانى جاسوسى بۆ رژێمى تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌م رووداوه له كاتێكه‌وه ئاشكرا بوو كه به‌رپرسانى ئه‌منییه‌تى ئه‌مریكا ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٤ جه‌عبه كه بۆ گواستنه‌وه بۆ ئێران ئاماده كرابوو، دا گرت. بارى ئه‌و جهعبانه سه‌نه‌د و به‌رنامه‌ى درووست كردنى فرۆكه‌ى شهرِكهرى ئێف_٣٥ بوو كه قه‌رار بوو بۆ رژێمى تاران بنێردرێت. جێگه‌ى باسه كه ئه‌م مۆههندسه ئێرانییه ئیقامه‌ى ئه‌مریكاى هه‌یه‌و له كاتى مانه‌وه‌ى له‌و وولاته له شیركه‌تى درووستكردنى ماتۆرى فرۆكه‌دا كارى كردووه.
وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار ده‌به‌خشنه سوریا
له لوتكه
ی وڵاتانی كۆمهبهخشدا بڕیاردرا زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك هاوكاری بدرێته سوریا و كوه‌یتیش به ته‌نها (٥٠٠) ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێته ئه‌و وڵاته.له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كۆمهكبهخشدا كه ئه‌مڕۆ له كویت به‌ڕێوه‌چو، وڵاتانی به‌شداری ئه‌و لوتكه‌یه بڕیاریاندا بڕی یه‌ك ملیار و زیاتر له (٣٠٠) ملیۆن دۆلار ببه‌خشنه سوریا.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵیش، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پلانی داناوه بڕی (٦.٥) ملیار دۆلار كۆمه‌ك بۆ سوریا كۆبكاته‌وه، هاوكات رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش داوایانكردوه فشار له‌سه‌ر لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریا دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بده‌ن ئه‌و كۆمه‌كانه بگه‌نه ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان، كه له ئێستادا زیاتر له (١٠) ملیۆن هاوڵاتی سوریا پێویستیان به هاوكاری به‌په‌له هه‌یه.
بان كیمۆن، سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی داوای له هه‌مو وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش كرد به‌هانای گه‌لی سوریاوه بچن و رایگه‌یاند: قه‌یرانی سوریا گۆڕاوه بۆ قه‌یرانێكی هه‌رێمی و مرۆڤایه‌تی.