هێزە ئینتزامییەکان لە ورمێ ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد
ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای سن
ووریی سۆماو برادۆستەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە بەیانیی رۆژی رابردوو رێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار ، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە پاسگای سنووریی پەری خان لە ناوچەی سۆماو برادۆستی ورمێ، وێڕای زەوت کردنی باری کۆڵبەران، ژمارەیەک کۆڵبەریشیان دەستبەسەر کرد. كه ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرە دەستبەسەر کراوانەی سەلام سەحرایی و خەڵکی گوندی "بەردیزی"ی سەربە ناوچەی سۆماو برادۆستی ورمێیه. هه‌روه‌ها دەگوترێت، ساڵی رابردووش برایەکی ئەو کۆڵبەرە کوردە دەستبەسەر کراوە بەناوی شوکری سەحرایی لە کاتی کۆلبەری و لە ئەنجامی تەقەی مەئموورانی ئەو پاسگایەدا کوژرا. جێگه‌ى باسه كه هەتا ئێستا ناسنامە و شوێنی راگیرانی ئەو کۆڵبەرە دەستبەسەر کراوانەی دیکە، کە زۆربەیان خەڵکی گونی بەردیزی" بوون،نه‌زانراوه
٥ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی حەفتە رابردوودا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى كۆردپا، له ماوه‌ى حه‌فته‌ى رابردوو پێنج حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى ژنان له كوردستان و ئێران رووى داوه كه بریتین له ره‌تكردنه‌وه‌ى داوای زەێنەب جەلالیان لە لا
یەن برپرسانی زیندانەوە ، لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، بەرپرسانی زیندانی زێزڵئابادی کرماشان داواکەی زێنەب جەلالیان، لەمەڕ راگوێزرانی بۆ زیندانی ماکۆ، رەتکرایەوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، بەرپرسانی زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان داواکەی زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە بەندی ژنانی ئەو زیندانەدا دەستبەسەر کراوە رەت کردووەتەوە و لە گوازرانەوەی بۆ بەندیخانەی شاری خۆیان بێبەش کراوە.لەلایەکی دیکەوە، ئەمیر سالار داودی پارێزەری ناوبراو لە سەر پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی:" بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا رێژەی سەردانە لە ناکاوەکانی بەرپرسانی زیندان بۆ شوێنی راگیرانی زەینەب جەلالیان رووی لە زیادبوون کردووە و ناوبراو گلەیی خۆی بە نیسبەت ئەو دۆخەوە دەربڕیوە."ناوبراو هەروەها راشیگەیاندووە کە جەلالیان بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە زیندان راگیراوە وئیزنی مورەخەسیی یاسایی پێ نەدراوە. زەینەب جەلالیان ژنە زیندانیی سیاسیی کورد، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨ بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ خودا و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بە سێدارە مەحکووم کرا. حوکمی سێدارەی ئەو ژنە زیندانییە کوردە لە "دیوانی باڵای وڵات" بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا. هه‌روه‌ها لە ماوەی حەفتەی رابردوودا بەرپرسانی زانکلۆی رازی کرماشان کچە خوێندکرێکی کوردیان لە خوێندن بێبەش کرد. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کچە خوێندکارێکی کورد بەناوی گیتا گۆران موحیت بەهۆی باوەڕمەندی بە ئایینی بەهایی لە خوێندن بێبەش کرا. بەرپرسانی زانکۆی رازیی کرماشان لە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا بە شێوەی زارەکی بەو کچە خوێندکارەیان راگەیاندبوو، کە " مافی هاتنە ناو زانکۆت نییە". ئەو هاووڵاتییە کوردە، کە پەیڕەوی ئایینی بەهایی بووە، ئیزنی بەشداری کردنی لە تاقیکردنەوەکانی کۆنکووری ئەمساڵی پێنەدراوە. گیتا گۆران موحیت خوێندکاری رشتەی ئەندازیاریی مێتالۆژیی پیشەیی زانکۆی رازیی کرماشان بووە، کە هەتا ئێستاش بە شێوەی نووسراوە حوکمی دەرکران لەو زانکۆیەی پێنەدراوە و تەنیا بە شیوەی زارەکی لەلایەن بەرپرسانی حەراسەتی زانکۆوە مافی چوونە زانکۆی لێ ئەستێندراوەتەوە. جێگه‌ى باسه كه لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو چالاکی مەزهەبی لە شارەکانی تاران و کەرەج بانگهێشتی دادگاکانی حکوومەتی ئێران کران و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ‌کرا. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، مەرزیە(مین‌و) مەرتازی ئەندامی شوورای چالاکانی "ملی مژهبی" رۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار، دوای ئەوەی کە لە لایەن دادسەرای شەهید موقەدس(ئەڤین) بانگهێشت کرا، حوکمەکەی پێ راگێندرا و بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. مینوو مەرتازی و هاوسەرەکەی دوکتور پەیمان، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە شێوەی بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتى ئیرانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە. لەلایەکی دیکەوە و هەر لەو رۆژەدا، ئیلهام عەلی ئەعزەم لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی سەعید رەجەبی کە بە تازەیی دینی مەسیحییان هەڵبژاردووە، لە لایەن دەفتەری حیراسەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەرەجەوە بانگهێشت و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ کرا.
بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەو ژن و میردە مەسیحییەیان خستۆتە ژێر فشار، کە نابێت لە رێوڕەسمە ئایینییەکاندا بەشداری بکەن. لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، دوو شاعیری پۆست مۆدێڕن، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا دوای بانگهێشت کران بۆ دادگا دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، فاتیمە ئیختساری هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی مەهدی مووسەوی دوای نزیک بە ٤٠ رۆژ دەستبەسەرکران، رۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
دۆزرانەوەی چوار ئەشکەوت لەئوستانی ئیلام
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی یەک رۆژدا گرووپی شاخەوانیی ئوستانی ئیلام بە هاوکاریی ژمارەیەک شارەزای شارەکانی تاران، کەرەج و تەورێز توانیان
چوار ئەشکەوت لەناوچەی "بانکوڵ"ی ئوستانی ئیلام لە داوێنی چیای "مانشت" بدۆزنەوە. ئەندامانی گرووپی شاخەوانی ئوستانی ئیلام بە ناوەکانی مەیسەم خۆش ئەقدەم، ئەحمەد خاتوونی، حوسێن بوینی، نەرگس کەوکەبیان، سوهەیلا، مەیسەم میرزایی، ئێحتشام موسەدیق و بەهادۆر بروومەند بە مەبەستی دۆزینەوەی چوار ئەشەکەوت چوونەتە ئاوایی "سراب کارزان" هەڵکەوتوو لە ناوچەی "بانکوڵ و ئەو چوار ئەشکەوتەیان دۆزییەوە. ئەو تیمە توانیویانە چوار ئەشکەوت بە قووڵایی ١٧ میتر، ٥٢ میتر، ٥٠ میتر و ٩٠ میتر لە ناوچەکانی "بانکول و مانشت" بدۆزنەوە. بەوتەی مەیسەم خۆش ئەقدەم سەرپەرستی تیمەکە، ئەو چوار ئەشکەوتە هەر هەموویان مەودایەکی نزیکیان لەگەڵ یەکتر هەبووە و هەتا ئێستاش کەس نەیتوانیبوو بچێتە قوڵایەکانیانەوە. ئەو سەرپەرستە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دانیشتوانی ناوچەکە وتوویانە ماوەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر هاووڵاتییەک کەوتۆتە ناو یەکێک لەئەشکەوتەکان و لەوێدا مردووە. خۆش ئەقدەم گوتوویەتی: "ئێمە هیچ ئاسەوارێکی مردن یان بۆن و بە جێمانی ئێسک و پروسکمان لەناو ئەشکەتەکەدا نەبینیەوە." بەوتەی ئەو تیمە، لەناو ئەشکەوتەکاندا زیندەوەر و باڵەندە ژیانیان کردووە و ئەوەی جێگای سەرسووڕمانی تیمەکە بووە، بوونی "بۆق" و باڵەندەی "قەڵەرەشە" لە قووڵایی ٥٠ میتری زەوییدا بووە.
چاپ کرانی وێنەی مامۆستای خاوەن هەڵوێستی مەریوانی لەسەر تەمر
وێنەی ئەو مامۆستا کوردەی کە ب
ە مەبەستی هاودەردی لەگەڵ قوتابییەکەی سەری خۆی تاشیبوو، لەسەر تەمـر (پوول) چاپ کرا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنە و نووسراوەی محەمەد عەلی محەمەدیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رێز گیران لە ناوبراو، وێنەی ئەو مامۆستا کوردە لەسەر تەمر چاپ کرا. ئەو مامۆستایەی قۆناغی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی شێخ شەڵتووت سەربە شاری مەریوان، مانگێک پێش ئێستا وێنە و نووسراوەی "سەری من و ماهانی ئازیز بە قژە سەر حەساسە" لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆیدا بڵاو کردەوە، کە لەگەڵ پێشوازیی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرەوڕووی بوویەوە. هەروەها نووسیویەتی "ماهانی ئازیز بەهۆی ئاسەوارەکانی شیمی دەرمانییەوە قژە سەری هەڵوەریوە". لەئێستادا شیرکەتی پۆست بە مەبەستی رێزدانان لەو هەڵوێستە ئینسانییەی ئەو مامۆستا کوردە، وێنەی ئەو مامۆستایەی هاوڕێ لەگەڵ قوتابییەکانی لەسەر تەمر چاپ کردووە.
لەسەر ئەو تەمرە نووسراوە " هاودەردیی ئەو مامۆستا مەریوانییە لەگەڵ قوتابییەکەی شیاوی رێزلێنانە".محەمەد عەلی محەمەدیان ٢٣ ساڵ پێشینەی مامۆستایی لە قوتابخانەکاندا هەیە، کە ماوەی ١٩ ساڵ لەسەر داوای خۆی لە گوندەکان مامۆستا بووە.
کرماشان/ تووشبوویەک بە ماددەی هۆشبەر رووداوێکی تراژیدی خولقاند
کەسێکی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی کۆزەرانی سەربە ئوستانی کرماشان، بەزەبری چەک چوار ئەندامی بنەماڵەکەی خۆی کوشت.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار لە کێڵگەیەکی پەروەردە کردنی پەلەوەر لە ناوچەی کۆزەرانی سەربە ئوستانی کرماشان ٣ برا و دایکی خۆی کوشت و دواتریش بە زەبری چەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. باوکی ئەو بنەماڵەیە بەناوی هیمەت ئەڵماسی لە ریوڕەسمی پرسەکەدا رایگەیاندووە؛ " کوڕەکەم رۆژی پێنجشەممە تەلەفۆنی بۆ کردم و پێی گوتم، وەرە ٤ (بۆقلە)م کوشتووە، بەڵام کاتێک کە چووم بەرەوڕووی ئەو رووداوە بوومەوە". هیمەت ئەڵماسی گوتوشیەتی؛ بکوژەکە ماوەی چەند ساڵ بوو کە گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان ببوو، کە بەو هۆیەوە هۆشی لەسەر خۆی نەبووە و ئەو رووداوەی خولقاندووە.
دەستڕەنگینیی هونەرمەندێکی کورد لە پەرستگەی ئاناهیتا
هونەرمەندێکی خەڕراتکاری کوردی خەڵکی کەنگاوەر پەرستگەی ئاناهیتای بە چەند پەیکەرەی مێژوویی رازاندەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری
ی کوردپا؛ شەهرام رەحیمی هونەرمەندی خەڕاتکاری کوردی خەڵکی کەنگاوەر چەند پەیکەرەیەکی مێژوویی بە نەخش و نیگاری ئایینی زەردەشتەوە لە پەرستگەی ئاناهیتا لە بەفر دروست کرد. ئەو هەنەرمەندە کوردە، کە بە پیشەی دروست کردنی تەختە و نەرد، نیرگەلە و کەرەستەی جوانکاریی ناوماڵەوە سەرقاڵە، لەم رۆژانەی زستاندا پەیکەرەی هێرکول و سەربازێکی هەخامەنشیی لە پەرستگەی ئاناهیتا لە شاری کەنگاوەرلە بەفر دروست کرد.ئەو هونەرمەندە کوردە دەڵێت: "پێم خۆش بوو پەرستگەی ئاناهیتا، کە بە دووەمین پەردستگەی بەردینی ئێران دادەندرێت، لەم رۆژانەدا بە تەنیتا نەبێت و لەم بەفر و سەرمایەدا یادی سەربازەکانی خۆی لەگەڵدا بێت". مێژووی دروست کرانی پەیکەرەی هێرکوول بۆ ١٥٣ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، کە هەتا سەردەمی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ وەکوو خۆی مابوویەوە، بەڵام پاش شۆڕشی ١٣٥٧ بەهۆی ئەوەی کە زۆربەی ئەندامانی لەشی ئەو پەیکەرەیە بە رووتی دروست کرابوو، شکێندران و لەناوچوون.
دیپلۆماتكارێكی ئێران له یه‌مه‌ن ده‌كوژرێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه دیپلۆماتكارێكی ئێرانى له وڵاتی یه‌مه‌ن بریندار ده‌كرێت و له نه
خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات. به پێى ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه ته‌قه له ئه‌سغه‌ر ئه‌سه‌دی به‌رپرسی دارایی سه‌فاره‌تى ئێران له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن كرا.چه‌ند شایه‌تحاڵێك له شوێنی رووداوه‌كه رایانگه‌یاند كه له‌كاتێكدا ئه‌و دیپلۆماتكاره له‌ماڵی سه‌فیرى ئێران له یه‌مه‌ن هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و به‌نیازبووه بۆ بینای سه‌فاره‌تخانه بڕوات، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری "پیكاب"یان پێبووه، سێ فیشه‌كی پێوه‌نراوه. به‌رپرسێكی ئه‌منی یه‌مه‌ن ئاشكرای كرد كه ده‌ستبه‌جێ ئه‌سغه‌ر ئه‌سه‌دی له سه‌نعای پایته‌خت ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و له‌وێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری نوێی میسر راگه‌یه‌ندرا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر، په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته‌ی له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه راگه‌یا
ند و ئاشكرای كرد كه سه‌دا ٩٨.١ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه كه ژماره‌یان زیاتر له ٢٠ ملیۆن كه‌س بووه، به به‌ڵێ ده‌نگیان داوه. به پێى ئه‌م راپۆرته راوێژكار نه‌بیل سه‌لیب سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه سه‌دا ٩٨.١ی به‌شداربووانی پرۆسه‌ی راپرسی به‌به‌ڵی ده‌نگیان بۆ پرۆژه ده‌ستووری نوێی وڵات داوه و به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌و پرۆژه ده‌ستووره ده‌بێته ده‌ستووری میسر. ناوبراو‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و ژماره‌یه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌یان كردووه، ١٩ ملیۆنیان به به‌ڵێ بۆ ده‌نگیان پرۆژه ده‌ستووره‌كه داوه كه سه‌دا ٩٨.١ ده‌كات و سه‌دا ١.٩ش به نه‌خێر ده‌نگیان داوه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌ر واده‌ی راپرسییه‌كه هاوكات نه‌بوایه له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌كانی زانكۆ، ئه‌وا رێژه‌یه‌كی زیاتر له ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له راپرسییه‌كه‌دا ده‌كرد.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڕیاریدا بەشداریی لە جنێڤ ٢ دا بكات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری ئه‌لعه‌ره‌بییه، هاوپەیمانی نیشتمانیی سوریای ئۆپۆزسیۆن بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بەشداریی لەكۆنگرەی جنێڤ
٢ دا بكات كە بۆ چارەسەریی سیاسیانەی پرسی سوریا دەبەسترێت. كەناڵی عەرەبیە بڵاویكردەوەكە، بڕیاری بەشداریی كردنی هاوپەیمانی نیشتمانیی سوریای ئۆپۆزسیۆن لەكۆنگرەی جنێڤ ٢ ، دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە و مشتومڕی نێوان ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن هات، وتیشی: بڕیاری بەشداریی كردنەكە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی بەشدار لەكۆبوونەوەكە یەكلایی كرایەوە. خالد ساڵح، سەرۆكی نوسینگەی راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاشكرایكرد، هاوپەیمانی نیشتمانیی سوریا ئامادەیە بەچەند مەرجێك بەشداریی لە كۆنگرەی جنێڤ ٢ دا بكات، یەكێك لەو مەرجانەش پێكهێنانی حكومەتێكی ئینتیقالیە كەسەرجەم دەسەڵاتێكی لەدەستدا بێت پێش بەشداریی كردن لەكۆنگرەكەدا. هاوكات لەئەنقەرە وتوێژ لەئارادایە لەبارەی قایل كردنی چوار گروپی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ بەشداریی كردنیان لە كۆنگرەی جنێڤ ٢. ماوەیەكە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان خراونەتەگەڕ بۆ قایل كردنی سەرجەم پێكهاتەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تا بەشداریی لە كۆنگرەی جنێڤ ٢ دا بكەن كە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساز دەكرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسیانە بۆ قەیرانی سوریا.
تیرۆریسته‌كان له سێبه‌رى رژێمى ئێران كۆ بوونه‌ته‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌یئه‌تى سه‌رۆكایه‌تى هه‌نارده‌كردنى تیرۆریسم ناسراوو به ناوه‌ندى جیهانىنزیكبو
ونه‌وه‌ى مهزاهبى ئیسلامى ئێواره‌ى رۆژى رابردوو له تاران به‌رێوه چوو. به پێى ئه‌م راپۆرته ئاخوند مۆحسن ئهراكى سكرتێرى نوێى ئه‌م ئۆرگانه تیرۆریستییه و ئاخوند مه‌حه‌مه‌د عه‌لى تهسخیرى سه‌رۆكى پێشوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون. جێگه‌ى باسه كه له‌م كۆبوونه‌وه‌دا كه به به‌شدارى به‌كرێگیراوانى رژێمى تاران له ولاتانى جۆراوجۆر به‌رێوه چوو، یه‌كێك له به‌كرێگیراوانى عه‌ره‌بى رژێم به ناوى شێخ یهدۆلدین حه‌سوون رایگه‌یاند كه، ئه‌مرۆ له ژێر سێبه‌رى رژێمى ئاخوندى هه‌موومان كۆبووینه‌ته‌وه و ئه‌توانین په‌یامه‌كه‌مان بگه‌ێنینه گوێى هه‌موو جیهان.