نوێنەری ئوستانی ئازەربایجان رێگەوبانەکانی ورمێی بە کوشتارگا وەسف کرد
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، نوێنەری ئوستانی ئازەربایجان رێگەوبانەکانی ورمێی بە کوشتارگا وەسف کرد نوێنەری خەڵکی ورم
ێ لە مەجلیسی رژێم، رێگەوبانەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوای بە کوشتارگای هاووڵاتییان و رێگەی مەهابادیشی بە مەترسیدارترین رێگەی ئەو ئوستانە وەسف کرد.ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٣٠ی بەفرانبار نادر قازی‌پوور لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ رێگەوبانەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا ئیمەنییەکی ئەوتۆیان تێدا رەچاو نەکراوە و بەو هۆیەوە ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان لەو جادەیەدا دەبنە قوربانی. وتەی ئەو نوێنەرەی مەجلیس لە کاتێکدایە، کەلە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئاماری رووداوی هاتووچۆ و گیان لەدەست دانی هاووڵاتییان بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت و سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ماشێن و خراپبوونی رێگەوبانەکانیش، هێچ هەوڵێک بۆ چارەسەری کردنی رێگەوبانەکان نادرێت. ئەو نوێنەرە، رێگەوبانی شارەکانی ورمێ، نەغەدە و مەهابادی بە مەترسیدارترین رێگەوبانەکانی ئەو ئوستانە لەقەڵەم داوە، ئەوەش لە کاتێک دایە، کە دەگوترێت زۆربەی رێگەوبانەکانی ئەو ئوستانە سەرەڕای دۆخی خراپیان، لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا دەستیان لێنەدراوە. بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەماوەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا سەرجەم ٧١٥ کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەست داوە و ١٠ هەزار و ٥٧٢ کەسیش بریندار بوونە.
دەكەڵەکانی بەرق لەورمێ گیانی هاووڵاتییانی خستۆتە مەترسییەوە
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دەكەڵەکانی بەرق لەورمێ گیانی هاووڵاتییانی خستۆتە مەترسییەوە لە چەندین گەڕەكی شاری ورمێ دەكەڵەكانی فشا
ر قەوی بەرق هەڕەشە لەگیان و تەندروستی هاووڵاتیان دەكات. و بەوتەی دانیشتوانی شاری ورمێ، دەكەڵەکانی هێلی برقی فشار قەوی لە كۆڵانەكانی ئەو شارە هەڕەشە لەگیانی هاووڵاتییان و بەتایبەت منداڵان دەکەن. یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی وەکیل ئابادی ورمێ راگەیاندووە؛ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ئێرانمان لە شاری ورمێ کردووە، بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی گرفتەکانی ئێمەدا نەدراوە.لەلایەکی دیکەوەو سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی کۆڵانەکانی گەڕەکی وەکیل ئابادی ورمێ قیرتاو نەکراون، هێلی برقی "فشار قوی" لە کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکەوە تێپەڕ دەبێت و ئەمەش بەردەام هەڕەشە لە گیانی منداڵان دەکات و بۆتە مۆتەکەیەک لای دانیشتوانی گەڕەکی وەکیل ئابادی ورمێ. بەوتەی شارەزایان، دەكەڵە فشار قەوییەكان "مەیدانی موغناتیسی" دروست دەكەن و ئەو مەیدانە موغناتیسەش چەندین نەخۆشی وەكوو: "نەخۆشیی ئەعساب، سەرئێشە، سەر گێژی و شێرپەنجەی خوێنی" لێدەكەوێتەوە. بەپێی ستانداردە جیهانییەكان پێویستە كابلە فشار قەوییەكانی بەرق لە دووری ماڵەكانەوە بێت و هەر كابلی ٤٠٠ كیلۆ وڵت ٥٠ میتر لەشوێنی ژیان دوور بێت. سەرەڕای ئەمەش ئیدارەی برق ماوە بە ماوە بە دانێشتوانی ئەو گەڕەکە رادەگەیەنێت، بەهۆی تەعمیری هێڵی برق، دەبێ ٣ هەتا ٤ رۆژ ماڵەکانتان جێ بهێڵن و لە ئەگەری تووشبوون بە هەر رووداوێکی برق گرتووی تەنیا خۆتان بەرپرسیار دەبن.
سەركەوتوانی فستیڤاڵی "بووكەڵەكانی نیشتمانی دایكایەتی" لەمەهاباد رێزیان لێ‌گیرا
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری
ی كوردپا، خاوەن بەرهەمە سەركەوتووەكانی دووەمین فێستیڤاڵی "بووكەڵەكانی نیشتمانی دایكایەتی" لەشاری مەهاباد دەستنیشان و خەڵات كران. ئەو فێستیڤاڵە، کە بەمەبەستی زیندوو راگرتنی فەرهەنگ و كولتووری كوردی و خۆجێیی پێکهاتبوو، تێیدا قوتابیانی شاری مەهاباد و دەرووبەریی بەشدار بوون. لەوبارەیەوە بەرپرسی ناوەندی پەروەردەی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری رایگەیاندووە، ئەو فێستیڤاڵە بە بۆنەی حەفتەی میللی منداڵان و هەروەها ئاشنا بوونی قوتابیان لەگەڵ كولتووری كوردەواری و خۆجێیی بەڕێوەچووە. لەو فێستیڤاڵەدا ٤٨٦ بەرهەم بە دەستی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە گەیشتبوو، کەلە كۆی ئەو بەرهەمانە ١٥ بەرهەم توانیبووی سەركەوتن بەدەست بێنێت. بەرپرسانی حكوومەتی ئێران ماوەیەک لەمەوبەر جەختیان لەوە كردبوویەوە، كە پێویستە لەئێراندا بووكەڵەی خۆجێیی هەبێت و نەهێڵین بووكەڵەی "باربی" بێنە ئێرانەوە. لەوپێوەندییەدا بەرپرسی كانوونی پەروەردەی فیكریی منداڵانی خۆراسانی جنووبی وتبووی،"ئوستانەكەمان لەژێر هەڕەشەی فەرهەنگی دایە و بووكەڵەیەكی بیانی زۆر لە فرۆشگاكاندا هەیە". ئەو بەرپرسە وێڕای هۆشداری دان بە بازرگانان وتبووی، پێویستە كارگەكان هەوڵ بدەن بووكەڵەی خۆجێیی بە داب و نەریتی ئێرانی دروست بكەن.
بەڕێوەچوونی چالاکیی خاوێن کردنەوەی ژینگە لە جوانڕۆ
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری جوانڕۆ لە چالاکییەکی خۆڕسکی ژینگەپارێزیدا زبڵی بەجێماوی گەشتیارانیان ل
ە یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارە یان، خاوێن کردەوە. ئەو چالاکییە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٣٠ی بەفرانبار بەرێوە چووە کە تیایدا نزیک بە ٥٠ کەس بەشدار بوون. یەکێک لە بەشدارانی ئەو چالاکییە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ چالاکییەکە ٤ کاتژمێری خایاند و نزیک بە ٥ ماشێنی بارهەڵگر زبڵ و پاشماوە کۆکرایەوە. بەشدارانی بە دروشمی "کۆ کردنەوەی زبڵ و پاشماوە ئەرک نییە، فڕێ نەدانی زبڵ و پاشماوە ئەرکە" ئەو چالاکییە ژینگەپارێزییەیان بەرێوەبردووە. پێشتریش رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ژمارەیەک لە شاعیران و هونەرمەندانی شاری جوانڕۆ لەژێر ناوی "پاراستنی ژینگە ئەرک و ئەخلاقە" چاڵاکییەکی "بەڕوو" چاندنیان لە سروشت و ژینگەی چیای ماپریسی هاڵانی و دەوروبەری بەڕێوە برد. جێگه‌ى باسه كه، لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەڕێوەچووە و لە شارەکانی وەکوو سنە، بۆکان، مەریوان و چەندین شاری دیکە بەشێوەی خۆڕسک دەیان چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوەچووە.
بان كی مۆن ،ئێران بانگهێشت دەکات و ئۆپۆزسیۆنیش دەتۆرێنێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى روسیا توده‌ى، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌سمی داوای له ئێران كرد به‌شداری له كۆنگره‌ی جنێف٢ی تای
بهت به سوریا بكات و دوای په‌سه‌ندكردنی داواكه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی تارانه‌وه، ئیئتلافی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا، به‌شداریی خۆیان له‌و كۆنگره‌یه هه‌ڵپه‌سارد.به پێى ئه‌م راپۆرته، له ماوه‌ی ٤٨ سه‌عاتی رابردوودا بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین بانگهێشتی ئاراسته‌ی وڵاتانی جیهان كردووه‌و داوای لێكردوون به‌شداری له كۆنگره‌ی جنێف٢ دا بكه‌ن، له‌وانه: ئێران و به‌حره‌ین و ئوسترالیا و به‌لجیكا و یۆنان و ڤاتیكان و لۆكسمبۆرگ و مه‌كسیك و هۆڵه‌ندا و كۆریای باشوور. سه‌باره‌ت به بانگهێشتنامه‌كه‌ی بۆ ئێران، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه پێشتر گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كراوه، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه به‌شداری بكه‌ن و رۆڵی ئیجابی و بنیادنه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا بگێڕن. به‌ڵام ئه‌م وتانه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گومانه‌كانی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌باره‌ت به ئێران نه‌ڕه‌وانده‌وه و به‌شداریكردنی له كۆنگره‌كه‌دا هه‌ڵپه‌سارد. لوئه‌ی سافی، وته‌بێژ به‌ناوی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ته‌ئكیدی كرده‌وه كه بڕیاردراوه تا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و بانگهێشته نه‌كێشێته‌وه كه بۆ ئێرانی ناردووه، ئیئتلافه‌كه‌یان به‌شداری له كۆنگره‌ی جنێف٢ ناكات كه بڕٍیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو سازبكرێت.
ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی (٢٠%) راده‌گرێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان،ئێران به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له‌سبه‌ینێ (دو شه‌ممه)وه پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رێژه‌ی (٢٠%) راده‌گرێت، ئه
مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به‌مدواییه له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (٥+١) دا ئیمزایكرد.عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ناوه‌كی ئێران له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، رۆژی دو شه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رێژه‌ی (٢٠%) راده‌گرین. ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان ئێران‌و ولاَتانی خۆرئاوادا ئیمزا كرا، رێگهخۆشدهكات بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه ولاَتانی خۆرئاوا ده‌ڵێن ئامانج لێی دروستكردنی "بۆمبی ئه‌تۆمییه"و به‌رده‌وامیش لێپرسراوانی تاران ئه‌و قسانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و باس لهوهدهكهن به‌رنامه‌كه‌یان بۆ "مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه".
وا بڕیاره له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی راگرتنی پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رێژه‌ی (٢٠%) ولاَتانی خۆرئاوا به‌تایبه‌تیش ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك له‌و سزا ئابوریانه‌ی هه‌ڵگرن كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندویانه‌و پاشماوه‌ی سزاكانیش بهێڵنه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی ئێران هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێده‌كات.
جێبه‌جێكردنه ته‌واوی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئێران‌و ولاَتانی خۆرئاوا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رێككه‌وتنه‌كه‌دا دیاریكراوه ماوه‌ی شه‌ش مانگ دهخایهنێتو له‌كۆتایشدا هه‌ریه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمهریكاو روسیا‌و چین‌و فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا ئه‌ڵمانیا دانوسانێك ده‌ستپێبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئاستی رێگه‌پێدراوی چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی ئێران.
پەیەدە حکومه‌تی کاتیی له کانتۆنی جزیره رادهگەیەنێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ریی
ه‌كان،بڕیاره سبه‌ی کاژێر ١١ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاتیی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی په‌یه‌ده و هاوپه‌یمانه‌کانی حکومه‌تی کاتیی له کانتۆنی جزیره رابگه‌یه‌نن و پارته‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیش لەو ئیدارەیەدا بەشدارنین.به پێى ئه‌م راپۆرته، بڕیارە سبەی سێشەممە کاژێر ١١ ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان بەبێ بەشداری ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە شاری ئاموودا حکومه‌تی کاتیی له کانتۆنی جزیره رابگەیەنێت". ئیبراهیم برۆ، سکرتێری پارتی یەکێتی کورد، کە پارتەکەی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردە، لەو بارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەرکات شتێکی گرنگ بۆ پرسی کورد لە سووریا بێتەپێش، پەیەدە کارێکی تایبەت بەخۆی دێنێتەگۆڕ تاوەکو ئاراستەکان بە لایەکی دیکەدا بگۆڕێت". ئیبراهیم برۆ کە هاوکات یەک لە نوێنەرانی کوردی بەشداربووی کۆنفڕانسی ژنێڤ دووە، گوتی "ئامانجی راگەیاندنی حکومەتی کاتیی لە هەرێمی جزیرە تەنیا یەک رۆژ پێش بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ژنێڤ ٢ لاوازکردنی پێگەی کورد و هەڵوێستی نوێنەرانی کورد لە کۆنفرانسەکەیە". سکرتێری پارتی یەکێتی کورد بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی جنێڤ ٢ی بە قۆناخێکی گرنگ و هەستیار ناوبرد و گوتی "دەمانەوێ بە تەواوی تیشك بخەینە سەر ئەو قۆناغە و هەموو کارەکانمان لەو پیناوەدا بێت". رۆژی ٢٠١٤/١/٦ ئەنجوومەنی کاتیی داڕشتنی یاسای بەڕێوەبەرایەتی کاتیی لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ئاموودا پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی کاتیی پەسندکرد و کۆمەڵێک بڕیاری تایبەتی دەرکرد. لە پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی کاتیی، رۆژئاوای کوردستان بەسەر سێ هەرێمی جزیرە، کۆبانی و عەفرین دابەش دەبێت و هیچ ناونیشانێکی کوردی یان کوردستانی لەسەر ناوی هەرێمەکان دانەنراوە.