"٧٠٠ هاوڵاتی فه‌ره‌نسی له سوریا ده‌جه‌نگن"
سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ئاشكرایكردووه به سه‌دان هاوڵاتی فه‌ره‌نسی له سوریا به‌شداری شه‌ڕی دژه به‌شار ئه‌سه‌دیان كردووه، مه
ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێنه‌وه و كاری "تیرۆرستی"ئه‌نجامبده‌ن. به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی"وه‌ته‌ن" له كۆنفرانسێكدا سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند دانی به‌وه‌دا ناوه، ٧٠٠ گه‌نجی فه‌ره‌نسی بۆ شه‌ڕكردن روویان له سوریا كردووه.سه‌رۆك كۆمار داوای له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه هه‌نگاوی پێویست بنێن له رێگریكردنی ئه‌و گه‌نجانه بۆ ئه‌وه‌ی كاری "تیرۆر"ستی ئه‌نجام نه‌ده‌ن. سه‌رۆك كۆمار به گرنگی زانیووه شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به رێگای ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت، جه‌ختی له رۆیشتنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی فه‌ره‌نسا كردووه بۆ سوریا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا هۆلاند وتویه‌تی"فه‌ره‌نسا ده‌بێت نیگه‌رانی ئه‌وه بێت، كاتێك ئه‌و گه‌نجانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات، كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن".