باسی شه‌ش مانگی رابوردووی كار و چالاكی كۆمیته‌ی هاوكاری كرد و ووتی كار‌و چالاكیه‌كانمان سستی و لاوازی پێوه دیاره و نه‌مان توانیوه وه‌ك پیویست هه‌ڵوێست وه‌ربگرین په‌یامێكمان هه‌بێت له زۆربه‌ی روداوه‌كانی جیهان و كوردستان ئه‌و سستی و لاوازیه‌ش پێوێسته له‌سه‌رمان رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ كارا كردن و ئه‌كتیڤ كردنی كۆمیته‌ی هاوكاری هه‌روه‌ها شێوازی به‌هێز كردنی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و خه‌م خۆری ووڵام دانه‌وه‌ی نامه‌كان له كاتی پیویست كاره‌كان ئاسانتر ئه‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانرێ له كاتی روداوه‌كان هه‌ڵویست وه‌ربگیرێ.
ئاماده‌بووان هه‌ر كه‌س له‌لای خۆیه‌وه بیر و بۆچوونی خۆی خسته روو و و هه‌موو كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمیته‌ی هاوكاری كارا و ئه‌كتیڤ بكرێ، پابه‌ند بوون به یاساكانی كۆمیته‌ی هاوكاری ، په‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌رووی په‌رژه‌وه‌ندی حزبیه‌وه بیت چونكه خاڵی ههوبهشمان زۆره ، پێویسته سه‌رچاوه‌ی داهات و چالاكیهكان دیار بێت ، خۆ ئاماده‌كردن بۆ كۆبونه‌وه‌ی له ناكاو ، ، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه شاندیك له كۆمیته‌ی هاوكاری بروا بۆ سوید و نه‌رویج بۆ سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی كۆمیته‌ی هاوكاری ئه‌م دو ووڵاته
جێی ئاماژه پێكردنه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه كه سێ كاتژمێری خایاند تێیدا كومیته‌ى فینلاندى سازمانى خه‌بات به سه‌رپه‌رشتى به‌رێز كاك جه‌لال شه‌ریفى به‌رپرسی كومتیهى فینلاند ئاماده‌بوون.
ناوى حیزب و لایه‌نه‌كان بریتین له :
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستانی ئێران
حزبی دیموكراتی كوردستان
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
سازمانی دیموكراتیك یارسان